له وڵاتی
من
ته‌ناف و مێزه‌ر
حاکمن؟ 
هه‌ر ڕۆژ
ئازادی
ده‌کوژرێ؟
بیری تازه
له دار ده‌درێ؟
یه‌کسانی
له قه‌بر ده‌نرێ؟
ده‌ستی دێهات
ده‌بڕنه‌وه
گلێنه‌ی شار
دێننه
ده‌رێ؟
له‌وڵاتی
من
ملی مێژوو
ده‌قرتێنن؟
چه‌رخی ڕۆژگار
ده‌وه‌ستێنن؟
روخساری ئاسمان
ده‌گۆڕن؟
له وڵاتی
من
بۆنی
سروشت مه‌سمووم
ده‌که‌ن؟
پف ده‌که‌نه
چرای
ژیان؟
به‌هار
له ناو قه‌بر ده‌خه‌ن؟
له وڵاتی
من
نیگای ئه‌ستێره
ده‌کوژن؟
هێمای
مانگ و ڕۆژ
ده‌شکێنن؟
ده‌نگی هه‌ور و با
کپ
ده‌که‌ن؟
فرمێسکی باران
ده‌نێژن؟
له وڵاتی
من
شوره‌ی وڵات، ڕه‌نگی به‌هار
ده‌سڕنه‌وه؟
ملی چیا
به‌ژنی دره‌خت
ده‌بڕنه‌وه؟
خه‌ریته‌ی گوند، وێنه‌ی ئه‌شکه‌وت
جه‌سته‌ی
مرۆڤ
ده‌سووتێنن؟
هه‌رچی قه‌ڵای
ئازادییه
دهیڕو خێنن؟
له وڵاتی
من
شعور و ڕاستی
ده‌دزن؟
درۆ
ده‌فرۆشن؟
له وڵاتی
من
گوایه شه‌ڕاب و ویسکی
نا نۆشن؟
ئه‌دی چۆنه
مه‌لاکانی ئه‌م وڵاته
خۆیان
شه‌و و ڕۆژ سه‌رخۆشن؟؟
سلیمان ئەحمەدنژاد
2015/11/30