بۆ گیانی پاکی پارێزەری کوردی تێکۆشەر “تاهیر ئێلچی” کە دوایین وشەکانی سەر زمانی هاواری ” ئاشتی و بێزاری لە شەڕ” بوون.
بە ڕاستی ناو و پاشناوێکی چەند جوان و بە نێوەرۆک، کە لە گەڵ کەسایەتی و پەیامی کاک “تاهیر ئێلچی” بە تەواوی یەک دەگرنەوە.
تاهیر = پاک، خاوێن
ئێلچی = پەیامهێنەر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ “ئێڵچی”ی ئاشتی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تۆ بە ڕاستی “تاهیر”ێک بووی
دڵ‌پاکی، لێوەشاوەیی و
بژاردەییت پێوە دیار بوو.
“ئێلچی”یەک بووی
پەیامی “ئاشتی و ئازادی”ت
لە سەر زار بوو.
ئینسانێک بووی،
لە شەڕ و کوشتن بێزار بووی.
بەڵام مەخابن،
دەرفەتت تەواو نەبوو،
ئەوەی دەبوو
پەیامەکەت بکاتە ئاڵقەی گوێیانی،
گوێگرێکی شیاو نەبوو.
بەڵام پەیامە بەرزەکەت،
ئەوەی گوتت “لە شەڕ و کوشتن بێزاری”
پێش ئەوەی گوللەی دڵڕەشێک،
دڵی گەرمت سارد کاتەوە،
بوو بە درۆشمێکی پیرۆز،
لە گوێی مرۆڤایەتی دا،
تاهەتایە،
دەمێنێ و دەنگ دەداتەوە.
ــــــــــ
ئاشق
٢٩ /١١ / ٢٠١٥
…………
دەقی هەواڵ وەرگیراو لە خەندان
به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی تێكدانی ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیاوه له ناوچه‌ی سووری ئامه‌د، سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌ران و ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ری تر، سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كرد و له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه هێرشیان كرایه‌سه‌ر.
دوای شكاندنی گه‌مارۆی هێزه‌كانی سوپای توركیا له سه‌ر ناوچه‌ی “سووری ئامه‌د”، تاهیر ئاڵچی، سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د و ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر، به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی تێكدانی ئه‌و ناوچه مێژووییه، سه‌ردانی ناوچه‌ی سووری ئامه‌دییان كرد.
دوای گه‌یشتنی ئه‌و تیمه‌ی پاریزه‌رانی ئامه‌د بۆ ناوچه‌ی سووری ئامه‌د و قسه‌كردن بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له‌لایه‌ن چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه له “تاهیر ئاڵچی” سه‌رۆكی ژووی پارێزه‌رانی ئامه‌د كرا و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
مانگی رابردوو تاهیر ئاڵچی، سه‌رۆكی ژووی پارێزه‌رانی ئامه‌د، به تومه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستگیركرا و دوای چه‌ند رۆژێك ئازادكرا.