شه‌ڕ ده‌بارێ؟
له‌گوند، له شار
له سه‌ر پایته‌ختی 
هه‌ر وڵاتێ؟
کاروانی”
ئاشتی”
مانددویه و
هه‌ر ناگاتێ؟
شه‌ڕ ده‌بارێ؟
له سه‌ر شه‌قام، له کافتریا، له ڕاستورانت
له سینه‌ما، له کلیسا، له میعڕابی
هه‌ر مزگه‌وتێ؟
شه‌ڕ ده‌بارێ؟
له ناو ده‌ریا، له سه‌رگه‌می
له ئاسمان و له سه‌رسه‌کۆی
پانی زه‌وی؟
شه‌ڕ ده‌بارێ؟
له ناو کانگای
مرۆڤایه‌تی؟
له سه‌ر سفره‌ی داکۆکانی
ماف و ئاشتی؟
شه‌ڕ ده‌بارێ؟
له سه‌ر به‌رماڵی مووریدانی
خانه‌قا؟
له ناو ماڵی کافر، گاور، شێخ و
گه‌دا؟
شه‌ڕ ده‌بارێ؟
له ناو گه‌ڕی
هه‌ر داوه‌تێ؟
ژێر سێبه‌ری
هه‌ر ساباتێ؟
کاروانی”
ئاشتی”
ماندوویه و
هه‌ر ناگاتێ؟
شه‌ڕ ده‌بارێ؟
له ناو ده‌ستی خهڵیفهیهکی
ریشن و
چڵکن؟
ئه‌وانه‌ی وا تینووی
خوێنن
هه‌موویان وه‌کو
یه‌ک ده چن؟
شه‌ڕ ده‌بارێ؟
له سه‌ر هه‌ر بازگه‌و بنارێ
له ناو چنگی هه‌ر ریشدارێ
له ناو زاری
هه‌ر ئه‌شکه‌وتێ؟
کاروانی”
ئاشتی”
ماندوویه و
هه‌ر ناگاتێ؟
” سلیمان”
2015/12/03