"an independent online kurdish website

ناوچەی شپیران یەکێکە لەو ناچانەی کوردستان کە رێژیمی کۆماری ئیسلامی زۆرترین زەبری کاریگەری لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە بەرکەوتووە.naji_feqepur

من باسی یەکێک ئەو عەمەلیاتانە دەکەم کە رێژیم زەبرێکی فەرامووش نەکراوی لە لایەن هێزی ئاگری لە ٢٨/٢٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی بەری کەوت و بوو بە هۆی لە دەست دانی هیندێک لە مۆرەگرینگەکانی ئەم رێژیمە.

ئێمە لە ناوچەی شپیران بووین و فەرماندەرانی نیزامی بەرنامەیەکی عەمەلیاتیان بۆ سەر پایەگای گوندی شەروانی داڕشتبوو. بۆ ئەم مەبەستە چەند تیمیان دیاری کرد بوو بۆ سەر پایەگا و دەوروبەری، من لێرە دا باس لە تیمێک دەکەم کە من لە گەلیدا بووم، ئەویش کەمینی نێوان گوندی دۆستان بۆ گوندی باڵەکان و ئەو جاددەیەی کە دەچێتە گوندەکانی دەوروبەری سەلماس و خودی سەلماس.

پاش دیاری کردنی تیمەکان دەبا هەر تیمێک بچێتەوە جێگای دیاری کراوی خۆی و ئێمەش تیمێکی ٢٠ کەسی بوون، زۆربەی ئەو پێشمەرگانە لە کەسانی هەرەزیرەکی هێزی ئاگری بوون لەو تیمە دا بەڵام هەموویان کلاشینکۆفیان پێبوو . هیچ چەکێکی دیکەمان پێ نەبوو.

کاتێک هەوا تاریک دا هات هەر تیمەی بۆ شوێنە دیاری کراوەکانی خۆیان وەرێکەوتن، ئێمەش چووین بۆ سەر جاددەی نێوان گوندی دۆستان و باڵەکان و لە جێگای خۆمان دامەزڕاین و چاوەڕێی هاتنی دوژمن ماینەوە. لەو کاتە دا بوو تەقە لە گوندی شەروانی دەستی پێ کرد و زۆری پێ نەچوو ئاگادار کراین کە دەستیان بە سەر پایگایە کە دا گرتووە. من زۆر باسی ئەوێ ناکەم چوونکە لەوێ نەبووم . ئەوە دەڵێـم کە دەست بەسەرداگرتنی پایەگا زۆر سەریع و بێ زیان بوو .

ئێمە هەر لە سەر ئەم جاددەیە ماینەوە و چاوەڕێ بووین کەی دوژمن بێت، تا نیزیکەی بەیانی لەوێ ماینەوە ،بەڵام هیچ جموجۆلێکی دوژمن نەبوو، شوێنەکەمان چۆڵ کرد و بەرەو بەرزایەکانی پشتی گوندی دۆستان هەڵکشاینەوە و بۆ تاوهەڵاتن گەیشتینە مەیدانی دۆستان و لەوێ ماینەوە . نان و چای مان خوارد، دەوروبەری کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ بوو هێلیکوپتێرێک هاتە ئاسمانی ناوچەی شپیران و زۆر بەوردی هەموو ئەو بەسەر ئەوسوێنانە دا کە بۆیان جێی شک و گومان بوون سوورایەوە. ئێمەش خۆمان حەشاردا و زۆر دەوری لێ دا و هیچی نەیبینی و دوای گەڕایەوە و نەهات.

ئێمە هەر لە شوێنی خۆمان بووین تا دوا نیوەڕۆ، هیچ خەبەرێک نەبوو. گۆتمان ئیدی دوژمن هێرش ناکات، جاددەیەکی نیزامی لە لای دۆستان بۆ مەیدانی دۆستان و بەرەتیشکان هەبوو .ماشێن دەیتوانی هاتوو چووی پێدا بکات .ئەوە بوو ئیدی گۆتمان تازە دەرەنگە و خەبەری دوژمن نی یە.

من لە گەل پێشمەرگەیەک ئێستا ناتوانم نێوی بێنم گۆتمان دەچینە سەر کانیی مەیدان و لەوێ دەست و چاومان دەشووین . ئێمە کە گەیشتینە سەر کانیەکە و نیزیکە پێنج دەقە لەوێ بووین لە سەر ئاوەکە! لە نەکاو دەنگی هاوڕێ یان هات و زانیمان شتێک هەیە و غارمان دا بۆ لای هاوڕێیان و دیتمان دوو ماشێن پڕ لە پاسدار بەرەو ئەو شوێنەی پێشمەرگە لێ بوون دێن. دۆڵێکیش لە پێش هەردوو ماشێنی پاسداران هەبوو سەرێکی ئەو دۆڵە بەرەو چیای بەرێدی دەچوو و سەرەکەی دیکەش بەرەو گوندی دۆستان دەڕۆیشت بڕێکیش ئاسێ بوو و زۆر شاخە بەردی گەورەش لێ بوو! ئەو دوو ماشێنە یەک نیسان پاترۆڵ بوو و ئەوی دیکەش توویووتا بوو و برێکیش فاسلەیان هەبوو .نیسانپاتڕۆلەکە لەو دۆڵە دەرباز بوو بەڵام توویووتاکە هێشتا نەگەیشت بوو نێو دۆڵە کە و لەو کاتە دا بوو پێشمەرگەکان تەقەیان لێ کرد و ئەوانیش لە ماشێنەکان دابەزێن! من نازانم لە ئەوەلین تەقە کوژراویان هەبوو یان نە ،هێشتا من و ئەو هاوڕێیە لە گەڵم بوو تازە گەیشتبووینە نێو هاوڕێ یان . پاسدارەکان شەریان دەکرد و دەیانەویست لەو دۆڵە دا بەرە و بەرزایەکانی بەرێدی و لای گوندی باڵەکان پاشەکشە بکەن و یەک دوو کەسێکیش بەرەو گوندی دۆستان ڕایان دەکرد.

 dostan_dostan

دۆستان شوێنی داستانی ئەم بیروەرییە

کاتێک ئێمە گەیشتنە ئەوێ ئیدی پێشمەرگەکان لە هەموو لایەکەوە هێرشیان کردە سەریان! لە نێو دۆڵەکە دا بە نارنجۆکی دەستی و هەتا بە بەردیش وەک نارجۆک فڕەیان دەدانە نێو سەنگەری پاسدارەکان ئەوان پێ یان وابوو بەردیش هەر ناجۆکی دەستین! پاش ئەو هێرشە کتو پڕە لە سەر سەنگەرەکانی جاش و پاسدارەکان لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە هەر چەند شوێنیان زۆر سەخت و ناڵەبار بوو ، بەڵام نەیانتوانی لە بەررانبەر هێزی پێشمەرگە دا خۆیان ڕابگرن و لە رووی ناچاری یەوە هەموویان دەستی خۆیان بەرز کردەوە و سێزدە کەس بوون خۆیان تەسلیم کرد. هەموو یان جاش و سەرباز پاسدار بوون و کلاشینکۆفییان پێ بوو! ٩- کەسیش کوژران! بەڵام سێ فەرماندە مابوون تەسلیم نەدە بوون یەک نایب عەلی پوور جاش بوو ئەو بەرەو گوندی دۆستان ڕای دەکرد و پێشمەرگەش دوای کەوت بوون یەکیش عەلی شێرازی بوو ئەوی دیکەش ئێستا نێوی لە بیرم نیە ئەو لە جاددە بە مار پێچی ڕای دەکرد بۆ لای گوندی دۆستان و پێشمەرگەکان هەموومان تەقەیان لێ دەکرد بەڵام گولە لێی نە دەکەوت و کەمێک مابوو ئیدی ئاوابێ بۆ لای دیکەوە گولە لێ کەوت و هەر لەوێ کوژرا!

بەڵام عەلی شێرازی خۆی لە پشت بەردێک قایم کرد بوو و دەمانچەیەکی پێ بوو تەسلیم نەدەبوو دوای ئەویش هەر لە پشت بەردەکە کوژرا.

بەڵام نایب بە برینداری ڕای کرد و دوایش لە بەر قورس بوونی برینەکەی لاقێکی لە دەست دا و بە یەک لاقیش ڕانەوەستاو لە شەری گوندی لولکی ١٣٧١ بەدەست پێشمەرگە بە سزا گەیشت و من لە بیرەوەیەکی دیکەش دا باسی نایبم کردووە ئێستا بەس یەک شتی نایب باس دەکەم!

نایب عەلیپوور خەڵکی گوندی ئاخوێرانی سەڵماس جاشێکی زۆر پیس بوو .بە قسەی خەلکی ناوچە وەختی نایب عەلی پوور دەڕۆیشتە نێو شاری سەڵماس وگوندەکانی دەوروبەری خەلکی بینیبا هەر زۆر زوو تاوانباری دەکرد و پێی دەگۆت: بۆ چی جنێوت بە ئیمام خومەینی داوە؟کابرا یان دەبا بڕێک پوول پێ بدا، یانیش دەبا لە لایەن نایبەوە دەست گیر کرابا. لە رووی ناچاری یەوە کابرا دەبا برێک پوول بە نایب بدا تا ڕازی بێت.

لە کاتی شەرەکە دا بینیم پێشمەرگەیەک لە دوای نایب کەوتووە بڕێکی چووەتە خوارێ لە نەکاو پێشمەرگەکان گوتیان پاسدارێکی دیکەش لە خوارێ ماوە! من گۆتم ئەو پێشمەرگەیە بەڵام گوێیان نەدامێ و هەموویان تەقەیان لێ کرد و ئەویش خۆی لە سەر دەم هاویشتە پشت بەردێکی چووکە بەڵام لە پشت بەردەکە دا جێگای نەدە بوو . پێشمەرگەکان هەر تەقەیان لێ دەکرد منیش چەند هاوارم کرد گوتم ئەوە پێشمەرگەیە! هیچ فایدەی نەبوو گوتم ئەگەر پاسدارە منیش هێندێک تەقە ی لێ بکەم! چەند گولەیەکم هاویشت! جارێکی دیکە هاوارم کرد وگوتم! ئەو پێشمەرگەیە ئەو جارە خوا رەحمی پێ کرد ڕاوەستان و تەقەیان نەکرد، ئەویش هەستا سەر پێ تەماشامان کرد پێشمەرگە کاک مستەفا حەسەن پوورە و لە دەستمان ڕزگاری بوو.

لەم عەمەلیاتە دا دیسان چەند مۆرەی گرینگی رێژیم لە نێویان دا شێڕازی لە گەل چەند کەسێکی دیکە کوژڕان و سێزدە کەسیش بە دیل گیران کە لە نێو دیلەکان دا بریندارێکیش هەبوو، پاش قسە کردن لە گەل دیلەکان و پێچانی برینی بریندارەکە دوای دوو سێ کاتژمێر هەموویان ئازاد کران و ئاوریش لە هەر دوو ماشێن بەر دراو وچەک و چۆلێکی زۆریش کەوتە دەستی پێشمەرگەکان و پێشمەرگەش هەموویان سلامەت بوون.

ئێوە شاد و ٢٦ ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە هەمووتان پیرۆز

 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی