Hoppa till innehåll
Hem » شاندێکی کومیتەی ڤێستمانڵاندی حدکا سەردانی ناوەندی کۆمەڵەی کوردی لە شارە کرد.

شاندێکی کومیتەی ڤێستمانڵاندی حدکا سەردانی ناوەندی کۆمەڵەی کوردی لە شارە کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی، شاندێکی کومیتەی ڤێستمانڵاندی حیزبی دێموکرات  کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی ” عەزیز مورادپەرەست”didar_aziz

بەرپرسی کومیتەی ناوبرا سەر دانی ناوەندی کۆمەڵەی کوردی لە شاری ڤێسترۆس کرد و لەلایەن شاندێکی کۆمەڵەی کوردی بە سەرپەرستی بەڕێز ” کەریم عومەر” بە گەرمی پێشوازیان لێکران.

سەرەتا بەرپرسی کومیتەی حیزب بەڕێز عەزیز مورادپەرەست وێرای دەڕبڕینی خۆشحالی خۆی  سەبارەت بەو پێشوازیە گەرمەی شاندی کۆمەڵەی کوردی وەک خانەخوێ، باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر باردۆخی ئێستای کوردانی دانشتووی سوید بەگشتی و بەتایبەتی کوردانی شاری ڤێسترۆس کرد.

بەڕێز مرادپەرست لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بە پێوەندیەکانی نێوانیان هەردوولا و هەماهەنگی و هەوکاری زیاتری نێوان کۆمەڵەی کوردی و کومیتەی حیزب لە شاری ڤێسترۆس کرد تەئکیدیشی کردەوە کە دەکرێ بەهاوکاری یەکتری ڕەوشی کوردانی دانیشتووی ئەم شارە بەرەو باشتر بڕوا و دەکرێ یاریدەر بین بۆ ئەوەی کە لاوەکانمان بەرەو ئاراستەیەکی بڕۆن.

لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەدا کاک عەزیز تیشکی خستەسەر چۆنیەتی کار و چاڵاکییەکانی داهاتووی هەردوولا و هەروەها شێوەی هەماهەنگی کردن لە گەڵ یەکتریدا و ئاگادار کردنەوەی خەلک بۆ هەرچی زیاتر بەشداری کردن لە سیمینار و ڕێوڕەسەکانی یەکتریدا و بەتایبەت بۆنە نەتەوەییەکان و یەک لەوان یادی دووی ڕێبەندان کە ڕۆژێکی مێژووی و نەتەوەییە.

 پاشان بەرێز ” کەریم عومەر”  بەرپرسی کۆمەڵەی کوردی وێرای دەربرینی خۆشحالی خۆی لەو دیدارە، هەموو جۆرە هاوکارییەکی کومیتەکانی حدکای بەرز وەسفکرد و ئاماژەی بە بارودۆخی کوردان و زیاد بوونی رێژەی کوردان لە سوید کرد.

ناوبرا و لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هاندانی ژنان لە کارو چاڵاکییەکانی خۆیاندا و هەروەها لە سیمینار و بۆنە کوردییەکاندا بە ئەرکی پیاوان زانی کە هاندەریان بێ بۆ زیاتر بەشداری کردنیان لە کارەکاندا.

بەڕێز کەریمیش جەختیشی لە سەر هەوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەر دوو لا کردەوە و ئامادەیی کۆمەڵەی کوردی بۆ هەموو هەوکارییەک دەربڕی.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ڤێسترۆس

٢٢ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی