"an independent online kurdish website

کامیل قوربانی ، شوان خەڵکی دێی پەسوێ، شەوی 2018/05/25 ، سەعات 10ی نیوی شەو،  لە شاخەکانی پشت پەسوێ دەبێ و گلێرە دەبارێ، فەوری  بنەماڵەکەی ئاگادار دەکات کە سێلاو  هات هەڵێن،


بنەماڵەکەشی خەڵکی دێ ئاگادار دەکەنەوە و بەم جۆرە کامیل گیانی نزیک 300 کەس لە مەرگ رزگار دەکا.

کامیل ماڵەکەی خۆی دەکەوێتە بەر لافاوەکە و بە تەواوی  تەخت دەبێ و ئێستا ئوستاندار، ماشالا زەحمەتی کێشا، قەولی دا کە هەر بنەماڵەیەی 10 میلیۆن تەمەنیان بە خۆڕایی و  30 میلیۆنیشیان بە قەرز بداتێ ( ئێستا کرۆنێک 650 تەمەنە) لە کاتێکدا کە خەڵکی پەسوێ خەسارەتی میلیاردیان وێ کەوتووە.

بۆ هاوکاری خەڵکی پەسوێ خەڵک خۆیان دەستیان بە کۆکردنەوەی یارمەتی کردوە بۆ ئەوەی بتوانن قەرەبووی ئەم خەڵکە هەژارە بکەنەوە.

لەم روداوە دا 60 ماڵ وێران بوون و  100 خانووش زیانیان پێ گەگەیشتووە.

کامیل قوربانی توانی بەم کارەی گیانی نزیک بە 300 کەس نەجات بدا ، تەنیا مناڵێکی 2 مانگە  بەداخەوە گیانی لە دەست دا.

تەنیا یارمەتی کە قەول دراوە بە کامیل قوربانی کە  کاک رەسوڵ خزری نوێنەری پیرانشار ، سەردەشت خانووەکەی بۆ  چاک بکاتەوە و ئەویش باس نەکراوە کە ئایا رژێم جەرجیەکەی دەدا یان خۆی و خێرخوازان. 

کامیل گیانی 300 کەسی رزگار کرد، تەنیا بە قسە و لە مێدیاکانی ناوچەیی دا باسی لێوە کرا بەڵام لە فەڕانسە گەنجێک بە ناوی:  ممدو گاسامه ، خەڵکی مالی کە بە قاچاغ لە پاریس بوو ،  گیانی یەک مناڵی نەجات دا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕانسە بانگی کردە لای خۆی و  جایزەی ئازایەتی پێدا و شارەداری پاریسیش رایگەیاند ئامادەن لە بەشی ئاگرکوژێنەوەدا، ئیستغدامی بکەن، هەروەها قەولی پێ دراوە کە شارومەندی فەڕانسەی پێ بدەن.

بەڵام کاک کامیلی قوربانی، شایەد خانووەکەی بۆچاک کرێتەوە و 10 میلیۆنەکەی پێ بدەن.

دیارە سەرانی رێژیم کاتی سەردانی شوێنی روداوی وەک بوومەلەرزەی کرماشان و سەپێلی زەهاو سێڵاو ی پەوسوێ، زۆر قەول دەدەن بەڵام قەت عەمەلی پێ ناکەن و خەڵکیش زۆر باش ئەوە دەزانن، بۆیە دەستیان کردوە بە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی پەسوێی پێشمەرگە پەروەر .

زۆرجار هەیە بەداخەوە لە جیاتی یارمەتی خەڵک بکەن ناهێڵن یارمەتیەکانیش بە خەڵک بگەن.

 

فیلم وێنە لە تێلگرام وەرگیراون

 

کامیل قوربانی

ممدو گاسامه

 

 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی