"an independent online kurdish website

 کڕ بوونت ھەردوو جەمسەری چوارقلینچکی کتێبی ھەتیوێک بوو کە بە دەسماڵی ڕەش وسپی لە سەر ئەمیان ئەخوێێند و ماچیان دەکرد  و ڕادەی لە ناو چوونتیان وەکوو پەیام بۆ ئەچۆوە .


ئیتر بۆیە ئەمڕۆش نەک بە ژار  بەڵکو  بە ویشکەرۆیی خاک و ئاو و ژیانتیان لێ کردووی بە گڕکانی مەرگێکی دایمی . کەوا بوو سەردشت ئەی خاکی کورد ھەر خۆتی مەلھەمی زامی لێ کراوت . دە بڵێ لوقمانت دەرمان کا ئێش و ئازارەکان و دە بڵێ بە لاوک و حەیران بێژانت چێرۆکی بەسەرھاتی بەھاری گەلێ ڕەنگینت لە شەو گەڕی ماڵانت دا بۆ گەورە وبچوکی ئەم دەورە ئەفسوناوییە وئەم ڕاز و ڕەمزە  کۆێستاناوییە  بخوێنن کە بزانن سەردەشت بۆتە ڕاسانێکی پڕ  ڕەنگی دۆزی نەتەوەکەی و وانەیەکی بەھێز بۆ ھاو ھەنگاوی وچوون بۆ یەکڕیزی و  سەری ڕێز نواندن بۆ گیان بختی نیشمان بووانی  7ی پوشپەڕ و ئەم ساڵیش لە یادی پڕ بەدڵ بەداخ بوون بۆ و بەسەرھاتەت دابا دیسانەوە بڵین ئێوە بوونە ڕێبەری مە بوونە پشت و سەنگەری و بڵێین بە دوژمن . قوڕ بە سەرتان ئێوە خاوەن تۆپ و تەییارەی شەڕن میللەتی من خاوەنی تەئریخ و بیر و باوڕەن.

م.ح ٧ی پوشپەڕ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی