Hoppa till innehåll
Hem » ئیقباڵ مورادی ئەندامی رێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆر کرا

ئیقباڵ مورادی ئەندامی رێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆر کرا

ئیقباڵ مورادی، چالاکی ناسراوی کورد، باوکی بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مرادی ”


و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان KMMK لەشاری پێنجوێن لە باشوری کوردستان بووە ئامانجی کردەوەی تیرۆریستی و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.

تەرمی بێگیانی ئیقباڵ مورادی لە دەوری کاتژمێر 23.30 سێ شەممە  2018/07/23 لە نزیک چەمی پێنجوێن ناسراوەتەوە. بە پێی شاهێدان تەرمی کاک ئیقباڵ جێگای حەوت فیشەکی پێوە بینراوە.

ئیقباڵ مورادیان چالاکی سیاسی پێشوو، چالاکی بواری مافی مرۆڤ و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باوکی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مورادی” و مامی ” لوقمان مورادی ” بەندکراوی دیکەی مەحکوم بە سێدارە بوو کە لە تەمەنی لاویەتیەوە لە شۆڕشی حزبە سیاسیەکانی کوردستان بەشدار بوو و ژیانی خۆی لەسەر خزمەت بە داهاتی گەلی کورد بەخت کرد.

ئیقباڵ مورادی پێشتەر لە ساڵی 1387 لە نزیک شاری پێنجوێن کرایە ئامانجی کردەوی تیرۆریستی و باش بریندار بون و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە مردن رزگاری بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەرخۆشی و پەژارەی خۆی لەسەر تیرۆر و گیان لەدەستدانی ئەم چالاکە ناسراوەی کورد بۆ بنەماڵە و کۆمەڵگای کوردستان رادەگەیەنێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆری ئەم ئەندامەی خۆی بە توندی ئیدانە دەکات و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بە زوترین کات دەست و پەیوەندیەکانی ئەم تاوانە بدۆزێتەوە و لە دادگەیەکی بەرابەردا موحاکمە بکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

2018/07/18