"an independent online kurdish website

لەماوەی تەمەنم دا ئەوەندەی وەبیرم دێی حکومەتەکانی ئێران ، تـورکیە، عیراق و سوریە دەسەڵاتیان بەدەست هەرکەسەوە بۆ بێ و هەرچەشنە حکومەتێکیان هـەبـوبـێ، سەرەڕای جـیـاوازیـەکی زۆری بـۆچـون و سیاسەتیان،


 لـە سەریـەک خاڵی نـەگۆڕی هـاوبـەشیان کـە بـرێتیە لـە دوژمنایەتی و زەرەبە لێدان و قەڵاچۆو سەرئەنجام لە مەیدان دەرکردنی کوردان یەک بوون و لەو بوارەشدا بەردەوام پێلانی هاوبەشیان داڕشتوە و دابەزاندوە. لە فتوای شومی جیهادەوە بگرە هەتا شیمیا بـاران و بـەکار هێنانی هەموجۆرە چەکێکی قـورسوسوک ،دەگەڵ ئەوەش دروستکردنی سەدان جاش وسیخوڕو خۆفرۆش هەر هەمویان بەدژی کورد بـەکار هێندراون و دەهێندرێن . ئەوانە بەو سیاسەتە دوژمن کارانەیان نەک نەیانتوانیوە دەنگی ئازادیخوازی کورد کپ و گۆڕەپانی خەباتی پێچۆل بکەن، بەڵکو ئەوڕەفتارە دژە مرۆڤو قێزەونانەیان بـۆتە هـانـدەرێکی بەهێز بۆ ئەوەی سەریان بۆ دانەنەوێنێ چونکە کورد تێگەیشتوە ئەوان بڕیاری نەمانیان داوە ،بۆیە بەهەمو هێزیەوە بەرگری لەمان و مافەکانی دەکاو مل بۆهیچ زاڵم و زۆردارێک ڕاناکێشێی.

زۆرکەس باس لە شێوەی مەدەنیانەو وتووێژی ئاشتیانە دەکەن وجاروبار ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ بەرەنگار بونەوەی چەکدارانەی ئێمەی کورد بەشەڕ ناودەبەن و بەخراپیشی لە قەڵەم دەدەن .نازانم لێی تێنەگەیشتون یان خۆی لێی گێل دەکەن . من سەرم لەوجۆرە قسەو ڕادەر بڕینانە سوڕ ماوە ! بۆ مەگەر قاسملوو هاوڕێیەکەی ، شەرەفکەندی و هاواڵانی لە گۆڕەپانی شەڕدا شەهید کران ؟! ئەوانەی ١٧ خەرمانـان دەرانـە بـەر ڕەهێلەی موشەک باران لەلایەن سوپای پاسدارانولە خوێن گەوزێندران، ئەوانە چوبونە سەر دامو دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆیە شەهید کران ؟! بۆئەوانەی تاقولۆق لە ڕیگاوبانوشارەکانی باشوری کـوردستان تڕۆر کران لە مەیدانی شەڕدابون ؟!! بۆمەگەر حکو مەتی هـەرێـمی کـوردستان دەگەڵ حکومەتی ناوەندی شەریکە دەسەڵات نەبون و بە پێی یاساو قانونی عێڕاق دروست نەکرابوو کە بـە بـڕینی قـوتی خەڵکی کوردیش ڕانـەوەستان و گەلەکۆمـەگـیـان لـێکردن ونـیوەی زیـاتـری بـاشـوری کوردستانیان داگیرکردوەولەدەستیان دەرهێنان. بۆمەگەرنابینن تورکیە بە بەشی باکوریش ڕازی نیەو لەڕۆژئاواش شاروگوندان داگیر دەکا.بۆنابینن کە ئەسەدی نیوە مردودروشمی عەڕەبی بونی سوریە دەدا.

بـە پێی ئـەوهەمـو جینایەتانەی داگیـرکەرانی کوردستان کە کۆمـاری ئیسلامی پێشەنگ وتیئۆریسیەنیانە، کورد کەنگێی تێدەگا ئەو حکومەتانە لەبنەڕەت ڕا بڕوایان بەئازادی ودێمۆکڕاسی ومافی مرۆف و مەدەنیەت وشتی لەو بابەتانە نیەو بۆ کوردیش بە حەرامیان دەزانێ ؟ وەک کـورد دەڵێی : بەخشە خشی نەمان زانی گامێشە وبە مشە مشی هەرنەمان زانی و بەشاخی درێژی هەر نەمازانی ، بڵێی کەنگێی بزانین؟! بە ڕای من ڕێبەران و بـڕیـاربەدەستانی ئێمە دەبێی جارێکیتر بـە وردی وەزعـەکـە هەڵسەنگێنن ولەوە تێبگەن کە ئەومانگرتنو دوکان داخستنە گشتیەی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێمان دەڵێی: دوژمنەکانمان بۆ کوشتاری گەلـو وێـرانی زێدەکەمان یەکیان گرتوە. یەکنەگرتوییو نەبونی هاوکاری ئێوەو سەرقاڵ بونتان بە ناکۆکی ناوخۆتانە کەلەبەری لەماڵەکەتان خستۆەو دەرفەتی زەبر لێدانی بۆ دوژمن رەخساندوە، ئەگینا ئەگەر ئێوە یەکگرتو بن، ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیـە بۆ بەرەنگاریـو داگیرکەرمان بەڕەسمی نەناسیوەو بە دڵخواز قبوڵمان نیە. لێرەدا ئـەو قسەیەی بەڕێز کاک حەمەنەزیف دەگێڕمەوە کە کوتویە : { ئێمەو هاوڕێیانمان هاوخەبات وهاو چارەنوسین و هیچ جیاوزیەکی سیاسیمان نیە . ئێمە هاو پەیمانین وئەگەر دوژمن پێی وابێی دەتوانێی کەلێن بخاتە نێوانمان بەهەڵەداچوە. } بەڵێی منیش ئـاواتمەو دڵـنیاشـم ئـەگەر ئـەو ڕادەربڕینە بەکردەوە دابەزێندرێی دوژمن بەتەواوی نـاهـومێدو دەم لە پوش دەکاو یەکگرتویی گەلەکەمانی پێی بەهێزترو کاراتر دەبێی. جێگای داخە کاتێک باسی یەکگرتویی دەکرێی هێندێک وادەزانن هـەمـو دەبێێ ببنەفڵان حیزب وئەوانیتر وەلابخرێن . ئەوە بـۆچونێکی تـەواو هەڵەیە چونکە ئێمە بەڕەنگو دەنگی جیاواز بەڵام بۆ یەک ئامانج هـەم جوانین هەم بەهێز . بۆ خەباتی نەتەوایەتی چەند خاڵی بەهێزو گرینگ وهاوبەشمان هەیە کە زۆربەهاسانی دەکرێی بیان کەینە بنەمای تێکۆشان وخەباتمان وەک : نەتەوە، هاووڵاتی، زمان ،فەرهەنگ ،کلتورونیشتمان و ئازادی. دەتوانین بۆ دابەزاندنی ئەو خاڵانە ،یان ڕونتر بڵێم رزگاری نیشتمان وسەربەخۆیی گەل یەکگرتوبین وبەرنامەی هاوبەشمان هەبێیو وەک یەک هێزکاری بۆ بکەین ، جا ئەوجار لەکوردستانێکی ئـازادو سەربەخۆدا هەوڵ بۆ دابەزاندنی باشترین بەرنامەی ژیـانی گەل بدەین وبـەرنـامەکانمان بدەینە بربیروڕای گەلەکەمان وهەرکامەیانی بەباشتر زانی ودەنگیان پێدا ئەوەیان پیادە بکەین.

نـایشارمەوە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لـە دروست بـونی چەنـد حیزب بە پێڕەوی جیاوازەوە نیگەران نیە و بەلایەوە ئاساییە ، بەڵکو لەمانای یەک حیزب و دوڕێبەرایەتی ودوو بەرنامەی جیاواز نیگەرانە کە شتی لەو بابـەتـە لـە دنیادا نـەدیتراوە و سەرئـەنجامەکەی دورنـیە تێک هەڵـچونـو بـەرەو ڕوبونی لێ بکەوێتەوە . هیوادارم ڕێبەرانمان بە بڕیارێکی ژیرانەو بوێرانرانە ئەو ترسو دوو دڵیە بڕەوێننەوە .

 

 براتان مەلا برایمی مەجید پور ٢٤ خەرمانانی ٢٧١٨ کوردی

 ١٥ سپتامبری ٢٠١٨

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی