لە گەڵ سەرەخۆشی شەهید کەوتنی دوو پێشمەرگەی نیشتمان و فەرشاد چیچانی خەڵکی پاوە لە هاو سەنگەران و کەسوکاری هەر سێ لاوی نۆخەی نەدیتوو لە ژیان.
باپیری فەرشاد مەلا عەبۆلکەریمی چەچانی لە سەربازانی لەشکری عوسمانی کاتی هێرش بۆ سەر هۆرامان لە کرماشان و دواتر پاوە نیشتەجێ دەبێت و ناگەڕێتەوە بۆ چەچەنستان کە ئەوکات وەک سەربازی خەلیفە لە لەشکری عوسمانی خزمەت دەکا.
مەلا ئەولکەریم سەرەتا لە گۆمرگی کرماشان دادەمەزرێت بەڵام پاش ماوەیەک بە گوێرەی بڕوای ئایینی(سۆننی) لە پاوە نیشتەجێ، بە کاری باخداری، نووسین[ دەس نووسی کتێبە کوردی ، فارسی و ئایینیەکان] و پیشەی دووکانداری سەرقاڵ دەبێت.
نێوهاتی پیاوێکی بەڕێز، خزمەتکار و ئایین پەروەری بێ ئازار بوو. دواتر نەک هەر خۆی سەرجەم بنەماڵەکەی بە هەژاری بەڵام بە حورمەت و سەبرو لە سەرەخۆیی لە گەڵ گرفتەکانی ژیان بەرەو ڕوو دەبوون.
مەلای چەچانستانی هەموو منداڵەکانی لەو سەردەمەدا کە خوێندەوار کردن بۆ هەمووان دەستی نەدەدا فێری خوێندەواری کردبوو.
لە سەرەتای هێرشی کۆماری ئێسلامی بۆ سەر پاوە و ئەو ڕەشەکوژیە هەروەها کێشەگەلێک کە لە نێوان خەڵکی پاوە و دەوروبەر هەبوو ڕژیم کەڵکی وەرگرت و زۆری خەڵکی وێرای کارمەند و ئاسایی بە زۆر و تەماع وەبەر نان وەک بەسیج بۆ نگەهبانی نێو شار چەکدار کرد.
کاک عەلی مەحموودی نژاد (کوڕە پووری فەرشاد) مۆعەلم کە کوڕێکی کورد و دڵسۆز بوو سەرەڕای ئەوە چ پێوەندی بە دژایەتی شۆڕشگێڕان یا مەیلی بۆ لای ڕژیم نەبوو بە داخەوە بە تەقەی پێشمەرگە بە هۆی تاریکی شەو و نەناسران شەهید کرا.
برایەکی عەلی بە ناوی مۆحسن بە گوللەی تفەنگی تاپڕ بە دەستێ کچێکی خەڵکی پاوە لە شاهۆ بە هەڵە گیانی لە دەست دا .
مامێکی تری فەرشاد(خەلیل کوڕی مەلا ئەولکەیم چەچانی) کە خزمەتکاری پەروەردە و فێرکردنی پاوە بوو بە هۆی بۆمبارانی فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق کوژرا.
فەقرو هەژاری ئەم بنەماڵە ڕێگەی بە دۆژمنکاری کورد و ئامانجە نیشتمانەکان نەدا . کاک عەلی پێش شەهید کران وەسیەتی کردبوو کێلی مەزارەکەی بە وشەی کوردی بڕازێننەوە.
ئەوە ئێمڕۆ کاک فەرشاد دوا قوربانی دەسەڵاتی کوردکوژی کورد کە بە پێی زانیاریەکان چایخانەی لە نزیک شوێنی پەلاماری پاسدارەکان هەبووە بە گوللەی پاسداران بوو بە دوایین قوربانی کارەساتاوی ژیانی ئەم بنەماڵە و کورد بە گشتی.
سەرەڕای ئەوە بەشێک لە خەڵکی خۆجێیی لەو بڕوایە دان مانۆڕی ڕژیم لە شاهۆ و پەلاماری دوایی لە پاوە بیانویەکە بۆ بەلاڕێدا بردنی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک و پەلاماری بەرینتری هێزەکانی کوردی دژ بەسیاسەتی تاران بەرانبەر کورد و کوردستان.
2018.10.12
وەرگیراو لە فەیسبووکی نووسەر
بابەتی پەیوەندی دار