"an independent online kurdish website

ئەگەر کەسێک بەوردیو بوێرانە و بێی پاشتەرک و پیشتەرک ڕووداوەکانی مێژوی گەلی کورد بخوێنێتەوە و بزانێی شۆڕشەکان چۆن کراون و چۆن شکاون، ئامانج لەو خەبات و تێکۆشانە چ بووە


 و بۆچی کراون، ئەو تێڕوانینەشی تەنیا ئەوە نەبێ کە خۆی گەرکیەتی وەک واقعیەتێک چاویان لێبکا ، دەبینین بناغەیەکی کەحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ژێردەستی ئێرانی لەسەر دامەزراوە هەمان کۆمەڵەی(ژک) بووە، واتە لەحاڵێک دا کە دوژمنانی گەلەکەمان هەموو هێز و توانای خۆیان سەرف کردوە بۆمراندنی کورد، ئەو کۆمەڵەیەش بوێرانە بۆ ژیانەوەی کورد تێکۆشاوە. خەبات و قوربانیدانی ئەو گەلەش ئەوەمان پیدەڵێ کە ئامانجی نیهایی دیاری کردنی چارەی خۆنوسینە. کە دەڵێ نیهایی یانی قوناغی هەن و ئەویش وا دانراوە کە یەکەم خودموختاری، دوهەم فدراڵی و ئاخرەکەی سەربەخۆییە. لەلایەکیترەوە داگیرکاری و شوێنستی دەسەڵاتدارانی زاڵ بە سەرکوردستاندا لە هیچ هەلومەرج و کات و ساتێکدا ئامادە نەبون کەمترین بەشی ئەو چارەنوسە بۆ کورد بسەلمێنن، هەردەم وڵامی داوای ڕەوای کوردیان بە ئاگر و ئاسن و کوشتن و بەندکردن و دەربەدەر کردن داوەتەوە. لە بیرمانە کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەمیش کەمتری بە ناوی خودگەردانیش بە فتوای جیهاد بە دژی کورد وڵام دایەوە. ئەوەش یانی دەسەڵاتدارانی ئێران چ شەپکە لەسەر و چ عەمامە بەسەر لە نەمان یان کۆیلە بوونی چیتر بۆ کورد بەڕەوا نابینن. لەهەمو قۆناغەکانی خەباتدا هەر لە حاڵی وتووێژی بە پیلانی دروست کراو، گەورەترین قوربانیمان پیشکێشی بارەگای گەل کردوە وەک: سمکۆ، پێشەوا، قاسملو و شەرەفکەندی کە نمونەی بەرچاوی ئەوقوربانی دانەن. هەموی ئەوانە و زۆر تریش دەبێ ئەوەی پێی سەلماندبین کە دوژمن ناتوانێ هیچ چەشنە مافێک جیا لەوەی بۆخۆی دەیهەوێ کە نۆکەری و ژێر چەپۆکەییە بۆ کورد دان پێدا بێنێ.

ڕەنگە ئەو پرسیارە بکرێ خۆ کورد بەهێز دەروەستی ڕێژیم نایە دەبێی چ بکەین ؟! وڵام ئەوەیە هیچکام لەو گەلە ئازادیخوازانەی بەرەنگاری دەسەلاتدارانی وڵاتەکەیان بونەوە لەباری نیزامیەوە لە ڕێژیمەکەیان بەهێزتر نەبوون ، ئەوە هێزی داوای ڕەوا و هەقانیەتی ماف و خەباتەکەیە ئەوەندە بـەهێز بـووە کە ئەو ئیمان ـو ورەی داوە بـە شۆڕشگێڕان کە تـوانیویانە بەرەنگاری داگیر کەر ببنەوە و سەرئەنجام بەچۆکی دابێنن.

با چاوێک بە ڕووداوەکانی باشوری کوردستاندا بخشێنین، فدڕاڵی وەک مافی کورد لە پاڕلمان بەدەنگی گەل بۆ کورد پەسند کرا. ئەوەی پێیان دەکوتن (براعەرەبەکان) بە تێکۆشان و هێزی کورد توانیان ببوژێنەوە و خۆیان ڕێکخەن و بۆنیازی ئەسڵی خۆیان کەکورد لەمەیدان دەرکردن و هێنانە ژێر جڵەوی خۆیان بوو لێیان هەڵگەڕانەوە و بودجەکەیان لێی بڕێن، هەموو ئەفسەرو وەزیرە پلە بەرزەکانیان دەرکردن، شەڕی داعشیان پێکردن و پاشان عەڕەب و فارس و تورک گەلەکۆمەگیان لێکردن و زلهێزەکانیش پشتیان گرتن و لە نیوەی بڕێک زیاتر لە کوردستانیان دەرکردن. بۆ ئەو گەلە کۆمەگیەش بیانویان ئەوە بوو کە خەڵکی کورد سەر بەخۆیی دەوێ ، وابزانە داوای سەر بەخۆیی تاوانە !! ئەنفال و شێمیابارانەکەش لەسەر سەربەخۆیی بوون !! نیشانیاندا داگیرکەرانی کوردستان سەرڕای هەمـو ناکۆکیەکانیان لەسەر کورد کوشتن و کوردستان داگیرکردن یەکگرتون و زلهیزەکانیش لە بـازاڕی خۆیـان دەگەڕێن. لە هەمو ئەو نەهامەتیانەی بەدرێژایی مێژوو بەسەر کورد هاتـوە گرێنگترین ئامرازی دەستی دوژمنان هەرخۆیـان بـون . بـەداخەوە ئێستا ئـەونـەخۆشیەی دوژمنان دروستیان کردوە تەشەنەی کردۆتە ناوخۆشمان، سەرڕای ئەوهەموکەندو کۆسپەی سەر ڕێگامان ،مەسەلەی سەربەخۆیی بۆتە هەوێنێکیتر بـۆ دروستکردنی بـەرەیەکیتر بە دژی یەکتر، خۆمان سەنگەرمان لێک گرتوەو،لەبن ئەوچەترەدا ناووناتۆرە لێک هەڵدەدەین کاکۆنەکان بەبا دەکەینەوەو ڕۆڵەکانمان بەدژی یەکتری ڕادێنین. یەکێک بەناوی دێمۆکڕات حیزبی سەربەخۆی دەوێو،ئەویتر هەر دێمۆکڕاتەو شتێکی دیکەی دەوێی. ئەوهەمو حیزبە دروستکراوە بەیەک ناوو لەیەک بەشی کوردستان دا خۆی زەنگی مەترسیەکی گەورەیە کە ڕاستەو خۆ هەڕەشە لەکەسایەتیو ئـوسولو پـڕنسیپی حیزبەکەی قازیو قاسملو دەکا . من بەشبەحاڵی خۆم دەگەڵ دروست بونی ئەحزاب بەناوو لۆگۆی جیاوازەوە دژایەتیم نیە، مادام زیانیان بۆویستی ڕەوای گەل نەبێی خراپەیەکی تێدانیە ،بەڵام بەدەلیلی ئەوەی خۆشم دێمۆکڕاتم ئازاری ئەوهەموزیانەی لەڕێگای لەت لەتبونەوە وەحیزب کەوتوە ، دەمهێشێنێ و پێیەوە دەناڵێنم و ڕوی هاوارەکەم دەکەمە ئەوانەی کە لە ژێر ناوی دێمۆکڕات ڕێگەیەک دەبڕن کە دێمۆکڕات هەرگەرگیز مەبەستی نەبوە،دەڵێم :ئەگەربەبێی غەرەزومەرەزسەیری ڕێبازو بەرنامەکانتان دەکەین ،لە دروشم و وێنەی ڕێبەران دەڕوانین ،شتێکی تازەتان پێی نیە و تەنانەت جگە لەو ڕێبەرە شەهیدانە ناوێکی دیکەتان بۆ خۆ نواندن نیە. هەرچەند وشەو ڕستەکانی پێڕەوو بەرنامەکە بگۆڕن ئامانج هەر ئەوەیە دامەزرێنەرانی حیزب دایانناوەو کۆماریشیان پێی دامەزراندوەووەک تاکە بەڵگەی مێژویی لەدنیادا سەبت کراوەو هەمووشمان خۆی پیوە ڕادەنێین و شانازیشی پێوەدەکەین.

لیرەدا بەبۆچونی من دامەزراندنی ئەو حیزبە دێمۆکڕاتانە ، لە ژێر ئەو ناوە یەکناوانە ! لە دوو حاڵەت بەدەر نیە .( ١ ) لە پێشدا ئەو کێشەو ململانانە و لەت و کوت بون و دروست بونانە هیچ بنەمایەکی سیاسی نیەوکێشە ڕکەبەری تاکیوگروهی ولەسەرپلەو پایەو دەکرێی بڵێم تۆڵە ئەستاندنەوەو یەکتر لەمەیدان دەرکردنە.چونکە پێموایە کێشەی سیاسی لە بۆچونو بیروڕادا لەناو حیزبێک دا وتو وێژ تەنیا ڕیگایەتی نەک جیابونەوە .ئەوەی ئێمە دەیکەن دوژمنانی دەرەکی ودوژمنانی بەڕواڵەت دۆست کاری بـۆ دەکەنو پشتی دەگرنـو بەداخەوە تاڕادەیەکیش سەرکەوتون.( ٢) بەبێی ئەوەی چاوی لێی بقوچێنینوهەوڵو تێکۆشانەکانیشمان خستبێتە ژێر پرسیارەوە ،ئاکام وبەروبوی ئەوهەلوێستولێک دابڕانو پێکهێنانە لە ژێرناوی دێمۆکوڕات تەنیا لاوازکردن و بێی ئیعتیبار کردنو تەنانەت لەمەیدان دەرکردنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ژێردەستی ئێرانە.لەهەموی سەیرتر ئەوەیە بەیەکەوە ناتوانین کار بکەین ،بەڵام هەر کە لێکدابڕاین داوای پێک هێنانی نـاوەندو بەرەو شتیوا دەکەین ! بەناوو بەرنامە هەریەکین ،ئەدی پێمناڵێن بەوجیابونەوانە داوای چی دەکەین؟ بەدڵنیایەوە دوپاتی دەکەمەوە بەرهەمی ئەوهەمو هەڵوێستو هەڵسوکەوتانە لە پێشدا ناهومێد کردنی گەل وبێی هێزی حیزبەکەمان و دوور کەوتنەوە لەڕێبازو ئامانجی ئەسڵیمانە ، کەئـەویش لـەدوایین قۆناغدا ئازادی گەل و ڕزگاری نیشتمانە. ئەو دێمۆکڕات دروست کردنانە لەناوەرۆکیاندا شکاندنی کەسایـەتی و بـێی ئیعتیبار کردنی حیزبە و لـەوەش زیـاتـر بـێی سەرەو بـەرەیی سیاسەتوانەکانەو هیچ بەرهەمێکی نیە . دڵنیام بەوحاڵەتە دوای ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ناتوانین بەهیچ ئاکامێک بگەین وئەگەرلە پێشدا دەگەڵ حیزبەکانیتر دەرگیردەبوین، ئەوجار شەڕی دێمۆکڕات دەگەڵ دێمۆکڕات دەکەین بۆیە دەڵێم : دوقرانمان لەسەربەری دەستە بـۆ ئەوەی شەڕدەگەڵ یەکتر بکەین!!جاخۆلە حیزبە غەیرە کوردەکانیش گەڕێی بەناوی ئێرانی بون ئەو سناریۆیانەمان بۆ دروست دەکەن کە دوای ڕوخانی ڕێژیمی شا بۆیان دروست کردین.بەناوی تەواویەتی عەرزی ئێران خۆیان بەخاوەنی کوردستان دادەنێنوبێی قسەییان بکەین تەقەمان لێدەکەن ولە خۆیان زیاتر دەسەڵات بەکەسی دیکە نادەن. لەلایەکیتردەبێێ لەوە تێبگەین هەمو ئەوحیزبو سازمانو کەسایەتیە غەیرە کوردانە سەری قسەو بنی قسەیان تەواویەتی عەرزی ئێرانە ،ئەوەش یانی کورد هەر ئەوەی دەکەوێی کە ئێمە بۆی دیاری دەکەین. کەوابو مافی چارەی خۆنوسین ئیعتیباری نیەو دەبێی بەو چارەنوسە ڕازی بین کە خەڵکیتر بۆمان دەنوسن. ئەو شەڕە ساردەی کەئێستا ئێمە لەسەر لێک هاوێـر کردنی داواکانمان دەیکەین شەڕی ئەوانە ،ئێمە بۆیان دەکەین.

هیوادارم لەناڵەو هاوارم تێبگەن وتەعبیرو تەفسیری خۆتان ویستوی بۆمەکەن.

 براتان مەلا برایمی مەجیدپور ٢٧ بەفرانباری ٢٧١٨ کوردی

  ١٧ / ١ / ٢٠١٩

    

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی