{ئینقلابی ئیسلامی ئێران بوو به چل ساڵ! به‌رخۆدان و مه‌قاومه‌تی گه‌لی کوردوستان و نهکۆلی له‌م ئینقلابهش چل ساڵه هه‌ر وا به‌رده‌وامه،
خه‌ڵکی کوردووستان چل ساڵ پێش ئێستا ئه‌و ئینقلابهیان نه‌سه‌لماند و پاریش له مانگرتنێکی سراسری و یه‌کده‌نگدا سه‌ره‌رای هه‌موو سێداره و کوشتوو بڕ و قهڵاچویهک، دیسانیش هه‌ر ئه‌و جیاوازیه‌ی خۆیان له نه‌سه‌لماندنی ئینقلاب و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دوو پات کرده‌وه. ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ئه‌و یادداشته‌م نووسی:
شؤڕشی ئێران (1979 زایینی 1357 هه‌تاوی) به پشت به‌ستن به هه‌موو به‌ڵگه و دیکۆمێنتی ئه‌و کات و پێش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه‌که‌ش و گرینگتر له‌ویش، ئاکام و نه‌تیجه‌که‌ی و پشتیوانیکی به‌رینی جه‌ماوه‌ری که لیی کرا، شۆرشێکی به ته‌واوی ئیسلامی بوو. هه‌موو ههۆڵێک بۆ رووتووش کردنی رواڵه‌تی ئه‌و شؤڕشه خۆ فریودانێکی ساویلکانه‌یه که به هیچ شێوه‌یه‌ک پاساوی مه‌حکمه په‌سه‌ند هه‌ڵناگرێ و ته‌نیا ده‌ڵی خۆ خۆش کردنه، ئه‌و شؤرشه ئیسلامیه له ئێران سه‌رکه‌وت. ئه‌وه‌ی که کرێکاران پێشره‌و، ئازادیخوازان و سوسیالیسته‌کان له شؤرشهکهدا به‌گه‌رمی و به‌و په‌ڕی فیداکارێهوه به‌شدار بوون، هیچ له ناوه‌رۆکی شۆڕشه‌که که زیاد له نه‌وه‌د له سه‌دی ئارمان ۆ ئاره‌زۆکانی، رێبه‌رانی، ئاکته‌ره سه‌ره‌کێکانی ئیسلامی بوون و پڕۆگرامیکی ئیسلامیان له به‌رنامه‌دا بوو که‌م ناکاته‌وه! به‌ڵام به پێچه‌وانه له کوردوستان شۆرشی ئیسلامی نه‌کرا، به‌ڵکوو شۆرشێکی سێکۆلار، ئازادیخوازانه، رزگاری خوازانه و پێش که‌وتوو هه‌ڵاییسا که تا ئێستاش نه‌تیجه‌ی وه‌ر نه‌گرتوه و هه‌ر به‌رده‌وامه. قامک دانان له سه‌ر ئه‌و راستیه حاشا هه‌ڵنه‌گره، ته‌نیا گووتنی حه‌قیقه‌ت نیه، به‌ڵکوو به تێ گه‌یشتن له‌و حه‌قیقه‌ته‌یه که ده‌کرێ رێکاری دروست بۆ شۆرشی کوردووستان بدۆزرێته‌وه. مانگرتنی تێکرایی ئه‌م جاره‌ی کوردووستان رێک به وێنه‌ی ڕفراندۆمی پێشوو بوو که به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئێران، ده‌نگی نای دا به کۆماری ئیسلامی خاڵی هه‌ره گرینگی وه‌رچه‌رخانێک، له حه‌ز و ئاره‌زوه بۆ راستی و حقیقه‌ت بگوزێته‌وه و جاره‌یه‌ک بۆ ب به‌سه‌ر ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکی به‌جێ ما‌و بدۆزێته، بێ گومان، ده‌بێ له ناوبردنی ئه‌و پارادۆکسه ئاشکرایه بێ که ئێمه چل ساڵه له گه‌ڵی دژین و شه‌وی پێ ده‌که‌ینه ڕۆژ و پێچه‌وانه‌که‌ی، به‌واته‌یه‌کی دیکه شۆرشی کوردوستان نه ته‌نیا دڕێژه‌ی قیامی ئیسلامی به‌همه‌نی 1357 نییه به‌ڵکو رێک له دژی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و قیامه ئیسلامیه‌یه.}.
وه‌ک خوێنه‌رێکی یادداشتنامه‌که ئه‌و پرسیارانه‌م هێنا ئاراوه:
{له‌و نووسراوه‌دا دوو خاڵ جێگه‌ی پرسیاره:
1 – (شۆرشی کوردوستان نه ته‌نیا دڕێژه‌ی قیامی ئیسلامی به‌همه‌نی 1357 نییه به‌ڵکو رێک له دژی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و قیامه ئیسلامیه‌یه).
ئه‌و باسه بۆ خوێنه‌ر روون نییه، بۆچ ئاماژه‌ی پێکراوه، پێویستی به روونکردنه‌وه هه‌یه، پێویستی به نموونه هه‌یه و…. .
**
2 – وشه‌کانی: (کوردوستان) و(کوردووستان)
له‌و دوانه کامیان ئه‌بێ بنووسرێ؟ کامیان هه‌ڵه‌یه؟ کامیان راسته؟ هیوادارم ئه‌وه‌یش روونکه‌نه‌وه.
سه‌عی سه‌قزی}.
وه‌ڵام:
{سڵاو کاک سه‌عیدی هێژا له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تاندا:
1 بزوتنه‌وه‌ی کوردووستان له چل ساڵی رابردوودا، له دژی به‌رهه‌کانی قیام به‌همه‌ن که بریتی بوون له ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌شی ئائینی دژه ئازاده راوه‌ستاوه
2 سه‌باره‌ت به خاڵی دووهه‌م من زمان زان نیم به‌ڵام کوردووستانم نوسیوه ئه‌گه‌ر که‌سێکی شاره‌زا بڵێ کوردوستان دروسته‌که‌یه کێشه‌یه‌که‌م نیه.
**
وه‌ڵامی پرسیاره‌کان له‌و وه‌ڵامه‌دا نییه.
سه‌باره‌ت به پرسیاری یه‌که‌م، به‌ڕیز موهته‌دی نووسیویانه:
(شۆرشی کوردوستان نه ته‌نیا دڕێژه‌ی قیامی ئیسلامی به‌همه‌نی 1357 نییه به‌ڵکو رێک له دژی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و قیامه ئیسلامیه‌یه)}.
پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه:
(کێ و چ که‌سێ باسی ئه‌وه‌ی کرده که شۆڕشی کوردوستان درێژه‌ی شۆڕشی 1357 بووه؟).
بۆیه داوای (نموونهیشم) کرده.
با خۆم وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی خۆم بده‌مه‌وه.
ئه‌و باسه ئه‌و ده‌ورانه هاته ئاراوه که (رابه‌رانی کۆمه‌ڵه)، (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)یان دامه‌زراند. پاشان حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (به‌رنامه‌ی خودمختاری بۆ کوردستان) نووسی. له {به‌ندی (6)ی به‌رنامه‌ی خودمختاری}ی‌دا به‌و جۆره نووسراوه:
(جنبش کنونی خلق کرد، که بر مبنای انقلاب سال 57 در ایران پا گرفت.).
به داخه‌وه به‌رنامه کوردییه‌که‌یم به ده‌سته‌وه نییه، بۆیه فارسییهکهیم نووسیوه.
**
سه‌باره‌ت به پرسیاری دووهه‌م به‌و جۆره‌یان نووسیوه:
(من زمان زان نیم به‌ڵام کوردووستانم نوسیوه ئه‌گه‌ر که‌سێکی شاره‌زه بڵێ کوردوستان دروسته‌که‌یه کێشه‌یه‌که‌م نیه).
لێره‌دا باسی زمان زان و زمان نه‌زان نییه. ئه‌و وشانه (کوردووستان – کوردوستان) به دوو جۆر نووسراوه، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه کامیان دروسته؟
سه‌باره‌ت به‌و باسه تا ئه‌و جێگه‌ی له روژنامه و گۆڤار و کتێبه کوردییه‌کاندا بینیومه به‌و جۆره‌یش (کوردستان) ئه‌نووسرێ. با له‌و چه‌ن ناوه بڕوانین:
کوردستان، عه‌ره‌بستان، بلوچستان، افغانستان، تورکه‌مه‌نستان، تاجیکستان و …
خاڵی هاوبه‌شی ئه‌وانه (ستان)ه
(کورد – ستان)، (عه‌ره‌ب – ستان)، (بلوچ – ستان)، (تاجیک – ستان) و…
وه‌ک ئه‌وانه‌ی که ئێوه نووسیوتانه ئه‌و ناوانه‌یش ئه‌بێ به‌و جۆره بنووسرێن:
(کورد‌و – ستان)، (عهرهبو – ستان)، (بلوچو – ستان)، (تاجیکو – ستان) و…
(کوردوو – ستان)، (عه‌ره‌بوو – ستان)، (بلوچوو – ستان)، (تاجیکوو – ستان) و…
خاڵی هاوبه‌شی ئه‌وانه‌یش هه‌ر (ستان)ه
له کوتاییدا نازانم ناوی {کورد (کورد‌و – کوردوو)} کامیان راسته که (ستان) له په‌نایدا بنووسرێت تا وه‌ک ناوچه‌یه‌کی جهانی بکه‌وێته به‌ر ده‌س خوێنه‌ران و بینه‌ران.
تێبینی: ئه‌و بابه‌ته فه‌یسبووکیان نووسراونه‌ته‌وه، هه‌وڵم داوه 100% وه‌ک خۆیان بن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کم کردبێ، داوای لێبوردن ئه‌که‌م.
ئه‌م بابه‌ته بۆ چه‌ن سایتی کوردیش ره‌وانه کراوه.
سه‌عی سه‌قزی
15/2/2019
sai.saqzi@gmail.com