"an independent online kurdish website

 نامەوێی خوێن بڕژێی یان بۆنی کەلاکی کۆن بکەم           ڕەنگی مێلاقەو گوڵاڵـەو بـۆنی نـەسریـنـم دەوێی

هێمن


 

ماوەیەکە وشەی شەڕی چەکداری و بەرەنگار بونەوەی دوژمن بە چەک وەک شتێکی ناحەز و نەشیاو و تانەنەت هۆی سەرنەکەوتنیشمان کەوتۆتە سەرزار و زمانان و بەغەڵەت مانا لێدەدرێتەوە و تەعبیر و تەفسیری بۆ دەکرێ و دروست بە پێچەوانەی مەبەستەکە لێک دەدرێتەوە. زۆر جار وایە وشە دەکوترێ بەبێی هەڵسەنگاندن و لێ ورد بۆنەوە. هەر کەسە بە حەزی خۆی مانای بۆ دەتاشی و دەیکەنە پڕوپاگەندە و بنێشتە خۆشکەی سەرزان و لە ڕاستیدا ئـەوەش دەبێتە بـەڵگەی پشت ڕاست کردنـەوەی پـڕو پـاگەنـدەی دوژمـن . دوژمـن لـەو بـۆچونـانـە کەڵک وەردەگرێی و گەلی مافخوازی کوردی پێی سەرکوت دەکاو دەڵێ کورد شەڕخوازە و شەڕمان پیدەفرۆشن و ئێمەش دەبێ سەرکوتیان بکەین.

جێگای داخە لـەنـاو ئێمەی کوردیش هەر بـەو ئـەدەبیاتـە واتە شەڕ فرۆش، هەن کەسانی وا ناڕاستە وخۆ بەو سازە ناسازە هەڵدەپەڕن تەپڵە دڕاوەکەی دوژمن لیدەدەن بیریان لـەوە نـەکردۆتـەوە ئـەوە گۆرانی دوژمنە ئـەوان دەیڵێنەوە! لە جیاتی بەرپەرچ دانەوەی پڕوپاگەندە ژاراویەکەی دوژمن دەستەچیلە بۆ ئاگرەکەی دوژمن کۆ دەکەنەوە. با دنیا بزانێ و ئەوانەش تێبگەن کورد نە شەڕخوازە و نە قەتیش شەڕی فرۆشتووە، ئەوەی کردویەتی بەرگریە لە گیان و ماڵ و نیشتمان و ناموسە کە بە هەموو پیوەرێکی ئینسانی و سیاسی و ئیمانی مافێکی ڕەوایە و هەرگیز شەڕ نیە. لە کوێی دنیایە خەبات بۆ ئازادی نەتەوەیەک و پاراستنی گیان و وڵات پێی کوتـراوە شەڕ؟ ئەوە ناوێکە دوژمن بۆ بەرگری و خۆ پاراستنەکەی ئێمەی داناوە و هێندێک کەسیشی پیی فریو داوە. شەڕ بەوە دەکوترێ تۆ بە ناهەق بەربینگ بەکەس و کەسان یان نەتەوەیەک بگری و لەشکر کێشی بۆ زێد و نیشتمان و ماڵ و حاڵی بکەی ، نەک ئەوەی کەسێک هاتووە ماڵ و حاڵت بە تاڵان دەبا و نیشتمان و کەسایەتیشت داگیر دەکا و تۆش بەرگری بە هەر شێوەیەکی گونجاو لە خۆت دەکەی ناوی لێی بنێن شەڕ!.

لێرەدا بەجێیە بپرسم ئەو ڕێژیمەی ڕۆژانە ڕۆڵەی کورد بەناڕەواو تەنیا بەتاوانی کوردبـون و دەیـان پـاپـۆچەی ناڕەوایتری بۆ دروست دەکا و لەداری دەدا،داخوا بەرەو ڕووبونەوەی شەڕە؟. ئەوڕیژیمەی ئوسوڵەن بڕوای بە نەتەوەو عیلمانیەتو مەدەنیەتو مافی گەلان نیەو دژایەتیشیان دەکا،ئەتۆچاوەڕوانی دابین کردنی مافی گەلەکەتی بەو پیوەرانە لێیبکەی هەڵە نیە ؟! ئەوڕێـژیـمەی بەموشەک لە ڕیفوڕم خوازەکانی ئێمەیدا! داخوا بڕوای بەڕیفوڕم ومەدەنیەت هەیە ؟! گلەیی لە دوژمن نـاکرێی، هەڵـەکەی ئێمە لەوەدایـە لە ماوەی چل ساڵ خەبـاتـو تێکۆشان بـۆمان نەسەلمێندراوە کەئەو ڕێژیمە بڕوای بەمافی گەلان نیەو کوردیش بە دوژمنی لە ئـاشتی نەهاتـوی خـۆی دەزانـێو هەمـوشـمان دیـتـومـانـە لـە سەرمـیزی وتـوێـژ ڕێبەرکانمانیان لە خوێن گەوزاندوە.داخوا ناوی شەڕبۆئەو بەرگریەی ئێمەهـەڵـە نیە ؟ داخوا ناوبـردنی بەشەڕی چەکداری لە هەڵەش هەڵەتر نیە ؟ ئەوە ڕێچکەی شای گۆڕکراوبوو بـۆ کورد کوشتن گرتبوی، بۆی تەواو نەکرا ئێستا بە میرات بە ئاخوندەکان بڕاوەو بەڵێنیان پێداوە ئەوان هەتاسەر بیبڕن.من ئەو دوو ڕێژیمە پێک هەڵناسەنگێنم، بەڵام گومانـم نیە سەبـارەت بـەداوای ڕەوای کورد بـەقەدەر مویەک فەرقیان نیە و ئەوەیان دڕ تریشە. دەمەوێی بڵێم و پێشتریش کوتومە ئەو تیئوریانەی لە ئوروپاو وڵاتانی پێشکەوتو دابەزێندراوە تا ئێستاش لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاست زەمینەکەی بۆلەبارنیە ،لە پێش هەمو شتێکدا فێرکردنـو دابـەزانـدنی ئـازادیـو دێمۆکراسـیە کە لـە ڕۆژهـەڵاتی نـاوەڕاستدا مەفهومی بـەکردەوەی نیە. تا ئێستاش لە مەڵبەندی ئێمە هەرزۆرو دەسەڵات کاری پیدەکرێی. بۆ بەرەنگاری زۆرداری بەباوەڕی ئێمە تەنیا شێوە خەباتی چەکدارانـە نیە ، بەڵکو چەکمان بـۆ بەرگری لە مانومەوجودیەتی گەلە. حاشالەوەش ناکرێی دەبێی بەهەمو شێوەیەکی گونجاوبەرەنگاری داگیر کەران ببینەوە. بەڕای من ئـەوانـەی بە چەک بەرگری لەخۆ دەکەن نابێی وشەی شەڕیان بۆدەکار بێنن، دوژمن شەڕ دەفرۆشی ئێمەش بەرگری لە خۆمان دەکەین ئەوەشمان پێڕەوایە.

باوەری من وایە بیرو ڕا ئازادە بەڵام خەباتی ڕزگاریـخوازانـەی گەلێک هێنانـە ژێـر پـرسیار نـەڕەوایەو نە ئیزندراوە ، تـەنیا دوژمن ئەوەی دەوێێ هەر ئەویش هەوڵی پەرە پێدانی دەدا .حیزبێک مافی خۆیەتی چۆن دەگەڵ دوژمنەکەی هەڵسو کەوت دەکا، بەڵام کەس بۆی لەسەرحێسابی مافی گەل ساتوسەودا دەگەڵ دوژمن بکا . هەبـوەو دیتومانـە کەسێک وازی لـە شۆڕش هـێناوە ، ئێواش هەن پـاڵـیـان بەدوژمنەوە داوە،حیزبی واشمان دیتوە بە قازانجی خۆی ، خۆی بەدەستەوەداوە، بـەڵام هەمومـان دێتومانـە و مێژوش بـۆی گێڕاوێنەوە گەلەکەمان لـە ژێـرهـیچ نـاوێک و بـەهیچ بیانویەک ملی بـۆ دوژمن ڕانەکێشاوەو وازی لەداوا ڕەواکەی نەهێناوە. بۆیەدەبێی هەڵوێست و کردەوەکانی خۆمان بە ئیگەل نەناسێنین ودنیای خەیاڵات دەگەڵ واقعیەت تێکەڵ نەکەین. ماندو بون یان دۆڕاندنی خۆمان لەسەر گەل حیساب نـەکەین. ئەوگەلەی هەزاران ڕۆلەی کردۆتە قـوربانی تەسلیم بونی نەویستوەو جۆگەلەخوێنی ڕۆلەوڕێبەرەکانی لەبەرچاوەو ئوروپاوکوردستانی پێی رنگاندوە. ئەو گەلە نابەزێی، سەردانانەوێنێ، لە قوربانی دانەکەی پـەشیمان نیە و پێی سەربـەرزەو شانازی پێوەدەکەن. دەبا غـیرەتی ئەوەمان هەبێی بڵێین: ئێمە ماندو بوین ناتوانین، بەڵام قەڵای گەورەییو عەزەمەتی ئەو گەلە نـەڕوخێنین. خەباتی ڕەواو خوێناوی ئەوگەلە بەشمەینەتە ،بۆ هەڵە تێگەیشتن یابەرژەوەندێکی تەسکو بێبنەما بە فێرۆ نەدەین وعەیبی خۆشمان وەئەستۆ بگرین. ڕاستەخەباتەکە خوێناویودژوارە ، ڕاستە ئـاسۆیـەکەمان دور دیـارە ، بـەڵام لـەوەش قورستربێی هەڵدەگیرێێ چونکە ئامانجە کە بـۆ گەلەو بـەڕونی لـەبـەرچاوانـەو دیـارە.هـۆی سەرنەکەوتنیشمان لەپلەی یەکەم ئەو جیاوازیە ناڕونانەو ئەو تێئۆری تاشینانەو ئەو پرشو بڵاویو لێک ترازانەیە ڕیگەی لێدور کردویـنەوەو بەرەو ڕووی بێ هیوایی کردوین. ڕەنگە هێندێک بـڵێن : ( جێگاکەت گەرمو نـەرمە بـۆیـە قسەی قەڵەودەکەی )بەڵێ ڕاستە بەڵام ئەوانەی لە نیزیکەوە من دەنـاسن، دەزانن نـە لـە جێگای ساردو سـڕو ڕەقو تەقو نەلە جێگای گەرمونەرم، هەرگیزبیرم لە تـەسلیم بونو خۆ بەدەستەوەدان نەکردوەونایکەمەوە وئیمانی کامڵم ئەوەیە لەرێژ سێبەری ئەوڕێژیمەدا چوکترین داخوازی گەلی کورد لە ژێرهیچ ناوێک دا وەدینایە.

 

 براتان مەلا برایمی مەجید پور ٢٠ ڕەشەمەی ٢٧١٨ کوردی

 ١١ مارس ٢٠١٩ زایینی هولەند

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی