"an independent online kurdish website

لای من ژیانە و ژیان     

بۆ ژینگە بۆ سروشت     


بۆ ھەرچی گیاندارە

بۆ جووانی و ھێمنی

بۆ ئەوین بە ئازادی

بۆ ئۆگری بە دایک و نیشتمان

بۆ پێکەوە ژیان

بۆ فێر بوونی وانەی کەرامەتی جۆگرافیا و

بوونەوەرەکانی ناو ئەو جۆگرافیایە

نەورۆز و ساڵی نوێی کوردەواریمان

بۆ من  بە واتای

پەروەردەو بار ھێنانی خۆمان بۆ

توڕ ھەڵدانی ھەموو کردەوە ناحەز و قێزە ونەکان

نەورۆز و ساڵی نوێی کوردەواریمان یانی

٢٧١٨ ساڵ دیفاع لە خاک و زێد و نیشتمانمان کوردستان

دیفاع لە زمان و فەرھەنگ و کلتورمان

دیفاع لە کەرامەت و ئازادی و مرۆڤایەتیمان

٢٧١٨ ساڵ ڕەد کردنەوەی  داگیر کردنی کوردستانمان

ڕەد کردنەوەی  ڕەگەز پەرەستی

ڕەد کردنەوەی پێشل کردنی مافە ئینسانی و

نەتەوەیی و ئازادیمان

ڕەد کردنەوەی جێنۆساید و ئەنفال و کیمیا باران و

کۆمەڵ کوژی و بێ سەر و شوێن بوونمان

ڕەد کردنەوەی بە کۆیلە کردنی نەتەوەکەمان

ڕەد کردنەوەی بەربەرییەت

نەورۆز و ساڵی نوێی کوردەواریمان یانی

٢٧١٨ ساڵ یەکڕیز نەبوونمان

بۆ  ئەستاندنەوەی مافی ڕەوا و ئازادیمان

٢٧١٨ ساڵ بەم بەر و ئەو بەر  داکەوتنی  نەتەوەی کورد

٢٧١٨ ساڵ  خزمەت کردنی نەتەوەی کورد بە

زمان وفەرھەنگ و کلتوورو خاکی خوشک و برا

 تورک و فارس و عەربەکان

٢٧١٨ساڵ داگیر کردنی وڵاتی کوردستان

یاساخ کردنی زمان و فەرھەنگ وکلتوری نەتەوەی

کوردو تێکدانی مێژووی کورد

٢٧١٨ساڵ  ھێنانی نامرۆڤانەترین کارەساتەکان بە

سەر کوردستان و کورد دا لە لایەن  خەلافەت و میر

و پاشا و حکومەت و دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی

خوشک و برا عەرەب و تورک و فارسەکان

٢٧١٨ ساڵ ھاواری نەتەوەی کورد ، بۆ بە گەیشتن

 

بە سەربەخوێی.

 

حەمە حەریری ١.٠١.٢٧١٩ی کوردی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی