٣٠/٧/٢٠١٨ من مرۆڤم هێندە لا پیرۆز و باڵایە،ڕەزامەندم بەهەر سزایەک”جگە لە کوشتن” بۆ تاوان و گوناهەکانی ،کەبەرامبەر هاومرۆڤ و زیندەوەر و سروشت دەیکات!.
٤/٨/٢٠١٨
هەزاران جاری تریش هەوڵ بدرێ عێراق دروست بکرێتەوە! لە تەشتە قوڕە تازەکەی هەرگیز مەحاڵە! گەل و سیستەمی دیموکراسی و ئارامی ئاسایش و پێشکەوتن، دروست بکرێ بێتەکایەوە. دەبا چیدی خۆمان و جەماوەر و نەخەڵەتێنن.
٨/٨/٢٠١٨
ئەوەی دەیەوێ خۆیی و ئابڕووی میللی و کوردبوون رزگار بکات، لە گەڕەلاوژێ و گاڵتەجاڕیی حیزبی کوردیی، دەبێت بێ چەندوچوون باوەڕی بە سەربەخۆیی و بوونە دەوڵەتی کورد هەبێت، وەک تاکە ئەڵتەرناتیڤیک.
ـ لە کوردستان لە لایەن حیزبەکانەوە، ساڵانێکە شانۆگەری نەزۆک نمایشت دەکرێت و جەماوەرە کۆمبارسەکەشیان، هەر خەریکن بە نینۆک چەپڵە لێدەدەن . یاران چ کارەساتێکە!؟.
ـ کۆماری ئیسلامی ئێران 40 ساڵە سەرگەرمی کوشتن و بڕین و کێشانی نەخشەی جەهەنەمی و پلانگێڕییە دژی دەوروبەرەکەی! بەتایبەت کورد. واخەریکە مارەکەی شێخ هۆمەر لە ملی خۆی دەئاڵێ.
ـ بێ بوونی دەزگای دەوڵەت،لەژیان و جیهانی سیاسیدا بێبەشین لە ئاڵا و سروود و دراو و جەژن و هونەر و ئەدەب و هەڵپەرکێ و دیکۆمێنت و یونیفۆرم و خواردن و زۆر بەهای تری نەتەوەیی.
ـ هەتا بازاڕی حیزبایەتی لە کوردستان دا لەدەرەوەی دەوڵەتی کوردستان گەرم و لەگەڕدا بێت، گەندەڵ و مشەخۆر و خۆفرۆشەکان ڕۆژە تاریک و ناشرین و ئازاراوییەکان درێژە پێدەدەن و داگیرکەرانیش پشتیوانیان لێ دەکەن.
ـ کورد هەزار حکوومەتی وەک ئەوەی ئێستای باشووری هەبێت،هەر نەگەیشتۆتە ئامانجە نەتەوەییەکان، چونکە خەبات بۆ سەربەخۆیی و ئازادیی هەر بەردەوامە.
ـ کوردبوون هەموو شتێکمان لێ دەخوازێ جگە لە کەمتەرخەمی و ناپاکی.
ـ چەند ڕقی پیرۆز و ئەستوورم بەرامبەر بە داگیرکەری تورک و فارس و عەرەبە، هەزار هێندە نەفرەتم ئاڕاستەی کۆلۆنیالیستی ئینگلیزی و فەرەنسییە، لەبەرامبەر ئەو دۆخەی کوردیان تێ ترنجاندووە.
١٠/٨/٢٠١٨
ـ لە تورکیا و ئێران و عێراق و سووریا،بەردەوام خۆپیشاندانە، کەچی تا ئێستا کەسێکمان نەدی لەمسەری ڕاستەوە تا ئەوپەڕی چەپ ئاڵای دەوڵەتەکەی خۆی بسووتێنێ. بەڵام ئێوەی زۆڵەکوردی نەگریسی پەروەردەی دەستی خۆفرۆش و شەیتان، سووکایەتی بە ئاڵای نەتەوە و خاک و شۆڕش و خەبات و قوربانییەکانی کورد و کوردستان دەکەن و بۆ هیچ سووتانتان؟.
١٤/٨/٢٠١٨
ـ ئیدی سەردەمی ئەوە هاتووە کورد چاوی وەک سیزیف هەر خەریکی سەرخستنەوەی بەردەی خلۆربووەوە نەبێت، بەڵکو بەردەکە بەیەکجاریی بگەیەنێتە سەر لووتکە.
ـ دەوڵەتانی عێراق و سوریا بەهەر جۆر و نرخێک بێت شەپگێڕ و ئیفلیج بوون و ناوەندیان نەماوە، گەر تورکیا و ئێرانیش هەمان سیناریۆیان بەسەردا جێبەجێ بێت! ئەوە سەدەی 21 دەبێتە سەدەی کورد.
٢٥/٨/٢٠١٨
ـ هەر کار و چالاکییەک بۆ کورد و کوردستان بێت، یاخود کۆمەڵایەتی بێت، ئەندامی پارتە کوردیی و کوردستانییەکان،گەر حیزبی خۆیان فەرمانیان پێ نەکات،ناتوانن بەشداربن و دژیشی دەوەستنەوە. تەنانەت گەر چالاکییەکە لە بواری هونەر و ئەدەبیشدا بێت.
گەلۆ!! حیزبی کوردی، بۆتە کارخانەی دروستکردنی ڕۆبۆت و خوڵقاندنی ئەندامی بێ هەست و گیان و هەڵوێست! واتە تاکی کوردی زاتکوێر و خەسیو!.
٢٧/٨/٢٠١٨
ـ ئێران بەم گەمارۆدانە هێندە شپرزە بووە. بە پشتبەستن بە بڕگەیەکی ڕێکەوتننامەی ساڵی 1955ی شاد لەگەڵ ئەمەریکادا،دەیەوێ لە دادگای نێو دەوڵەتی Den Haag گازندەیی لەسەر ئەمەریکا تۆمار بکات. واتە مێروولە, گەرەکێتی پاشقوول لە فیل بگرێ!.
ـ ستراتیژی حیزب لە باشووری کوردستان لەم چوارچێوە کلاسیکییە زڕە دەرناچێ:
بەغدا لاواز بێت،بەفریایەوە دەچن(انقاذی)دەکەن.
بەغدا بەهێز بێت،دەیرووخێنن(اسقاط)ی دەکەن.
پەکووووووو لەو …………………!!!
ـ پێویستە کام وانە لە ناپاکییەکانی 66 و 31ی ئاب و 16ی ئۆکتۆبەرەوە فێر بین؟ ئەی چی بکەین بۆ ئەوەی ئەو ناپاکییانە،هەرگیز دووبارە نەبنەوە؟.
٥/٩/٢٠١٨
ـ هەوڵەکانی حیزبی کوردی بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە لە بەغدا و ململانێی دابنانی سەرۆک کۆماری عێراق،لەڕوانگەی کوردبوونەوە دەچێتە خانەی درۆی گەورەی کوردایەتی حیزبەکان و ڕەنج بەخەسارچووی ساڵانی ساڵ خەبات و بەناو شۆڕشیان!.
ـ وەک ریاڵ پۆلەتیک بۆئەوەی ناوەند هەر شپرزە و پڕ لە گرفت و کێشە بمێنێتەوە،دەتوانن سیاسەتی قوونەقوونە بکەن لەتەک بەغدادا و چ خاڵێکی لاوازیش نەدەن بەدەستەوە و کارت کوردیش لەدەستیان دا بەهێز تر بکەن.
ـ دان یاخود وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن حیزبێکی کوردییەوە، واتە قوفڵکردنی ڕێی سەربەخۆیی کوردستان، بەمیکانیزمی خۆماڵی کوردیی.
ـ کورد دەڵێ: یەکجار بەزستان دەووترێت سارد و داری زڕ نایەتە بەر. ئەزموونەکان هەزاران جار پێیان وتووین، عێراقی ئاغای ئینگلیز هەرگیزاو و هەرگیز نابێت بە نیشتمانمان و چ جارێک تاکی کورد بە سەربڵندی و ڕومەتەوە ناتوانێ لەسایەیدا بحەسێتەوە و بە ئارامی بژی.
ـ عێراق کاڵاوێکی بابردووە و تاکوێ و تاکەیی و لەپێناوی چیدا؟حیزبی کوردی هەر دوای دەکەون و هیوای خۆیانی لەسەر هەڵدەچنن!.
ـ هەر تاکێکی هۆشیار و کەسایەتیی ڕۆشنبیریێک لەسەر واقیعی تاڵی کوردستان قسەی نەبێ چاک وایە چەشنی مەیموونەکە لەشەرماندا، چاوی خۆی بگرێ و دەمی خۆی داخات و گوێی خۆی بئاخنێ و وەک مرۆڤیش هزریی بسڕێتەوە و قەڵەمەکەی بشکێنێ و خۆی سڕ بکات.
٦/٩/٢٠١٨
ـ باشترین دەرمانی دەردی کورد یەکگرتن و خەباتی سەربەخۆیی و ئامانجی بوونە دەوڵەتە.
ـ هیچ مافێکی نەتەوەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و مرۆیی و دیموکراسیت و تەنانەت ئابووری تاکی کورد بێ بونی دەوڵەتی نەتەوەیی فەراهەم نابێت.
ـ ئێستا باشتر لە جاران تێگەیشتووم مەخابن تەنها نوسینێک رەواجی هەیە سیخناخ بێت بە جنێودان و بوختان داتاشین و بریندارکردنی زاتی کەسەکان . من نەک هەر خۆم لە پەرێزی ئەم شێوازە نادەم، بەڵکو هەرگیز باوەڕم بەو ڕەفتار و چوونە ئەو ئاستە نییە.
ـ مادامێکی هەموو سەرنشینی پاپۆڕێکین لەناوەڕاستی دەریادا،پێویستە هاوکار و پشتی یەک بگرین و یەکترمان خۆش بوێ،ئاخر هەموو لەبەردەم یەک چارەنووسداین،خنکان یاخود گەیشتنە کەنار.
ـ ٩/٩/٢٠١٨
ـ داگیرکەران و دوژمنانی کورد هەمیشە بێدارن،کورد بە پێچەوانەوە بەردەوام خەوتووە. کارەساتی کۆیە وەک نموونە.
ـ یەکگرتنەوەی حیزبە لەتبووەکان و پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەڵامدانەوەیەکی بەجێی کارەساتەکەی کۆیەیە و بەجێگەیاندنی ئەرکێکی نەتەوەیی و سیاسی گرنگیشە.کورد بە یەکگرتوویی بەهێز و شاد دەبێت و دوژمن دەتۆقێ.
١٢/٩/٢٠١٨
ـ چەپکێ سڵاوی کوردانەی گەرم و خۆشەویستی بۆ مانگرتووانی ئەمڕۆی شاروشارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتم. جێی شانازیی و هیوای دواڕۆژ و کەرەسەی خاوی خەباستێکی بەرهەق و ڕەوان. سڵاوی باکوور و باشوور و ڕۆژئاواتان پێشکەش بێت،ئەی ئەوانەی کۆماری پەت و سێدارەتان تۆقاندووە.
ـ ئەگەر بێت و پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوای ئەم هەموو مەرگەسات و هەڕەشانە یەک نەگرنەوە و بەرەیەکی کوردستانی پێک نەهێنن ئەوە خۆشیان موشەکبارانی خۆیان دەکەن و گۆڕ بۆ کورد هەڵدەکەنن.
ـ خوێندنەوەی مێژووی کورد یەک پەند و وانەمان دەداتێ،یەکگرتن و یەکگرتن و یەکگرتن.واتە یەک بەرنامەیی یەک ئامانجی و یەک سەنگەریی و یەک بازوویی و یەک ڕێگایی و گرتنەبەری شاڕێی سەربەخۆیی.
ـ کوردبوون چەمک و هزر و مانا و ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرایە.داگیرکەرچێتی هەڵوێست و ڕێگایەکی ناپاکییە. قبووڵکردنی بندەستی واتە هەڵبژاردن ی ژیانی نامرۆڤبوون و کۆیلەیەتی.
ـ ئەوانەی دوای مردنیش هەر زیندوون،ئەوکەسانەن کە بۆ نەتەوە و خاکی خۆیان خزمەتیان کردووە و بە مەردی ژیاون.
ـ کوردسناسی/ خۆناسی و دوژمنناسی بابەتێکی گرنگی هاوکێشەی سیاسی و بنەمایەکی سەرەکی پەروەردەی نەتەوایەتین. فەرامۆشکردنی ئەم ڕاستییە بەڵگەنەویستە،خۆگێلکردن و ڕاکردنە لە ڕاستییە مێژوویەکان.
١٨/٩/٢٠١٨
ـ حیزبەکانی باشووری کوردستان بەهۆی دوورکەوتنەوەیان لە بەرژەوەندییە باڵاکانی کورد، نقووم بوون لە گەندەڵی و شەڕی بەرژەوەندی ی و بێبەهاکردنی دۆزی نەتەوایەتی و چەند بوونەتە داڕڕزاو و دۆڕاو ی مەیدان و ریسوای بەردەم مێژوو لە ڕۆژانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان دا هاشووهووشی و ڕەشەبای درۆکانیان هەزار هێندەی تر خۆیان (ناشیرین و بێزراو) تر دەکەن.
ـ هەرچی سەر دێنم و سەر دەبەم، ئەکتەرە ڕاستەقینەکانی هەڵبژاردن بە پرۆژە و بەرنامەوە نابینم. تومەز ئەکتەرە سەرەکییەکان هان لە پشت پەردەوەی شانۆکەوە. بەداخەوە زۆربەیان داگیرکەرانی کوردستان ئێران بە پلەی یەکەم.
١٨/٩/٢٠١٨
ـ هەڵبژاردن بۆچی و لەپێناوی چێدا و بۆ چ ئامانجێک؟ دادۆشینی سامانی وڵات و گەرمکردنی کۆڕی لێکدژەکان و چەلەحانێی بێبڕانەوە و قوڵکردنەوەی جیاوازیی و ناکۆکی و دژەکان؟ یاخود یەکخستنی گوتاری نەتەوەیی و سەرخستنی پرۆژەی سەربەخۆیی و ڕازیکردنی ڕەش و سپی کوردستان و بەکوردایەتیکردن!.
ـ نمایشتکردنی هەڵبژاردن لە کوردستان هەم نەزۆک و هەم هێڵجهێنەرە ئاخر حاڵ لێهاتنی دەروێش و ڕۆبۆت، هەرگیز تامی گۆڤەندی سەربەخۆیی و مرۆ ڕاستگۆکان نادات.
ـ حیزبەکانی کوردستانی چونکە خاوەنی پرۆژە و ئامانجی سەربەخۆیی رزگاریی نەتەوەیی نین سەرگەرمی بەزاندنی هەموو سنوور و بەهاکانن! لە زەمکردن و هێڕش بردن و بریندارکردنی یەکتردا. مێژوو نیشانی داوە کارکردن بە میکانیزمی ئەم ئەقڵێتە کوشندە وای کردووە دەرئەنجام هەمیشە هەموو هەوڵەکان بڕژێنە ناو ئەستێڵکی داگیرکەرانی کوردستانەوە.
ـ زۆرینەی هەرە زۆری نەهامەتیی و کوێرەوەریی و تراژیدیانی کورد لە نەبوونی دەوڵەتەوە شین بوون. کەواتە بێ بوونە دەوڵەت چ گۆڕانکارییەککی راستەقینە ڕوو نادات.
ـ یاران کوردستان کراوە بە چ گاڵتەجاخانەیەک؟!
١٩/٩/٢٠١٨
ـ بە چەقەنەیەک حیزب دروست دەکرێ و هەرچی قسەی جوانە دەیکاتە دروشمی خۆی لەسەرەوە بە عیوێک خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و دەچێتەوە جێی جارانی خۆی.
ـ بەرهەم ساڵح، بەگەندەڵییەکەی خۆیەوە شەڕی گەندەڵکارە گەورەکانی لە کوردستان بکات،گەلێ ئابڕوومەنترە لەوەی خۆی بکاتە یەکەم سەربازی پاراستنی عەرشی عێراقی.
ـ کورد چەن سەنگی قورس بێت لە بەغدا، هێندە فرسەخ لەسەربەخۆیی دوور دەکەوێتەوە.ئەم گەمە سیاسییەی ئێستا لە پێناوی کورسی سەرەک کۆماردا دەکرێت،هەر بۆ بە شەکر خنکاندنی کوردە.
ـ مەحاڵە کەس بتوانێ لە بەغداوە خزمەتی ڕاستەوخۆی کوردستان کێشەکانی بکات.لە بەغدا دەبێتە گاڵتەجاڕیی کوردستان و عێراق و جیهانی عروبە. نموونە……!!.
٢٠/٩/٢٠١٨
لەمێژە پێم وایە چرکەساتی ئەوە هاتووە،جەماوەر/ میللەت هێڵێکی سووری تۆخ بکێشێ لە نێوان خۆیی دەسەڵاتی گەندەڵ و نیشتمانفرۆشان و گاڵتەجارەکانی سیاسەتی کوردی دا. ئەگەر نەڵێ نا و نابێ و ئیتر بەسە، ئەوا خراپتری بەسەردا دەهێنن و کارەساتی ترسناکتر ها بەڕێوەوە.
ـ گەر کورد خاوەنی دەزگایەکی فەرمی بوایە. بۆ نموونە کۆنگرەی نەتەوەیی، ئەنجوومەنی نەتەوایەتی یاخود پەرلەمان، وەک ناوەندی سەرەکی بڕیاڕی سیاسی و دیاریکردنی ستراتیژی خەبات و کێشانی سنووری ئاسایشی نەتەوەیی و ڕێگری لە بەزاندنی بنەما و بەهاکانی کوردبوون،ئەوا لە ناوەوە تۆکمەتر و لە ڕووی دەرەوەش دا بەهێزتر دەبوو.
٢١/٩/٢٠١٨
ـ هەر پلە و پایە و دەستکەوت و بیرکردنەوە و دروشم و سیاسەت و چالاکی…و هتد،OKAY ،دوژمنان و داگیرکەرانی لەسەر بوو،ئەوە جێی گومان و ترسە.
ـ پۆستە باڵاکانی عێڕاق هیچی پشکی کورد و حیزبەکان نییە، بەڵکو داشی دەستی ئەندازیارانی پاراستنی سنووری یەکێتی دەوڵەتە زۆڵەکەکەی عێراقە.
ـ حەسەن عەلەوی دەڵێ: کاتێ زانیم ئەمەریکا بەڕاستی لە عێراق دەدات و ڕژێمی سەددام دەڕوخێنێ،لەگەڵ سووریا و ئێران و سەرۆکانی عەرەب قسەم کرد، بۆپاراستنی عێراق داوام لێکردن، کوردێک بکرێتە سەرۆک کۆمار. مەسعوود بارزانی یان مام جەلال تاڵەبانی.
٢٢/٩/٢٠١٨
من وەک کورد و مرۆڤ و ئازادیخوازیش نەبم، ڕۆبۆتێکی ئاساییش بم و جۆش و خرۆشی کەرنەڤاڵی نەتەوەکەم بۆ سەربەخۆیی هەر دەیبزوواندم.
٢٤/٩/٢٠١٨
لە نێو پانۆڕامای مێژووی ڕاپەڕین و شکستی کورد دا، ڕووخانی میدییەکان، کوشتاری دەرسیم و لەسێدارەدانی پیران و سەید ڕەزا و پێشەوا و شەهیدکردنی قاسملۆ و شەرەفکەندی سەڕی خوێناوی و کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆبانی و جەزیرە و عەفرین…هتد گەشترین ڕۆژە پیرۆزەکان: 15.5.1945رۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان و25.9.2017. ڕۆژی ڕیفەڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.
ـ هێندەی هەموو ژمارەی شەهیدەکانی کوردستان، زیندانە سیاسییەکان ڕاگوێزراوەکان، بەناکوردکراوەکان، خەونەکانی 60 ملیۆن مرۆڤی کوردو پانتایی 500هەزار کم٢ کوردستان و قوڵایی هەزاران سەدەی تژی لە کوێرەوەریی لەژێر لێوەوە بەڵێ بۆ ڕیفەڕاندۆم و بەدەنگی بەرز هاوار بۆ سەربەخۆیی و هەموو باوەێکەوە ئەرێ بۆ بوونە دەوڵەت،وەک تاکە چارەسەری هەتاهەتایی.
ـ ئەوانەی دژی سەربەخۆیی کوردستانن، با بچن مەدالیای خەڵاتەکەیان لە بەغدا و ئەنقەرە و تاران و دیمەشق و لەندەن و شوێنگەلێکی تر وەرگرن.