ئه‌وه‌ی ئیسلامی به‌هێز کرد نه شمشێره‌که‌ی ئیمامی(عه‌لی)بوو نه سام و هه‌یبه‌ته‌که‌ی ئیمای عومه‌ر بوو به‌ڵکوو ئه‌وه ڕه‌وه‌شتی به‌رزی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن(محمد)بوو درودی خوای لێ بێت.

قورئانی پیرۆز، ده‌فه‌رموێت، زۆر کردن له دیندا نییه، بۆ نموونه، واته که‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه، که‌سێکیتر ناچار بکات، نوێژ بخوێنێت، چوون مرۆڤ به ئازادی هاتۆته دونیا‌و خۆی بڕیار ده‌دات چ ڕێگایه‌ک هه‌ڵبژێرێت.
به بڕوای من، ئه‌گه‌ر خودا په‌ره‌ستی له ژێر هه‌ڕه‌شه و ترس و تۆقاندن بێت یان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به به‌هه‌شت و چێژ وه‌رگرتن له حۆریه‌کان بێت، ئه‌وه خودا په‌ره‌ستی نییه، به‌ڵکوو ئه‌وه جۆرێکه له کویله بوون، ده‌بێت مرۆڤ خودا په‌ره‌ستی له وجوودیدا بوونی هه‌بێ و قوڵ بدات..!
خودا که خودای، (ڕهبوولعالهمینه) خودای هه‌موو ڕه‌نگه‌کان، خودای هه‌موو ده‌نگه‌کان خودای هه‌موو جیاوازێکان، خودای که‌ون و کائینات، به ته‌نیا خودای (ئه‌نوه‌ر)نییه، تا خۆی بکات به نوێنه‌ری و هه‌ر که‌سێک به دڵی نه‌بێت، پێی بڵێت مولحید و کافر و هه‌ر کاتێک ویستی فتوای کوشتن و بڕین ده‌رکات.
با بێژین، ئه‌گه‌ر که‌سێک کوفرێک بکات، یان هه‌ر باوه‌ڕی به خودا‌ش نه‌بێت، ته‌نانه‌ت، دژایه‌تی ئیسلامیش بکات، مادام که دینه‌که دینی خودایه و خۆی بڵێنی داوه سه‌ری بخات، سه‌ری ده‌خات، ئێ مه‌گه‌ر دۆزه‌خی بۆ لاده‌ران و به‌هه‌شتیشی بۆ چاکه‌کاران نه‌ڕازاندۆته‌وه؟؟
فیرعه‌ون، ده‌یگووت من خودام، دژایه‌تی خودای تاک و ته‌نیای ده‌کرد، ئه‌وه‌ی که خودا پێی ناخۆش بوو کردی، کاتێک که له ده‌ریا غه‌رق بوو، خودای گه‌وره به مووسای گوت، ئه‌ی مووسا، فیرعه‌ون حه‌فتا جار بانگی تۆی کرد نه‌جاتی بده‌یت، یه‌ک جار بانگی منی نه‌کرد، سوێند به شکۆ و گه‌وره‌یی خۆم ئه‌گه‌ر یه‌کجار بانگی منی بکردایه، ده‌تزانی چۆن ڕزگارم ده‌کرد، لێره‌دا به‌زه‌یی و لێبورده‌یی خودامان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
تۆ بڵێی خودا، له سه‌ر شیعرێک، له شاعیرێکی وه‌ک (شێرکۆ بێکه‌س) نه‌بوورێت که به بۆچوونی کۆمه‌ڵێ مه‌لای توندڕه‌و بێر ته‌سک، کافر‌و مولحیده و شیعره‌کانی کوفرن، ئه‌ویش ده‌بێت چ شیعر گه‌لێ بێت،شیعرگهلێ دوو دڵ نییه، له بوونی خوا، ته‌نیا گله‌یی و ده‌رده دڵی تێدا ده‌بینرێ، ئه‌ویش لێوانلێوه له ئازار‌و چه‌رمه‌سه‌ری، هەرچەندە زیادە ڕەویشە، من شیعرەكانی مامۆستا شێركۆ بێكەس هەڵسەنگێنم، بەڵام هەندێ جار له‌م گلهییانهش له پێغه‌مبه‌ره‌کان بەدی کراون، وەلێ به شێوازێکی‌تر،گریمان،گشت شیعره‌کان کوفر بێت، تۆ بڵێی خودا ئه‌وه‌نده بچووک بێت، به شیعرێک، تووڕه بێ و عه‌رشی خۆی بهه‌ژێنێت، من ده‌ڵێم به پێچه‌وه‌نه‌وه، خودا زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، که تۆ له هزری بچووکی خۆتدا داتتاشیوه.
ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بدەم، ئەوەیە، كۆمەڵێك، مەلای توندڕەو گەنجی نەزان، وشەی مولحید بووەتە وێردی سەر زمانیان و دار‌و بەردیان كردۆتە كافر، هەر لە ئێستاوە، موژدەی دۆزخمان پێ دەدەن و خۆیانیان كردووە بە فریشتەی ئاسمانەكان.
