له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووکی به‌ڕێز {عه‌زیز پیری شاراواندی (Aziz Piri Sharavandi)} به‌و جۆره نووسراوه:
(فستیڤاڵی ڕاگه‌یه‌نه کوردییه‌کان له شاری سنه بۆ ڕێزگرتن له کار و چالاکی ڕۆژنامه‌نووسانی زمانی کوردی، فستیواڵێک له شاری سنه به‌ڕێوه چوو، که خه‌ڵاته‌کان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسه براوه‌کان دابه‌ش کران. له به‌شی وتووێژدا، فه‌یزوڵڵا پیری به‌شداری کرد و، بوو به باشترینی ئه‌و به‌شه و، له‌لایه‌ن کومیته‌ی فستیواڵه‌که، خه‌ڵاته‌که‌ی پێشکه‌ش کرا).
**
له‌و چه‌ن رسته‌دا ئاماژه به {(ڕاگه‌یه‌نه کوردییه‌کان) و (ڕۆژنامه‌نووسانی زمانی کوردی} و خه‌ڵاتکردنی چه‌ن (ڕۆژنامه‌نووسی کورد) کراوه.
ئاخر له سنه و شاره‌کانیتری کوردستان که وان له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا یه‌ک قوتابخانه(ده‌بستان) بووه و هه‌یه که خه‌ڵک به کوردی خوێندبێتی؟!
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه کوردانه که ئه‌و رۆژنامانهیان پێئهنووسن، بۆ کێی ئه‌نووسن و بۆ کێی چاپ ئه‌که‌ن؟!
ئێستا تاکێکی کورد ئه‌توانێ لای رۆژنامه‌نووسێکی ئینگلیسی، ئه‌ڵمانی،عه‌ره‌ب، تورک، فارس … بێژی کورد له ئێران‌دا مافی ئه‌وه‌ی نییه به زمانی کوردی بخوێنت؟
خێرا به‌و جۆره ئێژێن: شه‌رم ناکه‌ی درۆیه‌کی وه‌ها گه‌وره بۆ (ده‌وڵه‌تی ئێران) سازی ئه‌که‌ی، ئه‌ونییه رۆژنامه‌نووسه کورده‌کان خه‌ڵات ئه‌کرێن.
ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌یان ساڵه ئه‌و درۆ ئه‌نجام ئه‌دات! له‌بری ئه‌وه‌ی به‌درۆی خه‌ینه‌وه بانگه‌وازی بۆ ئه‌که‌ین.
ئه‌و درۆ و جامبازییه له ده‌ورانی پادشای محه‌ممه‌دره‌زا په‌هله‌وی له ژێر ناوی (رۆژنامه‌ی کوردستان) ئه‌نجام ئهدراه! خۆشبه‌ختانه له‌و ده‌ورانه به‌شی ئه‌نترنێت و فه‌یسبووک … له ئارادا نه‌بوو تا بانگه‌وازی بۆ بکرێت.
سه‌عی سه‌قزی
3/5/2019
Sai.saqzi@gmail.com