بەناوی خوای دڵاوای دلۆڤان
برادەرێک لە ناوخۆوە پرسیاری لێکردم: نوسراوەکانت زۆریان یان ئایینین یان بۆنی ئایینیان لێدێ، بۆ ؟ وڵام :
ڕاستیەکەی ئەوەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرینەی دانیشتوانی خـاوەن ئـایـنن وکوردستانیش هەربەو جۆرەن. (٩٠) لەسەدی دینیان هەیە و تەنانەت ئەوانەش کە بە خەیاڵ دینیان قبوڵ نیە زۆریان هەر سوێند بەخوا دەخۆن و دەڵێن یـا ئەڵا! لەوەش گرینگتر، مەترسیدارترین چەکێک کە داگیرکەرانی کوردستان پێی لە ئێمە دەدەن هەر چەکی ئایینیە. خومەینی فتوای جیهادی بەدژ دەرکردین. سەدام ئەنفال و شیمیابارانی کردین . ئەردۆغان بۆمب و تۆپی بە ناوی چڵە زەیتون بۆ ناردین . ئەسەدەکان حاشایان لە بوونمان دەکرد و وەک هاوولاتی سووریان نەی دەژماردین. عیبادی گەلە کۆمەگی لێکردین و نیوەی زیاتری کوردستانی لـێی ئە ستانـدین. هەموی ئەوانە لە ژێر چەتری دژی دین بونمان بە سەریاندا سەپاندین و هەرچی جینایەتی کە نابێی دەگەڵ مرۆڤ بکرێی ، دەگەڵیان کردین. بۆیە من بەو چەکە بەرەنگاریان دەبمەوە.
من بڕوای ئایینیم هەیە و سەرەتەقەیەکیش لەو بوارەدا دەکەم و بەشداری خەباتی رزگاری خوازانەو ڕەوای گەلەکەم بووم و هەم، بە پیویستی دەزانم ئەوەندەی دەزانم و دەتوانم بەرپەرچی ئەو بەڵگەو پڕوپاگەندانەی کە ئەوان بـەراوەژووی دەکەن و فتوای لەناو بردنی گیان و ماڵ و ئازادی و وێرانکردنی نیشتمانمانی تێدا دەدەن، بدەمەوەو ئەوەندەی بۆم دەلوێ گەل و دنیاش لەڕاستیەکان بگەێینم و ئەوانەش کە سڕکراون و کەوتونەتە داوی دوژمنان و بە دژی نەتەوە و نیشتمانمان دەکاریان دێنن لەو خەوی غەفڵەت وەخەبەر بێنم. جیالەوە کێ بیهەوێ و کێ نەهەوێ ئێمە دایک و خوشک و باب و برامان باوەری ئایینیان هەیە و پیوەندی نەسەبی و حەسەبیمان و ئازادی ڕێز بۆدانیان ئەرکدارمان دەکا بەحورمەتەوە دەگەڵیان بەرەو ڕوو بین و لیزنانە ڕێنوێنیان بکەین و لەڕاستیەکانیان بگەێێنین. ئەگەر بۆچون وهەڵوێستی جیاشمان هەبێی بەشێوەی مەنتیقیوزانستی وژیرانە دەگەڵ یەکترباسیان بکەینو لەجێگایەک پێکیان بگەێێنین.پێیان بڵێین:ئێمەدوژمنی یەک نین تاهەوڵ بدەین یەکتربفەوتێنین. دەبێی ئەوەش بزانین هەرچی بەزۆر سەپێندرابێی بەدڵنیایەوە تاسەر نابێی . زۆر حاکمو ساڵارو دیکتاتۆرمان دیون بەسەرشۆڕیەوە دەسەڵاتەکەیان ڕوخاوەو لە دادگای گەلدا مەحکوم ولەناو براون .
لێرەوە ڕوودەکەمە مامۆستایانی ئایینی هاونەژادم وپێیان دەڵێم : بەڕێزان ئێوە کە خۆتان بەمیراتگری پەیامبەران دەزانن،ڕێبازی ئەوان بەدروستی بگرن وخۆتان لە ژێر ئەو کارتێکەریە نەرێنیەی دوژمـن بـەدژی گەلەکەتان دەر بێنن و مەبنە بڵێندگۆی دەسەڵاتو ئیمام و سەردارانو گۆرانی بـۆکەس مەڵێن، ئێوە دەبێی چەکی هەرە گرینگتان قورئانو بەسۆزترین بەستەو حەیرانتان پەسنی گەورەیی خواو ڕێنوێنی مرۆڤەکان بێی، نیشانەی تیروتەفەنگی تەبلێغاتتان زاڵمانو چەوسێنەران و داگیر کەران بێی .واز لە دروستکردنی بوتی زیندوو دیاری کردنی جێگر بۆ خوابێنن. جێگری خوالەسەرزەوی قورئانە، مامۆستاو زانای ئایینی ڕاگەێینەرن. پێهەڵاکوتن هەر بۆ خواو پێغەمبەرەکەی دەبێی ، نەک شاو وەلیو ئیمام و هیتر . بەس بەناڕەوا یەکێ کافر بکەن ویەکێ بکەنە فرشتە ، خادم و خائین لێک هاوێر بکەن، عەقلو مەنتیق وەگەڕ بخەن ، پێشەوا ئاسا لەژێر سێدارەش حاشا لـەبـونـو مافەکانتان مەکەن . بەلێزانی ڕاستە ڕێگا نیشانی خەڵک بدەن . شەخس ئەوەندە بەرز مەکەنەوە بگاتە پلەی خوایی! بڕوانن :ئیبڕاهیم باوکی پەیامبەران چەندە ژیرانە ومەنتیقی دەگەڵ دیاردەی بوت پەرستی بەرەو ڕوو دەبێی ، چۆن بێباکانە وبوێرانە و بێترس لەمەنجەنیق ڕاستیەکان بەخەڵک دەڵێی .
مرۆڤ شیاوی پەرستن نیە و پەیامبەران وەک ئێمە مانان ئینسانن وخواش ئاوای بە پەیامبەری فەرموە ( ئەی محەممەد پێیان بڵێی منیش مـرۆڤم وەک ئیوە، پێم ئەسپێردراوە پێتان بڵێم : خوا یەکە هەرئەو بۆ پەرستن دەبێی) بەڵێی ،هەر خوایە دەبێی کڕنۆشی بۆببردرێێی، مرۆڤ لـەهەر پـلەو پـایەیەکی ئـایینی، سیاسی، کومەڵایەتیدا بێی، نابێی سەری بۆ نەوی بکرێێ ، وەک وەدیهێنەرەو ڕۆزی دەر چاوی لێبکرێی. بائیمە بۆ ئەنجامی فەرمانەکانی خوامان ئەو ئایەتە قورئانیە کە نیشانەی بەرانبەریو ڕێز دانان بۆمرۆڤەکانە بکەینە سەرمەشقو پشتی پێببەستین و لەدابەزاندنی سڵ نەکەین و نەوەستین. خوا دەفەرموێی { ئەی مرۆڤەکان ئێوەم لەنێرو مێیەک دروست کردوە ، کردومن بەگەلو هۆزی جیاواز ،تایەکتر بناسن، بشزانن ماقوڵترینتان لای من ئەوەیە کە زیاترخۆیان لە خراپە دەپاریزنو ڕەوشت باشن.} لەو ئایەتەدا نەیفەرمو فارسوعەڕەبوتورک لە کورد زیاترنو زۆرتریان پیدەبڕێی هەرگەلێک شوینو بەشی دیارە ، بەشی ئێمەش کوردستانە. بـەڵێی ماقوڵەکان ئەوانەن کە خوا فەرموی ، نەک ئەوانەی کوڕی فڵانوفیسارەکەسن، چەندەدەوڵەمەدو خاوەن پلەو پایەن ،چەندە خاوەن دەسەڵاتو زۆردارن. بـەڕێزان: عێبادەت تەنیا خزمەت کردنی خەڵکە. چاکەو پێکەوە ژیانی برایانەو هاوکارانەو دابین کردنی هێمنی و ئارامیە. کارنامەی مـرۆڤەکان لەدنیادا، تەنیا بەڵگەیەکە لە ڕۆژی سەڵادا لەڕوی ئەو حیسابت دەگەڵ دەکرێی،ئەگەر پاک و چاک بێی هوی سەربـڵیندی دنـیاو ڕەزای خوایە. ژیانی ناتەبایی و دوبەرەکی وشەڕو ئاژاوە مەرگێکی بەژانە بـریا هەنەبایە.
براتان مەلا برایمی مەجید پور ٢٩/ ٥ / ٢٠١٩