"an independent online kurdish website

ڕاسان دەستەواژەیەکە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران بـۆ نوێکردنەوەی خەباتی ڕزگاری خوازانەو ڕەوای گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەکاری هێناوە، ئێستا بـۆتە نـاو بـۆ ئـەو قونـاغە نـوێیەی بـەرەنگاری .


 دیـارە ڕاسان بەیەکەوە گرێدانی خەباتی شاخو شارە بـە شێوە گـونجاوەکان . بـە پـێچەوانەی ئەوەی کۆماری ئیسلامی بـەشە چەداریەکەی نـاو دەنێی شەڕ و دەیکاتە بیانو بۆ سەرکوتی ئەو گەلە بەشخوراوەو بە هێزی نیزامی پۆشتەو تەیار هەڵدەکوتنە سەر کوردان .هێندێکیش بەقەڵەم لەسەر شەڕی چەکداری دەنوسنوناوو ناتۆری بـۆ دروست دەکەن و دەشبێتە بـەڵگە بـۆ هێرشو پەلاماری دڕندانەی دوژمن. بەڕاشکاوی دەڵێم :تا ئێستاش کورد شەڕی بەکەس نەفرۆشتوە، بەچەک بەرگری لەمان و مەوجودیەتی کردوە . هیچ کەسێکی دەرون پاک و تێگەیشتو بەرگری کردن بەشەڕ دانانێی . کورد گەلێکە زێدو مافی داگیر کراوە، فەرهەنگوکلتوری شێوێندراوەولە مەترسی گوڕان دایەو پشت گوێی خراوە ،کەسایەتی و کەرامەتی بریندار کراوە، ماڵی بەتاڵان براوە و ئاوایی وشاری ویران وخاپورە.هەموشمان دیتومانە ،فتوای جیهاد وئەنفال، قەتڵوعام و قەڵاچۆلە هەمو بەشەکانی کوردستان بۆی دەر کراوە.

جێگای خۆشحاڵیە خەباتەکەمان لە چوارچێوە بەر تەسکەکەی جاران چۆتەدەروو لە ناوخۆو دەرەوە پەلو پۆی هاویشتوەو سەری هەڵداوە .بەدنیای دەسەڵمێنێ کە پڕوپاگەندەی دوژمنان کە دەڵێن : لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان شۆڕشێک نەماوە، درۆیەو بروانن چۆن ڕاسانی ناوخۆ دوژمنی توشی سەرەگێژە کردوە ،راسانی تاراوگەش بەهەزاران کەس بـۆ داشداری لە شۆڕش و خوێنی شەهیدان چۆن خرۆشاوە، چۆن دروشمی قاسملو لەڕێبازیدا زیندوە شەقامەکانی بـڕوکسێل و یەکیەتی ئوروپای وەلەرزە خستوە .

راسانی شاخ وشاردەگەڵ تاراوگە دەستیان داوەتە دەستی یەکوڕاست نـاوەرۆکی ئەو شێعرەی مامۆستا هەژاری کە دەڵێی :{ دەست لەناو دەست نێن بەڕاو تەگبیر یەکتان بەقەڵەم یەکتان بەشمشیرو-ئەوکاتە دەگەڵ کاکت دوو بەدووبکەن هاواری هەقی لەدەست چوو } نیشانەکەی پێکاوە. ڕاسانی شارو شاخو تاراوگە بۆنەتە ئاڵقەی زنجیرێکی پۆڵایین کە سەرئەنجام دوژمنی داگیر کەری پیدەبەستنەوە . ئەو پێکەوە گرێدانە ، ئەوتۆفانە خرۆشانە، پەیامی مەرگی داگیر کەرانە. بەدنیا دەڵێێ : بە پێجەوانەی پڕوپاگەندەی دوژمنان خەبات تـا ڕزگاری یـەکجاری بەردەوامە. ئەوڕۆ قەڵەم و زمان و چەک یەکیان گرتوە بەدنیا دەڵێن : با کەس نەڵێێ کورد مردوە قەت نامرێی هەر زیندوە . ڕاسانی تاراوگە بوێرانە دەڵێی : بکوژانی قاسملوو کاک عەبدوڵا بـۆ گەلی کورد نـاسراون . یـارمەتی دەرانی جینایەتکارەکانیش لەوان ناسراوترن ، ئەو جەماوەرەی ئـەوڕۆ لـە بـرۆکسێل مەوجان دەدا بەشێکە لە تۆفانی ڕقو قینی گەلەکەمان کە سەرئەنجام ڕٶژێک دوژمنانی داگیر کەر ڕادەماڵێی تۆڵەی خوێنی شەهیدانیان لێدەستێنێ وئامانجی ئـەو خوێنە بـەنـاهەق ڕژاوانـە وەدی دێنێ. بـەدنیاشی دەسەڵمێنێ خەبـات و ڕاسانەکەمان ڕەوایە، هەتا وەدیهاتنی ئازادی گەل و رزگاری وڵات بەردەوامەو دوایی نایە . ئەو نەعرەتە شێرانەی کچان و کوڕان و ژنان و پیاوانی ڕێبوارو دۆست و ئاشنای قاسملو دەبێی یەکیەتی ئـوروپای تێگەیاندبێی هاوڕێـو هـاو خەباتانی قاسملو فەرامۆشیان نەکردوەو ئەو خوێنە ئاڵەی ڕێبەران و سەرجەم شەهیدەکانمان نەک هەر کوردستان بەڵکو بەشێک لە ئوروپاشی ڕەنگاندوە ، هەر قەترەیەکیان بۆتە ڕوبارێک کە هەزاران جۆو جۆباری لێکەوتۆتەوە . ئەوەی جێگای سرنج و تێڕامانە ئەوەیە کەوڵاتێکی ئەندامی یەکیەتی ئوروپای کانگای ئـازادیـو دێمۆکڕاسی و مافی مرۆف سات و سەودای بـە خوێنی ئەو شەهیدانە کردوەو بۆتە دەسکیس بۆ چینایەتکاران . بێدەنگی ئوروپاش بەمانای ڕازی بونەو لە ئاکلام دا بە شریکە تاوان لێکدەدرێتەوە.

( ٩ )ی یولی ڕوحیەی منی پێشمەرگەی ( ٧٩ ) ساڵە ی جارێکیتر ئاوپـڕژێن و زیندوو بەهێزتر کردەوە . زیاتر لە (٢٤ ) کات ژمێر لە ڕێگاو ڕاوەستان وهاتـو چۆدابوم هەستم بەماندویی نەکرد ، پیری خەریک بو دارەدارەم پێبکا ، بـەڵام بەدیتنی ئەو دیمەنەو بیستنی ئەو هەستو سۆزە ، گوڕو تینم هاتەوە بـەرو پـێم گرتەوە.

لێرەدا دەمەوێی ئەوەش بڵێم : ڕاسانی تاراوگە وڵامێکی بە جێی بوو بۆ ئەوانەی ئاگاهانە یان نەزانانە ، بون لە تاراوگە بە عەیب بزانن و تۆپو تەشەریان لێبدەن وەک دەکوترێی ( لە تەڕی دەخۆن ولە ویشکی دەنون ) زۆربەی بەشدارانی ئەو ڕاسانە جگە لە هێندێک کەسایەتی دەرەوەیی و هێندێک لاوی تازە کار هەر هەمویان ئەوانە بون کە جێگە خەویان ئەشکەوتـو بـن بەردو ڕەوەزان بـوو. شەوانە هەمو زیندەوەرێک دەچێتەوە هێلانەکەی خۆی ،ئەوان بەکڕێوەو باو بۆران خەرێکی کارو باری سیاسی و نیزامی خۆیان بـون . بینیتان فەرماندەی قارەمان و ڕێبواری ڕێگای شەهیدان هاوڕێی مەلا حەسەنی شێوەسەڵێ چۆن بە بێێ چاو ، بێی دەست بوێرانە لە سەرسەکۆی قسەکردن ڕووبەگەل و ئوروپا پەیمان وبەڵێنی دەگەڵ شەهیدان نوێی دەکردەوە ؟ چۆن کاک ئەحمەدی شێربەگی بە دەنگە دوژمن تۆقێنەکەی دەنگی ئێرە دەنگی کوردستانەی زیندو دەکردەوە. بونی زۆرێک لە کەم ئەندامان و پیرە پێشمەرگانە لەو خۆ نواندنەدا بەڵگەی زیندوی گیانبازی قوربانیدانی ئەوان بوو. بەو بەڕێزانە دەڵێم : ئەو شێوە بیر کردنەوەو لێدوانانە لە کوێوە بێن و هەر کەس بیانڵێی تەنیا بەقازانجی دوژمنانە وتەفرەقەو جیا کردنەوەی خۆمان لەخۆمانە . سروشتی شۆڕش ئاوایە هێندێک خۆی لێنادەن ، هێندێک خۆی لێی لادەدەن ، هێندێک ماندو دەبن و ڕادەوەستن ، هێندێک دەوەستن، هێندێک پیر دەبن ولە گوڕ دەکەون . هێندێک کەم ئەندامن پـێویستان بـە پشودان و پـێڕاگەیشتن هەیـە . هێندێکیش جەوان و بـەگوڕو تینن بـوێـرانە دێن جێگای ئەوانە پڕ دەکەنەوە. ئـەوەی گرینگەو دەبێی بـە تەواوی لە بەرچاو بگیرێی ئەوەیە : خەیانەت نەکردن و خۆ نەفرۆشتنە ، زۆرمان هەن نەشاخیان دیوەو نەچەکیان هەڵگرتوە ،بەڵام لەوانیان کەمتر خزمەت نەکردوە. ئەو دایکو خوشکانەی ڕۆڵەیان پێگەیاندوە وبونەتە پێشمەرگە ، ئەوشیرە ژنانەی شەوو نیوە شەو لـە خزمەتی پێشمەگەدا بون پێشمەرگەی نادیارن . بەکورتی گەلەکەمان جەگە لەجاش وسیخوڕو خۆفرۆشەکان هەرکێی بن و لە هەر کوێی بن بەقەدەر خۆیان لەخەبات دا بـەشێوەی خۆیـان فیداکاریان کردوە . من چڵ پێش پێشمەرگایەتی ونیزیک بە چلیش بـە پـێشمەرگاکەیەتی دوروو نیزیک لە نێو ئەوگەلە دا ژیاوم ئیمانم پێهێناون هۆی سەرکەوتنیشمان تەنیا پشتگیریو یارمەتی ئەوانە. هیوادارم لاسای ڕێژیمی ئاخوندی نەکەینەوە ، لە خۆمان خودی وغەیرە خودی دروست نەکەین.وەک لە پێشەوە کوتم جگە لە جاشو سێخوڕو خۆفرۆش، ئەوانیتر هەمویان جیگای ڕێزن و شۆڕشیش هیوای پێیانە و لە خۆمانن .

  براتان مەلا برایمی مەجید پور .

   ١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٩ ی کوردی ٤/ ٨ / ٢٠١٩ زایینی

   

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی