"an independent online kurdish website

حیزبی دێمۆکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یـان کوردستانی ڕۆژهەڵات لـە ( ٢٥) گەلاوێژی ساڵی ١٣٢٤ هاتاوی دروست بوونی بەڕەسمی ڕاگەێیندراوە.

یەکەمین حیزبی کوردیە کە بەشێوەی مودێڕن و ڕێکخراوەیی بە ئامانجی دابین کـردنی مافی نـەتـەوایـەتی ودێـمـۆکڕاسی دامەزراوە. حیزبێکە لـە پـرۆسەو بەرنامەکەیدا ویست و داخوازی سەرجەم چین و توێژو دانیشتوانی کوردستانی تیدا گونجیندراوە. هەر بـۆیەش هەمویان بە ئیخۆی دەزانن و چاوەڕوانیان لێی هەیە. ئەوەش بەمانای ئەوەنیە کە حیزب و سازمانی تری لێنین .

حیزبێکە باوەڕی قوڵی بە پێکەوە ژیانی هێمنانەوبرایانە هەیەوهەوڵیشی بۆ داوە. حیزبێکە چارەی خۆ نوسین و دابین کردنی مافی نەتەوایەتی ئامانجی ئەسڵیەتی و بۆی تێکۆشاوەو دەکۆشێ . بـۆ گەیشتن بەو ئامانجەو پاراستنی هێمنی وئارامی بە قۆناغی جۆراو جۆردا تێپەڕیوە و لافاوێکی لە خوێنی باشترین ڕۆڵەکانی لێی هەستاوە . حیزبێکە لە بەرانبەر پێشێل کردنی مافو کەرامەتی گەلەکەی لەلایەن هەر دەسەڵاتو حیزبو تاقمێک بوبێی ، بیدەنگ دانـەنیشتوەو پشت گوێی نـەداوە. ڕیگەی نەداوەو ڕێگەش نادا بە بێی پرس و ڕای زۆرینەی گەل هیچ حیزب و تاقم و کەسایەتیەک خۆی بکا بە وەکیل ، یان ساتو سەودابە چارەنوسی گەل بکا. حیزبێکە ڕای وایە گەل سەروەرەوبڕیار بەدەستەو چارەنوس وڕێبازی نیهاییش هەر گەل دیاری دەکا. شانازیەکی گەورەیە بـۆ ئـەو حیزبە کە دامەزرێنەری کۆماری کوردستانە ، ئاڵای کوردستانی هـەڵکردوە، دامەزرێـنەری هێزی پێشمەرگەی کوردستانـە. مەزنترین ولێهاتوترین ڕێبەرانی کە لەو ڕێگایەدا بــۆنەتە قوربـانی شایەدو بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن و لە مێژوشدا بۆیان سەبت کراوە .

حیزبێکی بەمانای وشە شۆڕشگێڕ ، خاوەن ئیمانێکی قوڵ وبەهێز بـەئازادی ، خولیای دابینکردنی دێمۆکڕاسی بۆنیشتمانەکەی وبڕوایەکی پتەو بەسەرکەوتن ، پابەند بون بەهاوکاری گەلانی چەوساوە ، هاوڕێی و هاوکاری دەگەڵ ئاشتی خوازان . مێژو شایەدە لەو بوارانەدا بـەقەدەر تـوانای خۆی دریـغی نـەکردوەو هەر گیز بەدژی ئازادیخوازان پاڵی بە دوژمنانەوە نەداوە. لە ڕیگای وەدەست هێنانی مافی گەلەکەی بە شێوەی ئاشتیانە گەورەترین و لێوەشاوەترین ڕێبەرانی خۆی لەدەست داوە. لە بەرنامەو پێڕەوی خۆی دا ڕێزی بۆهەمو ئیدەوئایینەکان داناوە.هەر چشنە دیکتاتۆریو سەرەڕۆیی وتاک پەرستی و پاوانخوازی مەحکوم کردوەو توڕی هەڵداوە.

حیزبی گەلاوێژەو لەعاسمانی کوردەواری دەدرەوشێتەوە ، لە بـەر چاوان ون دەبێی بەڵام لەدڵ و دەرونان دا بـە زیندویی ماوە. وەک دار بەڕوو وایە گەڵای دەوەرێی بەڵام ڕەگو ڕێشەی هەروا بە مەحکەمی ماوە. ئەگەر بۆماوەیەک دیار نابێی لەکاتی خۆیدا گەشاوەتر لەجاران سەر هەلدەداتەوە، شۆقو شەبەقی پەخش دەکا، بە دوژمنان دەڵێی : وامەزانن کورد مردوە ، کورد زیـندـوەو هەروا مـاوە. حیزبێکە گەورەترین شانازی ئەوەیە لە بڕیاردان دا سەربەخۆیە ، لەبەستراوەیی بـێـزارە. دەکەویـو هـەڵـدەستێتەوە ، دەڕواتـە پێش وبـۆ تاکتیک جـاروبـارەش دەگەڕێتەوە، بـە پێی هەلو مەرج کەم دەبێی و زۆر ناخایەنێی لە پێشوو زیاتر دەبێتەوە. هەڵەو خەتاش دەکا ،بەڵام هەر کە هەستی پـێکرد دانـیان پیدا دێنێ و دووپاتیان نا کاتەوە. ئەوەی هەردەمێنێ گەلە ، هەتا گەلیش هەبیی حیزب ماوە.

بـە بـۆنەی ئـەو ڕۆژە پـیـرۆزە ، پـیرۆزبـایی لـە شەهیدان و بـنەماڵەکانـیان ، زیندانیانی سیاسی و کەسوکاریان ، سەرجەم گەلی کوردو پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕاتی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان و هاوڕێو هاوسەنگەران ،خەمخۆرانی گەلو دڵسۆزان دەکەم ئاواتە خوازم گەل سەرکەوێو ئێمەش چاومان پێی بکەوێێ.

براتان مەلا برایمی مەجید پوور

١٢/٨ /٢٠١٩ زایینی ــــ ٢١ی گەلاوێژی ٢٧١٩ کوردی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی