"an independent online kurdish website

با پێکه‌وه‌ له‌و چه‌ن دێڕه‌ بڕوانین: جێگه‌ی خۆیه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ به‌رابه‌ر به‌و لۆگۆ دروستکراوه‌ی تلویزیۆنی نوریزاده‌، هه‌ڵوێست ده‌ر ببڕێ و له‌ جیاتی شه‌ڕه‌ ئینترنت ساز کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و، به‌رپرس بێ له‌ به‌رابه‌ر کرده‌وه‌کانیدا.

ئه‌گه‌ر وتووێژه‌که‌ له‌ رۆژێک بایه‌ و ئه‌و ئاڵایه‌ هه‌ڵکرابایه‌ که‌، زۆر جار خه‌ڵک ئه‌مه‌یان بینیوه‌ و ئه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ی سرنج را نه‌ده‌کێشا! به‌ڵام کابرای پێشکه‌ش کار – ئاغای علیره‌زا نوریزاده‌- که‌ فارسێکی ناسیونالیسته‌ (لێره مه‌به‌ستم باشه‌ و خراپه‌ی هه‌ڵوێستی ئاغای علیره‌زا نوریزاده‌ و هه‌ڵسه‌نگاندی بۆچوونه‌که‌ی وه‌ک ناسیونالیست نیه‌) خۆی له‌ ژووره‌که‌ی خۆی ئاڵای شێره‌ خورشیدی داناوه‌، به‌ڵام، له‌باتی ئاڵایه‌ک، دوو ئاڵای خستۆته‌ پشت سه‌ری سه‌رکرده‌ی حیزبێکی کوردی، تۆ بڵێی به‌ هه‌ڵه‌که‌و‌ت و له‌ رووی که‌متر خه‌مێکی ئاسایه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ی کردبێ؟ گۆمان له‌وه‌دا نیه‌ که‌ به‌ مه‌به‌سته‌وه‌ کردویه‌تی، ئه‌گه‌ر وابێ جیا له‌وه‌ی کێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌کانی به‌رێز موهتدی هه‌یه‌ یان نا ؟ ئه‌و کاره‌ و بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و وتوو وێژه‌ به‌و دوو ئاڵایه‌، له‌ پشت سه‌ری به‌رێزیان له‌ حاڵێکدا خۆی نوریزاده‌ ئاڵای له‌ لا نیه‌، به‌ ئاشکرا بێ رێزیه‌ به‌ کورد و به‌ بزووتنه‌وه‌که‌ی!

**

 

**

ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ له‌ فه‌یسبووکی به‌ڕێز حه‌مه‌ی موهته‌دی(Hama Mohtadi) وه‌گیراوه‌، ئه‌گه‌ر له‌ نووسینه‌وه‌که‌یدا هه‌ڵه‌یه‌کم کردبێ، داوای لێبوردن ئه‌که‌م!

**

با له‌ پێشدا له‌ دوو هه‌ڵه‌ی سیاسی ئه‌و نووسراوه‌ی بڕوانین‌:

1 – {سه‌رکرده‌ی (حیزبێکی کوردی)} تا ئه‌و جێگه‌ی ئاگادارم شتێ به‌ناوی (حیزبی کوردی) که‌ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕیش یه‌کێ له‌ وانه بێت، له‌ (کوردستان)دا نییه‌!

2 – {(سه‌رکرده‌ی) حیزبێکی کوردی – خوێنه‌رانی ئه‌م چه‌ن دێڕه‌ ئاگاداری ئه‌و باسه‌‌ن، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو هێزه‌ سه‌ربازییه‌ که‌ خه‌ڵکی (شه‌هید په‌روه‌ری ئێران) خستییانه‌ته‌ به‌رده‌ست ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران، کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان له‌ ئوروپا و ئه‌مریکا و… وه‌ک په‌نابه‌ر ئه‌ژین یا باشتر بێژم ئاواره و سه‌رگه‌رانن و به‌ڕێز (عه‌بدوڵا موهته‌دی)یش یه‌کێک له‌و ئاوارانه‌یه‌.

به‌و هیوایه‌ له‌ به‌کار بردنی وشه‌ی (سه‌رۆک) و (سه‌رکرده‌) و (سه‌ردار) خۆ بپارێزین. له‌ پرۆسه‌ی تێکۆشان له‌ پێناو ئازادیدا تاکه‌کانی ناو ئه‌و پرۆسه‌ یه‌کسان و به‌رانبه‌رن، نه‌ ئه‌م سه‌رۆک‌ و سه‌رداره‌ و نه‌ ئه‌و ژێرده‌سته‌یه‌!

سه‌باره‌ت به‌ ئاڵاکه‌:

ئه‌و ئاڵا، ئاڵای ئێرانی پێش {شۆڕشی ئیسلامی خه‌ڵکی ئێرانه‌ که‌ به‌ دورشمی (ئه‌ڵاهوئه‌کبه‌ر – خومه‌ینی رابه‌ر) – سیستمی پاشاییان هه‌ڵته‌کان و کۆماری ئیسلامییان له‌ جێگه‌ی دامه‌زراند}. پاش ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌س هه‌نێ ئاڵوگۆڕ له‌ سیستمی ده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجامدرا. نموونه‌:

1 – کۆڕینی وێنه‌ی ‌سه‌ر پوڵ (ئه‌سکه‌ناس)

2 – ده‌سکاری کردنی ئاڵای ئێران، ئه‌و وێنه‌ی (شێر و هه‌تاو= شیر و خورشیده‌) که‌ له‌سه‌ر ئاڵاکه‌ بوو لابرا و له‌ بری ئه‌وه‌ وشه‌ی (الله‌) دانرا. ئه‌و رێکخراوه‌ سیاسییانه‌ی که‌ خۆیان به‌ ئۆپزیسیونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران ئه‌زانن ئه‌و ئاڵا تازه‌ به‌کار نابه‌ن و ئاڵاکه‌ی پێشوو ئه‌گرن به‌ده‌سته‌وه‌. نموونه:‌ (شاپه‌ره‌سته‌کان) و (رێکخراوه‌ی موجاهیدنی خه‌ڵکی ئێران) و (جبهه‌ی ملی ئێران).

عه‌لیره‌زا نووریزاده‌ که‌ پێشتر له‌ ده‌سوپێوه‌نه‌کانی (ئایه‌توڵا خومه‌ینی) بوو، ئێستا خۆی به‌ ئۆپزیسیۆن ئه‌زانێ و هه‌مان ئاڵای کۆن به‌کار ئه‌با و ئه‌و به‌رنامه‌ی میوانه‌که‌یشی پێرازاندوه‌ته‌.

با بڕۆینه‌ سه‌ر باسی دانانی ئاڵا‌ له ‌پشت سه‌ر عه‌بدوڵا موهته‌دی-

عه‌بدوڵا موهته‌دی که‌ ئه‌و ئاڵایانه‌ له‌ پشت سه‌ری دانراوه‌، یه‌کێ له‌ رابه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ بوو که‌ له‌ ناو شۆڕشی کوردستانه‌وه‌ (حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی) دامه‌زراند و خۆیشی بوو به‌ رابه‌ری ئه‌و حیزبه!

عه‌بدوڵا موهته‌دی یه‌کێ له‌ رابه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ بوو، کۆمه‌ڵه‌یه‌ک که‌ به‌ پشتیوانی خه‌ڵکی کوردستان توانی به‌ ئاشکرا و ئازادانه‌ و سه‌ربه‌خۆ له‌و به‌شه‌ی کوردستان که‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران دایه‌‌ شانبه‌شانێ حیزب و رێکخراوه‌کانی دیکه‌ چالاکی بکات، له‌ناو برد و له‌ جێگه‌‌ی‌ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ که‌ چه‌ندین ساڵ بوو چالاکی ئه‌کرد (سازمان کوردستان حزب کمونیست ایران = رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)یان دامه‌زراند. حیزبێ که‌ تازه‌ له‌ دێیه‌کی کوردستان به‌ناوی (مێشکه‌په‌) له‌ دایک بده‌بێ!!

ئه‌و ئاڵا،‌ که‌ ئاڵای پێشووی (ئێرانه‌) له‌ پشت سه‌ر که‌سێکه‌وه‌ دانراوه‌ که ئه‌و کارانه‌ی بۆ ئێران ئه‌نجامداوه‌ و رابه‌رایه‌تی (حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی) کرده‌. ئه‌و ئاڵایه‌‌ بۆ جێگه‌ی سه‌رنجه‌‌؟!

بۆ پروسه‌ی رابه‌ری و رابه‌رایه‌تی کردنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له‌ لایه‌ن عه‌بدوڵا (موهته‌دی)یه‌وه‌ جێگه‌ی سه‌رنج نه‌بووه‌ و نییه‌؟

عه‌لیره‌زا نووریزاده‌ وه‌ک پاداش له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و کارانه‌ که‌ عه‌بدوڵا موهته‌دی بۆ ئێران ئه‌نجامی داوه‌، ئه‌و کاره‌ی کرده‌.

باسی نیگه‌رانی‌ سه‌باره‌ت به‌ دانانی ئه‌و ئاڵایه،‌ راسته‌وخۆ ئه‌و په‌نده‌ کوردییه‌مان بیر ئه‌خاته‌وه‌ که‌ ئێژێ:

شوان شوانی پێشه‌رم نییه‌، به‌ڵام نانچنینه‌وه‌که‌ی پێشه‌رمه‌‌؟!

**

عه‌بدوڵا موهته‌دی له‌و وتووێژه‌دا ئه‌ڕواته‌ سه‌ر باسی 28ی مردادی 1358 و ئێژی ئایه‌توڵا خومه‌ینی فه‌رمانی (هێرش = حمله‌) دا بۆ کوردستان. ئه‌و باسه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و گۆڕێنی‌ رووداوه‌کانه‌. ئایه‌توڵا خومه‌ینی له‌و رۆژه‌دا باسی کافر ئه‌کات له‌ کوردستاندا و له‌ روانه‌گه‌ی ئایینیه‌وه‌ خه‌ڵکی هانئه‌دا تا بڕۆن بۆ کوردستان بۆ جهاد‌. ئایه‌توڵا خومه‌ینی فتوای جهادیدا. فه‌رمانی هێرش = حمله‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌درا.

**

به‌ڵام باسێ که‌ له‌ نووسراوه‌که‌ی کاک حه‌مه‌ی موهته‌دی ‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه‌ و فه‌رامۆشیشکراوه،‌ باسی خودی (عه‌لیره‌زا نووریزاده)‌یه.

ئه‌و که‌سه‌، ئه‌و‌ {(عه‌لیره‌زا نووریزاده)‌یش ئاواره‌یه‌که}‌ له‌ ئوروپا که‌ ده‌وڵه‌تی ئینگلیس (په‌نای) داوه‌!

بۆ عه‌بدوڵای موهته‌دی ئه‌و که‌سه‌ ئه‌باته‌ سه‌ر ئه‌و کورسی و سه‌کۆیه‌ که‌ وه‌ک که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رپرسیار سه‌باره‌ت به‌ ‌چاره‌نووسی کوردستان خه‌ت و نیشان دیاری بکات؟ بۆ ئه‌و پرسیاره‌یان نه‌ هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌؟ ئاخر (عه‌لیره‌زا نووریزاده)‌چییه‌ و چ که‌سێکه‌؟!

تا که‌ی ئه‌م سه‌رکرده‌ (کویلانه‌) ئه‌بنه‌ هۆی (که‌ساسی) تاکی کورد و کۆمه‌ڵگای کوردستان؟!  

**

مه‌به‌ستی نووسه‌ر له‌و نووسراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆچ { علیره‌زا نوریزاده‌ ئه‌و دوو ئاڵایه‌ی به‌ (شێر و خورشید)ه‌وه له‌ پشت سه‌ری (سه‌رکرده‌ی حیزبێکی کوردی) داناوه‌.

سه‌باره‌ت به‌و ئاڵا‌:

ئه‌و ئاڵا، ئاڵای ئێرانی پێش {شۆڕشی ئیسلامی خه‌ڵکی ئێرانه‌ که‌ به‌ دورشمی (ئه‌ڵاهوئه‌کبه‌ر – خومه‌ینی رابه‌ر)- سیستمی پاشاییان هه‌ڵته‌کان و کۆماری ئیسلامییان له‌ جێگه‌ی دامه‌زراند}. پاش ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌س هه‌نێ ئاڵوگۆڕی له‌ سیستمی ده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجامدرا. نموونه‌:

کۆڕینی وێنه‌ی له‌سه‌ر پوڵ (ئه‌سکه‌ناس)

یه‌کێکتر له‌ وانه‌ ده‌سکاری کردنی ئاڵای ئێران، ئه‌و وێنه‌ی (شێر و هه‌تاو= شیر و خورشید) که‌ له‌سه‌ر ئاڵاکه‌ بوو لابرا و له‌ بری ئه‌وه‌ وشه‌ی (الله‌) دانرا. ئه‌و رێکخراوه‌ سیاسییانه‌ی که‌ خۆیان به‌ ئۆپزیسیونی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌زانن ئه‌و ئاڵا تازه‌ی ئێران به‌کار نابه‌ن و ئاڵاکه‌ی پێشوو ئه‌گرن به‌ده‌سته‌وه‌. بۆ نموونه‌ (شاپه‌ره‌سته‌کان) و (رێکخراوه‌ی موجاهیدنی خه‌ڵکی ئێران) و (جبهه‌ی ملی ئێران). عه‌لیره‌زا نووریزاده‌ که‌ پێشتر له‌ ده‌سوپێوه‌نه‌کانی (ئایه‌توڵا خومه‌ینی) بوو، ئێستا خۆی به‌ ئۆپزیسیۆن ئه‌زانێ و هه‌مان ئاڵای کۆن به‌کار ئه‌بات و ئه‌و به‌رنامه‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵا موهته‌دی پێرازاندوه‌ته‌.

با له‌ پێشدا له‌ دوو هه‌ڵه‌ی سیاسی ئه‌و نووسراوه‌ی به‌ڕێز حه‌مه‌ی موهته‌دی(Hama Mohtadi) بڕوانین‌:

1 – {سه‌رکرده‌ی (حیزبێکی کوردی)} تا ئه‌و جێگه‌ی ئاگادارم شتێ به‌ناوی (حیزبی کوردی) که‌ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕیش یه‌کێ له‌ وانه بێت، له‌ (کوردستان)دا نییه‌!

2 – {(سه‌رکرده‌ی) حیزبێکی کوردی} – پێموابێ خوێنه‌رانی ئه‌م چه‌ن ئاگاداری ئه‌و باسه‌‌ن، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو هێزه‌ سه‌ربازییه‌ که‌ خه‌ڵکی (شه‌هید په‌روه‌ری ئێران) خستییانه‌ته‌ به‌رده‌ست ده‌وڵه‌تی ئێران، کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان له‌ ئوروپا و ئه‌مریکا و… وه‌ک په‌نابه‌ر ئه‌ژین یا باشتر بێژم ئاواره و سه‌رگه‌رانن که‌ به‌ڕێز (عه‌بدوڵا موهته‌دی)یش یه‌کێک له‌و ئاواره‌ و په‌نابه‌رانه‌یه.

به‌و هیوایه‌ له‌ به‌کار بردنی وشه‌ی (سه‌رۆک) و (سه‌رکرده‌) و (سه‌ردار) خۆ بپارێزین. له‌ پرۆسه‌ی تێکۆشان له‌ پێناوی ئازادیدا تاکه‌کانی ناو ئه‌و پرۆسه‌ یه‌کسان و به‌رانبه‌رن، نه‌ ئه‌م سه‌ردار و سه‌رۆکه‌ و نه‌ ئه‌و ژێرده‌سته‌یه‌‌!

با بڕۆینه‌ سه‌ر باسی دانانی دوو ئاڵا‌که‌ی ‌پشت سه‌ر (میوانه‌که‌ی) عه‌لیره‌زا نوریزاده.

عه‌بدوڵا موهته‌دی که‌ ئه‌و ئاڵایانه‌ی له‌ پشت سه‌ره‌وه‌ دانراوه‌، یه‌کێ له‌ رابه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ بوو که‌ له‌ ناو شۆڕشی کوردستانه‌وه‌ (حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی) دامه‌زراند و خۆیشی بوو به‌ رابه‌ری ئه‌و حیزبه!

عه‌بدوڵا موهته‌دی یه‌کێ له‌ رابه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ بوو، کۆمه‌ڵه‌یه‌ک که‌ به‌ پشتیوانی خه‌ڵکی کوردستان توانی به‌ ئاشکرا و ئازادانه‌ و سه‌ربه‌خۆ له‌و به‌شه‌ی کوردستان که‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران دایه‌‌ شانبه‌شانێ حیزب و رێکخراوه‌کانی دیکه‌ چالاکی بکات، له‌ناو برد و له‌ جێگه‌‌ی‌ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ که‌ چه‌ندین ساڵ بوو چالاکی ئه‌کرد (سازمان کوردستان حزب کمونیست ایران = رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)یان دامه‌زراند. حیزبێ که‌ تازه‌ له‌ دێیه‌کی بچکۆله‌ی کوردستان به‌ناوی (مێشکه‌په‌) له‌ دایک بووه‌.

ئه‌و ئاڵا،‌ که‌ ئاڵای پێشووی (ئێرانه‌) و له‌ پشت سه‌ریانه‌وه‌ دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که ئه‌و کارانه‌ی له‌ پێناو (ئێران)دا ئه‌نجامداوه‌ و رابه‌رایه‌یی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی کردووه‌. بۆ ئه‌و کاره‌ و ئاڵایانه‌ بۆ جێگه‌ی سه‌رنجه‌؟!

بۆ پروسه‌ی رابه‌ری و رابه‌رایه‌تی کردنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له‌ لایه‌ن عه‌بدوڵا (موهته‌دی)یه‌وه‌ جێگه‌ی سه‌رنج نه‌بووه‌ و نییه‌؟

ئه‌م باسه‌ راسته‌وخۆ ئه‌و په‌نده‌ کوردییه‌مان بیر ئه‌خاته‌وه‌ که‌ ئێژێ:

شوان شوانی پێشه‌رم نییه‌، به‌ڵام نانچنینه‌وه‌که‌ی پێشه‌رمه‌‌؟!

**

عه‌بدوڵا موهته‌دی له‌و وتووێژه‌دا ئه‌ڕواته‌ سه‌ر باسی 28ی مردادی 1358 و ئێژی ئایه‌توڵا خومه‌ینی فه‌رمانی (هێرش = حمله‌ی) دا بۆ کوردستان. ئه‌و باسه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و گۆڕێنی‌ رووداوه‌کانه‌. ئایه‌توڵا خومه‌ینی له‌و رۆژه‌دا باسی کافر ئه‌کات له‌ کوردستان و له‌ روانه‌گه‌ی ئایینیه‌وه‌ خه‌ڵکی هانئه‌دا تا بڕۆن بۆ کوردستان بۆ جهاد‌. ئایه‌توڵا خومه‌ینی فتوای جهادی دا. فه‌رمانی حمله‌ = هێرش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌درا.

به‌ڵام باسێ که‌ له‌و نووسراوه‌ کاک حه‌مه‌ی موهته‌دی ‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه‌ و فه‌رامۆشکراوه،‌ باسی خودی (عه‌لیره‌زا نووریزاده)‌یه.

ئه‌و که‌سه‌، ئه‌و‌ {(عه‌لیره‌زا نووریزاده)‌یش ئاواره‌یه‌که}‌ له‌ ئوروپا که‌ ده‌وڵه‌تی ئینگلیس (په‌نای) داوه‌!

بۆ عه‌بدوڵای موهته‌دی ئه‌و که‌سه‌ ئه‌باته‌ سه‌ر ئه‌و کورسی و سه‌کۆیه‌ که‌ وه‌ک که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رپرسیار سه‌باره‌ت به‌ ‌چاره‌نووسی کوردستان خه‌ت و نیشان دیاری بکات؟ بۆ ئه‌و پرسیاره‌یان نه‌هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌؟ ئاخر (عه‌لیره‌زا نووریزاده)‌چییه‌ و چ که‌سێکه‌؟!

تا که‌ی ئه‌م سه‌رکرده‌ (کویلانه‌) ئه‌بنه‌ هۆی که‌ساسی تاکی کورد و کۆمه‌ڵگای کوردستان؟!  

3/9/2019

سه‌عی سه‌قزی

sai.saqzi@gmail.com

دەقی موساحەبەکەی کاک عەبدوڵا 

https://www.facebook.com/kamran.ghazi/videos/10156802247914480/?q=%D8%B9%DB%95%D9%88%DA%B5%D8%A7%20%D9%85%D9%88%D9%87%D8%AA%DB%95%D8%AF%DB%8C&epa=SEARCH_BOX

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی