"an independent online kurdish website

پ م نیوز: قەرار بوو ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، گەورە ترۆریستی خۆی کە بە دەستی ئەمریکا کوژرا بە خاک بسپێرێ

بەڵام لە بەر ئەوەی لە هەموو ئێرانڕا لایەنگرانی خۆیان کۆکردبۆوە بۆ شینگێڕی و لە خۆدان، قەرەباڵغی دروست بوو و سەدان کەس کەوتنە بەرلاقان و مردن و بریندار بوون.

تا ئێستا خۆیان باس لە 78مردوو و 213 بریندار دەکەن کە ئەم رادەیە هەر دێ زیاد دەکا.

کاک قاسم! نەیویست بە تەنیا بڕوا، ئێستا دەبێ کۆماری ئیسلامی دەیانی تریشی لە گەڵ وی بە خاک بسپێرێ و ئەگەر راست دەکەن و حکومەتی خەڵکین دەبێ، ئەو 56 کەسەش بەرن بە کەربەلا و شارەکانی تری ئێران دا بگێڕن و ئەوانیش وەک کاک قاسم مافی خۆیان پێ بدرێ. ئەگەر کاتیان نیە بیان بەن بۆ کەربەلا لانی کەم دەبێ بیان بەن بۆ لای خامنەیی و نوێژیان لە سەر بکا و بۆیان بە درۆ بگرێت.

خامنەیی و نیزامەکەی میلیۆنان خەڵکیان قوربانی خۆیان کردوە و تا لە دەسەڵاتیش دا بمێنین، کوشت و کوشتار و بەدبەختی بەرۆکی خەڵکی ئێران بەرنادا.

بەداخەوە زۆربەی نەتەوەی فارس، هێشتا ئەم نیزامەیان پێ باشترە لە نیزامێکی ئینسانی دێمۆکڕاتیک. پیرۆزیان بێ و رۆژێک بێ ئێمەی کورد لە دەستیان رزگارمان بێ.

ڤیدیۆ، هەرزین تیشک

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی