"an independent online kurdish website

“والی دروودی” زیندانیی سیاسیی کورد دوای 23 ساڵ زیندان کە لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندا ئازاد کرا.

کوردستان میدیا: یەکێک لە کۆنترین زیندانیانی سیاسیی کورد، دوای ئەوەیکە لە زیندان ئازاد دەکرێت، دیسانەوە دەگەڕێتەوە ڕێزی هاوسەنگەرانی و جارێکی دیکەش وەفاداریی خۆی بە ڕێبازی نیشتمان دەسەلمێنێتەوە.

“والی دروودی” زیندانیی سیاسیی کورد دوای ٢٣ ساڵ زیندان کە لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندا ئازاد دەکرێت؛ پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە دوای ئەوەیکە ئازاد دەکرێت، دیسانەوە دگەڕێتەەە ڕیزی هاوسەنگەرانی.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی سەرماوەز، “والی دروودی” زیندانیی سیاسیی کورد، لە زیندانی یەزد ئازاد کرا.

“والی دروودی” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کرابوو و پاش ١٨ ساڵ زیندانی لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٣، هەشت ڕۆژ مورخەسیی پێدرا.

“والی دروودی”، خەڵکی گوندی “چرۆسانە”ی سەر بە کامیارانە و یەکێک لە زیندانییانی دەیەی ٦٠ی هەتاوییە، ساڵی ١٣٧٢ لە زیندان ئازاد کرا.

ناوبراو دواتر لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، سەرلەنوێ دەسبەسەر کرایەوە.

ڤیدیۆ

https://youtu.be/h1mJn7TCsfI

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی