Hoppa till innehåll
Hem » ژماره‌ی مردووان به‌ هۆی ڤایرۆسی ڤایرۆسی كۆرونا كه‌ به‌ (nCoV-2019) ناسراوه‌ گه‌یشته‌ سەروی 170 كه‌س

ژماره‌ی مردووان به‌ هۆی ڤایرۆسی ڤایرۆسی كۆرونا كه‌ به‌ (nCoV-2019) ناسراوه‌ گه‌یشته‌ سەروی 170 كه‌س

و ژماره‌ی تووشبوانیش له‌ 7هه‌زار كه‌س تێپەڕیوە و لەیەک رۆژدا 1500 کەس گرتوویە.

زۆربەی ئەو کەسانەی کە گرتوویانە لە پارێزگا (ناوچە)ی Hubei ی چین دەژین و لە زۆربەی وڵاتەکان داوا لە خەڵک دەکەن کە ئەگەر لەم ناوچەیە را هاتوون یان بەم نزیکانە سەردانی ئەم ناوچەیان کردوە، هەست بە کۆخە و تەنگە نەفەسی دەکەن، سەردانی دوکتۆر بکەن و خۆیان لە خەڵک دور بگرن.

نیشانەکانی نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا: کۆخە، تەنگەنەفەسی و تەبی تووند ئەوانەی تا ئێستا مردوون نەخۆشی تریشیان هەبووە.

تا ئێستا دەرمان دژی ئەم ڤایروسە نەدۆزراوەتەوە و گۆیا نزیکەی سێ مانگ دەگرێ.

وێنە گووگڵ ماپ

زانیاری زۆرتر بە ئینگلیسی 

2019–20 Wuhan coronavirus outbreak