ئێمەی کوردی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان حیزب و سازمانی کوردیمان هـەن، هەرکامەیان خاوەنی بەرنامەو پێڕەوی ناو خۆی خۆیانن.
دەتوانم بڵێم هەر هەموشیان دروشمی ڕوخانی ئـەو ڕێژیمەی ئیستای ئێران دەدەن . چل شاڵ ئەزمونی تاقیکراوەشمان لە سەر هەڵسوکەوت و بەرنامەی ئەو ڕێژیمە هەیە . هەربۆیە ئۆپوزیسیۆنی کوردی دژی ئەو دەسەڵاتە بە هەر بیانویەک پڕوپاگەندە بۆ بەشداری خەڵک بکەن نەک هەڵە، بەڵکو خەتایەو درۆ دەگەڵ خۆیان و گـەل دەکەن. دەبێی بزانین ئەوەی دروشمی ڕوخانی ڕێژیمی هەڵگرتبێی ، یانی لـە نـاوەرۆکی ئـەو ڕێژیمەدا هیچ کام لـە داواکانی ئەوان نـەگونجاوەو ئیمکانی گونجانیشی نیە. چل ساڵ خەبات و قوربانیدانیشمان ئەو ڕاستیەمان بۆ دەسەلمێن.
بڕوانن لە ماوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئیراندا هەموو ئەحزابی کوردی ڕۆژهەڵات بەدژی شۆڕش و بەستراوە بە ئەمریکاو ئیسڕائیل و ئەو دوایانەش عەرەبستانی سعودی، ناو دێر کراون وپـڕو پاگەندەشی پێوە کراوە . چوکترین داواکاری لیی قبوڵ نەکردونـو وڵامی گشت داوا ڕەواکانی بەئاگرو ئاسن و تڕۆڕو رەشەکوژی داونەوە . کەوابوو دەنگ نەدان بەو ڕێژیمە ئەرکە بیانوی ناوێی .
ئەوەی جێگای باسە خەڵکی کوردستانە، ئەگەربە چاوێکی ورد بینانە بـڕوانینە خەڵک وڕێژیم، واقیع بینانەش بڕیار بدەین دەبێی بڵین :ئەوانەی ئەندامی نەهێنی حیزبەکانن بەپێی ڕێنوێنیەکانی سەرەوەی خۆیان کار دەکەن .ئەوانەش کەئەندام نین دەبێێ ڕێگای مەعقول هەلبژێرن کە بـۆ خۆیان باش ئاگاداری وەزعەکەن. دەبێی لە بەرچاومان بێی گەلەکەمان بەسەدان تەونو بەستو فرتو فێڵی بۆچندراوە ولە سەدان ڕێگای جۆراوجۆر خراوەتە ژێر چاوە دێری و لەقالب دراوە! دەبێێ ئەوەمان لەبیر نەچێ ،چل ساڵ تەمەنێکی کەم نیە لـە دنیای مادەدا بـۆ کڕینی خۆ فرۆشان. ڕێژیم ئەوەندەی بەکرێگیراوکڕیون کە بونە چاوو گوێێ ئەوڕێژیمەو تەنانەت هەوڵی ئاگادار بون لەسەر پێوەندی ژن و مێردانیش دەدەن .هەر بۆیە بەڕاشکاوی دەڵێم : بەو ناسیاویەی خۆشمان لە سەر ئەو ڕێژیمەمان هەیەخەڵک ناتوانن ڕاستەو خۆو بەئاشکرا بڵێن بەشداری ناکەین ، بەڵکو گرینگ ئەوەیە بتوانن بە پێی هەلو مەرجەکە ڕێگایەک بدۆزنەوە ئەگەر دەنگیشیان دائیعتیباری نەبێی. لەهەموی ئەوانەش بگوزەرێین لە کۆماری ئیسلامیدا کێی بەشداری دەکاو بۆکێی دەنگ دەدا گرینگ نیە، ئەوەی ڕێژیم دەیەوێی ئەوەیە بەهەر جۆرێک بۆی بکرێی ڕەشایی زۆرتر بێو وێنەیان نیشان بدرێی کە چۆن بەشداری دەکەن، وبیدەنە راگەیینە گشتیەکان وچاوی بەناو دێمۆکڕاسی خوازو باڵی نوێی خوازانی پێپڕکەنەوە ،لەوە بەولاوە کێی دەبێتە نوێنەرو دەنگ بەکێی دراوە و تەنانەت ئەگەرهەمو دەنگەکانیش سپی بـن فەرقێک نـاکا ، چونکە نـوێنەری دڵـخوازی خۆیان دیاری کردوەو دەنگیشی پێویست نیە !! هەموو ئەو شانتاژوو شانۆیانە بـۆ ڕاکێشانی سرنجی بیرو ڕای گشتیە کە لەئیمە باشتر دەزانن فڕی بەسەر راستیەوە نیە ،بەڵام لەدنیای سات وسەودادا میلاک قازانج وبەرژەوەندە نەک، ڕچاو کردنی ئازادی دەنگدان و شتی لەو بابەتە.
من سەرم لەوڕێبەرە سیاسیانەی کورد سوڕماوە،پاش چل ساڵ خەباتو قوربانیدان و دیتنی ئەوهەموو شانو ڕەنگاو ڕەنگانە ، هێشتا لە دنیای خەیاڵ وگوماندادەژین وکۆماری ئیسلامیان نەناسیوەو ناتوانن هەڵـویستی دروست بـگرن بـڕیاری بەجێی بدەن. ئەوە کە تـا ئێستا ئـامانجمان نـەپێکاوە ڕاستە، بـەڵام هـۆکاری سەرەکی ئەو ڕا ڕایی و دووبەرەکی و دڕدۆنگیو چەند هەڵوێستی وبێبەرنامەی هاوبەشی خۆمانە وەدوای خستوین.بەداخەوە کتێبی ئوروپا دەخوێنینەو دەمانەوێی لەکوردستانێک پیادەی بکەین کە نە ئازادەو نە ئامادە کراوە! ئەوەی لەو کتێبانە وەرمان گرتون هەموی بۆتە دوبەرەکی و دژایەتی وکەس لەکەس، لە ژێر ناوی جیاوازی بیرو ڕادا ! هێندێک توشی ناهومێدی هاتون ودەکرێی هێندێکیش پێیان عەیب بێی بڵێن ماندو بوین و هەشن ئیوا توشی خەیاڵ بڵاوان هاتون . مخابن ئەو ڕەوتە مەترسی ئـەوەی هەیە کار بکاتـە سەر گەنجەکانمان و سەریـان لێی بشێوێنێ و نەزانن بەکام لادا بڕۆن و ڕوو لەکام قوبڵە بکەن ! بۆ کام ئامانج تێبکۆشن. لەوەش خراپتر دژبەری سیاسیمان وەک دوژمن بەیـەکتر نـاساندوەو تـۆوی دوژمـنایەتی و دوو بـەرەکیمان چانـدوەو کاروانی خەباتەکامان توشی چەق بەستویی کردوەو ڕێگای ئەسڵێمان لێی گوم بـوە. دیسان دەڵێم : ئێمە بەبیرو باوەڕی جیاوازیشەوە دوژمنی یەک نینو چارەنـوسمان بـەیەکەوە گرێدراوە . ئـامانجی سەرەکیمان کە ڕزگاری نیشتمان سەربەستی و ئـازادی گەلـە لـەبیر کردوەوهیوامان خستۆتە سەرڕەحمەتی کۆماری ئیسلامی کە دەگەڵ بەناوئیسڵاح تەڵەبان بیکاو بـەڵکو ئـێمەش بـگرێتەوە !! ئـێمە، نیشتمان و ئـازادی بەیەکەوەی گرێداوین نابێی هیچ ئایین و ئیدەیەک لێکمان کاتەوەو لە ئانجەکەمان دورمان خاتەوە. با بەجورئەتەوە بە نەوەی نوێی بڵێین : ئێمە هێندێک هەڵەمان کردون ئێوە مەیان کەنەوە. وەرن بە ئەزمونی ئێمەو زانست وهیزوتوانای ئێوە قەرەبوی خەسارەکان بکەینەوە.
لە کۆتاییدا دەڵێم : گرینگ نیە ڕێژیم چۆن هەڵبژاردن دەکاو کێی بەشدار دەبیی، گرینگ ئەوەیە ئێمە ڕێگای دروستی خۆمان بەر نەدەین و خۆمان و گەل توشی پرشوو بڵاویوناهومێدی نەکەین، یەک دەست و یەک هێز چەندی دەتوانین بەرەو ئامانج بڕۆین ، ئەگەر سەبریش بێی قیدێ ناکا، بەس بە بەردەوامی هەر بڕۆین. من ناڵێم کێی چیکردو کێی چی دەکا ، تەنیا ئەوەندە دەڵێم : دەرسێک لە مێژو وەر بگرن ڕابردوی خۆمان بەچاوی ڕەخنەگرانە بخوێننەوە، هەڵەکان دوپات مەکەنەوە چونکە بەڕاشکاوی دەڵێم : دووپات کردنەوەیان دەچێتە ناو بازنەی تاوان . لە ئاخریشدا گەل و مێژوو قەزاوەت دەکەن.
براتان مەلا برایمی مەجیدپور ٢٤ ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ ی کوردی
١٣ / ٢ / ٢٠٢٠ زایینی