"an independent online kurdish website

من گەروی گۆرانی نەتەوەیەکم کە ھۆلاکۆم پێ بەزاند و بە ئاوازی ھۆ نەتەوەکەم ڕاپەڕە سەر لە پێناو مانەوەی بە سەر بەرزی و

بە ئازادی و کەرامەتی مرۆڤایەتی و ژینگەی دڵگیر و شیرینت بۆ نەوە بەنەوەی داھاتووت دانێ،بەڵام ھەرگیز سەر بۆ داگیرکەرانی کوردستان نەوی نەکەی.
من ھاواری مێدیا و دەنگ و ڕەنگ و ڕاپەرین و یەک بوون و نەسرەوتن تا سەرکەوتنی نەتەوەیەکم کە ھیچ شکەنجەیەک و بەندیخانەیەک ھیچ سێدارەیەک ناتوانێ کپم بکا و بمشێوێنێ.
من خاکێکم بەھشتم بۆ مڕۆڤایەتی و ئاشتی و ئازادی وسەربەخۆیی و جھەننەمێکم بۆ پەد وسێدارە.
من پەیمانی ھەتا ھەتایی نێوان قەڵمی دەستی کچ و
کوڕانی ئەوین بە نێرگس و پەروانە و مۆم و شێعری ئازادی دوا ڕۆژی بەرەو پیری مانگەی شەوی پڕ تریفەی لە کۆنەوەم وتا بە ئەمڕۆ.
من شار و دێی دنیای وانەی ئا بە وێنەی ئافەرینی زێدی دەیان مێلۆدی بۆ تاجە گوڵ و دەنگی ڕەسەنی
ھیوای چرکە بەچرکەی ھۆگران و مناڵانی ئازادی پەروەرم.
من کوردستانم کوردستان.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی