Hoppa till innehåll
Hem »   سەداقەت و ڕاستی ، مەلا برایم مەجیدپوور

  سەداقەت و ڕاستی ، مەلا برایم مەجیدپوور

لە پێکهاتەی هەر کۆمەڵگایەکدا کۆمەڵێک ئایین و ئیدە و یاسا و ڕاسا هەن هەریەکەی بەرنامەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە و

 هەوڵیشدەدا ژیـان بـەو شێوەیە بەڕێوە بچێ. هەر کامەیـان لایەنگر و پەیڕەوانی خۆیان هەیە و هەموو پـڕوپاگەندە بـۆ خۆشیان دەکەن. ئـەوەش ئـاساییە و پیرۆزیشە. ئەوەی بەڕای من خراپە و زیانی بە کۆمەڵگاش گەیاندوە ئەوەیە کە یەکیان خۆی پێ لەوانیتر باشتر بێ، بیهەوێی بە ناحەز کردنی بەرانبەرەکەی خۆی جوان نیشان بـدا. باشتر ئەوەیە کە هەرکامەیان بەرنامە و ڕێباز و ڕیکارەکانی خۆیان نیشان بدەن و لێگەڕێن خەڵک بۆ خۆیان سەر پشک بن کامەیان هەڵ دەبژێرن. تاکە ڕێگاش سەداقەت و ڕاستیە .

من کە بـڕوام بە دینی ئیسلام هەیە، دەگەڵ ڕێـزم بـۆ ئـایین و ئـیدەکانـیـتر دەمەوێ بۆ نیشان دانی باشی و جوانی ئایینەکەم ئایەتی { ١٧٧لە سوڕەی بەقەڕە بکەمە پێخۆری باسەکەم و بیخەمە بەرچاوی خوێنەران. بێگومان پـەسندی هەمـوان نـابێ و مەبـەستی مـنیش ئـەوە نـیـە. لـە پـێشدا ڕوم لە موسوڵمانەکانە کە بـزانن ئەوە، دینەکەیانە. دوایەش بە بـێـباوەڕەکان دەڵـێـم: سرنـجی دەقەکانی قورئـان بـدەن نەک ئاکار و کردەوەی من و هێندێک موسوڵمان. پاشان ئازادن چۆن دەدوێن و چۆن هەڵسوکەوت دەکەن.

زۆرێک لە موسوڵمانان وا دەزانن کە تەنیا نـوێژو و ڕۆژوو، عیبادەتە و ڕێگای بەهەشتیش هەر بەوێدایە. ئەو بـۆچونە یـان هـەڵـەیـە. سەرجەم قـورئـان سێ (٣) بـەشە. یـەکەمی بـاسی عیبادەت و خوا پـەرسـتیە. دووهەمیان ئەخلاقیات یان باشتر بڵێم پیوەندی بە ژیانی کۆمەڵگاوەیـە . سێهەمی سەربهوردەی پێغەمبەرانە. ئەوانە پیوەندیان بە یەکەوە هەیە و دەبێ بەیەکەوە ڕیک بخرێن. مرۆی موسوڵمان بۆیـە عیبادەتی لەسەر فـەڕزکراوە وەک نوێژ، ڕۆژوو هیتر، تا بە پاراستنی پاک و خاوێنی ڕوحی و جەستەی ئامادەیی هەبێ بۆ بەجێ هێنانی ئەرکەکۆمەڵایەتیەکان. هەر لەو پێوەندیەشدا دەرس وەرگرتن لە ڕابرودوی پێغەمەبەران. ئەو ئایەتەی سەرەوە کورتە و پوختەی ئەو ئەرک و کارانەیە. ڕاستیەکە ئەوەیە سەرجەم موسوڵمانـان کاتێ دەتوانن ببنە مڕۆیەکی بەکەڵک و جێی موتمانە لەنـاو کۆمەڵگا و لـە بـارەگای خوا سەر بـەرزبـن ئـەگەر مانا و ناوەرۆکی ئایەتەکە بە جوانی تێگەیشتبن وئیرادەو هیمەتی بەڕێوەبردنیان هەبێی.دەقی ئایەتەکە بەکوردی: { چاکە هەرئەوە نیە ڕوو بـکەیە ڕۆژ هەڵات و ڕۆژئاوا! بەڵکو ئەوەیە : کە بڕوات بە خوا ، بەڕۆژی سەڵا ، بە فرشتەی خوا ، بە کتێبی خوا ، بە پێغەمبەران. هەبێ و لەو سامانەی هەرچەند زۆریشو خۆش دەوێی ،بەشی خزمان، هەتیوان ، و هەژاران، ڕێونگان و پارسەکانی لێبدەن، عەبدانی پێبکڕنەوە ، نوێژ بکەن، زەکات بدەن. پەیمان و بەڵێنیەکانتان بەرنەسەر،لە نەداریو گرفتاریو تەنگانەدا خۆڕاگر بن . مرۆی ڕاستە قینە ئەوانەنەن بەڕاستی لـە خوا دەتـرسن وفەرمانەکانی بەڕێوە دەبەن.} لەو ئایەتەدا دوای ناسینی پایەکانی ئـیمان دەچێتە سەر دەسگیرۆیی پێداویستان بەوجۆرە ڕیزبەندیان دەکا ( ١ ) لەپێشدا چاکە دەگەڵ خزمانی نیزیکت بکە .ئەوەیان دوو قازانجی هەیە . یەکیان دەسگیرۆیی مـوحتاجێکت کردوە ، ئـەویتریـان سیلەی ڕوحمت بەجێی هـێناوە. چـونـکە سروشتی مـرۆڤ وایـە خۆشی ونـاخـۆشی کەسوکاری زیـاتـر کارتیکەری هـەیـە.(٢) یـارمەتی هـەتـیوان بـدەن ئەوانەی دایک و باب، یان هەربابیان نەماوە، یارمەتی ئەوانە ئەرکی ئیمانی و ئەخلاقی سەرجەم ئیماندارەکانـە و نـابێی ڕیـگە بـدەن چـاو لەدەست بن . (٣) دەگەڵ مسکین: ئەوانەی ناتوانن پێداویستی ژیانیان بەتەواوی دابین بکەن و ئـامـادەش نین دەستی داوا بـۆ خەڵک درێـژ بکەن. ئەوانە بـەشێکن لـە جەستەی کۆمەڵگاو نابێی بە هێندنەگیرێن. (٤) ڕێبوار.واتە ئەوانەی لەماڵیان دوور کەوتونەوەو پێداویستی ژیانی خۆیان بــۆ دابین نـاکرێی. (٥ ) ئەوانەی ناچارن داوا لە خەڵک بکەن (٦) ڕزگار کردنی ئەوانەی لە گرێو دان ، جا لەبەر قـەرزداری ، یان هەر هۆیەکیتر. خەڵک نـابێ ئەو هەقەی کە قورئـان وەک ئەرکێکی ئایینی سەرجەم ئیمانداران پێناسەی کردوە پشت گوێێ بخەن، ئـەگەر ئـەنجامی بدەن وەک مرۆ باشەکان حیساب دەکرێنو سەرنجی خەڵکیش بۆلای دینەکە ڕادەکێشن. باشترین شت ئاوڕ دانەوەیە لە چاو لەدەستان، واتە ئەوان هەقیان بەسەر کۆمەڵگاوە هەیە. سەرئـەنجامی دەسگیرۆیی و بـەهاناوەچونی لێقەڵماوان خـۆشی و خـۆشەویستیو دلـنیایی و ئارامیە لە ژیاندا.

نوێژ کردن : واتە ئەنجامدانی بەناوەرۆکێکی خوا پەسندانەوە ،نەک هەر هێندێک جوڵەو خوارو ژورکردن بەڕوحێکیی دوور لـە نـوێـژەکە . نـوێـژ ڕووحی هەیە کە دەبێی ڕاستەوخۆ سرنـجت لـەلای خوا بـێی . بـەرو بویەکەشی ئەخلاقی بەرزو خاوێنی ڕوح و ڕەوان دەست و دڵ کراوەیی بێی.لە کردەوەی پەستو دوورە ئەخلاق دورت بخاتەوە. خواش فەرمویە : { إن ألصلاة تنهی عن ألفحشاء وألمنکر } نوێژ مرۆڤ لە کاری خراپ وقێزەون دەگێڕیتەوە. لە چاکە سەرخۆشت دەکا و لەخراپە بێزار. مخابن ئەوڕۆ بەزۆری وانیە ! لـە ئـایـەتێکیتر دەفەرمـوێی: { إن ألإنسان خلق هلوعا ، إذا مسەأڵشر جزوعا ، وإذا مسە ألخـیر مـنـوعـا إلاألمصلین } بێگومان مرۆ کەم تـابشتەو زۆر چـاو چـنـۆکە هـەر کـە ناگوزیریەکی بۆ هاتە پێش هاواری لێی بەرز دەبێتەوە ، ئەگەر کەوتە خۆشیانش هەمو شتێک لە بیر دەباتەوەو بـەشی کەس نـادا،ئەوکەسانەی دایـمە نـویـژن ، ئەوانە چاکەیـان لـەبیر نـاچیتەوە. لـەئەنجامدانی خێرو دەسگیرۆیی ماندو نابن. ڕاستیوسەداقەت بەردی بناغـەی کۆمەڵگایەکی وشیارو تـێگەیشتوی پـێگەیشتویـە ، تـەفرەو دوڕوویی تێدا نیە ، پـڕە لـە هـەسـتی دڵـسۆزیـو بـرایـەتی، کانگای بەختەوەریو سەر بەرزیە. هیوادارم کۆمەڵگای مـرۆڤایـەتی بگاتە ئـەو حانـدەی کـە خـۆی بـەو تـایبەتمەندیە بــڕازێنێتەوە چـونـکە سەرچاوەی هـەمـوو چاکـەکـانـە. وەرن با بـڕوا بـەخۆمـان ئـەوەنـدە بـەهـێـز بکەیــن کە بـتوانین دەگەڵ دوژمنیش درۆ نەکەین. هەمومان دەڵێین : ڕاستی چاکە بەڵام لەکردەوەدا نایکەین ، بۆوێنە هەموو گلی کوردستان بە حیزبەکانیشەوە دەڵێن : یەکگرتوویی پیداویستیەکی حەیـاتیە، واتـە ڕزگاری نـیشتمان و گـەل مسۆگەر دەکا ،کەچی هەر قسەیە و بەکردەوە بونی نیە ،جا تۆخوا ئەوە کوێی ڕاستیە؟!

 براتان مەلا برایمی مەجیدپور ٦ خاکە لێوەی ٢٧٢٠ کوردی

   ٢٥ / ٣ / ٢٠٢٠ زایینی