زۆر سروشتییە کە مرۆڤ، حکومەت و یان حیزبەکان لە ژیانی خۆیاندا توشی نەخۆشی و قەیران بن.
زۆر جار هەیە کە قەیران یان کارەساتێکی سرووشتی رووی دەدات و مرۆڤەکان نەک لە خوڵقاندنیاندا رۆڵێکی نیە، بەلکوو لە بەرامبەریشیاندا بێتوانا و دەستەوەستانە. جیاوازیی رووداو و کارەستای سرووشتی لە گەڵ ئەوانەی کە مرۆڤ لە درووستبوونیاندا دەستی هەیە ئەوەیە کە زۆربەی ئەو قەیرانانەی کە لە لایەن مرۆڤەکانەوە درووست دەبن، چارەسەریەکش هەر لە دەستی مرۆڤدایە. خاڵی گرینگ لەو پێوەندییەدا شێوازی بەرەورووبوونی مرۆڤەکانە لە گەڵ رووداوەکانە کە ئاراستەی ئەوان بەرەو ئەرێنیبوون و یان نەرێنیبوون دەگۆڕێ. بۆ نموونە، مرۆڤی قازانج پەرست و ناشۆڕشگێڕ لە پێوەندی لە گەڵ بوویەرێکدا دەتوانێ لە جیاتی ئەوەی کە بیر لە بەرژەوەندیی گشتی بکا، مژوولی بەرژەوەندیی تەسکی تاکەکەسیی خۆی دەبێ و هیچ کات فکر لە بەرژەوەندیی خەڵک و جەماوەر ناکا.
بەڵام بە پێچەوانەوە، مرۆڤی وڵاتپارێز، شۆڕشگێڕ و ڕێبەری ڕاستەقینە لە هەر هەڵومەرجێدا لە بیری بەرژەوەندیی گشتی و خەڵکدایە و لە پێش هەموو شتێکدا ئەم پرسانە لە خۆیی دەکا کە گەلۆ بۆ چی ئەم بوویەر و قەیرانە روویدا؟ هۆیەکەی چی بوو؟ من وەک تاک چەندە باندۆڕم هەبووە لەو رووداوەدا؟ دوای ئەوەی کە بە شێوەیەکی ڕووڕاست لە گەڵ دەروونی ویژدانی خۆی وڵامی ئەم پرسیارانەی خۆی دایەوە، چارەسەریش بۆ پرسەکانی ئالۆز و پێوەنیدار بە قەیران بۆی ئاسانتر دەبێ. مرۆڤی شۆڕشگێڕ نابێ بترسێ لە گۆتنی راستییەکان؛ بەڵام تەنیا گۆتن کافی نیە و دەبێ بزانێ کەنگێ و لە کۆێێ و چ کات و ساتێک دا باسی ئەم راستییانە بکا. بە تایبەتی نابێ لە بیر بکرێ کە گوتنی ڕاستیەکان دەبێ لە بەرژەوەندی و خزمەتی گەل و ڵاتدا بێ.
بەڵێ، جاروبار رووداو و قەیرانەکان دەبن بە دەرفەت. لە بەر ئەوەی کە ئەوە قەیرانانە کە هێزی هەژینەرە بۆ هاندانی مرۆڤەکان، بەرپرسان و رێبەران بۆ بیرکردنەوە و دۆزینەوەی رێگا چارەی نوێ بۆ پرسگرێک و قەیرانەکان. ئەم بیرکردنەوە و بەخۆداچوونەوە دەتوانێ بیر و رێگای تازە بخۆلقێنێ بۆ دەرباز بوون لە قەیران. کەسانی شارەزا، وڵاتپارێز، شۆڕشگێڕ و رێبەرانی هەلکەوتوو باش بزانن ئەو دەرفەتانەی کە لە کاتی رووداو و قەیەرانەکان دا دێنە پێش، بە چەندین ساڵ کار و خەبات مرۆڤ لە گەڵیان بەرەوروو نابێ. هەر بۆیە نەخۆشی و قەیرانەکان دەکەن بە دەرفەت بۆ گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی یان. هیوادارم کە هەموومان بە بیر و هۆشی تیژەوە بیر لە کۆسپەکان و قەیرانەکان بکەین و دوورتر بڕوانین تا کو دواڕۆژێکی باشتر بئافرێنین. دوارۆژی باشتریش بە شعار و قسەی بێ عەمەل ناکرێ، بەلکە بە ئاوا کردنی چەترەکی نەتەوەیی و یەکتر قەبوول کردن یەکگرتنی هێزەکانی سیاسی کورد پێک دێ.
هێوادارم هەل و دەرفەتەکان لە دەست نەدەین.