"an independent online kurdish website

قوربانی جێژنێکی ئیسلامیەو بیرەوەریـەکە سەرەتـاکەی زۆر تـاڵ و بـە  ئـازارو وەک ژەهـری مـارە. ئـاخرەکەی لـە هەنگوێـن شیرنترە. تاڵە چونکە باوک دەیەوێ سەری کوڕەکەی ببڕێ، لاوێک بە ناکامی خەریکە جوانـەمەرگ دەبێ. دایکێک چاوەڕێیە شین بۆ ڕۆلەکەی بگێڕێ.

شیرنە لە بەر ئەوەی باوک لەسەر بڕینی کوڕ بەخشراوە. لاوێک لە مەرگ ڕزگار بـوەو دایـکێک شوکر جەرگی نـەسوتـاوە. دروست بوونی قوربان لەوەڕا ساز کراوە کە ئێبراهیم لە پێناو بەڵێنیەکی کە بەخوداکەی خۆی داوە کوڕێکی بکاتە قوربانی . لەکاتی خۆیدا ئامادە دەبێێ بەدەستی خۆی سەری کوڕەکەی ببڕێ ـو بـەڵێنیەکەی بەجێ بێنێ، ئاخر ئێمەش بەڵێنی ڕزگاری نیشتمان و گەلمان بەگەل داوە. نـامەوێ بـچمە نـاو قـوڵایی بـاسەکە، تـەنیا دەڵـێم: ئیبڕاهیم بە بێ دوو دڵی ئامادەیـە، ئیسماعیل دەڵێ ڕامەوەستە و فەرمـانی خـواکەت بەجێی بێنە، هاجـەرەی دایکی دەڵێ: ئـەمری خوا لە هەست و سۆزی دایکایەتی بەرزترە. بە پاداشتی ئەو ئامادە بوونە ئە و ئێمانەپتەوە، خوا دەیانبەخشی و بە قوربانیەک لێیان ڕازی دەبێ. ئـەو لە خۆبردوییە بۆتە نمونەی فێداکاری و قوربانیدان و لە قورئان و مێژوی ئیسلامدا بە گەرمی باسیکراوە.

بابزانین داخوا مێژوو هەر بۆیە دەبێێ بنوسرێو لەسەر تاقە دابندرێی، یـان دەبـێی بـەردەوام سەرنجی بـدرێتێ و دەرسی لـێوەر بگـیرێێ . بەباوەڕی من ئەو گەلانەی کە زاڵمانی داگیرکەر ماف و زێـدیـان داگیر کردون و دەیـان چـەوسێننەوە، ئـەرکی ئـایـینی و مـرۆڤـانـەو شۆڕشگێڕانەیانە بـەرەنگاری ماف خـۆران بـبنەوە . کورد یـەکێکە لەو گەلانەی کە بدرێژایی مێژوی خۆی لە سەدەی ( ٢١ ) شدا کە عیلم و زانست گەیشتۆتە چڵە پۆپەی خۆی هەروا لـە لایـەن چوار وڵاتی فاشیست جینایەتکار ئازادیو نیشتمانی لێی زەوت کراوە ، بە شکڵ و شێوەی جۆراو جۆر دەچەوسێندرێتەوە ، بـە بەرچاوی بەخەیاڵ دنیای پێشکەوتوی لایەنگری مافی مڕۆڤ سەرکوت دەکرێی ، دەیان هەزار شەهیدی داوە، هەزارانی بەندی و بە هەزارانی ئاوارەو بێماڵ و حاڵ کراون، بەڵام هەروا لە ژێر دەسەڵاتی زوڵم و زۆرو زەبرو زەنگی داگیر کەراندا ماونەتەوە بەڵام نەبەزیوەو کۆڵی نەداوە . بـۆیە پێمـوایە پێکهاتەی گەلەکەمان و دانیشتوانی کوردستان کە تێکەڵاوە لە دیندارو بێی دێن و کوردو غەیرە کوردیش چارەنوسیان بـەیەکەوە گێدراوە. هیچیان بۆیان نیەو ناشتوانن ئەوانیتر بێبەش بکەن ، چونکە کوردو بون و کوردستانی بونیان بەیەکەوەی بەستون سەربەخۆیی و ئازادیش ماف و بەشی هەمویانە.

بەباوەڕی من ئێمە قوربانی گەلێک زۆرمان داوە ،خەساری زۆرمان لێکەوتوە لە ڕێگای ئازادی و سەربەستیدا . وەک چـۆن ئیبڕاهـیم بـۆ ئەنجامی فەرمانی خوا ئامادەبوە شیرنترین ڕۆڵەی بکاتە قوربانی ، ئێمەی کوردیش فەرمانی بەرەنگاری زاڵـم و داگیر کەرانـمان بـۆ دەرکراوەو. خۆ ئەگەر موسوڵمانیش نەبین ، لەو گەلو هۆزانەین کە خوا دروستی کردون و مافیان پێدراوە. دەبا ئەوجاریش قوربانیەکی مەزنتر بدەین و جێژنێکی گەورەتر بەر پا بکەین . دەبا لە جیاتی سەربڕێنی مەڕوماڵات بەرژەوەندی حیزبی وکەسی بکەینە قوربانی بەرژەوەندی گشتی و ڕزگاری نیشتمان و گەل، یەکگرتوو بەیەک هێز بەرەنگاری دوژمن ببینەوە ، مەڕو ماڵات بکەیـنە گاوو گەردون بـۆ جـیژنـی سەرکەوتن و ڕزگاری. دنیاکەمانی پێی بڕازێنینەوە.

بەو بۆنەوە پیرۆزبایی دەکەم لە هومو ئەوانەی بکردەوە بـڕوا بـە قوربانی دەسەلمێنن ، هەموو بنەمالەی شەهیدان و بەندیە سیاسیەکان و هاوڕێو هاوسەنگەران و ئـاوارەو دوور لـە زیدەکانیان، هەمـوو ئـەوانـەی بۆڕزگاری گەلەکەیان بە ورەو ئیمانەوە قوربانیان داوەو دەیدەن و هەموی ئەوانەش کە لەو ڕێگایە دا بەشێوەی جۆراو جۆر ماندو بـۆن ئـازارو نـارەحەتیان دێـتوە ،گومانم نیە ئەوانەن سەر بەرزانی مێژوی گەلەکەمان . هـەر وەهـا لـە خزم و کەسەکانی خۆم بەدورو نیزیکیانەوە.

دیسانیش پیرۆز بێی لە هەمو لایەک .

براتان مەلا برایمی مەجید پور ١٠ گەلاوێژی ٢٧٢٠ ی کوردی

  ٣١/ ٧ / ٢٠٢٠ ی زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی