بـە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی داگیرکراو لـە لایـەن ئێران سڵاوێکی گەرم لـە ڕوحی پاکی سەرجەم شەهیدانی گەل و بنەماڵەکانیان و بەندیە سیاسیەکان و خاوخێزانیان و پێشمەرگە و کادر و ئەندام و لایەنگران و هەموو خوشک و برایانی رۆژهەڵاتی کوردستان
بە کورد و غەیرە کوردیەوە دەکەم و هیوای سڵامەتی و پارێزراوی بۆ گشت لایەکیان دەخوازم و بەدڵ دەڵێم: پیرۆزتان بێ .
گەلاویژ نیوەڕاست مانگی وەرزی هاوینە و لەنیوەیدا کەشو هەوا دەست بە گۆران دەکا . واتە گەرما کەم دەبێی فێنکایی دەست پێدەکا . بەوە دەکوترێ گەلاوێژ ئەنگوتوە. گەلاوێژ خۆی ئەستێرەیەکی پڕشەنگدارە، وەک نمونەی جوانی و گەشاوەیی دەناسرێی زۆر دایکی کورد کچی بەنێو دەکا. ئەوەندەی گرشەو ڕوناکی هەیە کە لە نێو هەموو ئەستێرەکاندا دیاری دەکا. لە کوردەواری ئێمەدا قەدیمیان بە پیرۆزیشیان دەزانی.
پێکهێنانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە و مانگەدا نیشانەی ئەوەیە کە ئەو حیزبەش گەلاوێژی ڕۆژهەڵاتە. وەک چۆن کەش و هەوا گۆڕانی بە سەر دادێ، دەبێ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بێنە مەیدان و وەزعی سەپاوی سیاسی و کۆمەڵایەتی بگۆڕن و ئەو ڕیباز و بەرنامەی حیزب کە بـەکورتی یانی وەدیهێنانی ئازادی و وەرگرتنەوەی مافی نـەتـەوایـەتی و دابین کردنی دێمۆکڕاسی ، بـگرن و ئـاگری سوتێنەری داگیرکاری ، وەکوژێنن و تـۆوی هاوکاری و برایەتی بچێنن . پێشەوای نەمرو هاوڕێیانی ئـەوەنـدە لێزانانە ئامانجەکەیان دیاریکردوەو قەوارەی ئەو حیزبەیان داڕشتوە کە هەموو چین و توێژی کۆمەڵگاکەمانی تێدا جێکراۆەتەوە . ئـەوەندە وەستایانـە داڕژاوە کە دین دارو بێدێن ، شێخ ومەڵا ، ئـاغاو کوێخا ، تـاجرو کرێکار فەلاو جوتیار مافی خۆیان تێدا بەدی دەکردو بەیەکەوە هاوکار بون و دەحاوانەوە. حیزبیکە بۆ وەدیهێنان و دیاریکردنی مافی چارەی خۆنـوسینی گەل ( ٧٥ ) ساڵ بەردەوام تێکۆشاوە، مەزنتریـن و زۆرتـریـن قوربانی داوە . حیزبـێکە لـە گۆرەپـانی خەباتێکی خوێناویـدا بـۆ دابینکردنی مافی ڕەواو بـنیات نـانی کۆمەڵگایەکی پێگەیشتوو تێگەیـشتوو دریغی نەکردوەو بۆ ساتـێکیش نەوەستاوە. لە مەتـرسیدارترین هەل و مەرجـدا هەر نەبێی بـە نهێنی هـەوڵی داوە . بـۆیـە دەتوانم بڵێم :وەک نمونەی حێزبێکی بە پڕنسیپ و پێشکەوتوو گەلی و تێکۆشەر سەرڕای هەمو تەنگو چەڵەمەو کەندو کۆسپ و نەخشەو پێلانی دوژمنان و نـەیاران ،بـە هەمـوو کەمو کوڕیەکانیەوە ، هەروا شێلگیرانـە لـە گۆڕەپانی خەباتدا ڕاوەستاوە. بێگومان دۆژمـنان لـەلایەک و ڕکەبـەرانی سیاسیشمان لە لایەکیتر زۆر تانەو تەشەرمان لێدەدەن و زۆر تەوسو پلارمان ڕێدەهاڵێنن، کە گۆیا نەماوین یـان لـەنـەمان نیزیک بـوینەوە و چی و چی ! کە ئـەوەیان کەیفی خۆیانە ، بـەڵام بـەدوژمن دەڵـێم : ئـەگەر ئـەو حیزبە نەماوە ، یـان بە قسەی ئێوە لە گیانەڵا دایە ،ئەدی ئەوهەموو هێزەی لەسنورە دەسکرەکەی داگیر کاریدا بۆچی مۆڵ داوە؟! بۆچی تۆپ و کاتیۆشاو چەکە دور هاوێژەکانی لەو سنورە دامەزراندون و ڕۆژ نیە دار بەردو چیاو دۆڵو گوندە بێدەرەتانە کانی باشور لەو سنورە ئاگر باران نەکەن ؟!
لە دوایین وتەم دا دەڵێم: ئێمە بۆ ڕێز لێنان و یادی ڕۆژە مەزنو پیرۆزەکانـمان وەک ٢٥ی گەلاویژ لـە بـاری نـوسی و کوتن دا گەلێک دڵگەرم و بـەسۆزو وەک بـولـبـولی هەزار داستانـین . بـەڵام مخابـن لـە ئـەنجامـدانی ڕاسپاردەو ئەرکەکانی دیاری کراوی حیزب ، زۆر شل و ساردوو دەڵێی داهێزاوین . هەرچەند زۆر باش دەزانم حیزبەکەمان لە چ کات و سات و هەل و مەرجێک دایە ، بەڵام دڵنیام لەکاتی ڕاگەیاندنی کۆمارو هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دروستکردنی هیزی پێشمەرگە تەنگەبەر تر نیە . چونکە ئەو حیزبە نیشانی داوە کوڕی تەنگانانە و( ٧٥ )ساڵە دەگەڵ دوژمن و گرفتەکان ململانە دەکاو چۆکی دانـەداوە . لـە هەستیارو مەتـرسیدارتـرین کات دا گرینگترین بـڕیاری چاوەڕوان نەکراوی داوە. بۆ پتەو کردنەوەی جیگەو پێگەی حیزبەکەمان، بۆ وەدیهێنانی ئامانجی گەلەکەمان ، بۆ بە فیڕۆ نەچونی خوێنی شەهیدەکانمان، بـۆ نیشان دانی هێزو تـوانامان ، بـۆ ڕاکێشانی سەرنجی کۆڕو کۆمەڵـە نـێـو دەوڵەتیەکان تەنیا ڕێگا یەکگرتنەوەی دێمۆڕاتەکان و پێک هێنانی بەرەیەکی نیشتمانی پێک هاتو لە هەمو حیزب و سازمانە کوردیەکانە . کێی یان کاملا بتوانێ بۆ ئەو مەبەستە هەنگاو هەڵێنێ ئەو قارەمانە .
براتان مەلا ئیبراهیمی مەجید پور ٢٤ ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ کوردی
١٤ / ٨ / ٢٠٢٠ زایینی