ھەر دۆینێ بوو ئەوەی ئاڵای منی ھێنایە خوارەوە و سوتانی وچۆنی بیر و کێ بوونی خۆی وەکوو کەونە مێژووی، خۆ سەپێنەر ، بۆ سەلماندییەوە.
بەڵام چ بکەم تۆش بەچرکەیەک لە بیرت کرد .
لە بیرت کردووە ئەو ھەمووە کارەساتە و بوویەتە کەوا سووری بەر لەشکری،
جا بۆ ئەم قەڵەمەم نەشکێنم ،بۆ ئەو چاویلکەیەم نەخەمە بن پیێ خۆم بۆ ئەو دوو گوێیانەی خۆم کەڕ نەکەم ، بۆ ئەوەی نە بنوسم و نە ببینم و نە ببیسم کە
ئێمەی کورد ئایا ئێستاش ھەر سەرینی تێ نەگەیمان ناوەتە بنسەرمان؟
ئاخر لە داخی تۆ روو کەمە کوێ، ھاوارێکت لێ کەم و بڵێم کێ بوو بێ سەر و شوێنی کردی.
کێ ئەنفالی کردی.
کێ بوون کێ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
تۆ ئەوەندەی بیر دەکەیەوە بۆ ؟؟؟؟
یا ھەزار ئەوەندەشت خراپتر بەسەر بێنن دیسان ھەر کۆیلەکەی بەسەر و ماڵ و خاک و نیشتمان ئەوان بە خاوەنی خۆت ئەزانی؟ئەگەر وایە وەکی پێشینیان کوتوویانە ھەر لە گوێی گای دا نوستووی.
چ بکەم گەردوون و گەردوون گێڕ ئەوەندە بێ بەزەن و
دڵدار و بێ کەس و پیرەمێرد و زۆر ژن و پیاوی دەروەستی ئێش و ژانی کوردستانم لێ دەمرێنێ و من و تۆی بیر کورتیش ئاوا و بەو حاڵە ھەنگاو دەنێین ،چی بکەم.؟؟؟؟؟ سەدان پرسیار بێ وەڵامە بۆ من و زۆری وەکوو من چ بکەم.