ئهمرو روژنامه‌ی دی‌تسایتی ئالمان بۆ یه‌که‌م جار له راپورتێکدا رایگەیاند که عەزیز غه‌فاری خاوه‌ن ریستورانی میکونوس کادری ئیتلاعات بووه و گه‌ڵاله داڕێژی سه‌ره‌کی تیرورهکه بووه.
لێرەدا باس لەوە دەکرێ کە غەفاری لە فرودگاوە کاک دوکتۆری بردوە بۆ هوتێل. ئەگەر ئەمە راست بێ کاک دوکتۆر و ئەندامانی کۆمیتەی حدکا لە ئاڵمان ئەم کەسەیان پێشتر ناسیوە، بۆ راستی و دروستی ئەم هەواڵە دەبێ ئەم کەسانەی کە ئاگاداریان هەیە، رونکردنەوەیان هەبێ. بەداخەوە کاک هومایونیش لەم کردەوەیەدا گیانی لە دەست دا.
بە هۆی ئەوەی رۆژنامەکە دەبێ ئابوونە بی هەر ئەم کورتە بە سایتی پێشمەرگان گەیشتووە.
کورته‌یه‌ک له راپورته‌که‌ی دیتسایت
Michael Thumann لە دیتسایت ده‌نووسی: عزیز غه‌فاری له دزفول له دایک بووه و پێش ئینقلاب شوغڵی دزی کردن بووه، زه‌مانی شا جارێک به جورمی سیاسی گیراوه، به‌ڵام له زیندان به‌رده‌وام وه‌رزشی کردوه و به شۆخی به ره‌فیقه‌کانی گوتووە ئه‌م وه‌رزشه بو دزی کردن و له دیواری راست چوونه سه‌ر باشه، باشترین کاره بۆ گوزه‌رانی ژیان.
غه‌فاری یه‌که‌م جار له نمایشگای بین‌المللی کشاوه‌رزی برلین له گه‌ل به‌رپرسی غورفه‌ی ئێران واته کاظم دارابی دیدار ده‌کات و دوایه بنیهاشمی دوای چه‌ند جار تەلەفونی قسه کردن لە گەڵی، دێت بۆ ماڵی له ئالمان و هه‌دیه‌ی بو دێنێت.
دوکتور شهرهفکەندی که دێت بۆ ئالمان عەزیز غه‌فاری له فرودگاه له گەڵ که‌سێکی دیکه، ده‌یبات بۆ هوتێل و دوایه‌ش دهعوتیان ده‌کات بو رستوران.
شه‌وی تیرۆره‌که هه‌ر له ناو رستوران تەلەفون ده‌کات بو تیروریستان و دوایه‌ش ده‌چێته به‌رده‌رگا و به عه‌لامه‌تی ده‌ست تیروریسته‌کان بانگهێشت ده‌کاته ژووره‌وه.
به‌ڵام بۆ خۆشی به هه‌ڵله گولللهی وێدەکەوێ و به توندی بریندار ده‌بێت ده‌یبه‌نه نه‌خۆشخانه و له نه‌خۆشخانه که مه‌ترسی مه‌رگی له سه‌ر ده‌بیت، هاوکاری پۆلیس ده‌کات و به پۆلیس دەڵێ که ئه‌م تیروره کاری رژیم بووه، به‌ڵام دوایه که ده‌زانێ نامرێ و له مه‌رگ نه‌جاتی بووە، له قسه‌که‌ی په‌شیمان ده‌بیته‌وه و دیسان ده‌بێته‌وه هاوکاره‌که‌ی جارانی کازم دارابی و ئیتر هاوکاری پولیس ناکات.
پولیس هه‌ر له شه‌وی تیرۆرکه پێنج هه‌زار مارکی نه‌قد له رستورانه‌که‌ی په‌یدا ده‌کات. هه‌روه‌ها له بازجوویدا به پۆلیس ناڵێ که ئه‌و سه‌د هه‌زار مارکه نه‌قده‌ی که رستورانه‌که‌ی پێ کڕیوه، له کوێی هێناوه وحاشا دەکا که کۆماری ئیسلامی پێیدابیت.
له لێپرسینەوەدا حاشا دەکا که بنیهاشمی تیرۆریست ده‌ناسێ و سه‌رەنجام پۆلیس به هۆی نه‌بوونی بەڵگەی ئازادی ده‌که‌ن و حوکم نادرێت.
غه‌فاری دوایه رستورانه‌که‌ی ده‌فرۆشێت و ده‌چێ بۆ دوسلدورف و به‌رده‌وام هاتووچۆی ئێران ده‌کات و که‌سیک که غه‌فار له نیزیکه‌وه ده‌ناسێ وتوویه‌تی له ئێران وه‌ک شا ده‌ژیت.
بابەتی پەیوەندی دار
سڵاو لە ڕوحی پاکی شەهیدانی میکۆنۆس.