له بێرلین دا هێشتا دادوه‌ر هه‌یه لە سێزدە بەشدا.
“در برلین هنوز قازی هست”لە ڕادیۆ فردا
ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌شی زۆری وتووێژ له‌گه‌ڵ زۆرێك له چاودێرانی راسته‌وخۆی كاره‌ساته‌كه‌و هێندێک كه‌سایه‌تیی دیكه‌ی سیاسی‌و دادوه‌رییه كه له لایه‌ن عه‌لی سه‌جادی‌یه‌وه بۆ رادیۆ فه‌ردا ئاماده كراوه.
به‌شی یه‌كه‌م: “حوكمی دادگای به‌رزی بێرلین دژ به كۆماری ئیسلامیی ئێران”
ئاماده‌كاری به‌رنامه‌كه عه‌لی سه‌جادی: له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامیی‌یه‌وه تا ئێستا به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیونی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، زیاتر له 260 كه‌س له هاووڵاتیانی ئێرانی‌و تێكۆشه‌رانی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات تێرۆر كراون‌و كوژراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا كه له ته‌واوی ئه‌م تێرۆرانه‌دا نیزامی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه وه‌ك تاوانباری پله یه‌ك ناسراوه. به‌ڵام ته‌نیا په‌روه‌نده‌ی یه‌ك له‌وان، واته تیرۆری رێبه‌رارنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران (دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی سكرتێری گشتیی حیزب، فه‌تاح عه‌بدوولی نوێنه‌ری حیزب له ئورووپا، هومایون ئه‌رده‌لان‌و نوری دێهكوردی هاوكار‌و دیلمانجی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی) له ئاڵمان‌و و له ریستورارنی میكونوس، له بێرلین‌و له شه‌وی پێنج شه‌ممه 17ی سێپتامبری 1992، مه‌حكوومییه‌تی نیزامی كۆماری ئیسلامی لێكه‌وته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ته‌واوی هه‌وڵ‌و تێكۆشانی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی، لقی یه‌كی لادادگای به‌رزی بێرلین دوای دادگایی‌یه‌ك كه نزیك به 5 ساڵی خایاند‌و به وته‌ی رۆژنامه‌ه‌كانی ئاڵمان یه‌كێك له پڕ خه‌رجترین دادره‌سی‌یه‌كانی مێژووی ئه‌م وڵاته بووه، دوای گوێدان به شایه‌تی دانی 180 شایه‌ت‌و تاوتوێ كردنی هه‌زاران لاپه‌ڕه به‌ڵگه، رۆژی پێنجشه‌ممه (10ی ئاوریلی 1997) حوكمێكی 400 لاپه‌ڕه‌یی ده‌ركرد كه تیایدا كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك گه‌ڵاڵه داڕێژه‌ر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری تیرۆره‌كه مه‌حكووم كرا. ئه‌مه له مێژوودا بۆ یه‌كه‌مین جاره كه ژماره‌یه‌ك له رێبه‌رانی وڵاتێك كه هێشتا له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات پاڵیان داوه‌ته‌وه، به تیرۆر‌و كوشتن تاوانبار ده‌كرێن‌و دادگا بۆ یه‌ك له‌وان ئایه‌توڵڵا عه‌لی فه‌لاحیان، وه‌زیری ئیتلاعات‌و ئاسایشی كۆماری ئیسلامی حوكمی گرتن‌و قۆڵبه‌س كردنی ده‌ركرد‌و هێندێكی دیكه‌ی وه‌ك ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری نیزامی به مه‌به‌ستی وڵامدانه‌وه به هێندێك پرسیار بانگهێشتی دادگا كرا.
له به‌شێك له‌م حوكمه مێژوویی‌یه‌دا هاتووه: دوای تاوتوێ كردنی هه‌موو به‌ڵگه‌و مه‌دره‌كه‌كان به‌م ئاكامه گه‌یشتین كه تیرۆری رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، نه كرده‌وه‌یه‌كی بێ به‌رنامه به هۆی ناكۆكی‌یه‌كانی نێوخۆی ئوپۆزیسیون بووه، به‌ڵكو ده‌قیقاً به سه‌رنج دان به به‌ڵگه‌كان، رێبه‌ری سیاسیی ئێران له ته‌واویه‌تی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌دا له پشت ئه‌م كرده‌وه جینایه‌تكارانه‌یه‌وه بووه‌و راوه‌ستاوه.
قازی‌یه‌كانی دادگا له به‌شێكی دیكه‌ی حوكمه‌كه‌دا هێناویانه: تاوانبار نه قوربانیه‌كانی خۆیانیان ناسیووه‌و نه پێوه‌ندی‌یه‌كی شه‌خسیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌بوه، به‌ڵكو ئه‌م كوشتاره به هۆی به‌ستراوه‌یی تاونبار به نیزامی سیاسیی ئێران‌و مه‌ئموور بوونیان له لایه‌ن ده‌زگاكانی ئیتلاعاتی‌و ئه‌منییه‌تی‌یه‌وه به‌ڕێوه‌چووه. كازم دارابی، یوسف ئه‌مین، عه‌باس راحل‌و ئه‌وانی تر وه‌ك مۆره‌ی حیزبوڵڵایی‌و به‌ستراوه‌ییان به نیزامی سیاسیی ئێران‌و به ده‌ستورو فه‌رمانی به‌رزترین كار به‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌م كاره‌یان به‌ڕێوه بردوه. كه وابوو ئه‌م تیرۆره تیرۆرێكی سیاسی‌یه‌و چونكی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له پشت ئه‌م تیرۆره‌وه بووه، ئه‌م تیرۆره تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی‌یه.
به‌م شێوه‌یه دادگایی بێرلین، ناسرا‌و به دادگای میكونوس، ده‌وڵتی كۆماری ئیسلامی ئێرانی وه‌ك نیزامێكی جینایه‌تكار ناوزه‌دكرد كه له تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی بردنه پێشی ئامانجه‌كانی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
به بۆنه‌ی پێكهێنانی كۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیوناڵ سوسیالیست له 14 تا 18ی سێپتامبری 1992دا رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له بێرلین بوون. ئه‌وان له دوانیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه له ریستورانی میكۆنووس كه خاوه‌نه‌كه‌ی ئێرانی‌یه‌ك به ناوی ته‌بیب غه‌فاری بوو به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی سیاسیی ئێران كۆبوونه‌وه‌و له كاتی خواردنی شێودا هێرشیان كرایه سه‌رو له 9 كه‌سی ئاماده له‌سه‌ر سفره‌ی شام، 4 كه‌سیان كوژران. خاوه‌نی ریستورانه‌كه بریندار بوو‌و 4 كه‌سی دیكه‌ش به سڵامه‌ت رزگاریان بوو (په‌رویز ده‌ستماڵچی، مێهدی ئیبراهیم زاده، مه‌سعوود میرراشد، ئه‌سفه‌ندیار سادق زاده)
مێهدی ئیبراهیم زاده سه‌باره‌ت به شێوه‌ی هه‌ڵكه‌وتنی رێستورانه‌كه ده‌ڵێ:
رێستورانی میكۆنووس له شه‌قامی پراگی شاری بێرلین هه‌ڵكه‌وتووه كه شه‌قامێكی بۆنبه‌سته، به‌و مانایه كه ماشین ناتوانێ تیایدا تێپه‌رێت به‌ڵام نه‌فه‌ر ده‌توانێ به پیاده تیایدا هاتوچۆ بكات.”
به‌شی دووهه‌م: له ریستورانی میكۆنووس چ قه‌وما؟!
كاتژمێر 5و17 ده‌قیقه‌ی شه‌و بوو، رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ریستورارنی میكۆنووس خه‌ریكی وتووێژ كردن بوون، تێرۆریسته‌كان وه‌ژوور كه‌وتن:
په‌رویز ده‌ستماڵچی‌له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
خه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی قسه‌م ده‌كرد‌و رووم له دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی بوو، ئاغای میرراشد هاته نێو قسه‌كه‌مان، من ویستم ئاور بده‌مه‌وه‌و چاو له میرراشد بكه‌م تا بزانم چی ده‌ڵێ: دیتم دوو لاقی به‌هێز هاتنه لای من‌و له نێون من‌و ئاغای میرراشد راوه‌ستان. ویستم چاو له سه‌روچاوی بكه‌م‌و بزانم كێ‌یه، تیربارێك هاته نزیك دم‌و چاوم‌و له مه‌ودای چه‌ند سانتیمتری چاوی مندا به‌ره‌ورووی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی ده‌ستی كرد به ته‌قه كردن‌و من سی‌دانه قاپۆره (پووكه) فیشه‌كم دیت. ئه‌و كاته‌ی كه تیرباره‌كه رووبه‌روی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی بۆوه ئێستاش له زه‌ینم دایه‌و ئه‌وه‌یكه موجته‌با ئیبراهیم زاده هاواری كرد “كوڕه‌كان! تیرۆره”و هه‌ر دوو ده‌ستی هێنا كه نووری دێهكۆردی‌و ئه‌وی تر بكێشێته ژێر مێزه‌كه‌و ده‌نگی ئاغای میرراشد ئێستاش له گوێم‌دا ده‌زرینگێته‌وه كه روو به نوری هاواری كرد: نوری، دوكتور بۆچی واتان لێ هاتووه؟!
مه‌سعوود میرراشد كه رووی له دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی بوو، بكوژه‌كه‌ی نه‌دیبوو، به‌ڵام دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی بكوژه‌كه‌ی دیبوو: نه‌فه‌رێك به دم‌وچاوی وداپۆشراوه‌وه كه تیربارێكی به‌ده‌سته‌وه بووه. دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی كه ئه‌م نه‌فه‌ره‌ی به‌م شێوه‌یه دیتبوو، ره‌نگی په‌ڕیبوو. میرراشد پێی وابوو دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی سه‌كته لێی داوه، له كاتێك دا به وته‌ی په‌رویز ده‌ستماڵچی، كاتێك دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌بكوژه‌كه ده‌بینێ، مه‌رگیش به چاوی خۆی ده‌بینێ.
مێهدی ئیبراهیم زاده له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
من كه چاوم به مه‌سعوود كه‌وت له راستی‌دا هه‌ستم كرد كه تووشی سه‌رسوڕمان بووه، چون له راستی‌دا ئه‌و هاواری له دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی كردبوو‌و رووی كرده موجته‌باو لێی پرسی: دوكتور بۆ وای لێ هاتووه؟
ئه‌م پرسیاره ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ناوبراو شتێكی له دم‌وچاوی دوكتوردا دیوه. هه‌ر له‌و كاته‌دا كه ئه‌م پرسیاره له لایه‌ن مه‌سعووده‌وه كرا، ده‌نگێك له پشتی مه‌سعووده‌وه بیسترا، جنێو بوو كه به شێوه‌یه‌ك ئێمه‌ی ده‌گرته‌وه، جنێوه‌كه “مادر قحبه‌ها” بوو… .
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
من كه‌وتمه حاڵه‌تێكی سه‌یره‌وه. واته رووبه‌رووی من خه‌ریك بوو قه‌تڵێك به‌ڕێوه ده‌چوو، تیرۆر ده‌كرا. بی ئه‌وه‌ی كه به خۆم بزانم له‌سه‌ر كورسی‌یه‌كه‌م، به پشت دا كه‌وتم. هه‌ر كه من كه‌وتم، دوای یه‌ك دوو، سێ چركه فه‌تاحی عه‌بدولیش كه‌وته لای من، سێ سانتیمترێك له من دوور بوو، ئه‌ویش مه‌ترسی‌یه‌كی هه‌ست پێكردبوو به‌ڵام له‌وانه‌یه له من دره‌نگتری هه‌ست پێكردبێ. چونكی كاتێك كه كه‌وتمه لای من دیتم زاری پڕ ببو له خوێن‌و فیشه‌كه‌كه له دڵی دابوو، من چیدیكه ته‌كانم نه‌خوارد. دوو جار ده‌سترێژكرا. دوای دوو جار ده‌سترێژكردن به تیربار بۆ ماوه‌یه‌ك بێ‌ده‌نگی ده‌ورووبه‌ری داگرت، من هه‌ر له‌وێ كه‌وتبوومه ژێر مێزه‌كه‌وه، چاوه‌كانم كرده‌وه، له ژێر مێزه‌كه‌وه كه ده‌مڕوانیمه ئه‌و شوێنه‌ی كه تیربار به‌ده‌سته‌كه‌ی لێ راوه‌ستابوو، واته ئه‌و شوێنه‌ی كه پێشتر من لێی دانیشتبووم، له‌م كاته‌دا من ده‌ستێكم دیت به كۆِڵته‌وه تیری خه‌لاسی به دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌یه‌وه نا.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ: خۆشم نازانم چۆن بوو خۆم خسته ژیِر مێزه‌كه. نوری له لای منه‌وه دانیشتبوو، ویستم له‌گه‌ڵ خۆم بیكێشمه ژێر مێزه‌كه، كاتێك كه ویستم ئه‌و كاره بكه‌م‌و خه‌ریك بوو رامده‌كێشا فیشه‌كێكی به‌ركه‌وت. ئه‌وه هه‌ستی من بوو له‌و كاته‌دا. چونكی من كه ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته‌یه‌م كرد چاوه‌كانم توند به‌ستبوو‌و چاوه‌ڕوان بووم‌و ده‌مگوت ئێستاش نۆره‌ی من ده‌گاتێ‌و تیرێكم وێ ده‌كه‌وێ، یان ده‌مگوت لێم دراوه‌و ئه‌وه خه‌ریكم بیر له هێندێك شت ده‌كه‌مه‌وه. زۆر سه‌یر بوو: ده‌نگی كورسی، ده‌نگی توندی لاقی تیرۆریستان، ده‌نگی شكانی شیشه‌و دوایه‌ش ده‌نگی ده‌ستڕێژ‌و هاتوو چۆی قاپووره فیشه‌ك كه وه‌ك ته‌رزه داده‌بارینه سه‌ر زه‌وی. دوا ده‌نگه ده‌نگ بڕا.كاتێك كه ده‌نگه ده‌نگ بڕا ماوه‌یه‌ك بوو، چه‌ند چركه سانیه، ده‌قه‌یه‌ك یان دوو ده‌ق نازانم، ناتوانم به وردی بیڵێم، به‌ڵام هه‌ر ئه‌ونده ده‌زانم: هه‌رچی بوو یان هه‌ركه‌س‌و ئێستاش ئیدی هیچ نه‌ماوه. یه‌كه‌م دژكرده‌وه‌ی من ئه‌وه بوو كه ده‌ستم كرد به بانگ كردنی دۆسته‌كانم، وتم: په‌رویز، مه‌حموود، دوكتور، نووری. یه‌كه‌م جار كه با‌نگم كردن چاوم به‌سرابوو. من وڵام دانه‌وه‌ی مه‌حموود‌و په‌رویزم گوێ لێ بو كه وتیان: ها… ها…، دوای ئه‌وه‌یكه ئه‌م وڵامانه‌م بیست چاوم كرده‌وه. كه چاوم كرده‌وه دیتم، نوری كه‌وتوه به‌سه‌ر مندا. هێشتا خه‌ریكی هه‌ناسه لێدانه، به‌ڵام خوێن له سینگی ده‌هات‌و كراسه‌كه‌ی منی خوێناوی كردبوو. خوێن‌و شیشه‌و قاپووڕه فیشه‌ك تێكه‌ڵ ببوون. چه‌ند كورسی‌یه‌ك كه‌وتبون. له‌و لاتره‌وه فه‌تاح عه‌بدولی‌و ئه‌رده‌ڵان كه‌وتبوونه سه‌ر زه‌وی، هه‌ر دووكیان به پشته‌وه كه‌وتبون‌و هه‌ناسه‌یان نه‌ده‌دا.
دوكتوریش هه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه دانیشتبوو به‌ره‌ولای نووری لار ببوه‌وه‌و سه‌ری تۆزێك به پشت دا كه‌وتبوو هه‌ناسه‌ی نه‌ده‌دا. عه‌زیزی غه‌فاریش (خاوه‌ن رێستۆرانه‌كه) رووبه‌رووی شه‌ره‌فكه‌ندی كه‌وتبوو سه‌ر زه‌وی. ئه‌ویش هاواری ده‌كرد‌و قسه‌ی ده‌كرد‌و ده‌ستی به زگیه‌وه گرتبوو، دیار بوو كه ئه‌ویش فیشه‌كی به‌ر كه‌وتووه. فیشه‌كیان له زگ‌و لاقی غه‌فاری دابوو.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
هومایون ئه‌ده‌ڵان دوو فیشه‌كی به‌ر كه‌وتبوو، به‌ڵام نه‌مردبوو‌و ته‌نیا بێهۆش ببوو. له‌و كاته‌دا به هۆش دێته‌وه‌و سه‌ری هه‌ڵدێنێ. ئه‌و كه‌سه‌ی كه تیری خه‌لاس به شه‌ره‌فكه‌ندی‌یه‌وه ده‌نێ ده‌بینێ كه هومایون زیندووه ده‌گاته سه‌ری‌و فیشه‌كێك به سه‌ری‌یه‌وه ده‌نێ. له‌م كاته‌دا ئه‌م بیره له كه‌لله‌ی دام كه ئه‌مانه تیری خه‌لاس به هه‌موومانه‌وه نانێن‌و هه‌ر ئه‌م كاره‌ش كرا. ئه‌وان دوای كوشتنی هومایون هه‌ڵاتن. دوای ئه‌وه‌یكه ئه‌وان هه‌ڵاتن من ده‌نگی ئیبراهیم زاده‌م بیست كه دانه به دانه بانگی كردین (به نێو). ده‌یه‌ویست بزانێ كێ ماوه‌و كی مردووه. پاشان ئێمه هه‌ستاین‌و له ژێر مێزه‌كه هاتینه ده‌رێ، سێ كه‌س كوژرابوون: دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی، هومیایون‌و فه‌تاح عه‌بدولی. نوری دێهكوردی 7 فیشه‌كی به‌ر كه‌وتبوو، هێشتا هه‌ناسه‌ی ده‌كێشا، دیمه‌نێكی دڵته‌زێن بوو، زۆر دڵته‌زێن. كاتێك كه هه‌ستام 2 كه‌س كه‌وتبوونه سه‌ر زه‌وی. دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی له‌سه‌ر كورسی‌یه‌كه‌ی 2 ره‌گباری لێدرابوو‌و 2 تیری خه‌لاسیش. نوری دێهكوردی دم‌وچاوی پڕ بوو له خوێن. هێشتا هه‌ناسه‌ی ده‌كێشا. له‌م حاڵه‌ته‌دا كه ناوبراو خه‌ریكی هه‌ناسه كێشان بوو بۆ ساتێك ده‌ستم رۆیشت‌و ویستم له باوه‌شی كه‌م‌و پێم وابوو پێویستی به منه، چه‌ند سانتیمترێك ده‌ستم مابوو بگاته دم‌وچاوی، خێرا كشامه‌وه دواوه‌و ترسام نه‌كا ده‌ست له دم‌وچاوی بده‌م‌و حاڵه‌تی بشێوێنم‌و ئه‌مه ببێت به هۆی مردنی.
دوای هه‌ڵاتنی بكوژان پیاوێكی ئاڵمانی كه مشته‌ری هه‌میشه‌یی رێستۆرانی میكۆنوس بوو ده‌سبه‌جێ به ته‌له‌فوون رووداوه‌كه به پۆلیس راده‌گه‌یه‌نێ‌و په‌رویز ده‌ستماڵچی ته‌له‌فۆن بۆ مێهران به‌راتی، دۆستی نزیكی خۆی ده‌كات‌و پێی راده‌گه‌یه‌نێ كه میوانانی میكۆنووس تیرۆر كران.
به‌شی سێهه‌م: بێ بنه‌مایی یه‌كه‌مین تۆمه‌تلێدانه‌كان
تا ئه‌و كات (كاره‌ساتی ریستورانی میكۆنووس) ده‌یان كه‌س له نه‌یارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كوژرابوون‌و به‌رده‌وام دوای ئه‌م كوشتارانه ده‌نگۆی زۆر به هێز له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه بڵاو ده‌بۆوه كه كه‌سانی سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی یه‌كتریان كوشتووه.سه‌باره‌ت به روداوی ریستورانی میكۆنووسیش سه‌ره‌تا دادستانی ئاڵمان‌و باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له‌م وڵاته‌دا دژبه‌رانی كۆمای ئیسلامی‌یان تاوانبار كرد.
مێهدی ئیبراهیم زاده: یه‌كێك له رزگاربووانی كاره‌ساتی میكۆنووس ده‌ڵێ: ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌م تۆمه‌تلێدانه ناره‌وایانه‌دا ده‌ستمان دایه له قاودان‌و روونكردنه‌وه‌ی بیروڕای گشتی‌و به تایبه‌ت په‌رویز ده‌ستماڵچی له‌م باره‌وه رۆڵێكی باشی گێڕا. په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ: به‌یانی رۆژی دواتر خۆم گه‌یانده شوێنی رووداوه‌كه‌و له كۆڕی سه‌ردان هه‌واڵنێر، وێرای باسكردن‌و گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كه قامكی تاوانباركردنم به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی راداشت.
له رووداوی ریستورانی میكۆنووس 17ی سێپتامبری 1992 سێ كه‌س له رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران: (سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، فه‌تاح عه‌بدولی‌و هومایون ئه‌رده‌ڵان) ده‌سبه‌جێ كوژران‌و نوری دێهكوردی كه به توندی بریندار ببوو گوێزرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌و دوای دیاری كردنی شوێن په‌نجه (انگشتنگاری)و وێنه هه‌ڵگرتنه‌وه له شوێنی رووداوه‌كه‌و هێندێك كاری دیكه، نزیك به كاتژمێر یه‌ك‌ونیوی شه‌و رزگار بووانی كاره‌ساته‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیس تا راپۆرتی پۆلیس به قسه كردنی ئه‌وان ته‌كمیل بكرێ. له‌به‌ره به‌یانیی 18ی سێپتامبر‌و هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌كمیل بوونی راپۆرتی سه‌ره‌تایی پۆلیسی بێرلین، هه‌واڵ گه‌یشت كه نوری دێهكوردیش له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه.
له‌م باره‌یه‌وه په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ته‌واوی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی دۆستایه‌تی 20 ساڵه‌و خه‌باتی هاوبه‌شمان له پێش چاومدا‌و له‌یه‌ك سات دا تێپه‌ڕین. نزیك به 6ی به‌یانی بوو، له بنكه‌ی پۆلیس هاوسه‌ری نوری دێهكوردیم دیت. هه‌ر كه منی دیت ده‌ستی كرده ئه‌ستۆم‌و دایه‌و قوڵپه‌ی گریان‌و پێی وتم: ئه‌گه‌ر نوری شتێكی لێ بێت من چی بكه‌م. پێم شتێكی وانیه مه‌گری. شۆهره به‌دیع، هاوسه‌ری نوری دیكهموردی كه به ته‌له‌فون برایه‌كی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی له رووداوه‌كه ئاگادار كرابۆوه‌و له كوژرانی هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌واڵ نه‌بوو، خۆی گه‌یاندبۆوه بنكه‌ی پۆلیس. ناوبراو ده‌ڵێ: كه‌س پێی نه‌ده‌وتم كه له راستی‌دا چ قه‌وماوه.
تا ئه‌وكات ده‌یان كه‌س له ئوپوزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی، له شاپوور به‌ختیاره‌وه بگره تا فه‌ره‌یدون فه‌رۆخزاد‌و حسێن مه‌زلومان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كوژرابوون. به‌رده‌وام دوابه‌دوای ئه‌م كوشتارانه ده‌نگۆی زۆر به هێز له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه كه‌سانی سه‌ر به ئوپوزیسیۆنی ئێرانی ده‌ستیان له كوشتنی یه‌كتری‌دا هه‌بووه‌و لایه‌نگه‌لێكی وه‌ك موجاهیدنی خه‌لق یان كورده شۆڕشگێڕه‌كانیان به به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كوشتارانه تاونبار ده‌كرد. به‌ڵام به‌رده‌وام توێژینه‌وه‌كانی پۆلیسی وڵاتانی جۆراوجۆر ئه‌م ده‌نگۆیانه‌یان ره‌تده‌كرده‌وه. سه‌باره‌ت به رووداوی ریستورانی میكۆنووسیش سه‌ره‌تا دادستانی ئاڵمان‌و باڵوێزی كۆماری ئیسلامیش له رێگای باڵوێزی ئه‌وكاتی خۆیه‌وه زۆر بێ‌شه‌رمانه رایگه‌یاند: ئێمه له‌م رووداوه به‌داخین!!! و لایه‌نه ره‌قیبه‌كانی تاوانبار كرد.
په‌رویز ده‌ستماڵچی: كاتێك كه له بنكه‌ی پۆلیس گه‌رامه‌وه‌و بۆ ماڵ، دیتم رادیۆ‌و ته‌له‌ویزیونه‌كان هه‌موویان باس له رووداوی شه‌وی رابردوو ده‌كه‌ن كه له ریستورانی میكۆنووس ته‌قه كراوه‌و لایه‌نه‌كانی ئوپوزیسیونی كۆماری ئیسلامیی ئێران: كورده‌كان‌و ئێرانی‌یه‌كان یه‌كتریان كوشتووه. هیچ سه‌نه‌د‌و به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له گۆڕێ‌دا نه‌بوو.
مێهدی ئیبراهیم زاده‌ش ده‌ڵێ:
ئێمه به روونی ده‌مانزانی‌و جیا له كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ دوژمنێكمان بۆ ئه‌م قوربانیانه‌و خۆمان نه‌ده‌دیت‌و ته‌نیا ئاماژه‌مان به‌ره‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو. ئێمه خۆمان گه‌یانده بیروڕای گشتی‌و وتووێژ‌و چاوپێكه‌وتنی زۆرمان كرد، به تایبه‌ت په‌رویز ده‌ستماڵچی كه زمانی ئاڵمانی باشتر ده‌زانی. ئێمه هه‌وڵمانداوه ره‌هه‌نده‌كانی جه‌نایه‌ه كه له روانگه‌ی خۆمانه‌وه باس بكه‌ین. ئه‌م كاره‌مان هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌وڵ‌و تێكۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه‌و یه‌كپارچه‌ی ئوپوزیسیون كه تا ئه‌و كات هێندێك نه‌رمترو هێندێكیش توند كاریان ده‌كرد، به‌ڵام له‌و كاته‌دا هه‌موویان به یه‌كپارچه‌یی هاتنه مه‌یدان‌و بۆ راگه‌یاندنی راستی‌یه‌كان. هاوكات رێكخراوی سیخوڕی ئینگلیس زانیاری‌یه‌كی دا به رێكخراوی ئیتلاعاتی ئاڵمان كه بكوژان ئێستا له فڵان شوێن دا خه‌ریكی ژیانن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هێندێك له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تیی ئاڵمان له هه‌وڵدا بوون كه خێرا كۆتایی به مه‌سه‌له‌كه بێنن‌و نێوی كۆماری ئیسلامی نه‌یه‌ته نێو ناوان، به‌ڵام هه‌وڵی ئوپوزیسیۆنی ئێرانی ئه‌وانی ناچار كرد كه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن‌و وه‌دوای ئه‌م زانیاریانه كه‌ون.
په‌رویز ده‌ستماڵچی دوای رووداوه‌كه كه هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ روون بوونه‌وه‌ی شووناسی به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆره‌كه. نه ته‌نیا له به‌ر هۆی ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌خلاقی خۆی له به‌رانبه‌ر دۆستانی تیرۆر كراویدا به‌رپرسیار ده‌زانێ به‌ڵكوو …. ده‌ستماڵچی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: بیرم كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر من ملكه‌چ بم‌و خۆ به ده‌سته‌وه بده‌م و هیچ نه‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان فیزیكی من له نێو به‌رن، من له باری رۆحی‌یه‌وه جه‌سته‌ی خۆم له نێو بردوه‌و مردووم و ناتوانم به‌و شێوه‌یه بژیم. له ئاكامدا هه‌ر ئه‌و شه‌وه بڕیارم دا بمێنمه‌وه‌و به‌ره‌نگاری بكه‌م و هه‌وڵ بده‌م روون بێتوه مه ئه‌م تیرۆره كاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
په‌رویز ده‌ستماڵچی به‌یانیی رۆژی دوهه‌می رووداوه‌كه پێوه‌ندی به رۆژنامه‌ی “بێرلینێرسایتۆنگ”و “ورێنركریف” یه‌كێك له به‌رپرسانی هه‌مان رۆژنامه‌وه ده‌گرێت. ورێنركریف وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌ستماڵچی سازده‌كات. ده‌ستماڵچی رای خۆی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی كاره‌ساته‌كه باس ده‌ات‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی رووداوه‌كه.
ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ: كه گه‌ڕامه‌وه بۆ شوێنی رووداوه‌كه دیتم نزیك به 200 تا 300 رادیۆ‌و ته‌له‌ویزیون‌و هه‌واڵنێری جیهان له‌وێ كۆبوونه‌ته‌وه. پۆلیس گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی داخستبوو‌و كه‌سیش نیه بڵێ چی قه‌وماوه. رۆیشتمه پێشه‌وه‌و وتم دوێنێ لێره بووم، له ریستوران‌و له نێو رووداوه‌كه . كه ئه‌مه‌م وت، هه‌موویان هێرشیان بۆ لای من هێنا، منیش رووداوه‌كه‌م له یه‌ك دوو ده‌قیقه‌یه‌كدا زۆر به كورتی بۆ گێڕانه‌وه‌و وتم: ئه‌م تیرۆره به ده‌ستی كۆماری ئیسلامی‌و ده‌زگاكانی ئیتلاعاتی ئێران به‌ڕێوه چووه. له‌م كاته‌دا چه‌ند كه‌سێك له‌وێ بوون كه لانی كه‌م بۆ روانینی ئه‌وكاتی من جێی گومان بوون‌و پێم وابوو هه‌ر ئێستا سه‌رم ده‌بڕن. دوای ئه‌م قسانه‌ی من‌و وتووێژم له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نه‌كان، بۆچوونه‌كان تۆزێك گه‌ڕابوونه‌وه‌و له‌م كاته‌دا دادستان هات‌و پێی وتم: ئێمه ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌ده‌ین كه كاری خود لایه‌نه‌كانی ئوپوزیسیون بێت، یان له‌وانه‌یه حكوومه‌تێك له‌پشت رووداوه‌كه‌وه بێ.
به‌شی چواره‌م: روون بوونه‌وه‌ی رۆڵی كۆماری ئیسلامی له رووداوی میكۆنووس دا
رۆژێك دوای تیرۆره‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆڕسكی ئێرانی‌یه‌كانی دانیشتووی بێرلین له به‌رده‌م پارێزگای بێرلین به‌ڕێوه چوو. حه‌مید نه‌وزه‌ری به‌رپرسی په‌نابه‌ران له بێرلین ده‌ڵێ: له‌م كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارێزگار چاوپێكه‌وتن‌و قسه‌مان كرد‌و پاشان هه‌موومان به‌ره‌و ریستورانی میكۆنووس چووین‌و له‌وێ رێوره‌سمێكمان به‌ڕێوه برد.
پێوه‌ندی نێوان ئێران‌و ئاڵمان له‌و كات دا له باشترین دۆخی خۆی‌دا بوو، به‌و پێیه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی ئاڵمان له هه‌وڵدا بوون قامكی تاوان ئاماژه به كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌كات.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ: كۆماری ئیسلامی سیاسه‌تی ئه‌وه بوو كه به‌رده‌وام زۆر هێرشبه‌رانه ده‌ستێدا بوونی خۆی ره‌ت ده‌كرده‌وه. هه‌ر له‌م كاته‌دا بڵاوبوونه‌وه‌ی وتارێك له رۆژنامه‌ی ئاڵمانی “فوكوس” په‌رده‌ی له‌سه‌ر ده‌ستێدابوونی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵدایه‌وه‌و شكایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران له رۆژنامه‌ی “فوكوس” له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وروو بوویه‌وه.
رۆژی دوای تیرۆره‌كه، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی “18ی سێپتامبری 1992” كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆڕسكی ئێرانی‌یه‌كانی دانیشتووی بێرلین له به‌رده‌م پارێزگای بێرلین به‌ڕێوه چووبو.
حه‌مید نه‌وزه‌ری به‌رپرسی ناوه‌ندی په‌نابه‌رانی بێرلین ده‌ڵێ: له‌و كاته‌دا پارێزگار له‌وێ نه‌بوو، ئێمه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كه‌ی قسه‌مان كرد‌و نیگه‌رانی خۆمان ده‌ربڕی. من له بیرمه ئه‌و كات رۆژنامه‌ی “كیهان” به ده‌ستمه‌وه بوو كه له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی وتوێژی فه‌لاحیان كه له 30 ئووت وتبووی: ئێمه نفوزمان كردۆته نێو حیزبی دێموكرات، چاپ كرابوو. ئه‌مه به‌ده‌ستی منه‌وه بوو. له‌و خۆپیشاندانه‌دا بۆ راگه‌یه‌نه گشتی‌یه‌كانم خوێنده‌وه. پاشان له‌گه‌ڵ حه‌شیمه‌ته‌كه به‌ره‌و ریستورانی میكۆنووس چووین‌و بۆ یادی ئه‌وان بێ‌ده‌نگیمان راگرت. حه‌وتوو نه‌بوو كه له لایه‌ن ناوه‌ندی په‌نابه‌ران‌و زۆربه‌ی لایه‌ن‌و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانه‌وه، رێوڕه‌سم‌و ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌ك به‌ڕێوه نه‌چێت‌و ئه‌م كارانه تا ساڵی 1997 به‌شێك له تێكۆشانی ئێمه بوو.
پێوه‌ندی ئێران‌و ئاڵمان تا كاتی تیرۆری رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ریستورانی میكۆنووس له باشترین دۆخی خۆی‌دا بوو. حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م باره‌وه ده‌ڵێ:
كاتێك كه خه‌ریكی به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی تیرۆره‌كه بوون، هه‌یئه‌تێكی پایه‌به‌رز هاتبوون له‌گه‌ڵ هاوئاهه‌نگكه‌ری رێكخراوه ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی ئاڵمان‌و ده‌فته‌ری سه‌دری‌ئه‌عزه‌می ئه‌وكات وت‌ووێژیان كرد‌و مه‌رجێكی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی نێوان دوو وڵات له‌سه‌ر جێ‌به‌جێ نه‌كردنی كاری تیرۆریستی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو كه ئێران ئه‌مه‌ی قبووڵ كردبوو، ئه‌مه‌ش له دادگا هاتبۆوه به‌ر باس. ئه‌وه‌یكه ئاڵمان، ئێران له‌ده‌ست خۆی بدات بۆ لابی‌یه‌كانی ئابووری ـ سیاسی ئاڵمان به هیچ شێوه‌یه‌ك كارێكی ئاسان نه‌بوو. هه‌ر به‌م هۆیانه تا كاتی قۆڵبه‌سكردنی تاوانبار هه‌ه‌وڵ ده‌درا ناكۆكیی نێوان كورده‌كان، ناكۆكی‌یه نێوخۆیی‌یه‌كان به تایبه‌ت له لایه‌ن ئێرانه‌وه زه‌ق بكرێته‌وه.
ئیستراتیژی لایه‌نگرانی پێوه‌ندی نێوان ئاڵمان‌و ئێران ئه‌وه بوو كه: له ئێران دوو جه‌ناح هه‌ن، جه‌ناحی توندڕه‌و به‌م كارانه ده‌یانه‌وێ زه‌ربه له جه‌ناحی میانه‌ڕه‌و بده‌ن. له‌م نێوه‌دا ته‌نیا تێكۆشه‌رانی سیاسی‌و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان‌و رزگار بووان بوون كه پێداگرییان له‌سه‌ر ده‌ستێدابوونی ئێران له رووداوه‌كه‌دا ده‌كرد، ئه‌ویش ته‌نیا له‌سه‌ر هێندێك هۆكاری لۆژیكی (منگقی) وه‌ك ئه‌وه‌یكه جیا له كۆماری ئیسلامی هیچ كه‌س‌و گرووپێك له‌م كوشتارانه قازانج وه‌رناگرێ، ئه‌ڵبه‌ته له بواری دادوه‌ری‌یه‌وه ئه‌م شێوه هۆكار هێنانه‌وانه بایه‌خێكیان نیه.
دوای به‌ڕێوه چوونی توێژینه‌وه سه‌ره‌تایه‌كان له لایه‌ن پۆلیسی بێرلینه‌وه به هۆی بایه‌خی مه‌سه‌له‌كه‌و ئه‌وه‌یكه كوژراوه‌كان میوانی بێرلین‌و حیزبی سوسیال دێموكراتی ئاڵمان بوون‌و هه‌روه‌ها گومان له‌وه‌یكه له‌وانه‌یه ده‌وڵه‌تێك له پشت ئه‌م كوشتارانه‌وه بێت، لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر خرایه ئه‌ستۆی پۆلیسی ئاڵمان‌و كۆمیسیونێك به ناوی میكۆنووس به 89 ئه‌ندامه‌وه كرایه به‌ه‌رپرسی راپۆرتی ئه‌م رووداوه. له حاڵێكدا هێشتا كۆماری ئیسلامی به سوێندخواردن ده‌ستێدا بوونی خۆی ره‌ت ده‌كرده‌وه.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
كۆماری ئیسلامی سیاسه‌تی ئه‌وه بوو كه به‌رده‌وام به ته‌واوه‌تی ده‌ستێدا بوونی خۆی ره‌ت ده‌كرده‌وه‌و هێرشبه‌رانه كاری ده‌كرد . من له بیرمه حسێن مووسه‌ویان باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له “بۆن” وتوێژێكی له‌گه‌ل گۆڤاری “ئیشپیگل” كردبوو. ناوبراو سوێندی خواردبوو كه ئێمه كارێكمان به‌م رووداوه نه‌داوه، ئه‌مه شه‌ڕی خودی كورده‌كانه‌و ئوپوزیسیۆنه‌و یه‌كتری ده‌كوژن.
پاشان له دادگای میكۆنووس روون بۆوه‌و سه‌لمێندرا كه ئاغای موسه‌ویان نه ته‌نیا له تیرۆری میكۆنووس به‌ڵكوو له تیرۆره‌كانی ئورووپادا رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی گێڕاوه. ئاغای موسه‌ویان ئاماده نه‌بوو له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا له‌گه‌ڵ رادیۆ فه‌ردا قسه بكات. له‌م كاته‌دا بڵاو بوونه‌وه‌ی وتارێك له رۆژنامه‌ی “فوكوس” په‌رده‌ی له‌سه‌ر ده‌ستێدا بوونی كۆماری ئیسلامی له رووداوه‌كه هه‌ڵدایه‌وه كه قۆناغێكی نوێی له لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌دواوه بوو.
“هوفرشولتر” نووسه‌ری ئه‌م وتاره‌ی فوكوس له یه‌كێك له هاوڕێانی خۆی كه ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی 89 نه‌فه‌ره‌ی میكۆنووس بووه، ده‌بیستێ كه لێكۆڵینه‌وه‌كان وا نیشان ده‌ده‌ن كه كۆماری ئیسلامی گه‌ڵاڵه دارێژهرو به‌ڕێوه‌به‌ری كوشتاره‌كان بووه‌و به‌وانیان وتووه: كه‌سانێك كه راسته‌وخۆ ده‌ستیان له كوشتاره‌كان دا بووه قۆڵبه‌س بكه‌ن‌و سزایان بده‌ن. به‌ڵام له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێوه‌ندی‌یه‌كانی پشت په‌رده‌و ده‌ستێدابوونی ئۆرگانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران نابێ هیچ باسێك بكرێ‌و ئاكامی ئه‌م ڵێكۆڵینه‌وانه له راپۆرتێكی سێ لاپه‌ڕه‌ییدا دراوه به ئۆرگانه پێوه‌ندیداره‌كان له ئاڵمان.
ئاغای هۆفرشولتر له وه‌ها نادادپه‌روه‌رییه‌ك زوێر ده‌بێ‌و به وه‌ده‌ست هێنانی نوسخه‌یه‌ك له‌م راپۆرته‌و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زیاتر وتارێك بڵاو ده‌كاته‌وه بۆ یه‌كه‌مین جار بێ ئه‌وه‌یكه ئاماژ به سه‌رچاوه‌یه‌ك بكات، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك گه‌ڵاڵه دارێژهرو به‌ڕێوه‌به‌ری تیرۆری میكۆنووس ناوزه‌د ده‌كات. له‌گه‌ڵ باسكردنی هێندێك ورده‌كاری وه‌ك چۆنیه‌تی هاتنی تیمی تیرۆر له ئێرانه‌وه‌و له‌م شتانه. بڵاو بوونه‌وه‌ه‌ی ئه‌م وتاره بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران دژ به رۆژنامه‌ی فوكوس شكایه‌ت بكات‌و داوای 500 هه‌زار مارك زه‌ره‌روزیان بكات. له دادگا‌و له به‌رانبه‌ر قسه‌كانی پارێزه‌ری كۆماری ئیسلامی‌دا له‌سه‌ر درۆبوونی ناوه‌رۆكی وتاره‌كه ئاغای شولتر كۆپی سه‌نه‌ده سێ لاپه‌ڕه‌یه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی میكۆنووسی پێشكه‌ش به دادوه‌ر كرد‌و سه‌رۆكی دادگا دوای ته‌ئیدكردنی دروست بوونی به‌ڵگه‌كه‌و هه‌ڵسه‌نگانی له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌ی هوفر، ئیدیعای كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ره‌ت كرده‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌مین شكستی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو بۆ پێشگیری له به‌ره‌وپێش بردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و به‌ڕێوه‌چوونی دادگای میكۆنووس. ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی هێرشی ئێرانی‌یه‌كانی دانیشتووی بێرلین‌و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان بوو له راگه‌یه‌نه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگای ئاڵمان‌و خه‌ڵكی جیهان.
په‌رویز ده‌ستماڵچی له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
دوای دادگایی كردنی بڵاوكراوه‌ی فوكوس ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك ئاشنا بوین كه له نێو تیمه‌كه‌دا هه‌واڵنێری زۆر باش بوون‌و ئه‌مانه له‌م توێژینه‌وانه‌ی كه دواتر كردبوویان چ بۆ پۆلیس‌و چ بۆ كاره‌كانی ئێمه یارمه‌تی‌یه‌كی باشیان كردین كه هه‌نگاو به هه‌نگاو ئێمه بتوانین به‌ره‌وپێش بچین‌و نیشان بده‌ین كه كار كاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
به‌شی پێنجه‌م: قۆڵبه‌س كردنی تیرۆریستان
دوای تیرۆری میكۆنووس، كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی ئاڵمان رایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ریكی زۆر هه‌یه كه بكوژان له ئاڵمان وه‌ده‌ر كه‌وتبن. ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز له ئارادابوو كه ده‌وڵه‌تی ئاڵمان، بڕیاری به پۆلیسی ئاڵمان داوه هه‌وڵ بۆ قۆڵبه‌س كردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆره‌كه نه‌ده‌ن. چونكی به وه‌ها گرتن‌و قۆڵبه‌ستكردنێك، ئه‌گه‌ری شێوانی پێوه‌ندی نێوان دوو ده‌وڵه‌تی ئێران‌و ئاڵمان له ئارادا بوو.
په‌رویز ده‌ستماڵچی له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
ئاڵمانی‌یه‌كان (ده‌وڵه‌تی ئاڵمان) پێیان وابوو به گیران‌و قۆڵبه‌سكردنی به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی، زنجیره عه‌مه‌لیاتێكی تیرۆریستی به‌ڕێوه ده‌چێت كه ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌یان ده‌خاته مه‌ترسی‌یه‌وه‌و گیانی هاووڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسی‌یه‌وه‌و له ئاكامدا سیاسه‌تیان ئه‌وه بوو كه درێژه‌یان به كات ده‌دا تا وه‌كوو تیرۆریستان له ئاڵمان نه‌مێنن.
رابردووی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ها نیگه‌رانی‌یه‌كی هه‌ڵده‌گرت. به‌ڵام به پێی راپۆرته‌كان هه‌موو بكوژان ئاڵمانیان به‌جێ نه‌هێشتبوو. ده‌زگای سیخوڕی بریتانیا پۆلیسی ئاڵمانی ئاگادار كردبۆوه كه بكوژان هێشتا له ئاڵمان ماونه‌ته‌وه‌و دوو كه‌سیان له ماڵی برای یوسف ئه‌مینن. رۆژی 4ی ئۆكتۆبری 1992 پۆلیسی ئاڵمان هێرشی برده‌سه‌ر ماڵی یوسف ئه‌مین‌و دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی “یوسف ئه‌مین و عه‌باس راحل” قۆڵبه‌س كرد.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
عه‌باس راحل كه‌سێك بوو كه ئه‌ركی لێدانی تیری خه‌لاسی له‌سه‌رشان بوو. یوسف ئه‌ركی راوه‌ستان له‌به‌ر درگای له‌سه‌رشان بوو بۆ ئه‌وه كه‌س له ریستورانه‌كه وه‌ژوور نه‌كه‌وێ.
یوسف ئه‌مین‌و عه‌باس راحل لوبنانین‌و له دادگا روون بۆوه كه هه‌ردووكیان له ساڵه‌كانی 1985و1986 له ده‌ورووبه‌ری شاری ره‌شت‌و له ئۆردووگایه‌كی سوپای پاسداران بۆ ماوه‌ی 6 مانگ ده‌وره‌یان دیبوو. دوای به‌شدارییان له شه‌ڕی ناوخۆیی لوبنان چووبوونه ئاڵمان. به‌ڵام ئه‌م دوو كه‌سه له به‌ڕێوه‌به‌رانی گه‌ڵاڵه‌كه بوون.
عه‌باس راحل دوای گیرانی بێده‌نگ ده‌بێ به‌ڵام دوایی چه‌ند رۆژ یوسف ئه‌مین دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناو ورده‌كاری‌یه‌كی زۆری له شێوه‌ی چۆنیه‌تی تیرۆره‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ره‌كی پشت په‌رده ئاشكرا كرد.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
شوێن په‌نجه‌ی گیراوه‌كان‌و یه‌ك له‌وان عه‌باس راحل به چه‌كه‌كه‌وه مابوو. چه‌كه‌كه دوای تیرۆره‌كه له نێو كیفێكی وه‌رزشیدا فڕێ درابووه پاركینگێكی ماشینه‌كان. چه‌كه‌كه له رێگای ئیتلاعاته‌وه گه‌یشتبووه ده‌ستی كازم دارابی. كازمی دارابی كازرونی ئێرانی‌یه‌كی ناسراوه كه له ساڵی 1983 له ئاڵمان بووه له به‌رانبه‌ر حه‌ره‌كه‌ته ئیعتیرازی‌یه‌كانی خوێندكاران كه به دژی كۆماری ئیسلامی رێكیان ده‌خست به توندی هه‌ڵوێستی ده‌گرت‌و وه‌ك مۆره‌یه‌كی توندڕه‌وی كۆماری ئیسلامی ناسراوه‌و دوو، سێ جاریش بڕیار بوو له ئاڵمان وه‌ده‌رنرێ.
حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ: كازمی دارابی ساڵی 1980 هاوكلاسی من بوو، دووراودوور یه‌كترمان ده‌ناسی‌و من ده‌مزانی كه ئه‌و لایه‌نگری رێژیمه‌و له خۆپیشاندانه‌كاندا كه له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا به بۆنه‌ی زه‌خت خستنه سه‌ر زیندانیانی سیاسی رێكده‌خرا، كازمی دارابی سه‌رده‌سته‌ی تاقمی حیزبوڵڵا‌و ئێرانی‌و لوبنانی بوو كه به‌رگری له باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌كرد.
كازمی دارابی جیا له به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كان به قازانجی كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌ندامبوون له رێكخراوی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی ئێران، پێشینه‌ی دیكه‌شی له بنكه‌ی پۆلیسی ئاڵمان‌دا هه‌بوو.
ناوی كازم دارابی له كاره‌ساتی شاری ماینس دا هه‌بوو كه گرووپه حیزبوڵڵایی‌یه‌كانی لایه‌نگری ئێران ئه‌ندامانی خۆیانیان له سه‌رانسه‌ری ئاڵمان كۆ كرده‌وه‌و له مانگی مارسی 1982 هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و خه‌وتنگه (خوابگا)یانه‌ی كه خوێندكارانی ئوپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی تێیدا ده‌ژیان‌و خوێندكارێكی ئاڵمانی له‌م رووداوه‌دا گیانی له‌ده‌ست دا. یه‌كێك له گیراوانی ئه‌م رووداو كازمی دارابی بوو.
دوای رووداوی شاری ماینس كازمی دارابی به 8 مانگ زیندانی مه‌حكووم كرا، به‌ڵام به ده‌ستێوه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی‌و باڵوێزخانه‌ی ئێران له بۆن‌و هه‌وڵی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان بڕیار درا ناوبراوی تا كۆتایی خوێندن له ئاڵمان بمێنێته‌وه.
حه‌مید نه‌وزه‌ری ده‌ڵێ:
جیا له دارابی ئه‌وانی تر وه‌ده‌رنران. كازمی دارابی تا ئه‌و رۆژه‌ی كه وه‌ك به‌شدار له تیرۆری دادگای میكۆنووس قۆڵبه‌س كرا، خوێندكار بوو. دیاره كه ئه‌م مۆره‌یه بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران چه‌نده بایه‌خی هه‌بووه كه به تایبه‌ت ویستوویانه له ئاڵمان بمێنێته‌وه.
مێهدی ئیبراهیم زاده:
دارابی له تیرۆری میكۆنووس دا رۆڵی “تداركاتچی” واته رێكخستنی له ئه‌ستۆوه بووه‌و كه‌سێك بووه كه لوبنانی‌یه‌كانی بۆ ئه‌م كاره دۆزیوه‌ته‌وه. له راستی‌دا دارابی رۆڵی رێكخستنی كاره‌كانی هه‌بووه بۆجێ‌به‌جێ كردنی دانی تیرۆره‌كه. ئاماده كردنی خانووی جێی متمانه بۆ تیرۆریسته‌كانیش له ئه‌ستۆی دارابی بووه.
كازمی دارابی له رێگای ئه‌مانی فه‌راهانی (باڵوێزی ئێران له بێرلین) و جه‌وادی، ئه‌فسه‌ری ئه‌منییه‌تی باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له بۆن پێوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی وڵات (واواك)ه‌وه هه‌بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بۆ باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی كاری ده‌كرد‌و به پێی به‌ڵگه‌ی فه‌رمی باڵوێزخانه‌ی ئێران له ئاڵمان ناوبراو له ساڵی 1991دا وه‌ك نوێنه‌ری ته‌واو بڕیارده‌ری كۆماری ئیسلامی له غورفه (دیوی) ئێران به رێكخراوی ئیداره‌ی پیشانگاكانی بێرلین ناسێندرا. كازمی دارابی جیا له خاوه‌ندارێتی به‌قاڵی‌و سه‌وزی فرۆشی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامیی خوێندكارانیش بوو. پاشان دادگا ده‌ریخست كه دارابی له‌گه‌ڵ دوو كه‌س به ناوه‌كانی به‌همه‌ن برنجیان‌و سابت دیانه‌ت گیلانی رێكخستنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی‌یان به‌ڕێوه بردوه. ئه‌م دوو كه‌سه‌ش به پێی به‌ڵگه‌كانی دادگا بۆ واواك كاریان ده‌كرد. جیا له عه‌باس راحل‌و كازم دارابی كازرونی دوو كه‌سی دیكه‌ش به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د عه‌تریس‌و عه‌تاوڵڵا ئه‌یاد گیران‌و قۆڵبه‌س كران كه هه‌ردووكیان لوبنانی بوون.
پینج كه‌سی دیكه‌ش توانیان هه‌ڵێن‌و ئاڵمان به‌جێ بهێڵن. ئه‌م 5 كه‌سه به پێی به‌ڵگه‌كانی دادگا بریتی بوون له: سی ئێرانی‌و دوو عه‌ره‌ب. گرینگ‌ترین كه‌سیان عه‌بدولڕه‌حمان به‌نی هاشمی، هاووڵاتی ئێرانی بوو كه راسته‌وخۆ وه‌ك ئه‌ندامێكی واواك له‌ژێر چاوه‌دێری ئایه‌توڵا عه‌لی فه‌لاحیان دا كاری ده‌كرد. عه‌بدولڕه‌حمان به‌نی هاشمی هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه به تیربار ده‌سرێژی له رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كرد. دادگا سه‌لماندی كه ناوبراو هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه له ساڵی 1987دا فرۆكه‌وانێكی ئێرانی له ژنێف تیرۆر كرد. جیا له عه‌بدولڕه‌حمانی به‌نی هاشمی، كه‌سێكی دیكه به ناوی محه‌ممه‌د‌و كه‌سێكی دیكه‌ش كه شۆفیریی مرسدێس بێنزه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بوو هه‌ردووكیان ئێرانی بوون و له ئاڵمان هه‌ڵاتن.
نه‌فه‌ری چواره‌م كه توانی خۆی ده‌رباز بكا ئه‌بووجه‌عفه‌ری ناو بوو. به پێی به‌ڵگه‌كانی دادگای میكۆنووس دوای تیرۆره‌كه ئه‌بووجه‌عفه‌ر خۆی گه‌یانده ئێران‌و بۆ ماوه‌یه‌ك له هۆتێل ئازادی له تاران مایه‌وه. پۆلیسی ئاڵمان له دادگا شایه‌تی ئه‌وه‌ی دا كه هاوسه‌ری ئه‌بوو جه‌عفه‌ر چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له هۆتێل به ته‌له‌فۆنی پێوه‌ندی گرتبوو. نه‌فه‌ری پێنجه‌میش ناوی ئه‌بوو محه‌ممه‌د بوو كه به پێی دوایین زانیاری‌یه‌كانی دادگا یه‌كێك له پارێزه‌رانی شێخ فه‌زلوڵڵا (یه‌كێك له رێبه‌رانی شێعه‌كان له لوبنان) بووه.
به‌شی شه‌شه‌م: دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌كان‌و سه‌رچاوه‌ی چه‌كی تیرۆریسته‌كان
قۆڵبه‌سكردنی یوسف ئه‌مین، عه‌باس راحل‌و كازم دارابی ده‌سكه‌وتێكی گرینگ بووله رووداوی میكۆنووس دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه پۆلیس ئه‌م سێ كه‌سه‌ی قۆڵبه‌س كردبوو به‌ڵام هیچ شێوه زانیاری‌یه‌كی له‌سه‌ریان بڵاو نه‌ده‌كرده‌وه‌و پاشان روون بۆوه كه یوسف ئه‌مین‌و عه‌باس راحل “دوو به‌ندكراوی لوبنانی”، نكۆڵیان له ناسیاویان له‌گه‌ڵ كازم دارابی كردوه. دوو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی گرینگی تلویزیۆنی ئاڵمان به ناوی “كۆنتراسكه” خاتوو سۆزان ئۆپاڵكا‌و ئاغای لۆبێر زیگمون، پێوه بوون سه‌باره‌ت به گیراوه‌كان ” یوسف ئه‌مین، عه‌باس راحل‌و كازم دارابی” به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن. به‌ڵام بۆ نیشاندانی شووناسی ئه‌و سێ‌كه‌سه پێویستیان به وێنه‌كانیان هه‌بوو، له هه‌موان گرینگتر وێنه‌ی دارابی بوو كه ده‌یتوانی به‌ڵگه‌یه‌كی باش بێ بۆ پێوه‌ندی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی‌و تیرۆری میكۆنووس.
ئه‌وان پێوه‌ندی به په‌رویز ده‌ستماڵچی‌یه‌وه ده‌گرن‌و داوای لێ ده‌كن له‌م باره‌وه یارمه‌تی‌یان بكات تا له ئه‌گه‌ری ته‌حویل دانه‌وه‌ی كازمی دارابی به ده‌وڵه‌تی ئێران پێشگیری بكرێت.
له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئاغای دارابی پێشتر له‌گه‌ڵ رێكخراوێك كاری ده‌كرد به ناوی “رێكخراوی خوێندكارانی موسوڵمان”، هێندێك له خوێندكارانی موجاهیدینیش له‌م رێكخراوه‌دا بوون، دواتر ئه‌وان جیا بوونه‌وه. یه‌كه‌م كارێك كه من كردم پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هێندێك له‌و موجاهیدینانه گرت تا بزانم ئه‌وان وێنه‌یه‌كی دارابیان لا په‌یدا ده‌بێ، له‌ودا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم.
دارابی ماوه‌یه‌ك له قوتابخانه‌یه‌كی فه‌ننی له دێهلی ده‌یخوێند. من پێوه‌ندیم به‌وێوه گرت‌و ده‌مه‌ویست له رێگای ناسیاوێكی خۆمانه‌وه وێنه‌یه‌كی دارابی له په‌روه‌نده‌كه‌دا ده‌ركێشم. له‌وێشدا سه‌رنه‌كه‌وتم. گوتیان پۆلیس هاتووه‌و په‌روه‌نده‌كه‌ی بردووه.
ده‌ستماڵچی به زیگمون ده‌ڵێ: له وه‌ده‌ستهێنانی وێنه‌ی دارابی‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. به‌ڵام چه‌ند رۆژ دوای‌گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌فه‌ری دێهلی له كاتی گوێدان به په‌یامه زه‌بتكراوه ته‌له‌فۆنیه‌كانیدا، سه‌رنجی بۆ لای په‌یامێك راده‌كێشرێ كه ئیداره‌ی ئاگاهی بۆی دانابوو. ده‌ستماڵچی پێوه‌ندی به ئیبراهیم زاده‌وه ده‌گرێ‌و لێی ده‌پرسێ كه ئایا ئێوه‌ش وه‌ها په‌یامێكتان بۆ هاتووه؟ ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ: پۆلیس چه‌ند وێنه‌یه‌كی له ماڵی برای یوسف ئه‌مین وه‌ده‌ست هێناوه‌و داوای له‌و كردوه وێنه‌كان چاو لێبكات‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆره‌كه شناسایی بكات. ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ: له ئاڵبۆمی پۆلیس دا چاوی به وێنه‌ی دارابی، عه‌باس راحل‌و یوسف ئه‌مین كه‌وتوه.
ده‌ستماڵچی بڕیارده‌دا كه ئه‌م وێنانه وه‌ده‌ستبهێنێ، پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌گرێ. پۆلیس داوای لێده‌كات بۆ دیتنی وێنه‌كان بچێته بنكه‌ی پۆلیس. ده‌ستماڵچی داواكه‌ی پۆلیس قبووڵ ناكات. به بیانووی ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن كاره‌كه‌ی ئیزنی پێ نادات‌و ناتوانێ به‌رده‌وام شوێنی كاره‌كه‌ی به‌جێ بێڵێ. به پۆلیس پێشنیار ده‌كا وێنه‌كان ببه‌نه شوێنی كاری ده‌ستماڵچی.
په‌رویز ده‌ستماڵچی له‌م باره‌وه ده‌ڵێ:
پێش ئه‌وه‌یكه ئه‌وان بێن من مونشی‌یه‌كه‌ی خۆم تێگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ بڕیار وایه چه‌ندكه‌سێك بێن بۆ ئێره‌و كاریان به منه. ئه‌گه‌ر دیتت من له‌گه‌ڵ میوانه‌كان چووم بۆ شوێنێكی دیكه، بڕۆ سه‌رمێزه‌كه‌یان چاولێبكه، ئه‌گه‌ر دیتت ئاڵبۆمێكی كراوه له‌وێیه، هه‌ڵیبگره‌و بیبه كۆپی لێ هه‌ڵگره. ئه‌وان هاتن‌و دانیشتن‌و من خه‌ریكی چاو لێ‌كردن له وێنه‌كان بووم. ئاغای ئیبراهیم زاده له په‌نامه‌وه خه‌ریكی باسكردن له وێنه‌كان بوو. له ناكاو بێده‌نگ بووم‌و وام نیشاندا كه ماندووم. پێشنیارم به میوانه‌كان كرد كه زۆر ماندووم‌و چیدیكه ناتوانم چاولێبكه‌م، ئه‌گه‌ر حه‌زتان لێیه چێشتخانه‌و شوێنی پشوودان رووبه‌رووی ئێره‌یه با بچین قاوه‌یه‌ك بخۆین، ئه‌وانه‌ش با لێره بن. ده‌ستماڵچی پێوه‌ندی به ئۆپاڵكا‌و زیگمونه‌وه ده‌گرێ‌و پێیان ده‌ڵێ وێنه‌كانی وه‌ده‌ست هێناوه. ئه‌وان بۆ وه‌رگرتنی وێنه‌كان ده‌چن بۆ ده‌فته‌ری ئاغای ده‌ستماڵچی.
ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
وێنه‌یه‌ك بوو له دارابی، عه‌باس راحل‌و یوسف ئه‌مین، واته سێ كه‌س له تیمی تیرۆر كه قۆڵبه‌س كرابوون. ده‌ست له ئه‌ستۆی یه‌كتری، له شوێنی كاری ئاغای دارابی. له‌وانه‌یه ئیچوه باوه‌ڕ نه‌كه‌ن، خاتوو ئۆپاڵكا‌و ئاغای زیگمون له خۆشی وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م وێنه‌یه پێیان سه‌رعه‌رز نه‌ده‌كه‌وت.
هیچكات پێیان وا نه‌بوو ئێمه حه‌وتوویه‌كه به‌دوای ئه‌م وێنه‌وه‌ین‌و له ناكاو وێنه‌ی هه‌رسێ كه‌سمان به‌ده‌ست له ئه‌ستۆی یه‌كتری په‌یدا كردوه.
بڵاو بوونه‌وه‌ی وێنه‌ی دارابی، راحل‌و یوسف ئه‌مین، له به‌رنامه‌ی تلویزیۆنی “كۆنتراسكه”دا هه‌ڵایه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه‌و به‌یانی رۆژی دواتر بنكه‌ی ئاگاهی ده‌ستماڵچی بانگ كرد‌و داوای لێ‌كرد كه قبووڵی ئه‌وه بكات كه ئه‌و وێنه‌كانی داوه به به‌رنامه‌ی “كۆنتراسكه”. ده‌ستماڵچی دانی به‌وه‌دا نه‌نا، چونكی هه‌ڵگرتنی وێنه له ئاڵبۆمی پۆلیس كارێكی نایاسایی‌یه.
ده‌ستماڵچی له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
پێویس بوو من ئه‌و كاره بكه‌م بۆ ئه‌وه‌یكه ئێمه بتوانین به شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره به‌ره‌وپێش به‌رین. ئه‌م كاره‌ی من زه‌ره‌ری له كه‌س نه‌داوه. ئێمه ده‌مانویست ئه‌م به‌ربستانه بشكێنین‌و ئه‌م رێگایه بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێش به به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه نه‌گیردرێ.
هه‌نگاوێكی دیكه كه رێخۆشكه‌ری ئاماده بوونی ئیدیعانامه‌ی دادستان بوو، روون بوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و چه‌كه بوو كه رێبه‌رانی كوردی پێ كوژرابوو. هه‌روه‌ك پێشتر گوێبیستی بوون تیرۆریسته‌كان ئه‌و تیربارو كۆڵته‌ی كه پێی تیری خه‌لاسیان به قوربانیانه‌وه نابوو له جانتایه‌كی وه‌رزشی‌و له پیشانگایه‌كی ماشین دا به‌جێیان هێشتبوو، پۆلیس ئه‌و چه‌كانه‌ی دۆزیه‌وه. لوبێرزیگمون له رێگای یه‌كێك له هاوڕێیانیه‌وه له ئیداره‌ی ئاگاهی پێده‌زانێ كه ئه‌و كۆڵته‌ی كه شناسایی كراوه له كۆی ئه‌و چه‌كانه‌یه كه ساڵی 1972 له‌لایه‌ن ئیسپانیاوه ته‌حویلی ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی دراوه‌و دوای شۆڕشی 1979 كه‌وتۆته ده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
باسی شناسایی چه‌كی تیرۆره‌كه‌ی میكۆنووس ده‌گاته بڵاوكراوه‌كان، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی‌دا نه‌ده‌دیت كه سه‌رچاوه‌ی چه‌كه‌كان‌و به‌ستراوه‌ییان به ده‌وڵه‌تی ئێران رابگه‌یه‌نێت. ئه‌م گومانه له نێو ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ئوپوزیسیۆنی ئێرانی (له تاراوگه)و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌كانیشدا هه‌بوو كه ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ده‌یه‌وێ مه‌سه‌له‌كه پوش به‌سه‌ر بكات‌و نایه‌وێ ناوی كۆماری ئیسلامی زه‌ق بێته‌وه. په‌رویز ده‌ستماڵچی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانێكی لاوی ئاڵمانی ناسیاوی په‌یدا كردبوو‌و یه‌ك دوو جارێكیش وێنه‌ی بڵاونه‌كراوه‌و هێندێك هه‌واڵی پێدابوو كه بڵاوی بكاته‌وه، ئه‌ویش له رۆژنامه‌ی پڕتیراژی “بێسێڤ”دا بڵاوی كردبوونه‌وه.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
یه‌كێك له‌م وێنانه، وێنه‌یه‌كی عه‌باس راحل بوو كه له سه‌وزی‌فرۆشی ئاغای دارابی‌دا خه‌ریكی سه‌وزی خاڵی كردن بوو، پێم وت ئه‌مه وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه كه به ده‌مانچه تیری خه‌لاسی به قوربانیانه‌وه ناوه‌و كه‌س نیه‌تی. به راستی خۆشم ئه‌م وێنانه‌م نه‌بوو. ئێمه ئه‌م وێنه‌یه‌مان كۆپی كردبوو. ئه‌وان ئه‌م وتاره‌یان له لاپه‌ڕه‌ی 3 دابه‌زاند.
ده‌ستمالچی له‌م كاره زۆر زوێر ده‌بێ، چونكی بڕیار وابوو له لاپه‌ڕه یه‌ك دا چاپ بكرێ. هه‌واڵنێره‌كه به‌ڵێنی پێ‌ده‌دا ئه‌مجاره‌یان حه‌تمه‌ن له لاپه‌ڕه یه‌كدا هه‌واڵه‌كانی بۆ داده‌به‌زێنێ. دوای ئه‌وه‌یكه ده‌ستماڵچی له شناسایی چه‌كه‌كه‌و پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه ئاگدار ده‌بێ به دوای هه‌واڵنێری لاودا ده‌چێ.
ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
پێم وت ده‌مه‌وێ شتێكتان پێ بده‌م‌و ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێ له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كدا دایبه‌زێنن چاپی مه‌كه‌ن. من به‌ڵگه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ خۆم بردبوو كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندی به‌م چه‌كه‌وه نه‌بوو. ژماره‌ی په‌روه‌نده‌ی میكۆنووسم له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه نووسی. به‌ڵگه‌كه‌م له دووره‌وه راگرت‌و پێم وت: من ناتوانم ئه‌م به‌ڵگه‌یه بده‌م به ئێوه. ئه‌مه ژماره‌ی په‌روه‌نده‌كه‌یه، من ده‌یخوێنمه‌وه‌و ئێوه بینووسن‌و پاشان له پیوه‌ندیی‌یه گشتی‌یه‌كانی پۆلیس پرسیار بكه‌ن بزانن ئه‌مه په‌روه‌نده‌ی میكۆنووسه یان نا! له خۆمه‌وه ژماره‌یه‌كم خوێنده‌وه، چه‌كی میكۆنووس، كۆڵتی میكۆنووس له رێكه‌وتی 1972وه‌وه فرۆشراوه به ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی، له كوێ فرۆشراوه ئه‌مه‌م پێ نه‌گوتن. پێی وتم ده‌بێ تۆ ئه‌وه‌مان پێ بڵێی. وتم ئیمكانی نیه، چونكی پێیان وتم نه‌ڵێم. گوتی نه‌خێر وانابێ، من ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه‌م قسه بكه‌م، ئه‌م به‌ڵگه‌یه زۆر گرینگه. وتم ناتوانم به‌ڵام ده‌توانم كارێك بكه‌م. من له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و به‌ڵگه‌یان پێ داوم قسه ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌وان رازی بوون من به فاكس بۆتان ده‌نێرم. به‌ڵام مه‌رجێكم هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ له لاپه‌ڕه یه‌ك دایبه‌زێنن. له خۆڕا ئه‌و شته‌م ده‌گوت، چونكی كه‌س ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی پێ نه‌دابووم.
وتی باشه بزانم به‌رپرسه‌كه‌م چی‌ده‌ڵێ: پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك هاته‌وه‌و وتی به‌رپرسه‌كه‌م قبووڵی كردوو رازییه.
منیش رۆیشتمه‌وه ماڵێ‌و دوای كاتژمێرێك ته‌له‌فوونم بۆ كرده‌وه‌و پێم وت ناهێڵن من ئه‌و به‌ڵگه بده‌م به ئێوه. به‌ڵام مۆڵه‌تیان داوم نوسخه‌یه‌كی ده‌سخه‌تی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌تان بۆ بنێرم، ده‌تانه‌وێ؟! وتی بینێره. منیش به ده‌سخه‌ت نووسیم: چه‌كی ژماره ئه‌وه‌نده، كۆڵتی فڵان له ئێرانه‌وه هاتوه‌و خاوه‌نی ژماره سریاڵی فڵانه‌و له ساڵی 1972وه‌وه به جێی ئیسپانیا نووسیم ئاڵمان. زانیاری‌یه‌كان راست بوون، ته‌نیا وڵاته‌كه هه‌ڵه بوو. رۆژی دووشه‌ممه بوو كاتژمێر 6ی به‌یانی زه‌نگیان بۆ لێدام. دیتم لوبێرزیگمون، ئه‌و دۆسته‌م بوو كه له تلویزیۆن كاری ده‌كرد، پێی وتم ده‌ستماڵچی هیچت بیستووه؟ وتم نا چی بووه؟ وتی رۆژنامه‌ی “بێسێڤ” له لاپه‌ڕه یه‌ك دا هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئاڵمان چه‌كه‌كه‌ی داوه به ئێران!!و ئه‌م راپۆرته له ئاسۆشیتێدپرێس‌و زۆر له رۆژنامه‌كانی دونیا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له هه‌واڵده‌ره نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی نادروست بوو به هۆی دژكرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان. كاتژمێرێك دواتر دادستانی گشتیی ئاڵمان له كۆنفرانسیكی چاپه‌مه‌نی‌دا ده‌ڵێ: راسته كه ئه‌و كۆڵته‌ی كه له تیرۆری میكۆنووس دا كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه له كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه هاتووه‌و له ساڵی 1972دا ته‌حویلی ئێران دراوه به‌ڵام ده‌وڵه‌تێك كه ئه‌م كۆڵته‌ی به ده‌وڵه‌تی ئاڵمان داوه ئیسپانیایه نه‌ك ئاڵمان.
ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
دادستانی گشتیی ئاڵمان له هه‌ڵوێستێكی راشكاوانه‌دا رایگه‌یاند كه چه‌كی تیرۆری میكۆنووس له ئێرانه‌وه هاتووه.
دانپێدانانی دادستانی گشتیی ئاڵمان به‌وه‌یكه چه‌كی تیرۆری میكۆنووس له ئێرانه‌وه هاتووه خاڵێكی گرینگ‌و به‌رچاو بوو له په‌روه‌نده‌ی ئه‌م رووداوه‌دا.
به‌شی حه‌وته‌م: ئیدیعانامه‌ی دادستانی ئاڵمان
نزیك به حه‌وت مانگ دوای به‌ڕێوه‌چوونی تیرۆری میكۆنووس له مانگی مه‌ی‌دا دادستان ئیدیعانامه‌ی خۆی ئاماده كرد‌و پێشكه‌ش به دادگای به‌رزی بێرلینی كرد. دادستان له ئیدیعانامه‌ی ساڵی 1993ی خۆی‌دا ئاماژه‌و پێداگری له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌داڕێژی تیرۆری رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ریستورانی میكۆنووس له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد. دوای دووهه‌مین شه‌ڕی جیهانی بۆ یه‌كه‌مین جار دادستانی ئاڵمان باسی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی هێنایه گۆڕێ.
حه‌مید نه‌وزه‌ری “به‌رپرسی كانونی په‌نابه‌ران له بێرلین” ده‌ڵێ:
ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م تیرۆره ناسرا‌و دادستان وتی ده‌یسه‌لمێنێ كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی‌و وه‌زیره‌كه‌ی “عه‌لی فه‌لاحیان” به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كاره‌ساته بوون.
دوای نزیك به سێ حه‌وتوو لێكۆڵینه‌وه دادگای به‌رزی بێرلین ئیدیعانامه‌ی دادستانی قبووڵ كرد‌و كاره سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی دادگا رێكخرا. 28ی ئۆكتۆبری 1993 وه‌ك رۆژی ده‌سپێكردنی دادگا دیاری كرا. ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی له هه‌وڵ‌دابوو پێش به به‌ڕێوه‌چوونی دادگا بگرێ. رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی له به‌رانبه‌ر به‌ڕێوه‌نه‌چوونی دادگادا ئاماده بوون گه‌لێك ئیمتیاز به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بده‌ن. به‌ڵام كار له ده‌ستی ئاڵمان چووبووه ده‌رێ.
حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
سێ حه‌وتوو پێش له ده‌ستپێكردنی دادگا عه‌لی فه‌لاحیان له‌گه‌ڵ تاقمێكی دیكه راسته‌وخۆ هاتنه ئاڵمان بۆ ئه‌وه‌ی ئیمتیاز بده‌ن. ئیشمیت باوئێر وه‌زیری راوێژكار له ده‌وڵه‌تی ئاڵمان گوتی: فه‌لاحیان چوارجار داوای لێكردبوو بۆ هێندێك شت یارمه‌تیی ئاڵمان بدات: بارمته‌كان ئازاد بكات، ئیمتیاز به ئیسرائیل بدات، بارمته‌كانی ئیسرائیلی ئازاد بكات‌و هێندێك كاری دیكه بكه‌ن كه ئه‌وان له وڵامدا وتبوویان:كار له ده‌ستیان چۆته ده‌رێ‌و كه‌وتۆته ده‌ستی ده‌زگای دادوه‌ری‌و ئێمه ناتوانین هیچ گوشارێكیان بخه‌ینه سه‌ر.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
ئیشمیت باوئیر كه له كاتی ده‌وڵه‌تی “هیلمۆت كۆڵ”دا وه‌زیری رێكخستنی رێكخراوه ئه‌منییه‌تی‌یه‌كان بوو، دانی به‌وه‌دا نا كه عه‌لی فه‌لاحیان له سه‌فه‌ری ئۆكتۆبری 1993ی خۆی‌دا بۆ ئاڵمان داوای لێ كردوه كه پێش به به‌ڕێوه‌چوونی دادگا بگرێ:
ئه‌وه‌یكه له پێشنیاره‌كه‌ی ئێران بۆ مه‌عامه‌له له‌گه‌ڵ ئاڵمان زۆرجێی سه‌رنج‌و تێڕامان بوو‌و له شایه‌تی دانی ئیشمیت باوئێر له دادگاش دا ده‌ركه‌وت ئه‌وه بوو كه كۆماری ئیسلامی ئاماده بوو ژماره‌یه‌ك له بارمته‌كانی ئیسرائیلی كه له ده‌ستی حیزبوڵڵا دیل بوون ئازاد بكات. ئه‌وه له دۆخێك‌دا بوو كه زۆرجار كۆماری ئیسلامی وتووێژی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلی به خه‌تی سووری نیزامیی ئیسلامی ناوبردبوو.
داواكاری كۆماری ئیسلامی‌و وه‌زیری ئه‌منیه‌تی ئه‌م وڵاته له ده‌وڵه‌تی ئاڵمان بۆ پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی دادگا ئه‌م پرسیاره‌ی درووست كرد كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستی له تیرۆری رێبه‌رانی كورددا نه‌بووه بۆچی خوازیاری به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ئه‌م دادگایه‌یه‌و ئاماده‌یه ئیمتیازگه‌لێك بدا.
تۆمه‌تبارانی قۆڵبه‌سكراو خۆیان ئاماده‌ی به‌رگری ده‌كرد. بۆ هه‌ركام له تۆمه‌تباره‌كان دوو پارێزه‌ری دیاری كرا‌و (تسخیری) له باشترین پارێزه‌ره‌كانی ئاڵمان هه‌ڵبژێردرا.
حه‌مید نه‌وزه‌ری ده‌ڵێ:
پارێزه‌ره‌كانی دادگای میكۆنووس له به‌ناوبانگترین پارێزه‌ره‌كانی جه‌نایی بوون‌و زۆربه‌یان له دادگاگه‌لێكی وه‌ك دادگای میكۆنووس پارێزه‌ری تۆمه‌تباره‌كانیان ده‌كرد.
كازمی دارابی جیا له دوو پارێزه‌ری دیاری‌كراو (تسخیری)، پارێزه‌رێكی دیكه‌شی هه‌بوو.
پرسیار ئه‌مه‌یه كه خه‌رجی ئه‌م پارێزه‌ره گرانقیمه‌تانه كێ ده‌یدا؟
حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ: پارێزه‌ری سێهه‌می دارابی، یه‌كێك له گرانقیمه‌تترین پارێزه‌ره‌كانی ئاڵمان بوو. شاره‌زایان ده‌یانگوت: بۆ ئه‌م سێ ـ چوار ساڵه بۆ نموونه ده‌بێ یه‌ك میلیۆن ماركی وه‌رگرتبێ. ئه‌مه بوو كه كه‌سێ جیا له ده‌وڵه‌تی ئێران نه‌یده‌توانی ئه‌م خه‌رجانه دابین بكا.
به‌شی هه‌شته‌م: ده‌سپێكردنی دادگایی
سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م ئه‌و گوشارانه دادگا ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد‌و دادستان ئیدیعانامه‌ی خۆی خوێنده‌وه. له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا حه‌مید نه‌وزه‌ری ده‌ڵێ:
دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی به گوێره‌ی ئیدعانامه‌یه‌ك تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی هاته گۆڕێ‌و ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م تیرۆره ناسرا‌و دادستان وتی كه ده‌یسه‌ڵمێنێ كه وه‌زاره‌تی كۆماری ئیسلامیی‌و وه‌زیره‌كه “عه‌لی فه‌لاحیان” كه ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ته‌و ئۆرگانێكی ره‌سمی كۆماری ئیسلامی‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م رووداوه‌ن.
هاوسه‌ری نووری دێهكوردی “شۆهره به‌دیع” وه‌ك شایه‌تی یه‌كه‌م بانگ كرایه دادگا:
شوهره به‌دیع ده‌ڵێ:
من وه‌ك شكایه‌تكه‌ری تایبه‌تی (شاكی خصوصی) هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می دادگاوه تا كۆتایی دادگا، به جلی ره‌شه‌وه له‌وێ بووم. له رۆژه‌كانی یه‌كه‌می دادگا، دادوه‌ره‌كان بڕیاریاندا یه‌كه‌م شایه‌ت بانگهێشتی شوێنی شایه‌تی دان بكه‌ن‌و ئه‌و كه‌سه‌ش من بووم كه زۆریش ئاماده نه‌بووم. به‌ڵام چونكی ده‌مزانی شتێك جیا له راستی‌یه‌كان ناڵێم، ده‌سبه‌جێ رۆیشتم‌و ده‌ستم كرد به وڵامدانه‌وه. هه‌ر له‌و كاته‌وه كه ته‌له‌فونم بۆ كرابوو، ده‌مزانی كار كاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌و له هه‌موو شوێنێك ئه‌وه‌م گوت‌و هه‌مووی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌م ره‌تكرده‌وه‌و له دادگا كۆماری ئیسلامیم وه‌ك تاوانباری سه‌ره‌كی ناوزه‌د كرد. به سه‌رنجه‌وه له ره‌وتی دادگا ورد بوومه‌وه.
به دوای خاتوو شۆهره به‌دیع دا ئه‌وانه‌ی وا له تیرۆره‌كه‌دا رزگاریان ببوو، شایه‌تی‌یان دا‌و به وردی رووداوه‌كه‌یان گێڕایه‌وه. وردبینی‌و دادپه‌روه‌ری دادوه‌ره‌كان‌و دادستان شوێنی له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك دانابوو.
شوهره به‌دیع ده‌ڵێ:
دادوه‌ره‌كان مرۆڤگه‌لێكی شه‌ریف‌و مرۆڤدۆست، دادپه‌روه‌رو وردبین بوون. به تایبه‌ت سه‌رۆكی دادگا ناوبانگی به گه‌وره‌ترین‌و دادپه‌روه‌رترین دادوه‌ری دادگاكانی ئاڵمان ده‌ركردبوو.
له نێو زیاتر له 180شایه‌ت دا، شایه‌تی دانی دووكه‌س له لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی دادگای میكۆنووس رۆڵی سه‌ره‌كی‌و روونكه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو. یه‌كیان ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی‌سه‌در، یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌ویتریان “ئه‌بولقاسم مسباحی” ناسرا‌و به فه‌رهاد یان شایه‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی بوو كه دوای پێ‌زانین به‌وه‌یكه دیكوژن‌و به‌رنامه‌یان بۆی هه‌یه له ئێران هه‌ڵات‌و له رێگای به‌نی‌سه‌دره‌وه به دادگا ناسرا‌و شایه‌تی دا.
شۆهره به‌دیع ده‌ڵێ:
به‌راستی ئاغای به‌نی‌سه‌در رۆڵێكی سه‌رنجراكێشی گێڕا‌و زۆری یارمه‌تی به به‌ره‌وپێش چوونی دادگا دا كه من‌و كچه‌كه‌م وه‌ك خۆمان زۆری سپاس ده‌كه‌ین كه بێ هیچ هه‌ڵوێستێك كێشه‌كانی به جوانی روون ده‌كرده‌وه.
به‌نی‌سه‌در له رۆژنامه‌یه‌كه‌یدا “انقلاب اسلامی در هجرت” له زمان یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه هێندێك زانیاری سه‌باره‌ت به تیرۆری میكۆنووس‌و به‌رێوه‌به‌رانی بڵاوكرده‌وه كه سه‌رنجی دادستانی بۆلای خۆی راكێشا‌و داوای لێكرا بۆ شایه‌تی دان بچێته دادگا.
حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
به‌نی‌سه‌در به‌شێك له‌و زانیارییانه‌ی كه مسباحی پێی بوو‌و هه‌روه‌ها ئه‌و زانیارییانه‌ی خۆی كه له رێگای هێندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه به ده‌ستی هێنابوو، پێشكه‌ش به دادگای كرد. به‌نی‌سه‌در له سێ سه‌رچاوه قسه‌ی كرد‌و بۆ ئه‌وه‌ی ناویان نه‌هێنێ به “A.B.C” ناوی سه‌رچاه‌كانی ده‌هێنا. سه‌رچاوه‌ی C كه له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئه‌منییه‌ت كاری ده‌كرد‌و توانی‌بوو له ئێران هه‌ڵبێ، ئه‌بولقاسم مسباحی بوو. به‌نی سه‌در پێوه‌ندی‌یه‌كی له نێوان دادستان‌و مسباحی‌دا ساز كرد.
به‌ڵام شایه‌تی C یان ئه‌بولقاسم مسباحی كێ‌یه؟! له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئاغای مسباحی له سه‌ره‌وه‌ی رێكخستنی تۆری تیرۆریزمی رێژیم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو‌و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی ئێران‌و هاوڕێی گیانی به گیانی سه‌عیدی ئیمامی بوو‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات تیرۆریان به‌ڕێوه بردووه قسه‌ی كردبوو.
ئه‌بولقاسم مسباحی له كاتی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 79دا 22 ساڵی ته‌مه‌ن بوو‌و یه‌كێك له پارێزه‌رانی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی بوو. پاشان به فه‌رمانده‌ی پادگانێكی تاران‌و دوو ساڵ دواتر ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی ناردی بۆ پاریس. له نێوه‌ڕاستی 1980ی زایینی‌دا ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه به گومانی به‌شداری كردن له بۆمب دانانه‌ووه‌كانی فه‌ڕانسه، مسباحی له‌و وڵاته ده‌ركرد. ئه‌بولقاسم چووه ئاڵمان‌و پێوه‌ندی به باڵًوێزخانه‌ی ئێرانه‌وه له هامبۆرگ گرت. ئاغای مسباحی له ساڵه‌كانی 1985و86دا تۆرێكی تیرۆریستی له ئورووپای رۆژئاوا پێكهێنا. ناوبراو له دادگادا وتی: ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م تۆڕه تیرۆریستی‌یه له رێگای مزگه‌وته‌كانه‌وه كۆ ده‌كرانه‌وه‌و كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی موسوڵمان له ئورووپای رۆژئاوا هه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ی كه كازمی دارابی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌یئه‌ته‌كه‌ی‌دا بوو به‌ڕێوه‌به‌ریی كاره‌كانی ده‌كرد. ئاغای مسباحی له دادگادا شایه‌تی ئه‌وه‌یدا كه دوای پێكهێنانی تۆڕی تیرۆر له ئورووپا، به بڕیاری خومه‌ینی گه‌ڕایه‌وه ئێران تا سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منیه‌ت هاوكاری كه‌سانی دیكه بكا.
مسباحی ده‌ڵی:
له باسه‌كانمان دا سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات دوو بۆچوون هه‌بو: یه‌كیان ئه‌وه‌یكه ئه‌م ئۆرگانه وه‌ك چاووگوێی كۆماری ئیسلامی كار بكا‌و ئه‌وتریان ی‌ئه‌وه‌یكه ده‌بێ ئه‌م ئورگانه وه‌ك كوتكێك وابێ به‌سه‌ر نه‌یارانی رێژیمه‌وه‌و مێشكیان بپرژێنێ.
به پێی شایه‌تی دانه‌كه‌ی ئاغای مسباحی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له‌سه‌ر ڕای دووهه‌م بوو “سه‌ركوتی ئوپوزیسیۆن”. ئه‌م به‌شه له قسه‌كانی ئه‌بولقاسم مسباحی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه سه‌عید حه‌جاریان یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری خوێندكارانی ئێران “ایسنا”دا له خه‌رمانانی 1384 كردبوو، راست وه‌ك یه‌ك ده‌چوون. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌بولقاسم مسباحی به‌م رابردوه‌وه له ئورووپا لانی‌كه‌م بۆ رێكخراوه سیاسی‌و ئه‌منیه‌تی‌یه‌كانی ئورووپا كه‌سێكی ناسیاو بوو.
په‌رویز ده‌ستماڵچی له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
زۆربه‌ی سیاسه‌تڤانانی پله یه‌كی ئورووپا له حیزب‌و لایه‌نه جیاوازه‌كاندا مسباحی‌یان ده‌ناسی، به‌و هۆیه‌ی كه له ساڵی 1988 تا 1989 ناوبراو پێی ئه‌سپێردرابوو كه سه‌باره‌ت به ئازادی بارمته‌كانی رۆژئاوایی كه له ده‌ستی حیزبوڵڵای لوبنان دا بوون بۆ وتووێژ بێته ئورووپا‌و ئا‌مریكا.
به‌شی نۆهه‌م: چالاكیی “فریاد بزرگ علوی”
خاڵێكی گرینگ‌و سه‌رنجراكێشی توێژینه‌وه‌كانی دادگای لێكۆڵینه‌وه له جه‌نایه‌تی میكۆنووس، بوونی ئه‌بولقاسم مسباحی بوو. مسباحی یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی كه به پێی قسه‌كانی خۆی له دادگادا: له ساڵی 1988دا‌و له چاپێكه‌وتنێكی‌دا له‌گه‌ڵ “میتران” سه‌رۆك كۆماری فه‌رانسه، “دووما” وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌و “رۆناڵد ره‌یگان”، سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا، پێیان ده‌ڵێ كه به مه‌به‌ستی ئازادكردنی بارمته‌كانی لوبنان ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ونه وتووێژه‌وه‌و پاشان چاوی به “جیمی كارتێر” ده‌كه‌وێ‌و له لایه‌ن ناوبراوه‌وه په‌یامێكی نووسراوه ده‌باته تاران بۆ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی‌و حوجه‌تولئیسلام ره‌فسه‌نجانی. مسباحی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران، له فرۆكه‌خانه‌ی مێهرئاباد په‌یامه‌كه ده‌داته كه‌سێك به‌ناوی موسه‌وی كه به‌رپرسی پرۆتۆكۆلی فرۆكه‌خانه‌ی مێهرئاباد بوو. له‌م كاته‌دا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منیه‌تی وڵاته‌وه به تۆمه‌تی خیانه‌ت له ماڵه‌كه‌یدا قۆڵبه‌س ده‌كرێ. له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
مسباحی خۆی ده‌ڵێ له خه‌ویشدا بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه كه‌سێك غیره‌تی قۆڵبه‌سكردنی منی هه‌بێت. بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌ند كراوه، لێیان داوه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه. له راستی‌دا گومانی ئه‌وه‌یان لێ كردبوو كه بۆ ده‌زگایه‌كی بیانی كار ده‌كات‌و ئه‌م گومانه نه‌ڕه‌ویبۆوه. چونكه دوای ئازاد بوونیشی نه‌یانهێشتبوو بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پۆست‌و پله‌ی پێشووی خۆی. به‌ڵكو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه پێی ده‌سپێردرێ كه چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بۆ داپۆشینی كاره ئه‌منییه‌تی دامه‌زرێنێ.
جیا له‌و تێكۆشانه به‌ناو ئابورییه‌كانی ئاغای مسباحی پێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی وه‌ك: عادڵی‌و نوربه‌خش‌و حسێن رۆحانی ده‌پارێزێ‌و چه‌ندین جار بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كانی شورای ئه‌منیه‌تی میللی ده‌كرێ‌و تێیاندا به‌شدار ده‌بێ‌و له زانكۆی تاران دا خه‌ریكی ده‌رس وتنه‌وه ده‌بێت. مسباحی له دادگای میكۆنووس دا وتی ناچار بوو به‌شێك له ده‌فته‌ره ئابووری‌یه‌كانی‌و هه‌روه‌ها چه‌ند به‌شێك له كۆمپانیاكانی خۆی بدات به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌ت. پاسپۆرته‌كه‌ی زه‌بت ده‌كرێ‌و كاتێك ده‌یه‌وێ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاسپۆرت بچێته ئیداره‌ی “گزرنامه”، له لایه‌ن هاورێیه‌كی‌یه‌وه ده‌بیستێ كه بڕیاری گرتنی ده‌ركراوه. مسباحی هه‌ست به‌وه‌ش ده‌كات كه له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه راپۆرتی لێدراوه‌و بۆی ده‌ردكه‌وێ كه هاوسه‌ره‌كه‌ی بێ‌ئاگاداری ئه‌و كار بۆ ده‌زگای ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی ده‌كات. سه‌عیدی ئیمامی‌و یه‌كێك له جێگره‌كانی فه‌لاحیان ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه “كۆمیته‌ی تایبه‌ت” ده‌ستووری كوشتنی ده‌ركردوه‌و وا بڕیاره به ماشین لێی ده‌ن‌و ببێت به “كامیونی”.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
“كامیونی” بوون ئه‌وه‌یه كه شانۆسازی‌یه‌كی پێكدادانی ماشین دروست ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێ مسباحی بكوژن. ئه‌بولقاسم كه ده‌زانێ خێزانی بۆ ده‌زگای ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌ت كار ده‌كا، بێ ئه‌وه‌ی كه به كه‌سێك بڵێ هه‌ڵدێت بۆ پاكستان‌و له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی ئاڵمان‌و فه‌ڕانسه پێوه‌ندی ده‌گرێت‌و داوای ویزایان لێ ده‌كات. باڵوێزخانه‌كان ویزای پێ ناده‌ن. چونكی ده‌یانزانی كه ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ری پێ بده‌ن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی تووشی كێشه ده‌بن.
دوای دوو مانگ هه‌ڵات هه‌ڵاتێن پێوه‌ندی به ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی‌سه‌در، یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌وه ده‌گرێت. پێوه‌ندی ناوبراو له‌گه‌ڵ به‌نی‌سه‌در ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی‌یه‌وه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
مسباحی له دادگادا وتی كه دوو جار له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی‌یه‌وه مه‌ئموور كراوه كه بڕواته لای بهنیسهدرو پێی بڵێت كه ئیمام وتویه‌تی ئێمه به هه‌ڵه‌دا چووین، با بگه‌ڕێته‌وه بۆ تاران.
ئاغای به‌نی‌سه‌در وڵامی په‌یامه‌كه‌ی خومه‌ینی ده‌داته‌وه‌و بۆی ده‌نێرێ. هێنان‌و بردنی په‌یامه‌كان له رێگای مسباحی‌یه‌وه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه مسباحی بتوانێ دوای هه‌ڵاتنی پێوه‌ندی به به‌نی‌سه‌دره‌وه بگرێ. به‌نی‌سه‌در ده‌یزانی كه مسباحی زانیاری‌یه‌كی ورد‌و ده‌قیقی له‌سه‌ر كوشتاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به تایبه‌ت میكۆنووس هه‌یه، له ئاكامدا به هه‌وڵ‌و تێكۆشانی به‌نی‌سه‌در پێوه‌ندی نێوان دادستانی دادگای میكۆنووس‌و ئه‌بولقاسم مسباحی وه‌ك شایه‌تی C ساز ده‌بی.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
مسباحی هێندێك زانیاری ده‌دات به بهنیسهدرو هه‌موو پێوه‌ندی به مسباحی‌یه‌وه ده‌گرن‌و دادستانی ئاڵمانیش پێوه‌ندی پێوه ده‌گرێ. سه‌ره‌تا مسباحی داواكاری‌یه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام پاشان به هۆی ئه‌و پێوه‌ندی‌یانه‌ی كه پێوه‌ی ده‌كرێ قبووڵی ئه‌وه ده‌كات كه بێته دادگا‌و شایه‌تی بدات.
شایه‌تی دانی مسباحی كه ئه‌ویان به شایه‌تی C ناو ده‌برد، بێ ئه‌وه‌یكه بینه‌ران‌و شكایه‌تكه‌رانی تایبه‌تی لێ بێت له پشت دادگا داخراوه‌كان دا به‌ڕێوه چوو. مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ش نه‌درا وێنه‌و فیلمی لێ هه‌ڵگرنه‌وه، پشتی له دادگا كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س روخساری نه‌بینێ. به‌ڵام دوای دوو رۆژ گۆڤاری “ئیشپیگل” راپۆرتێكی تێر‌و ته‌سلی سه‌باره‌ت به قسه‌كانی مسباحی بڵاو كرده‌وه. به بڵاو بوونه‌وه‌ی قسه‌كانی شایه‌تی C كۆماری ئیسلامی شووناسی ئه‌و ده‌ناسێته‌وه‌و راده‌گه‌یه‌نێ كه شایه‌تی C كه‌سێك نیه جیا له مسباحی‌و په‌روه‌نده‌یه‌ك سه‌باره‌ت به مسباحی ده‌داته دادستان‌و ناوبراو به گه‌لێك كاری خراپ تاوانبار ده‌كات تا له‌م رێگایه‌وه بایه‌خی راپۆرت‌و شایه‌تی‌یه‌كانی دابه‌زێنێ.
حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
دادستان وتی كۆڵێك كاغه‌زی بێ مۆریان ناردووه وه‌ك به‌ڵگه! ئه‌م كاره‌یان داوێنی خۆیانی گرته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه مسباحی له ساڵی 1981ه‌وه له كاری ئه‌منییه‌تی‌دا بووه‌و له كام تیرۆردا ده‌ستی هه‌بووه. دادگا بۆی ده‌ركه‌وت كه ته‌واوی ئیدیعاكانی مسباحی له په‌روه‌نده ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی ئورووپادا سه‌بت بووه‌و شك‌و گومانێك نه‌ماوه‌ته‌وه.
دوای سه‌ڵمێندرانی شووناسی مسباحی‌و روون بوونه‌وه‌ی دروست‌و راست بوونی قسه‌كانی ناوبراو، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌وه‌وه روون بۆوه “ره‌مزی چالاكی‌یه‌كه” بوو. پۆلیس له لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی‌دا زانیبووی كه پێش له به‌ڕێوه‌چوونی تیرۆره‌كه له میكۆنووس، باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له ئاڵمان ره‌مزێكی سه‌باره‌ت به‌م چالاكی‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران گۆڕیوه‌ته‌وه‌و تیرۆری رێبه‌رانی كورد له ریستورانی میكۆنووس به ناوی “فرشاد بزرگ علوی” ناوزه‌د كراوه. له نێو ئێرانی‌یه‌كان دا ئه‌م پرسیاره هاته گۆڕێ كه بۆچی ناوی چالاكی‌یه‌كه “فرشاد بزرگ علوی”یه؟! ئایا كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێ كه‌سایه‌تی ئاغای “بزرگ علوی” نووسه‌ری ناوداری ئێرانی، دانیشتووی ئاڵمانی بروخێنێ؟ ئه‌گه‌ر وایه بۆچی فرشاد؟ چونكی ناوی ئه‌م نووسه‌ره ئاغای “بزرگ علوی”یه نه‌ك “فرشاد”؟!
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
پاشان كه ئاغای مسباحی هه‌ڵات، له دادگا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مه “فرشاد بزرگ علوی” نیه. ناوبراو ره‌مزه‌كه ده‌زانێ. له تاران نه‌فه‌رێك پێی وتبوو، “فریاد” هه‌مان هاواره‌و “بزرگ علوی”یش واته گه‌وره‌ی شێعه‌كان ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی!
به‌شی ده‌هه‌م: كۆمیته‌ی كۆشكی فیروزه
وێكچوونی زانیاری‌و ورده‌كاری‌یه‌كانی چالاكیی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی له ئورووپا‌و كوشتاری 89 كه‌س له نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی له ئورووپای رۆژئاوا ـ له كاتی پێكهاتنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه تا كاتی شایه‌تی دانه‌كه‌ی ئه‌بولقاسم مسباحی له دادگای میكۆنووس بایه‌خی قسه‌كانی مسباحی به توندی برده سه‌رێ‌و یه‌كێك له‌و زانیارییانه كه له لایه‌ن ئه‌بولقاسم مسباحی “شایه‌تی Cیه‌وه” پێشكه‌ش به دادگا كرا، مه‌سه‌له‌ی تیرۆری هادی خورسه‌ندی “گنز پرداز”ی گه‌وره‌ی ئێرانی بوو له له‌نده‌ن.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئاغای مسباحی وتی: یه‌كێك له‌و تیرۆرانه‌ی كه خۆم به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی بووم، كوشتنی ته‌نزنووسی ئێرانی، هادی خورسه‌ندی بوو كه له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی‌یه‌وه بڕیاری كوشتنی هادی خورسه‌ندیم پێ درا.به‌م بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئێران له هامبورگ چووینه فه‌ڕانسه تاكوو چاومان به به دوو تیرۆریستی ئه‌لجه‌زایری بكه‌وێ. من ده‌ستخه‌تی بڕیاری ئیمام خومه‌ینیم بۆ خوێندنه‌وه‌و بۆم وه‌رگێڕان‌و نیشانه‌كانی هادی خورسه‌ندیم پێ‌دان‌و بڕیار درا ئه‌وان بچنه له‌ندن‌و هادی خورسه‌ندی بكوژن.
به‌ڵام بۆچی ئه‌بولقاسم مسباحی دوای ته‌كمیل بوونی گه‌ڵاڵه‌ی تیرۆری هادی خورسه‌ندی پۆلیسی بریتانیا له‌م تیرۆره ئاگادار ده‌كاته‌وه؟
حه‌مید نه‌وزه‌ری ده‌ڵێ:
ئه‌بولقاسم مسباحی وتی: بۆیه ئه‌و كاره‌م كرد چونكی ئه‌و شێوه كاری من نه‌بوو. ناوبراو پۆلیسی بریتانیا له‌م تیرۆره ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و كه‌سانێك بڕیار بوو ئه‌م تیرۆره به‌ڕێوه به‌رن قۆڵبه‌س كران.
خودی هادی خورسه‌ندی ده‌ڵێ:
شایه‌تی C ” ئه‌بولقاسم مسباحی” ورده‌كاری‌یه‌كانی وت. ئه‌و شه‌قامه‌ی كه منی تێیدا ده‌ژیام‌و ئه‌و كاتژمێره‌ی كه بڕیار وابو ئه‌م رووداوه بقه‌ومێ. كاتێك كه شایه‌تی C ئه‌مانه‌ی وت، ده‌سبه‌جێ زانیم كه خودی خۆی ئه‌م مه‌سه‌له‌ی داوه به ده‌سته‌وه، بۆ من زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ر بوو. خودی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی ئه‌م حوكمه‌ی مۆر كردبوو.
دادگا ئیمكانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه شایه‌تی دانه‌كان‌و به‌ڵگه‌كانی پێوه‌ندیداربه تیرۆره‌كانه‌وه پێكه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنێ‌و رێكیان بخات. وێكچوونی راپۆرته‌كانی مسباحی له‌گه‌ڵ راپۆرتی رێكخراوه‌كانی ئورووپا رۆژبه‌رۆژ بایه‌خی شایه‌تی دانه‌كانی ده‌برده سه‌رێ. له پێوه‌ندی گرتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئه‌منییه‌تی بریتانیا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ورده‌كاری‌یانه‌ی كه له لایه‌ن مسباحی‌یه‌وه وتراوه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ زانیاری‌یه‌كانی پۆلیسی بریتانیا سه‌باره‌ت به تیرۆری خورسه‌ندی وه‌ك یه‌ك ده‌چن‌و ئه‌مه‌ش بوو به هۆی باوه‌ڕ پێكردن به زانیاری‌یه‌كانی ئه‌بولقاسم مسباحی.
حه‌مید نه‌وزه‌ری ده‌ڵێ:
گرینگی مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌دابوو كه ئه‌و زانیارییانه‌ی كه مسباحی دابووی، له زۆرباره‌وه له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌و زانیارییانه‌ی كه پێشتر له لایه‌ن هێندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه درابوو، وه‌ك یه‌ك ده‌چوون.
ئاغای مسباحی له شایه‌تی‌دانه‌كانی خۆی‌دا باسی له‌وه كرد كه له كۆمیته‌ی تایبه‌ته‌وه بڕیاری كوشتنی جیابیران له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌درێ‌و چونكی ئه‌م كۆمیته‌یه له كۆشكی فیرووزه كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی ده‌گرێ، به كۆمیته‌ی كۆشكی فیرووزه به‌ناوبانگه‌و ناو نراوه.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
له سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆره‌وه ئه‌م زانیاری‌یه درابوو كه له كۆشكی فیرووزه “له قه‌راغ شاری تاران” له كاتی ده‌وڵه‌تی ره‌فسه‌نجانی “ده‌وری دووهه‌م” كۆمیته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ كه پێك هاتووه له: سه‌رۆك كۆمار، وه‌زیری ئیتلاعات، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه، سه‌رۆكی سوپا‌و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی نیزامی. له‌م كۆبوونه‌وانه‌ی كۆمیته‌ی تایبه‌ت دا، بۆ وێنه عه‌لی فه‌لاحیان “وه‌زیری ئیتلاعات” ناوی كه‌سێكی ده‌هێنا‌و ده‌یگوت “ئه‌مه نه‌یاری ئێمه‌یه‌و ده‌بێ له‌نێو بچێ:، ئه‌و كۆمیته‌یه بڕیاری ده‌دا كه ببێت یان نه‌بێت. پاشان ئه‌و كۆمیته‌یه گه‌ڵاڵه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی تیرۆره‌كه‌ی ده‌دا به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتیش بۆ خۆی چه‌ندین تیمی جیاوازی هه‌بوو كه یه‌كێك له‌و تیمانه، تیمێك بوو كه “شه‌ریف” كاری تێدا ده‌كرد. ناوبراو كاره‌كه‌ی به‌سترابۆوه به‌وه‌یكه به بۆنه‌ی جیاوازه‌وه هه‌وڵی ده‌دا هاوڕێكانی خۆی له ئۆرگانه‌كانی جیاوازه‌وه هه‌ڵبژێرێ‌و كۆیان كاته‌وه.
ئه‌بولقاسم مسباحی له دادگادا سه‌باره‌ت به عه‌بدولڕه‌حمان به‌نی‌هاشمی، كه‌سێك كه به تیربار له ریستورانی میكۆنووس رێبه‌رانی كوردی تیرۆر كرد، ده‌ڵێ: بنه‌ماڵه‌كه‌ی له شاری نه‌جه‌فی عێراق له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی ده‌ژیان. برایه‌كی له‌شه‌ڕدا كوژراو برایه‌كی دیكه‌شی به‌ناوی “عه‌بدولنه‌جیب” ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی‌یه‌و له لوبنان خه‌ریكی تێكۆشانه. ئاغای مسباحی له دادگادا وتی: تیمه‌كانی تیرۆر كۆماری ئیسلامی له بواری رێكخراوه‌ییه‌وه سه‌ربه‌خۆن‌و ئه‌ندامی هیچ رێكخراوێك نین. ئیمكاناته‌كه‌یان له كۆمیته‌ی تایبه‌ته‌وه دابین ده‌كرێ كه له‌ژێر چاوه‌دێری ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی‌دایه. به وته‌ی ناوبراو به‌رپرسی تیمه‌كانی تیرۆر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بنكه‌ی زانیاری كۆماری ئیسلامی‌یه له هه‌ر وڵاتێك. بنكه‌ی زانیاریی له ئاڵمان سه‌ركۆنسولگه‌ری ئێرانه‌و له كاتی تیرۆری میكۆنووس دا به‌رپرسی ئه‌م بنكه زانیاری‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی، كۆنسولی ئێران بوو له فرانكفۆرت. خاڵێكی گرینگی دیكه‌ی شایه‌تی‌یه‌كانی مسباحی، باسكردن له پێكهاته‌یه‌كه كه نیشان ده‌دات، له سه‌ره‌تای شۆرشه‌وه زۆربه‌ی بڕیاری كوژران‌و له‌نێوبردنی جیابیران له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی‌یه‌وه به په‌سند گه‌یشتووه‌و دوای ئه‌ویش ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی بڕیاری كوشتنی جیابیرانی داوه‌و سه‌رپه‌رشتی كردووه.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئاغای مسباحی ده‌یگوت: تا ئه‌و كاته‌ی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی زیندوو بوو، ته‌واوی كوشتاره‌كان بێ‌ئه‌ملا‌و ئه‌ولا چ له ناوخۆ‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به بڕیاری ناوبراو به‌ڕێوه ده‌چوو. دوای مردنی خومه‌ینی كۆمیته‌یه‌ك پێكهات به‌ناوی كۆمیته‌ی چالاكیی تایبه‌ت، كه له راستی‌دا بڕیاری كوشتاری جیابیرانی ده‌رده‌كردو پاشان بڕیاره‌كه ده‌درا به كۆمیته‌یه‌ك له كۆشكی فیرووزه كه گه‌ڵاڵه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی تیرۆره‌كه‌ی داده‌ڕشت‌و له دوو نوسخه‌دا پێشكه‌شیان ده‌كرد، یه‌كیان له ده‌ستی سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌ویتریان له ده‌ستی رێبه‌ر. دوای ئه‌وه‌یكه سه‌رۆك كۆمار‌و رێبه‌ر گه‌ڵاڵه‌كه‌یان په‌سند ده‌كرد، گه‌ڵاڵه‌كه ده‌درایه یه‌كێك له یه‌كه‌كان، یان وه‌زاره‌تی ئیتلاعات یان سوپا، سوپای قودس‌و هتد… بۆ به‌ڕێوه بردنی.
هه‌روه‌ها ئاغای مسباحی شایه‌تی دا كه بۆ ئاماده كردنی كاره سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی تیرۆری میكۆنووس، ئایه‌توڵڵا فه‌لاحیان له هاوینی 91 دا مه‌ئمووریه‌تی به كه‌سێك به‌ناوی “هادوی” دا بچێته ئاڵمان. “هاودودی” كه‌سێك بوو كه له‌ژێر ناوی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای “سمسام كالا” كاری بۆ واواك ده‌كرد. وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران پێوه‌ندی نێوان هادوی‌و كه‌سێك دا ساز كرد به نازناوی “دوكتور واو”. هاودی له ماوه‌ی دوو، سێ مانگی مانه‌وه‌ی خۆی‌دا له ئاڵمان، له ماڵی واودا ده‌ژیا. هاودودی له گه‌ڕانه‌وه‌یدا راپۆرتێكی دا به فه‌لاحیان كه چالاكیی “فریاد بزرگ علوی” وه‌ك وترابوو، به‌ڕێوه چوو. پێویسته وه‌بیر بێنینه‌وه كه هێندێك له‌و زانیارییانه‌ی كه ئاغای مسباحی دابووی به پۆلیسی ئاڵمان‌و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته، له دادگا ئاشكرا نه‌كران، چونكی مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادا بوو كه بێته هۆی گرفت بۆ هێندێك كه‌س له ئێران.
ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئاغای مسباحی وتی: ئێمه له كاتی دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه تا ئێستا “1996” ته‌نیا له ئوروپای رۆژئاوادا 89 كه‌سمان له ئه‌ندامانی ئوپوزیسیۆنی ئێران كوشتووه كه له راستی‌دا ئێوه هیچ ئاگاداری‌یه‌كتان له هێندێكیان نیه.
شوهره به‌دیع ده‌ڵی:
كاتێك كه شایه‌تی C ” ئه‌بولقاسم مسباحی” هێندێك مه‌سه‌له‌ی باس كرد، ئێمه له ته‌واوی روخساره‌كاندا سه‌رسووڕهێنه‌ری‌یه‌كمان ده‌دیت، ئه‌وه‌یكه چۆن ده‌بێ رێژیم ئه‌وه‌نده جینایه‌تكار بێ كه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خودی ئه‌و رێژیمه ئه‌وه‌نده نزیك بوون، ئاوها هه‌ڵسووكه‌وتی كردبێ؟
به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانی دادگا به تایبه‌ت قسه‌كانی “ئه‌بولقاسم مسباحی”و بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری‌یه‌كانی ناوبراو، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له نیگه‌رانی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی زیاد ده‌كرد‌و له ئاكامدا بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه مه‌لاكانی ده‌وڵه‌تی له قوم فتوای كوشتنی دادستان‌و دادوه‌ره‌كانی دادگایان ده‌ركرد.
به‌شی یازده‌هه‌م: حوكمی گرتنی فه‌لاحیان
جیا له شایه‌تی دانی ئه‌بولقاسم مسباحی (شایه‌تی C)و ئه‌و زانیاری‌و به‌ڵگانه‌ی كه له ده‌زگا ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی ئورووپا‌و ئامریكادا هه‌بوون، شایه‌تی دانی دوو كه‌س له كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیش رۆڵێكی دیار‌و به‌رچاوی له ره‌وتی دادگای پێراگه‌یشتن به جه‌نایه‌تی میكۆنووس دا گێڕا. سه‌ره‌تا شایه‌تی دانی ئاغای “گرونیروال”، به‌رپرسی به‌شی پێوه‌ندیدار به ئێران له ده‌زگای دژی ئیتلاعاتی ئاڵمان.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئاغای “گرونیروال” كاتێك كه رۆیشت، هه‌رچی پرسیاریان لێ كرد وتی: زۆر به داخم ناتوانم وڵام بده‌مه‌وه، به هۆی ئه‌وه‌یكه وه‌زاره‌تی نێوخۆ مۆڵه‌تی وڵامدانه‌وه‌ی به من نه‌داوه‌و ئه‌مانه نهێنی حكومه‌تن. له‌و كات دا سیاسه‌تیی ئاڵمان ئه‌وه بوو تۆمه‌تباره‌كان بگرن‌و كرده‌وه‌كه مه‌حكووم بكه‌ن، به‌ڵام ناوێك له كۆماری ئیسلامی نه‌هێنن.
بێ‌ده‌نگی ئاغای وال كه له باری یاسایی‌یه‌وه نه‌یده‌توانی زانیاریه نهێنی‌یه‌كانی وڵاته‌كه‌ی (ده‌وڵه‌تی ئاڵمان) بدات به دادگا زۆری نه‌خایاند‌و ماوه‌یه‌ك دواتر له نامه‌یه‌كدا بۆ دادگایی نووسی: یه‌كێك له وڵاتانی دۆستی ئاڵمان منی بانگهێشتی ناوه‌ندی زانیاری‌یه‌كانی خۆی كرده‌وه‌و په‌روه‌نده‌یه‌كی تایبه‌ت به كوشتاره‌كانی میكۆنووس كۆ كردۆته‌وه بۆ خوێندنه‌وه داویه به من. كاتێك كه ئاغای گرونیروال دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگانه‌ی وڵاته‌كه‌ی دۆستی ئاڵمان بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و زانیارییانه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان دا بوون وێكده‌چن. ئه‌مجاره‌یان چونكی زانیاری‌یه‌كانی وڵاتی خۆی وه‌ده‌ست نه‌هێنابوو، به‌ربه‌ستێكی یاسایی نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پێ نه‌دا ئه‌و زانیارییانه بدات به دادوه‌ره‌كانی دادگا.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئاغای گرونیروال له‌و به‌ڵگه‌یه‌دا نووسی: به پێی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی كه ئێمه هه‌مانه، تیرۆری میكۆنووس كاری ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی‌و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی ئێرانه‌و سی حه‌وتوو پێش له تیرۆره‌كه تیمێك له ئێرانه‌وه هاتووه شوێن‌و رێگای تیرۆره‌كه‌ی تاوتوێ كردوه‌و بۆ جێ‌به‌جێ كردنی تیرۆره‌كه تیمێكی زه‌ربه‌تی له ئێرانه‌وه هاتووه‌و ئه‌م كاره‌ی كردوه‌و له شه‌وی رووداوه‌كه‌دا سیخوڕی فه‌لاحیانیش له رێستوران بووه. واته ئه‌م راپۆرته ئه‌وه‌نده ورد‌و ده‌قیقه كه ره‌تناكرێته‌وه.
شایه‌تی دانێكی دیكه كه خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له دادگای میكۆنووس دا، شایه‌تی دانی “بیرت ئیشمیت باور” وه‌زیری رێكخستنی رێكخراوه ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان بوو.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
“بیرت ئیشمیت باور” دانی به‌وه‌دا نا كه له سه‌فه‌ره‌كه‌ی عه‌لی فه‌لاحیان له ئۆكتۆبری ساڵی 1992 بۆ ئاڵمان، فه‌لاحیان داوای لێكردوه پێش به ده‌سپێكردنی دادگای میكۆنووس بگیرێ.
له به‌شێك له یادداشته‌كانی ده‌فته‌ری سه‌در ئه‌عزه‌می ئاڵمان سه‌باره‌ت به چاوپێكه‌وتنی ئایه‌توڵڵا فه‌لاحیان‌و وتووێژی له‌گه‌ڵ ئیشمیت باوردا هاتووه:
فه‌لاحیان به ئیشمیت باور ده‌ڵێ: ئێران زۆری یارمه‌تی ئاڵمان داوه، بۆ وێنه شوێنه‌واری له‌سه‌ر “حمادی”یه‌كان دانا بۆ ئه‌وه‌ی بارمته‌كانی ئاڵمان رزگار ببن. له به‌رانبه‌ردا ئێران چاوه‌ڕوانی له ئاڵمان ئه‌وه‌یه پێش به به‌ڕێوه‌چوونی دادگای جینایی له بێرلین بگرێت كه به ناره‌وا ئێرانی تێدا تاوانبار كراوه.
له راپۆرتێكی سه‌درئه‌عزه‌می ئاڵمان دا هاتووه: ئیشمیت باور داواكه‌ی فه‌لاحیانی ره‌تكرده‌وه. فه‌لاحیان دوای ئاماژه كردنی دووباره به یارمه‌تی‌یه‌كانی ئێران به ئاڵمان‌و دانی هێندێك پێشنیار به ئاڵمان، پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه: ئاڵمان ده‌بێ شوێن له‌سه‌ر دادگای میكۆنووس دابنێ. له‌م كاته‌دا پارێزه‌ره‌كانی كازمی دارابی كازرونی له رێكه‌وتی 18 مه‌ی 1995دا خوازیاری شایه‌تی دانی ئایه‌توڵڵا فه‌لاحیان، وه‌زیری ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران “واواك” بوو له دادگا. فه‌لاحیان له شایه‌تی دانه‌كه‌یدا كه بۆ دادگای ناردبوو هه‌ر شێوه پێوه‌ندی‌یه‌كی كازمی دارابی كازرونی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی ره‌تكرده‌وه‌و ته‌نانه‌ت پێوه‌ندی جه‌وادی‌و مورته‌زا غوڵامی كه له باڵوێزخانه‌ی ئێران له بۆن كاریان ده‌كرد‌و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی ئیمامی فه‌راهانی “سه‌ركونسولگه‌ری بێرلین”ی له‌گه‌ڵ كازم دارابی ره‌تكرده‌وه. به‌رده‌وام له دادگا ناوی ئایه‌توڵڵا فه‌لاحیان دووپات ده‌بۆوه‌و له شایه‌تی‌دانه سه‌ره‌كی‌یه‌كاندا ناوی فه‌لاحیان له‌سه‌رووی هه‌موو ناوانه‌وه بوو، هه‌مووی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی تیرۆره‌كه به‌ناوی كه‌سێك كۆتایی پێده‌هات، ئه‌ویش ئایه‌توڵڵا عه‌لی فه‌لاحیان بوو. له ئاكامدا لێكۆڵه‌ری دیوانی به‌رزی فدراڵ له ئاڵمان له رێكه‌وتی 14ی مارسی 1996دا حوكمی گرتن‌و قۆڵبه‌سكردنی ئایه‌توڵڵا عه‌لی فه‌لاحیانی ده‌ركرد.
وه‌زیری رێكخراوه ئیتلاعاتی‌و كاروباره ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، عه‌لی فه‌لاحیان له دایكبووی ساڵی 1949 له نه‌جه‌ف ئاباد، شوێنی خزمه‌ت‌و ژیان له تاران. زانیاری‌یه‌كی زیاتر سه‌باره‌ت به فه‌لاحیان‌و شوێنی ژیانی له‌ده‌ست دا نیه، ده‌بێ بنێردرێته زیندانی كاتی. ناوبراو به توندی گومانی له‌سه‌ره كه له رۆژی 17ی سێپتامبری 1992 له بێرلین‌و به هاوكاری هێندێك كه‌سی دیكه‌و به نیازی په‌ست‌و خراپ‌و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌ره‌سه‌ی مه‌ترسی‌دار، چوار كه‌سیان تیرۆر كردوه‌و هه‌وڵی كوشتنی كه‌سێكی دیكه‌ی داوه. ئه‌م تاوانه به پێی ماده‌كانی 211و 25ی به‌ندی 2، 23و25ی یاسای كه‌یفه‌ری فدراڵ به جینایه‌ت ناوزه‌د ده‌كرێ.
دوكتور ولف دادوه‌ری دیوانی به‌رزی وڵات ئه‌م حوكمه‌ی ته‌ئید كردوو له ده‌ربڕینی راوبۆچوونی خۆی وێڕای ئاماژه به ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و خستنه ژێرفشاری شایه‌ته‌كان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی‌و بۆچوونی كارناسان‌و هه‌روه‌ها هێندێك ئاماژه به قسه‌كانی ئایه‌توڵڵا فه‌لاحیان له تلوێزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران له رێكه‌وتی 30 ئووتی 1992، نووسی:
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ده‌ست دایه، ئیمكانی جیدی هه‌یه كه تاوانبار فه‌لاحیان، ده‌ست بداته جه‌نایه‌تێكی زیاتر. تیرۆری دیپلۆماتی پێشووی ئێران كازم ره‌جه‌وی له 24ی ئاوریلی ساڵی 1990 له ده‌ورووبه‌ری ژنێف، تیرۆری سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی ئێران به‌ختیار له 6ی ئووتی ساڵی 1991 له ده‌ورووبه‌ری پاریس، تیرۆری نه‌قدی به‌ڕێوه‌به‌ری شورای میللی مقاومه‌تی ئێران له 16ی مارسی 1993 له رۆم، هه‌ر هه‌موویان له كاتی كاركردنی فه‌لاحیان‌و به پێی به‌ڵگه‌كان له كاتی به‌رپرسایه‌تی ئه‌و له وه‌زاره‌تخانه‌كه‌یدا كه ناوبرا سه‌رۆكایه‌تی‌یه‌كه‌ی له‌سه‌رشان بوو به‌ڕێوه چوون. به هۆی قورسی تۆمه‌ته‌كان، بڕیاری گرتنی به باش ده‌زانرێ.
دوای ده‌ركردنی حوكمی گرتنی ئایه‌توڵڵا عه‌لی فه‌لاحیان‌و روون بوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه له دادگادا هاتنه گۆڕێ‌و سه‌ركه‌وتنی دادستان له سه‌لماندنی تاوانبار بوونی فه‌لاحیان له ئیدیعانامه‌كه‌یدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه تیرۆری میكۆنووس له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه چووه، له ئێران خۆپیشاندانێك دژ به ئاڵمان رێكخراو هێندێك له مه‌لاكان فتوای كوشتنی دادستان‌و دادوه‌ره‌كانیان ده‌ركرد.
حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
دوای ئه‌وه‌یكه دادستان باسی له كۆمیته‌ی تایبه‌ت كرد وتی: وه‌لی فه‌قیه، عه‌لی خامه‌نه‌یی، سه‌رۆك كۆمار، ره‌فسه‌نجانی‌و ناوه‌كانی دیكه كه له بڕیاری تیرۆری میكۆنووس دا رۆڵیان هه‌بووه‌و به په‌سندی ئه‌وان بووه كه له بواری حوكمی ده‌وڵه‌تی‌و یاسایی له ئێران خۆپیشاندانی جۆراوجۆربه دژی ئه‌م “كیفرخواست”ه‌یان رێكخستوه‌و له قوم فتوا بۆ كوشتنی دادستان دراوه. به دوای ئه‌وانه‌دا له هه‌موو لایه‌ك ره‌خنه‌یان له دژكرده‌وه‌و هه‌ڵوێستی سه‌در ئه‌عزه‌می ئاڵمانی گرت، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كاری نه‌كرده سه‌ر ساغبوونه‌وه‌ی دادستانی.
به‌شی دوازده‌هه‌م: حوكمی دادگا
له‌په‌نای شایه‌تی‌دانه‌كانی ئیشمیت باور‌و گێرنونێروال، كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان‌و ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی‌سه‌در، سه‌ركۆماری پێشووی ئێران‌و ئه‌بولقاسم مسباحی، كاربه‌ده‌ستی ئه‌منییه‌تی پێشووی كۆماری ئیسلامی‌و رۆڵی زۆرگرینگی راگه‌یه‌نه گشتی‌یه‌كانی ئاڵمان، كه رۆڵێكی به‌رچاویان له به‌روپێشچوونی دادگای به‌رزی بێرلین دا هه‌بوو، نابێ رۆڵی ئێرانی‌یه‌كانی دانیشتووی بێرلینمان له‌به‌رچاو ون بێ.
شۆهره به‌دیع له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
هه‌واڵنێری زۆر تێكۆشه‌ر‌و هه‌ڵسووری ئێرانیمان هه‌بوو كه به وردی به‌یانیان‌و ئێواران، له كۆبوونه‌وه‌كانی دادگا وردده‌بوونه‌وه‌و به‌رده‌وام له رۆژنامه ئێرانی‌یه‌كانی سه‌رانسه‌ری دونیادا راپۆرتیان لێ بڵاوده‌كردنه‌وه. جێی سه‌رسوڕمان بوو. ئه‌م هه‌موو هاوڕێیه‌هاوبه‌شه له ماوه‌ی چوار ساڵ‌دا. هه‌روه‌ها تیمێكی بچووك پێك هاتبوو كه 24 كاتژمێره كاریان ده‌كرد‌و له‌گه‌ڵ من له پێوه‌ندی‌دا بوون. ئه‌م تیمه سه‌ربه‌خۆ كاریان ده‌كرد‌و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و هه‌واڵ بوون بۆ دادگا. ئه‌م كاره كاربه‌ده‌ستانی دادگای هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تیمێكی زۆر هه‌ڵسووڕی هه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌ردار نین.
یه‌كێك له‌و یارمه‌تی‌یانه‌ی ئێرانی‌یه‌كانی دانیشتووی بێرلین به دادگای میكۆنووسیان كرد، ئاگادار كردنه‌وه‌ی دادستان بووه له‌و هه‌واڵانه‌ی كه له رۆژنامه‌ی “انقلاب اسلامی در هجرت”دا سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆری میكۆنووس چاپ‌و بڵاو ببۆوه. وه‌رگێڕانی ئه‌م هه‌واڵه‌و پێشكه‌ش كردنی به دادگا بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه دادستان داوا له به‌نی‌سه‌در بكات بۆ شایه‌تی دان، كه ئه‌م شایه‌تی‌دانه‌ی به‌نی‌سه‌در بوونی شایه‌تی C “ئه‌بولقاسم مسباحی” له دادگای لێكه‌وته‌وه. له نێو ئه‌م مرۆڤه هه‌ڵسوورانه‌دا پێویسته ئاماژه به ناوه‌كانی مێهران پایه‌نده،عه‌باس خوداقولی‌و حه‌مید نه‌وزه‌ری بكه‌ین. له ئاكامدا دادگا دوای نزیك به پێنج ساڵ‌و به‌ڕێوه‌چوونی دووكۆبوونه‌وه له حه‌وتوودا‌و بیستنی شایه‌تی دانی 180 كه‌س كه دوو له سێی شایه‌تی‌یه‌كان به قازانجی تاوانباران بوون‌و هه‌روه‌ها تاوتوێ كردنی ده‌یان هه‌زار لاپه‌ڕه به‌ڵگه‌و شایه‌تی دان‌و بیستنی به‌رگریی 12 كه‌س له پارێزه‌ران، حوكمی خۆی ده‌ركرد.
هه‌روه‌ك باسكرا پێش له ده‌ركردنی دواین حوكمی دادگا له ئاوریلی 1997دا دادستانی دادگا حوكمی گرتنی ئایه‌توڵڵا عه‌لی فه‌لاحیانی ده‌ركردبوو، حوكمێك كه ته‌ئیدیه‌ی دیوانی به‌رزی وڵاتی ئاڵمانیشی له‌سه‌ر بوو‌و تا ئێستاش له جێی خۆیدایه. حوكمی دادگا 400 لاپه‌ڕه‌یه. له به‌شیچكی ئه‌م حوكمه درێژه‌دا هاتووه:
به‌شێك له دادگای حوكمی بێرلین:
دوای تاوتوێ‌كردنی هه‌موو به‌ڵگه‌كان به‌و ئاكامه گه‌یشتین كه تیرۆری رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران نه كرده‌وه‌یه‌كی بێ به‌رنامه بووه‌و نه به هۆی ناكۆكی نێوخۆی لایه‌نه ئوپوزیسیۆنه‌كان به‌ڕێوه چووه، به‌ڵكو راست به سه‌رنجدان به به‌ڵگه‌كان، رێبه‌رایه‌تیی سیاسیی ئێران له ته‌واویه‌تی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تی‌دا له پشت ئه‌م كرده‌وه جینایه‌تكارانه‌وه‌یه بوون. تاوانباران نه قوربانیانی خۆیان ده‌ناسی‌و نه پێوه‌ندی‌یه‌كی شه‌خسی‌و تایبه‌تیشیان له گه‌ڵیاندا هه‌بوو. به‌ڵكو ئه‌م تیرۆره به هۆی به‌ستراوه‌یی تاوانباران به سیسته‌می سیاسیی ئێران‌و مه‌ئموور بوون له لایه‌ن ده‌زگاكانی ئیتلاعاتی‌و ئه‌منییه‌تی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌چووه. كازمی دارابی، یوسف ئه‌مین، عه‌باس راحل‌و ئه‌وانی دیكه وه‌ك مۆره‌كانی حیزبوڵڵایی به‌ستراوه به نیزامی سیاسیی ئێران‌وبه بڕیاری كاربه‌ده‌ستانی سه‌رتره‌وه ئه‌م كاره‌یان به‌ڕێوه بردوه. كه‌وابوو ئه‌م تیرۆره تیرۆرێكی سیاسی‌یه، چونكی ده‌وڵه‌تی كۆۆماری ئیسلامی له پشت ئه‌م تیرۆره‌وه‌یه‌و ئه‌م تیرۆره، تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی‌یه.
حوكمی دادگای بێرلین نه‌ته‌نیا ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی وه‌ك نیزامێكی جینایه‌تكار ناوزه‌د كردوه كه كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ئه‌و ـ به پێی وته‌ی دادگا ـ له نزمترین راده‌ی ئه‌خلاقی‌دا كار ده‌كه‌ن‌و له تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی به‌روپێش بردنی ئامانجه‌كانیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. به‌ڵكوو راشكاوانه ناوی رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامیشی هێناوه.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئه‌وه‌یكه له كۆی ئه‌م 400 لاپه‌ڕه‌دا دیار‌و به‌رچاوه، به‌شێكه كه پێیوه‌ندی به رۆڵی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه هه‌یه‌و له‌وێدا زۆر روون‌و راشكاوانه هاتوه كه: كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رپرسی ئه‌م تیرۆره‌یه‌و رێبه‌رانی ئه‌م رێژیمه له كۆمیته‌ی تایبه‌ت دا بوون‌و به‌شداری بڕیاره‌كه بوون وه‌ك: رێبه‌ری ئایینی نیزام‌و سه‌رۆك كۆمار‌و رێبه‌رانی دیكه‌و ئه‌وه‌یكه ئه‌مانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م تیرۆره هۆكاری ئاییینی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هۆكارێكی بێ بنه‌مایه، هۆكاری ئه‌وان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م تیرۆره ته‌نیاو ته‌نیا مه‌به‌ستی سیاسی له پشته بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی خۆیان.
به‌ڵام دادوه‌رانی دادگای به‌رزی بێرلین جیا له جینایه‌تی ریستورانی میكۆنووس، تیشكیان خسته سه‌ر هێندێكی دیكه له‌و تێرۆرانه‌ی كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه ـ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ـ به‌ڕێوه چوون. ئه‌و تیرۆرانه‌ی كه له باری ته‌داروكاتی یان عه‌مه‌لیاتی‌یه‌وه پێوه‌ندی‌یان به بڕیاردان‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆری میكۆنووسه‌وه هه‌بوو.
هه‌ڵسه‌نگاندنی چاودێران‌و شكایه‌تكه‌رانی تایبه‌تی، له حوكمی دادگا‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی چۆنه؟
شۆهره به‌دیع له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
به سه‌رنجدان به‌وه‌یكه ده‌وڵه‌ته‌كان ناچارن له‌سه‌ر هێندێك مه‌سه‌له راوه‌ستن حوكمی دادگا له‌وه روون‌و لێبڕاوانه‌تر نابێ. به‌ڵام له هیچ كوێی ئه‌م حوكمه‌دا مرۆڤـ هه‌ستی به‌وه نه‌ده‌كرد كه راوه‌ستان‌و په‌رده‌پۆشی‌یه‌ك هه‌بێ. دادستان زۆر به‌هێز‌وبه وره‌وو زیره‌كی‌یه‌وه كاری ده‌كرد‌و من دوای یه‌ك ساڵ به‌وه‌م زانی كه له‌م دادگایه‌دا ته‌نیانیم‌و هیوای ئه‌وه‌یكه دادگا به ئاكامێك بگا زۆر له‌سه‌رێ‌یه.
حه‌مید نه‌وزه‌ری ده‌ڵێ:
ده‌زگای دادوه‌ری ئاڵمان نیشانی‌دا كه له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ت دا سه‌ر نوی ناكات. دادستانێك هه‌بوو كه ته‌نانه‌ت له به‌رانبه‌ر زه‌خته ده‌روونی‌یه‌كان دا خۆی راده‌گرت. نه دادگا‌و نه دادستان له به‌رانبه‌ر گوشاره‌كانی ئێران‌و ئاڵمان دا كۆڵیان نه‌دا. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه فتوای كوشتنی دادستانیان له قوم ده‌ركرد.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵی:
به بۆچوونی من حوكمی دادگای میكۆنووس یه‌كێك له به‌ڵگه‌دارترین‌و به‌ئیعتیبارترین به‌ڵگه‌كانه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران دا. چونكی له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرته‌كانی پێوه‌ندیدار به رێكخراوه ئیتلاعاتی‌و دژه ئیتلاعاتی‌یه‌كانی ئاڵمان‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادستانی ئاڵمان‌و ده‌یان‌و ده‌یان راپۆرتی دیكه دراوه‌و پشت به هه‌مووی ئه‌مانه ده‌به‌ستێ.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
به‌ڕاستی دادگا ده‌یه‌ویست به‌ره‌وپێش بڕوات‌و هه‌م دادستان‌و هه‌م دادوه‌ر مرۆڤگه‌لێكی ئازا‌و خۆشه‌ویست بوون كه ده‌یانویست به دوای مه‌سه‌له‌كه‌دا بچن‌و ئێستا هه‌ر وه‌ك من ئاگادارم دادستانی میكۆنووس به‌دوای مه‌سه‌له‌كه‌وه‌یه.
ئه‌وه‌یكه له حوكمی دادگادا به‌ناوی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی هاته گۆڕێ، بۆ دادگا سه‌لمێنراو دادگا حوكمی مێژوویی خۆی راگه‌یاند.
به‌شی سێزده‌هه‌م‌و كۆتایی:پچڕانی پێوه‌ندی وڵاتانی ئورووپایی‌و خۆرێكخستنی نوێی كۆماری ئیسلامی
دوای ده‌رچوونی حوكمی دادگای به‌رزی بێرلین له رۆژی 10 ئاوریلی 1997 بۆ مه‌حكوومكردنی نیزامی كۆماری ئیسلامی به هۆی ده‌ستێدا بوونی كۆماری ئیسلامی‌و رێبه‌رانی پایه‌به‌رزی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له تیرۆری میكۆنووس دا، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان 14 كه‌سی له مه‌ئموورانی ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی ـ كه له‌ژێر ناوی كاری دیپلۆماتیك ـ له‌م وڵاته‌دا خه‌ریكی تێكۆشان بوون، وه‌ده‌رنا. له‌نێو ده‌ركراواندا ده‌توانین ئاماژه به ناوه‌كانی: حسێن موسه‌ویان، باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی له ئاڵمان‌و ئه‌مانی فه‌راهانی، كۆنسولی یه‌كه‌می كۆماری ئیسلامی له بێرلین بكه‌ین. وڵاتانی ئورووپای رۆژئاواش ده‌سبه‌جێ پێوه‌ندی دیپلۆماتیكی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا بچڕاند. باڵوێزه‌كانی خۆیان له له تاران بانگ كرده‌وه‌و باڵوێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیشیان نارده‌وه بۆ تاران. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كۆماری ئیسلامی پێوه‌ندی به وڵاتانی ئورووپایی‌یه‌وه گرت‌و به‌ڵێنی پێدان كه چیدیكه نه‌یارانی خۆی‌و جیابیران له ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌و له وڵاتانی ئورووپایی تیرۆر نه‌كات‌و تا ئێستاش به‌م به‌ڵێنی‌یه‌وه وه‌فادار ماوه‌ته‌وه.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
له 10ی ئاوریلی 1991وه تا به ئه‌مڕۆ له ئورووپای رۆژئاوادا كه‌سانی سه‌ربه ئوپوزیسیۆنی ئێران‌و جیابیرانی ئێرانی تیرۆر نه‌كراون. ئه‌گه‌ر كاری ئه‌وان نه‌بووه بۆ به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه ئه‌مجاره‌یان نه‌یكه‌ن‌و بۆچی دوای به‌ڵێنی‌یه‌كه‌ی ئه‌وان هیچ شتێك روو نادا، یان ئه‌و ئیدیعایه‌یان كه ئه‌وه كاری هێندێك تیمی سه‌ره‌ڕۆ بووه. باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه كاری هێندێك تیمی سه‌ره‌ڕۆیه، كۆماری ئیسلامی هه‌ر به‌ڵێنی بۆ ده‌دا‌و پاشان ئه‌م تیمه سه‌ره‌ڕۆیانه ده‌رۆن‌و كاری خۆیان ده‌كه‌ن. ته‌واوی ئه‌مانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه نه سه‌ره‌رۆیی‌یه‌ك له ئارادا بووه، نه شتێكی دیكه، به‌ڵكوو كار‌و بڕیاردانه‌كان زۆر كۆكراوه‌و به دیسیپیلین له لایه‌ن به‌رزترین كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه به‌ڕێوه چووه.
به وته‌ی هێندێك له راڤه‌كاران‌و چاودێرانی سیاسیی ئێرانی‌و غه‌یره ئێرانی، ده‌رچوونی حوكمی مێژوویی‌و بێ‌وێنه‌ی دادگای به‌رزی بێرلین بوو به هۆی خۆڕێكخستنی نوێی سیاسیی كۆماری ئیسلامی. به واتایه‌كی دیكه له سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا گۆڕانێك پێكهات. ئه‌م گۆڕانه سیاسی‌یه‌و دانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری به حوجه‌تولئیسلام محه‌ممه‌د خاته‌می‌ش، به پێی قسه‌كانی سه‌عید حه‌جاریان كه وه‌ك تیئۆریسیه‌نی ریفۆرمخوازی ناسراوه، له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی وڵات دا گه‌ڵاڵه رێژیی بۆكرا. خودی ئاغای حه‌جاریان كه دوای ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن مۆره‌یه‌كی حیزبوڵڵایی‌یه‌وه تیرۆر كرا، به‌ڵام له كوشتن رزگاری بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌بولقاسم مسباحی “شایه‌تی C” یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
كاتێك كه حوكمی دادگای میكۆنووس له 10ی ئاوریلی 1997 له لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاتی ئاڵمانه‌وه له رۆژی 9ی دیسامبری 1998 په‌سند كرا، محه‌ممه‌د خاته‌می پۆستی سه‌رۆك كۆماری وه‌رگرتبوو‌و گۆڕانی خۆڕێكخستنی كۆماری ئیسلامی له شێوه‌كاری ئه‌م رێژیمه هیوایه‌كی له‌نێو ئورووپایی‌یه‌كاندا پێكهێنا. دادگای به‌رزی بێرلین تا راده‌یه‌ك هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی تیرۆری میكۆنووسی روون كرده‌وه، هه‌ر له چۆنیه‌تی گه‌ڵاڵه رێژی تیرۆره‌كه‌وه تا ته‌داروكات‌و عه‌مه‌لیات‌و ناسینی بڕیارده‌ران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆره‌كه. به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌ك به ئاكامێكی روون‌و ئاشكرا بگات. ئه‌ویش دیاری كردنی شووناسی كه‌سێك بوو كه وه‌ك سیخوڕ‌و “خبرچین”ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی كاری كرد‌و كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی كوردی به ئاگاداری ئه‌وان گه‌یاند.
شۆهره به‌دیع ده‌ڵێ:
ته‌نیا مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌ت بوو كه ئێستاش ئاواتی منه روون بێته‌وه، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی سیخوڕ یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به ئاگاداری تیرۆریستان گه‌یاند‌و ئه‌م خۆشه‌ویستانه‌مان تیرۆر كران.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
من پێم وایه ئه‌م رووداوه بێ بوونی سیخوڕێك راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له نێوماندا رووی نه‌ده‌دا، واته ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م 9 كه‌سه نه‌یده‌توانی ئاوه‌ها پێك بێت. ئامانجی تیرۆر له‌و كاته‌دا هه‌یئه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو، ئێمه نه‌بووین. من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه ده‌بێ سیخوڕه‌كه له‌نێو ئێمه‌دا بووبێ.
له نێو ئاماده‌بووانی ریستوررانی میكۆنووس دا یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی رزگاری بوو، عه‌زیز غه‌فاری، خاوه‌نی ریستورانه‌كه بوو. غه‌فاری دوای رودانی میكۆنووس بێرلینی به‌جێ هێشت‌و چوو بۆ “دۆسیلدێرف”و له ساڵی 1997ه‌وه له نێوان ئێران‌و ئاڵمان‌دا هاتوچۆی بازرگانی ده‌كا. مه‌سعوود میرراشد‌و ئه‌سفه‌ندیار سادق زاده تا ئێستاش له ئاڵمان ده‌ژین، به‌ڵام ئێمه نه‌مانتوانی له‌گه‌ل هیچ كام له‌م سێ كه‌سه پێوه‌ندی بگرین. موجته‌با ئیبراهیم زاده‌و په‌رویز ده‌ستماڵچیش كه گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌تان لێ بیستن، له ئاڵمان ده‌ژین‌و له‌وێ كار ده‌كه‌ن. به‌لام له نێو تاوانبارانی دادگا: یوسف ئه‌مین كه هاوكاری پۆلیسی ئاڵمانی كردبوو‌و زانیاری‌یه‌كی گرینگی سه‌باره‌ت به ره‌وتی ته‌داروكاتی تیرۆری میكۆنووس داوه به پۆلیس، ساڵی 1999 له زیندان ئازاد ده‌كرێ‌و ده‌نێردرێته‌وه بۆ لوبنان‌و ده‌ڵێن هه‌ر له‌وێ كوژرا. كازمی دارابی كازرونی كه به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كراوه ئێستاش له زیندان دایه‌و هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی چه‌ند جارێك خوازیاری گۆڕینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێندێك له زیندانیانی لوبنان بووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ره‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان وه‌ده‌ست بێنێ. بنه‌ماڵه‌ی كازمی دارابی به‌رده‌وام بۆ دیتنی ئه‌و له ئێرانه‌وه سه‌فه‌ری ئاڵمان ده‌كه‌ن‌و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش روون بۆوه كه دارابی له زیندان دا به شێوه‌ی نایاسایی له ته‌له‌فۆنی موبایل كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. به‌رپرسانی زیندان باسی ئه‌وه ناكه‌ن كه ئه‌و ته‌له‌فۆنه چۆن گه‌یشتۆته دارابی‌و پێوه‌ندی گرتنه‌كانی دارابی به‌م مۆبایله له‌گه‌ڵ كێ‌یه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان. عه‌باس راحل كه تیری خه‌لاسی به قوربانیانه‌وه ناوه به حه‌بس مه‌حكووم كراوه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێ كه قه‌ت رزگار بكرێ. عه‌بدولڕه‌حمان به‌نی‌هاشمی كه به ده‌ستڕێژی تیربار رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی تیرۆر كرد‌و ده‌ستی له كوشتنی كه‌سانێكی دیكه‌ش دا هه‌بووه، ئێستا له ئێرانه‌و یه‌كێكه له ئه‌ندامه به‌رچاوه‌كانی حیزبی مۆئته‌له‌فه‌ی ئیسلامی‌یه.
حسێن موسه‌ویان بالوێزی كۆماری ئیسلامی له ئاڵمان سوێندی خواردبوو هیچ ئاگاداری‌یه‌كی له ره‌وتی تیرۆره‌كه نیه‌و پاشان له دادگا روون بۆوه كه له ته‌داروكات‌و رێكخستنی هێندێك له عه‌مه‌لیاتی تیرۆره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئورووپادا ده‌ستی هه‌بووه، تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی وتووێژی كۆماری ئیسلامی بووه له رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم.
نزیك به ده ساڵ دوای تیرۆری میكۆنووس، ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی بێرلین به پێشنیاری ئێرانی‌یه‌كانی دانیشتووی بێرلین‌و به هه‌وڵی ئه‌وان بڕیاری‌دا تابلۆیه‌كی بیره‌وه‌ری له‌و رووداوه له‌به‌رده‌م ریستورانی میكۆنووس دا دابنێ. باڵوێزی ئێران نامه‌یه‌كی زۆری بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری ئاڵمان نووسی‌و پێوه‌ندی‌یه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌یی‌و شاره‌وانی بێرلین گرت‌و له ئاكامدا توانی له هێنانی ناوی رێكخراوی ئه‌منییه‌تی ئێران له‌سه‌ر تابلۆكه پێشگیری بكات. له تابلۆی بیروه‌ری قوربانیانی میكۆنووس دا به جێی رێكخراوی ئه‌منیه‌تی ئێران وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جینایه‌ته‌كه ناوی كاربه‌ده‌ستانی پێشووی كۆمار ئیسلامی هاتووه.
پێویسته بوترێ كه ناوی ئه‌م زنجیره راپۆرته واته ” له بێرلین هێشتا دادوه‌ر هه‌یه” (در برلین هنوز قاچی هست)مان له چیرۆكێكی ئوستوره‌یی وه‌رگرتووه كه له ئاڵمان دا به‌ناوبانگه‌و حه‌مید نه‌وزه‌ری بۆ ناوی كتێبێكی كه‌ڵكی لێ وه‌رگرتووه.