کاکا / کاکۆ/ کاک/ کاکه ؛
ئه‌مه ناوی ره‌گه‌زێکی کۆن یا مرۆ گه‌لێکی له‌مێژینه‌ی نیشته‌جێ له کێوه‌کانی زاگرۆس [ئه‌سپروز] دێنه ئه‌ژمار که پێشینه و ئاسه‌واره کانیان لانی که‌م پێنج تا شه‌ش هه‌زار ساڵ به‌رله ئێستا ماوه‌ته‌وه .
ڕەگەزیکاسی ؛ توانیویانه به سه‌ر سۆمریه‌کاندا زاڵ بن و ماوه‌ی 500ساڵ ((قه‌ڕنی 18 تا دوازده‌ی پێش زاین حکومه‌ت بکه‌ن.)
[هه‌مه‌دان نامه لاپه‌ڕه494- ده‌روازه‌کاسیان – پ. اذکایی1380. م- مه‌ردوخ ، مێژووی مردوخ لاپه‌ڕه 76-80فارسی]
شوێنه‌وار و دۆزراوه‌ی ئه‌وتۆ هه‌ن که هه‌بوونی کاسیه‌کان له ناوچه‌کانی هۆرامان ، هه‌رسین ، کرماشان و لۆڕستان ئاشکرا ده‌کات.ناو، ناتۆره‌و ده‌سکردی به‌جێ ما‌و وه‌ک : کاسه ، کووزه یا زیوه‌ر و خشڵی ژنانه ، زین و له‌غاو بۆ ئه‌سپ ، ئه‌ڕابه‌ی ئه‌سپ ئه‌م وته زیاتر ده‌سه‌لمێنێ.
به‌شێک له خواله ،هێما= ، بۆت ) هی ئه‌و سه‌رده‌مانه تا ئه‌م داوییانه له هورامان هه‌رمابوون.)
خواله‌ی ” مێردۆک” جێگیر کراو له شاخی شاهۆ لای سه‌رووی شاری پاوه ، به‌رانبه‌ر شاخی ئاته ژگا (ئاته‌شگا) له پشتی شاخی ” که‌نده‌ڵه” – تاپۆ به‌ردینه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی پاوه به ئه‌م نێوه ناسراوبوو . وه‌ک له مێژوو دا ئاماژه‌ی پێ کراوه له‌وه ده‌چێ مێردۆک هه‌ر هه‌مان خودای ئاشووری ، بابلی ، کاسی و سۆمریه‌کان بووبێ.
” سه‌ریاس ” ناوی گۆندێک نزیک مله‌ی شاره‌دێ شمــشێر ده تا پازده کیلومێتر دوورتر له پاوه به‌ره‌و شاری کرماشان ، وه‌ک خواله‌ی خۆر نێو بانگی مێژوویی هه‌یه. ” سۆریاش ” نێویتری ئه‌م خواله له لای کاسیه‌کان بوه.
“کشۆ” /” که‌شۆ” که به هورامی (که‌ش))گۆ ده‌کرێ له زمانی بابلی دا ئازا ، به جه‌رگ ، پاڵه‌وان و نه‌به‌ز لێک دراوه‌ته‌وه . له ڕاستیدا ناوه هۆرامیه‌که‌ی جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی له گه‌ڵ ناوه‌رۆکه‌مێژوویه‌که‌ی نیه.
که‌ش ، که‌شه‌وان، کاشی ، کاسی ، که‌شیه‌کان، بۆ ئه‌و گروپه له کێو نشینه‌کان [ژیاری نێو ده‌ڤه‌ره شاخاویه‌کان ] لێک ده‌درێته‌وه. گۆڤاری هه‌زار مێرد ژماره 12 ساڵی 2000 سلێمانی.
له ناوچه‌ی هۆرامان ئه‌م وشه‌گه‌له هه‌ر ئێستائه‌و مانا‌و نێوه‌رۆکه‌یان پارێزراوه.
کاشۆ / کوشی/کاش /کاشتۆ، خواله‌ی هێز بووـ گن .هه‌روه‌ها خواله‌ی ئاسمانی ئاوی ڕه‌نگ [ـ کەوەـ (شین).
که‌شۆ/ که‌ش/ که‌شه‌وان- کاسی یا کاشی له وته و ناوه‌رۆکدا له گه‌ڵ به جه‌رگ و ئازا هاوتایی یان هه‌یه . مرۆڤ ترسنۆک ناتوانی که‌شۆ یا که‌شه‌وان بێ تایبه‌تمه‌ندی که‌شه‌وانان وه‌ک ئازایه‌تی و نه‌ترسی هەموو کاتێک ده‌س نیشان کراوه.
به هورامی که‌ش ،شاخی ڕژد ، که‌شه وان به که‌سێک هێز و توانای سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر شاخی سه‌خت ،ڕێگای ئاسته‌م و خۆ ڕاگری باشی هه‌یه ده‌وترێ.
]گۆڤاری هه‌زار مێرد ژماقره 12 لاپه‌ڕه 37[ .
” کاشی / کاشتۆ/ کاشته‌ر ” ( ئاوایی کاشته‌ر) له سه‌ر ڕێ کامیاران بۆ پاڵنگان ، بناری ڕۆژهه‌لاتی شاهۆ ناوچه‌ی بێڵه‌وار .
” ئه‌کاشه” / “ئاکاشی ” له قه‌راغ ئه‌م دێیه وه‌ک شوێنی پیرۆز [چاک]]زیاره‌تگای خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه و وه‌ک پێغه‌مبه‌ر ناو‌و ده‌نگی هه‌یه.
له‌وه ده‌چێ کاشتۆ یاکاشۆ یه‌کیتر له خواله کانی ڕه‌گه‌زی کاسی بووبێ و پاش په‌ره پێدانی ده‌سه‌لاتی ئێسلام بۆ به‌ر گری له بێ حورمه‌تی و پارێز گاری لێ کردن به پێغه‌مبه‌ر ناو دێر کرابێ . [ئەم ناوە لە گەڵ عەکاشەی دەسکردی عەرەبان جیاوازی و ناموویی لە وێژەی کوردی‌دا پێوە دیارە.]
گۆڤاری هه‌زارمێرد لاپه‌ڕه 38 ژماره 12 ده‌نووسی : ” کۆسای له سه‌ر چاوه مێژوویه‌کاندا بۆ ناوی کاسی – کان هاتوه ” .
یه‌ک له تیره به ناو‌و ده‌نگه کانی سه‌رده‌مانی کۆن که پێنج تا شه‌ش هه‌زا رساڵ له‌مه‌وبه‌ر له زاگرۆس ژیاون له هورامان و کرماشان ئه‌سپ –یان به خێو کردوه کاسی – کان بون .
15.04.2003 لە تلوزیۆنی جمهوری ئێسلامی ئێران – تاران ژنێکی پسپۆڕ که وێ ده‌چوو ئۆروپایIRIB بێ سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌ی ئه‌سپ وتاری ده‌دا ، وتی:
پێش سێ هه‌زار ساڵ هورامیه‌کان بۆ ئه‌وه ڕه‌گه‌زی ئه‌سپه‌کانی ئه‌م ناوچه له شاخه‌کاندا زیاتر به‌هێز بکه‌ن ، جۆره ئه‌سپێک که سمی به قه‌وه‌تی هه‌بوه له تورکمان سارا (ترکمن صحرا))هێناوه بۆ هورامان و له گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی ئه‌سپه خۆماڵیه‌کان تێکه‌ڵیان کردوه. ئه‌وه بوه به هۆی خۆڕاگری زیاتری سمی ئه‌سپ له هورامان ، چاکتر ڕۆیشتن له شاخه ڕژدو سه‌خته‌کانی ئه‌وێ.
دیاره له کۆنه‌وه هورامیه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له تێکه‌ڵ کردنی تۆی ،سپرمی) گوێ درێژ و ئه‌سپ ماڵاتێکی به قه‌وه‌تتریان به ناوی ” ئێستر” به‌رهه‌م هێناوه که چه‌شنی ده‌س په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌ی هه‌ێج (ئێستری هه‌جیجیه‌کان له ده‌ڤه‌ره‌که ناوبانگی خۆی هه‌یه. له‌وه ده‌چێ مه‌به‌ستی وته‌که‌ی ئه‌و ژنه پسپۆڕه ئه‌وه بووبێ .
ئه‌سپه‌رێز: گوندێکه له به‌رانبه‌ر هه‌جیج هه‌ڵکه‌وتوه . “ئه‌سپه‌رێز” له وشه‌دا وه‌ک گۆڕه‌پانی به‌رین لێک دراوه‌ته‌وه به‌لام له‌م شوێنه شاخاویه گۆڕه‌پانی به‌رین هه‌بوونی نیه . وێ ده‌چێ ئه‌م ناوه وه‌رگیراو له ناوه ئه‌وێستاییه‌که‌ی ئاڵ‌و کۆڕ پێ کراو به زاگرۆسی یۆنانیه‌کان بی که به پێ گێڕانه‌وه‌که‌ی شانامه‌ی فێرده‌وسی و حه‌وانه‌وه‌ی ڕۆسه‌می زاڵ له‌و شووێنه چڕوپڕه شاخاویه تا ئێستا پارێزراو مابێته‌وه. له هه‌مانکاتدا شوێنی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و ڕه‌گه‌زه له ئه‌سپی باس کراو بووبێ.
له شانامه‌ی فێرده‌وسی دا “شاخی ئه‌سپه‌ریز[اسپروز]وله کتێبی ئه‌وێستا بندهش فه‌سڵی 12 به‌ندی 29 و 36 اسپروج= ئه‌سپه‌رێزه‌تا(بە هۆرامی کۆن)ـ و به وته‌ی یۆنانیه‌کان “زاگرۆس” نێو دێر کراوه. شاخی شاهۆ که ئه‌وێستا به ” ئه‌شا ـ وەهوو ،شانامه به شاهۆ نێوی هێناوه به‌شێک له ئه‌سپروز به حساب هاتوه‌و وه‌ک ناوی پیاو له کۆنه‌وه ناسراوه،
که‌سانی به ته‌مه‌ن له شاری پاوه پێش 45ساڵ هه‌بوون که ناوی ئه‌م شاخه (شاهۆ)-یان به ئه‌شاهۆ گۆ ده‌کرد . دیاره خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری جوانڕۆ شاوه -ی پێ ده‌ڵێن . به‌ڕێز حشمه‌ت شیانی شاره‌زای زمانی په‌هله‌وی و مامۆستای پێشوو له شاری پاوه دانیشتووی ئامریکا له‌و بڕوایه دایه ، نێوی ڕاسته قینه‌ی ئه‌م شاخه ده‌بێ ” ئه‌شاوه‌هو” بێت ..
چنین گفت شاهو-ی بیدار دل
که ای پیر دانای بسیار دل
ایا مرد فرزانه تیز ویر
ز شاهو-ی پیراین سخن یاد گیر
]شانامه‌ی فێرده‌وسی بیژن – ص630– کتێبی حسین شهیدی مازندرانی [
له داستانی خانی پێنج له حه‌فت خانی ڕۆسته‌م دا هاتوه:
نیاسود تیره شب و پاک روز
همی ڕاند تا پیش کوه اسپروز
بدانجا که کاوس لشکر کشید
زدیوو ز جادو بدو بد رسید
]دیوانی شانامه – ڵ 127[.
له خانی شه‌شه‌م له حفت خان دا دیسان فێرده‌وسی ده‌ڵێ :
چو برگشت خورشید گیتی فروز
بیامد دمان تا به کوه اسپروز
ز اولاد بگشاد خم کمند
نشستند بزیر درخت بلنــد
[دیوانی شانامه – ل 128] . له فه‌رهه‌نگی شانامه (حسین شهیدی مازندرانی، ل -586نووسیویه‌تی :
ئه‌م نێوه له “بندهش
ا’س پروزasprucهاتوه و ئۆستاد پوورداود نووسیویه‌تی له فه‌قه‌ره‌ی 19ی “ڕام یه‌شت “یه‌شتی 15هاتوه . که ئه‌ژدیهاک له کویرنته[کرند] له سه‌ر ته‌ختی زێڕینبوووایۆ فریشته‌ی با قوربانی پێشکه‌ش ده‌کا. کویرنته هه‌نوو ده‌بێ .ئەو گونده چکۆڵه‌یه له جێگایه‌ک که زۆحاک قوربانی پێشکه‌شی فریشته‌ی “با وایۆ] کرد ، له سه‌ر شاخێک هه‌ڵکه‌وت بێت له نێوان بابل و ئێران …ئه‌وه درێژەی هه‌ر هه‌مان شاخه که له بند هش فه‌سڵی 12 به‌ندی 29 و 36 به ئسپروج و له شانامه به ئسپروز ناو دێر کراوه. و یۆنانیه‌کان زاگرۆس- یان پێ وتوه.
تاریخ قدیم شرق .ص 198
تاریخ اسپروز ، ده‌س نووس. حشمت شیانی ، ئامریکا
ئه‌سپه‌رێز وه‌ک شوێنی پشوودانی ڕۆسه‌م پاڵه‌وانی چیرۆکه‌کان نێوی هاتوه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵکه‌وتی ئاسته‌می شاهۆ وه‌ک شاخی چڕ و به هاسانی ده‌ست وێڕا نه‌گه‌یشتوی زاڵ به سه‌ر پێده‌شته‌کانی شاره‌زوور تا سلێمانی هه‌ولێر و که‌رکوک له به‌ر چاو بگرین ڕه‌نگه نه ته‌نیا شوێنی ئه‌من بۆ حه‌سانه‌وه‌و خۆ حه‌شاردانی زۆر له میرو مه‌زنان و گه‌نجینه‌کانیان بووبێ ده‌گونجێ وه‌ک پاڵپشت له کاتی مه‌ترسی و لێ قه‌ومان به درێژایی مێژوو که‌ڵکی لێ وه‌ر گیرابێ.
نزیک له ئاواییه کانی نیه‌ر و ته‌نگیسه‌ر که دوو دێ – ی ناوچه‌ی هورامانن ، دیسان له لای باکووری ڕۆژئاوای شاری پاوه خوارووی شاخی ده‌ربه‌ند بناری ڕۆژئاوای شاهۆ ئه‌شکه‌وتی مه‌زنی ئه‌و تۆ هه‌ن که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌گه‌کله” مه‌ڕه‌سپان ” ئه‌شکه‌وتی ئه‌سپ – یان پێ ده‌ڵێن .
“بڵ” سه‌رچاوه‌ی کانیاوێکی به نێوبانگ له هورامان . هه‌ڵکه‌وتووی لای خوارووی هه‌جیج [قه‌راغ چۆمی سیروان] لای بابلی –کان خواله‌ی پیرۆز بۆ ئاوه‌دانی و سه‌رچاوه ژێر زه‌مینیه‌کان ناوی هاتوه.
ساڵی 1750 پێش زاین حه‌مورابی پاشایه‌تی سۆمێر و ئاکدی نه ناوی خۆی کرد. پانتایی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی تا لای هورامان په‌ره پێدا به گوێره‌ی ئاماژه مێژوویه‌کان له‌وه ده‌چێ ناوی ئه‌م سه‌رووچاوه “بڵ” به‌سراوه‌یی به باوه‌ڕی ئایینی ڕه‌گه‌زه هه‌ره کۆن و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه هه‌بێ .. ناوی “بڵ” هه‌م له به‌رده نووسی ئاشووریه‌کان [هورامان ته‌نگیوه‌ر نزیک پاڵنگان شاخی زینذانە]و هه‌م سه‌رپێڵی زه‌هاو به‌رده نووسی ئانوو بانینی پادشای لۆلۆبی وه‌ک خواله‌ی پیرۆز هاتوه..
بڵ)، ناوچه‌ی “بێله‌وار”مه‌سکه‌ن ، قه‌ڵا یا ماوای بڵ” نێوان کامیاران و پاڵنگان هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌یه‌ک له ( ورمـێ به نێوی ” ده‌شته‌بڵ” نێوبانگی هه‌یه.
“بۆڕیاش” : لای ڕه‌گه‌زی کاسی خواله‌ی هه‌وره‌گرمه و باران بوه.
بۆڕه / بۆڕنای / بۆڕه بۆڕ/ بۆڕیه/ بۆڕیه ئاو و بۆڕیده‌ر [ ناوی گوندێکی هورامان= قه‌ڵای بۆڕیه‌کان ] ده‌بێ له نێوی ئه‌م خواله‌یه وه‌ر گیرابێ.
ئاو کێشان و کاناڵ کێشان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاو به پێ ناو و نیشانی به جێماو یه‌کێ له ئاسه‌واره ده‌سکرده‌کانی سه‌رده‌می ژیانی ڕه‌گه‌زی کاسی ده‌ژمێردرێ .
له ته‌نیشت سه‌رچاوه‌ی ئاوی شاری پاوه ” هه‌وڵی” شوێنێک به ناوی کۆسه هه‌یه. هه‌ر له‌م شاره ـ پاوەدا له کۆنترین گه‌ڕه‌ک که ” قه‌دیم شار-ی” پێ ده‌وترێ ، کانی ئاوێکی تایبه‌ت به ژنان هه‌یه ، کۆسی ئاوان ئه‌و ئاوه که کۆسی کێشاویانە، پێ ده‌وترێ..
ئاوی ئه‌م کانی ژنانه‌یه له سه‌روو چاوه‌ی “هه‌وڵی” ڕا کاناڵ کێشی کراوه .دیاره مێژوێکی ده‌سنیشان کراو بۆ ئه‌م کاناڵ کێشانه له به‌رده‌ست دا نیه). ئه‌م گه‌ڕه‌که به درێژایی مێژووی خۆی چه‌ند ناوی گۆڕیوه.
“شێخه‌ڵیان ” یا ” شێخ ئاڵیان” ئه‌مه به پێ وێ چوونی ناوه‌که و ڕوون کردنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه به هێز ده‌کا که نێوی “شێخۆ ” و خه‌ڵکی سه‌ربه شێخۆ وه‌ک له نێوه‌رۆکی ناوی گه‌ڕه‌که‌که ده‌رده‌که‌وێ له خواله‌ی پیرۆزی کاسی وه‌رگیرابێ.
له موسیقی و گۆرانی هورامیدا چه‌ند به‌زمی جیاواز هه‌یه ، که هه‌ر کامه‌یان به شێوازێک ده‌وترێنه‌وه . گۆرانی شێخانی یه‌ک له‌م به‌زمانه ده‌ژمێردرێ . به پێ کۆن بوونی ئه‌م به‌زم و ئاهه‌نگه خۆمالێانه که مۆرکی ڕه‌سه‌نایه‌تی ناوچه‌که‌یان پێوه دیاره ، ئه‌و ئه‌گه‌ره به دوور نازاندرێ که ئه‌م گۆرانیه[شێخانێ]بۆ په‌سنی”شێخۆ” خواله‌ی پیرۆزی ئایینی خه‌ڵکی ناوچه‌که وترابێته‌وه.
پاشتر که ئایینی ئێسلام کرا به ئایینی به‌شی زۆری خه‌ڵکی ناوچه‌که و شێخ و خه‌ڵیفه جێگای خواله ، پیر‌وز وهێما پیرۆزه ئایینیه کۆنه‌کانی گرته‌وه ئه‌م به‌زم و ئاهه‌نگه دێرینانه ناو‌و ناوه‌رۆکه که‌یان بۆ به‌زمی شێخانه واته په‌سنی شێخ و ڕێبه‌ری نوێی ئایینی گوازراوه‌ته‌وه.
به‌رله سه‌رده‌می زه‌رده‌شت خه‌ڵک خوای زۆریان هه‌بووه . هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی سرنج ڕاکێش که مرۆ ده‌ستی وێڕا نه‌گه‌یشتوه “هێما” بۆت ، خواله وتاپۆی دڵخوازیان بۆ ساز کردوه. له ده‌یر و بۆتخانه‌کان قوروانی و نه‌زرو نیازیان پێشکه‌ش کراوه [ص بابایی- ط علیار، نیمروز –له‌نده‌ن ، ژماره 807جومعه 1/7/1383]
له نزیک هه‌جیج ئه‌شکه‌وتێک هه‌یه به کونی ” به‌غا ” حه‌شارگه‌ی به‌غ – بۆتهـ کان نێوبانگی ده‌ر کردوه .
زۆر پێش له سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی ئێسلام و پاشتریش به‌شیکی زۆر له خه‌ڵکی هورامان وه‌ختایێک جوله‌که (مووسایی) بوون . ناوێکیتری کۆن ترین گه‌ڕه‌کی پاوه گه‌ڕه‌کی مووسایانی پێ ده‌وترێ .
(ساڵی 1381 “کتێبی ئه‌فسانه‌ی هورامان ” به قه‌ڵه‌می تێکۆشه‌ر ڕه‌حمه‌تی کاک باقی سه‌فاری شاعێر و نووسه‌ر خه‌ڵکی پاوه چاپ کرا.یه‌ک له سێ به‌سه‌رهاته نووسراوه‌کانی نێو ئه‌م کتێبه بۆ مووسا پێغه‌منه‌ر و که‌رامه‌ته‌کانی له فۆلکلۆر و وێژه‌ی سینه به سینه‌ی هورامی ته‌رخان کراوه .
مامۆستا مه‌ردوخ کوردستانی له ” مێژووی مه‌ردوخ ” باسی ڕه‌چه‌ڵه‌کی کورد ده‌کا ، نێو براو فه‌رموویه‌تی:
“طوایف اصلیه قسمت اول ، یعنی اکراد غه‌رب که مشهور به طوایف زاگرۆس هستند ، از این قرارند : لۆلۆ، گۆتی کاسو یا کاسی ، سوبارو یا سوباری یا شوباتی = هوری.
طوایف اصلیه قسمت دوم از این قرارند : ماد، نایری، کاردوخ . این هفت طایفه طوایف اصلی گروه کرد اند ، که بعدا” طوایف فرعیه از آنان مشتق و منشعب شده که هر طایفه مبدل به چند تیره گشته…..” [تاریخ مردوخ .ص 73
هه‌مان سه‌رچاوه له لاپه‌ڕه‌ی 76 دا دده‌ڵێ :
“طایفه کاسو یا کاسی ، این گروه شعبه‌ای از گروه زاگرۆس اند ، یعنی قسمت کرد آرارات که اول مرتبه در منطقه کرمانشاه دیده شده‌و در آن‌جا سکونت داشته اند . یعنی لفظ کاسو لهجه آکاد و آشور است و در لهجه کردی کاکۆ یا کاکه و در لهجه پارسی کاکا می‌گویند . کلمه کاکاوند کاکه‌وه‌ند از این جا سر بر آورده .در نواحی سنندج، سنه) هم چنین قریه‌ای به اسم “کاکۆ” هست .[کاکۆ زه‌که‌ریا] .] شاید سکنه اصلی آن جاها از این گروه بوده اند.
به کارهێنانی وشه‌ی “کاکه” به واتای براگه‌وره ، ڕێز‌و قه‌در دانان بۆ که‌سانی به ته‌مه‌نتر ،و وشه‌ی “کاکه‌یی”بۆ دیندارانی ئایینی کوردی ارسان له هورامان ، کرماشان ، ئیلام به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی زیاتری ڕای مامۆستا مه‌ردوخ له‌م پێوه‌ندیه دان.
فه‌رهه‌ه‌نگ لۆغه‌تی”عمید” [ فارسی] ده‌نووسێ : “کاسو/ طایفه قدیمی درغرب ایران سکنا داشته اند . قدمت آنها از اقوام سومر و آکاد که از سه هزار سال پیش از میلاد در جنوب بین النهرین تشکیل حکومت داده‌اند کم‌تر نبوده ، در ساختن اشیاء مفرغی و آهن مهارت داشته اند .
هه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه سه‌باره‌ت به وشه‌ی “کاکه” ده‌ڵێ : ” کاک/ مردم و مردمک چشم ، مرد – مقابل زن، کاکو برادر بزرگ .
ئیجیجی !
جێ گۆڕینی ساکار و به وته‌یه‌ک سوانی پیته‌کان له سه‌رده‌مه جیاوازه‌کاندا هۆکاری گۆڕینی جۆر‌و مێلۆدی ئاخاوتن و جاری واهه‌یه به لاڕیداچوون و شوێن بزر کردنی ڕاستیه مێژووییه‌کانی لێ که‌وتوه‌ته‌وه.
بۆ وێنه ده‌کرێ جێ گۆڕکێ پیته‌کانی ” ئی ” به “هی ” یا “هه” وه‌ک :
ئێوه= هێوه = هه‌وه .
ئه‌ی هاوار = هه‌ی هاوار .
ئێوار = هێوار .
ئێمه = هێمه = هه‌مه .
ئیجیجی = هه‌جیجی .
ئیجیجی/ هه‌جیجی لای بابلیه‌کان وه‌ک خێوی زه‌وی ،خودای پله خوار وخزمه‌تکاری خودایانی باڵاده‌ست نێوی هاتوه و په‌رستگه‌ی تایبه‌تی هه‌بوه .له هه‌ڵبه‌ستی پاڵه‌وانی ئاترا حاسیس دا هاتوه … ئه‌رکی کشت و کال و خزمه‌ت کردن به خوداوه‌نده گه‌وره‌کان خرایه ئه‌ستۆی ئیجیجیه‌کان . موبد ، شێخ و مه‌شایخ ،ئه‌وان وه‌ک مرۆی ئاسایی له گه‌ڵ مه‌ینه‌ت و چه‌رمه‌سه‌ریکان دا ئه‌ژیان . ئه‌وه بوو که تووڕه بوون و له ئاست وه‌زعی ناله باری خۆیان شۆڕ‌شیان کرد.
ده‌شته به پیت و به‌ره‌که‌ته‌کانی شاره‌زوور ،سلێمانی ، هه‌ولێر و… له مه‌ڵبه‌ندی دووچۆمان و قه‌راغی سیروان گرینگی پێدان به کشت‌و کاڵ به پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می ئێمه له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی سرنجدانی مرۆ به به‌رهم هێنان بیرۆکه‌ی به‌ره‌که‌ت پێبه‌خشین ، قوربانی بۆ کردن کاتی هه‌ڵ گرتنی به‌رهه‌م و دیاری کردنی هێما و خۆدای پیرۆزی خستوه‌ته نێو زه‌ینی ئه‌م خه‌ڵکه . به‌شێکی ئه‌م داب‌و نه‌ریته هێشتار له کوردستان پارێزراوه.
ئه‌سپروز / زاگرۆس :
وه‌ک پێشتر ده‌س نیشان کرا ئه‌سپروز بەشێک لە بناری شاهۆ ، زاگروس ناوه‌ندی پارێزگاری ئه‌م خواله پیرۆزانه به‌غستان- به‌یت به‌گیه دیاری کراوه. هاوینه هه‌واری پیرۆزی هه‌جیج “گاۆوڵ- کامۆڵ” هێما و خودای به‌ره‌که‌تی زه‌وی و میری زێڕ.
لاپه‌ڕه103مێژووی ماد دیاکۆنۆف]]و هه‌ر له‌و نزیکانه ڕووکار‌ی پاوه ،مۆڵ و ئه‌شنان] مۆڵ شینان ، [ خودای گه‌نم و جۆ و دانه‌وێله به‌ڵگه‌ی متمانه‌ی زیاتر به کۆنتر بوونی مێژووی هه‌جیج و هه‌بوونی په‌رستگەی پیرۆزی هه‌جیجی یا ئیجیجی هه‌زاران ساڵ پێش له‌م ناوچه‌یه دیاری ده‌کا . ئه‌م په‌ستگه‌یه تا ئه‌م دوایانه له ڕووی بێ‌ناو شێواز و مێعماری بۆخۆی به‌شێک له ئاماژه‌کۆنه‌کانی هێشتار پێوه دیار بوو.
هه‌ڵکه‌وتی سه‌رووچاوه‌ی “بڵ” له خواره‌وه‌ی هه‌جیج ، قه‌راغ چۆمی سیروان به‌رانبه‌ر ئه‌سپه‌رێز وه‌ک خودای تۆفان ، ئاو و کانیاوی ژێر زه‌وی ،خودای به‌ره‌که‌ت به‌خشین و باران هێنه‌ر لای کاسی ، سۆمێری، بابلی له سه‌ریه‌ک ناکرێ به هه‌ڵکه‌وت و به‌بێ ڕیشه‌ی قووڵی باوه‌ڕ و پیرۆزی تایبه‌ت و مێژوویی سیر بکرێ.
هێشتار لە کوردستان بە تایبەت لە پاوەو هۆرامان بە گشتی کاتی وشکەسالی وبێ بارانی کارنەواڵی [ویوەباڵێ] واتە پەنابردن بۆ خوالەی وایۆ ـ باوبۆران وبڵ سەرچاوەی ئاوەژێرزەویەکان لە نێو خەڵک دا بە ڕەنگ و ئاڵوگۆڕی ئێسلامی کراو پارێزراوە.
هه‌ج : قیت و قنج، ڕاست، ڕێک و له‌سه‌رپێ وه‌ستاو.
هه‌جه / هه‌چه : تیره‌کی دووسه‌ر که بۆ ڕاگرتنی شوێنێک یا هه‌ر شتێک به مه‌به‌ستی له سه‌رپێ ڕاگرتن و سه‌قام پێ به‌خشین . فرهنگ عمید فارسی. چکۆڵه تصغیرکراوی ناوی هه‌جیج و هه‌جیجی – نوسه‌ر
هه‌ڵکه‌وتی گوندی هه‌جیج واپیشان ده‌دات ئه‌م گونده و ماله‌کانی بون به تیره‌ک بۆ ڕاگرتنی ئه‌و شاخه ترسناکانه به سه‌ر دێیه‌که‌دا شۆڕ بونه‌ته‌وه و بینه‌ر وا هه‌ست ده‌کا هه‌ر کات ڕه‌نگه به سه‌ر ئاوه‌دانیه‌که‌دا بڕۆخێن .
له لایێکی‌تر تیپ و به‌ژن و باڵای به‌رزی خه‌ڵکی هه‌جیج ژن و پیاو قیت و قۆز و رێک و پێک و باریک ئه‌ندام نیشان ده‌ده‌ن .
وته‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و ئاکامه به ده‌سته‌وه ده‌دات که ڕاستی هه‌ڵکه‌وتی سروشتی هه‌جیج و خه‌ڵکه‌که‌ی له گه‌ڵ واتا نێوه‌رۆک–ی وشه‌ی هه‌جه / هه‌چه فه‌رهه‌نگی عمید بە ته‌واوه‌تی یه‌ک ده‌گرن.
Karl Hadang کارل هادانگ نووسه‌ر و لێ کۆله‌ری ئاڵمانی ساڵی 1930 زاینی پاش لێ کۆڵێنەوە لە نووسراوەکانی ئۆسکارمان لە ناوچه‌کانی گۆران ، که‌نوڵه و هورامان کتێبێکی له ژێر سه‌ردێڕی (که‌نوڵه‌ی هورامانی ، باجه‌ڵانی به‌زبانی ئاڵمانی نوسیوه.
نێوبراو سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌زی کۆسه و هه‌جیج و هه‌جیجی ده‌ڵێ :
“کۆسه ده‌بێ له ڕیش – ه‌وه هاتبێ ، ئه‌مه وته‌ی مینورسکی یه”. ئه‌م نووسه‌ره بۆ خۆی ده‌نووسی:
” له‌وه ده‌چێ کۆسه ڕه‌گه‌زی نیشته‌جێ بوه‌کانی هه‌جیج بگه‌ێێنێ . خه‌ڵکی هه‌جیج خۆیان له نه‌سڵی حه‌وت ده‌روێش به سه‌رۆکایه‌تی که‌سێک به نێوی کۆسه ده‌ناسێنن . ئه‌مه به جۆرێک ئه‌وه ده‌گه‌یێنی که ئه‌م خه‌ڵکه به‌پێ هه‌ڵسه‌نگاندنی قسه کردنیان (شێوه‌ی ئاخاوتن) پێوه‌ندیان به زازا – کانه‌وه دیار بێ ئاخاوتنی خه‌ڵکی هه‌جیج و هه‌ڵسه‌نگاندنی له گه‌ڵ ده‌ورو به‌ری – 15گوند – دڵنیایی من به کۆسه- زازایی بوون زیاتر ده‌کا .لاپه‌ڕه 18- 19 کتێبه‌که‌ی کارل هادانگ پێداگرتن له سه‌ر حه‌وت ده‌روێش و کۆسه …
حه‌وت ده‌روێش: به دوور نیه هه‌ر هه‌مان موبد و که‌سایه‌تی متمانه پێ کراو و خودایانی پارێزه‌ری خواله پله یه‌که‌مه‌کان بووبن که پله‌ی پیرۆزییان له به‌ر خزمه‌ت به خواله مه‌زنه‌کان پێ به‌خشراوه کۆسه ده‌بێ له ئه‌ژماری ئه‌و خواله مه‌زنانه به حسێب هاتبێت . په‌ره‌ستگه‌ی کۆسه تا ئه‌و دواییانه له شکڵ و شێواز ومێعماری تایبه‌ت دا به چه‌ند نیشانه‌یێک له ئایینه پیرۆزه کۆنه‌کانه‌وه پارێز راوبوو . چه‌ند ساڵێکه کۆماری ئێسلامی به گۆیره‌ی باوه‌ڕی خۆی شێوازی په‌رسته‌گه‌که‌ی هێناوه‌ته سه‌ر سه‌بکی مێعماری ئێسلامی تا ڕاستیه مێژووییه‌که زیاتر به قازانجی بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان ئاڵ‌و گۆر پێ بکه‌ن.
مێژووی مه‌ردوخ لاپه‌ڕه 76 دیسان له پێوه‌ندی ڕه‌گه‌زی کاسی ده‌ڵێ ؛ ” گروه کاسی یا کاسو معروف به اکراد خورشید پرست بوده اند” .
ئه‌وه به گشتی له سه‌ر ئه‌و ڕاستیه پێدا گری ده‌کات که هه‌جیج و ناوچه‌که له سه‌ر یه‌ک زۆر کۆن و مێژوویی بێته ئه‌ژمار و نێو هێنانی هه‌جیج به ” سیدعبیدولا “برای ئیمامی هه‌شته‌می باوه‌ڕمه‌ندانی شێعه ئیمام ڕه‌زاکه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئایینی شێعه له ئێران به مه‌به‌ستی تایبه‌ت پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن له گه‌ڵ ڕاستی ناگونجێ.
له هه‌ر ده‌وره‌ێه‌کدا که‌سانی ئایینی لاینگری ده‌سه‌لات یا مێژوو نووسانی مه‌به‌ستدار و دژ به باوه‌ڕیه کۆن و مێژوویه‌کانی کورد ، ده‌سنیشانیان کردوه “عه‌بیدوڵا” له به‌ر زڵم و زۆری عه‌باسیه‌کان ،خه‌لیفه‌کانی ئێسلام له به‌غدا ڕووی له هه‌ورامان ناوه و له هه‌جیج گیرساوه‌ته‌وه!! به‌شێک ده‌گێڕنه‌وه هه‌ر به منداڵی هاتوه !
پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م منداڵه هێشتار باڵق نه‌بوه هه‌ورامانی له کوێ ناسی ؟ بنه‌ماڵه‌که‌ی چؤنچۆنی هه‌روا به‌هاسانی لێ گه‌ڕان وێرای ئه‌و هه‌موو دۆژمنه به‌ده‌سه‌لاته که ئه‌و کات به باوه‌ڕی توندی ئێسلامی وڵاتیان بۆ خه‌لیفه قورغ کردبوو و که‌سێک وه‌ک بابه‌ک خوره‌م دین ده‌ست به‌سراو ڕه‌کێشی ژێر شـمشێری بێڕه‌حمی خه‌لیفه ده‌که‌ن ! زیاتر له هه‌زار ساڵ پێش له به‌غدا که ئێشتاش ده‌رکه‌وتن له‌م شاره و گه‌یشتن به هورامان زۆر دژوار ده‌نوێنێ “عه‌بیدولا”ئه‌و ڕێگا سه‌خت و هه‌ڵه‌مووته تا هورامان بپێوێ ؟!
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی هورامان له ژێرزه‌بری موسڵمانان کراوە بە موسڵمان، خۆ خه‌ڵکئ ئه‌م ده‌ڤه‌ره شێعه نه‌بوون زیاتر له‌وه نه‌هاوبیرێکی له گه‌ڵ بوه و نه ئه‌و توانایه‌ی نواندوه تاقه که‌سێک بهێنێته سه‌ر باوه‌ڕی ئایینزای خۆی واته بیکات بە شێعه مه‌زه‌و! خۆ له گه‌ڵ خه‌ڵکی باوه‌ڕمه‌ندی یارسانـئه‌هلی حه‌ق) نفوسی به‌رچاوی ئه‌وکاتی ناوچه‌که تێکه‌ڵاویه‌کی نه‌بوه)[.نێوی له هێچ نووسراوێکیان دا نیه.خۆ باوه‌ڕیشی به ئایینی زه‌رده‌شت نه‌بوه.چ کتێب ونووسراوێک له‌م ئیمام زاده به جێ نه‌ماوه! ئاسه‌وارێک له خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و پزشکی ده‌ر نه‌که‌وتوە .. ئه‌ی بۆ هاتوه و ده‌بێ به چیه‌وه سه‌رقاڵ بووبێ ؟! سه‌رباری ئه‌مه مه‌زه‌وی هه‌نووکه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که له گه‌ڵ ئەو “سید عبیدوڵا ” یه‌ک ناگرێته‌وه.
ماوه‌ته‌وه بوترێ “عبیدوڵا” و چیرۆکه ساز کراوه‌که‌ی به‌رهه‌می ده‌سه‌لاته ئایینیه‌کانی چه‌ند سه‌رده‌می جیاواز و زاڵ له ناوچه‌که‌دایه . به‌رهه‌می سیاسه‌تێکی ژێرانه و مه‌به‌ستداری سیاسی ئایینیه تا به‌ڵکوو پێگه‌ی پیرۆز و به هێزی ئایینی خۆماڵی و نه‌ریته به جێ ماوه‌کانی بڕوای دێرینی خه‌ڵک ، داب و که‌له‌پووری ڕه‌سه‌ن و پارێزراو به تایبه‌ت له‌م ناوچه تووشی به‌لاڕێ دابردن و نه‌مان بکه‌ن . به خۆشیه‌وه ئه‌و ڕێ و شوێنه دزێوه نه‌ک هه‌ر جێی نەگرتوو و سه‌قامگیر نه بوه ، ئه‌وه تا خه‌ڵکی ناوچه‌که ساڵ به ساڵ زیاتر له رابردوو ڕێ‌و ڕه‌سمه پیرۆزه‌کانی خۆیان جێژنی ئایینی پیر شالیار، سۆڵتان بە گه‌رمو گوڕ‌و به شکۆی زێده‌تره‌وه به جێ دێنن . دیارده‌گه‌لی ڕوو له گه‌شه‌ی ئه‌وتۆ ده‌سه‌لمێنێ وته‌و نووسراوی به بێ پشت به‌ستن به سه‌ر چاوه‌ی مێژوووویی و به‌ڵگه‌ی جێ متمانه له نێو کۆمه‌ڵگای ڕوو له‌پێشکه‌وتن ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و کزی دچێ .
به‌پێ به‌ڵگه مێژوویه‌کان هورامان له‌و کات و ساته ده‌س نیشان کراوه دا که “عبیدوڵا” ڕووی له‌وێ کردوه خه‌ڵکی ناوچه‌که نه ته‌نیا شێعه مه‌زه‌و نه‌بوون بگره ئیمانی ته‌واویان به ئایینی تازه سه‌پێندراوی ئێسلام نه‌هێنابوو. واته ئێسلام وه‌ک ئێمڕۆنه‌بببو به دینی پیرۆزی زۆربه‌ی خه‌ڵکه که. خه‌ڵکی هورامان به سه‌دان ساڵ پاشتر له ده‌سپێکی په‌ره‌دان به ئایینی ئێسلام دوای شه‌ڕی زۆر خوێناوی و کوژرانی زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که به‌ره‌به‌ره کران به مسڵمان . بڕوانه شێعره به نێو بانگه‌که‌ی ، هورمزان ڕمان ، ئاتران کوژان .
مامۆستا مه‌ردوخ لاپه‌ڕه‌ی 35 مێژوی کوردستان فه‌رموویه‌تی : ” ئه‌هالی هورامان هه‌ر چه‌ند ڕواڵه‌تی ببون به موسڵمان و نوێژ و ڕۆژوویان به جێ ده‌هێنا ، به‌ڵام تاساڵی 824 ی هێجری له سه‌ر بروا به ئایینی زه‌رده‌شت مابوون…. و نه‌یان ویستوه دینی ئێسلام بپه‌ژرێنن و له ڕێنوێنیکانی پیر شالیارکه له گه‌وره موغه‌کان و گه‌وره هیربودی ئه‌م ناوچه بوه ڕوو وه‌ر چه‌رخێنن .
نه‌گونجاو دێته ئه‌ژمار ئیمام مو‌سا کازم لای ده‌سه‌ڵاتداران و باوه‌ڕمه‌ندانی شێعه ئه‌و هه‌موو جاوجه‌به‌رووته‌ی هه‌بێ به‌ڵام عبیدوڵای برای له‌گۆشه‌یێکی وه‌ک هه‌جیج به‌بێ ئاوڕ لێ دانه‌وه‌یه‌کی شیاو بمێنێته‌وه!
ئه‌وه که سۆلتان ئێسحاق چه‌نده باوه‌ڕی به ئێسلام هه‌بوه ، یارسان ئەهلی هه‌قه‌کان و مێژووی دوور‌و درێژی ئه‌م ئایینه ده‌ری خستوه و حاشا هه‌ڵ ناگرێ. ئه‌وان نه شێعه نه سونه و نه موسڵمان به گشتی به حساب دێن . سولتان ڕێبه‌ری پیرۆزی ئایینی یارسان و ده‌یان کتێب یا ده‌فته‌ری تۆمار کراویان له پێوه‌ندی ئایینه کوردیه ڕسه‌نه‌که‌یان لێبه جێماوه دیاره ڕێشه‌ی باوه‌ڕیه‌که‌یان بۆ ئایینی کۆنی زه‌روانیسم ، مێهر و زه‌رده‌شتی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو ئیمام و ئیمامزاده به ڕاست ڕێگه‌یان که‌وتوه‌ته هورامان و له‌وێ نیشته جێ بوون ، ئه‌وه له به‌ر چێ یه‌کیان ئاسه‌وارێکی له بابه‌ت ئۆسووڵ و باوه‌ڕی ئایینه‌که‌یان که ئایینی پیرۆزی به‌شێکی به‌رچاوی خه‌ڵکی کوردستانه لێ به جێ نه‌ماوه؟
له کاتێک دا شه‌وقی دیوار و گومه‌ز و باره‌گای زێڕینی ئیمام ڕه‌زا ئیمامی هه‌شته‌م و باقی ئیمام و ئیمام زاده‌کان به ژن‌و پیاویانه‌وه له زۆر شار‌و گوندی ئێران چاوی بینه‌ر توشی ڕێشکه‌و پێشکه ده‌کا ، بۆ ده‌بێ ئاوڕێک له هه‌مزه ، ئێسحاق و عبیدوڵا نه درابێته‌وه . ؟ تۆ بڵێ ئه‌وانه کوڕی زڕدایک هه‌وۆ بووبن؟[گۆڕە نێودێر کراوەکانی هۆرامان] هه‌ڵبه‌ت پێش چه‌ند ساڵێک ئاخره‌که‌ی کۆماری ئێسلامی به مه‌به‌ستی نه شاراوه له خه‌ڵک باره‌گایه‌کی چه‌ند مێتری بۆ کۆسه پاش تێکدانی ئاسه‌واره‌مێژوویی و پێرۆزه‌که‌ی سازکرد .و له ڕوومه‌ت و هه‌یبه‌تی جاران به‌تاڵ کرا.
مامۆسای ده‌س ڕه‌نگین و نووسه‌ری مێژووی کرماشان کاکه حه‌مه‌عه‌لی سوڵتانی له کتێبی “قیام و نهضت علویان زاگروس” لاپه‌ڕه36 فه‌رموویه‌تی:
” این مکان ، هجیج در سمت شمال گردنه‌ایست که رودخانه سیروان دیاله در آن‌جا از کوه بیرون می‌ریزد .
کوسج ظاهرا سنگری بوده است . در سال 405 هجری 1014 میلادی حسنویه پدر در محاصره دژ کوشه یا کوشخد که متعلق به حسین بن مسعود یا خشین بن ماسود بود کشته شد “. به نقل از مینورسکی – گوران ص 82-83 [سفرنامه ابودلف ،ص117] .
مەزارێکهه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره شاری هورامان ،هه‌ڵکه‌وتوه که پاش نزیک به هه‌شت سه‌د ساڵ ڕه‌نگه زۆر زیاتر به یاد و بیره‌وه‌ری و بۆ ڕێز گرتن له پیر شالیاری مه‌زن هیربۆدی به نێو بانگ هه‌موو ساڵێک خه‌ڵک به ڕیوره‌سمی شکۆدار کۆمسا جێژن ده‌گرن.
ئێستاکه‌ش وه‌ک مه‌سه‌ڵ هه‌یه که خه‌ڵکی هورامان له ردێن سپی و زانایانی خۆیان پرسیارایان کروه ، که ” قروونێ قه‌دیما یا مارفه‌تو پیرشالیاری ؟” واته قورئان کۆنتره یا مه‌عرێفه‌ت کتێبی پیرشالیار ؟
ڕدین سپی وزانایان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه” مارفه‌تو پێرشالیاری قه‌دیما، قروونێ هیزیکه گوشایشه کوری ئارده‌نش” .”واته کتێبی مه‌عرفه‌تی پیرشالیار کۆن تره قورئان دوێنی تازە – ماوه‌یه‌کی درێژ نیه) ” گوشایشه‌کوێر” باپیره گه‌وره‌ی مامۆستا مه‌ردوخ ” هێناویه‌تی. مه‌ردوخ . مێژووی مه‌ردوخ..
وه‌نه‌ن- وه‌نه‌ند؛ وەک نێوی دوو پادشای ئەشکانی وەنەنی یەک و وەنەنی دوو پارێزراوە.
پردی “وه‌نه‌ن” له به‌ره‌وه‌ی باشوور ئاوایی هه‌جیج له سه‌ر چۆمی سیروان وه‌ک ئاسه‌وارێکی مێژویی و له هه‌مان کاتدا تاقه ڕێگه‌ی پێوه‌ندی و په‌ڕینه‌وه له‌م ڕۆباره پڕ خرۆش و سامناکه به‌ره‌و ئه‌سپه‌رێز ، پاوه و ناوچه‌کانی به‌ره‌که‌ی تری سیروان له‌و ناوچه ده‌ژمێردرا .
پێکهاته یا که‌ره‌سه‌ی به کار هاتوو بۆ پێکه‌وه گرێ دانی خه‌ڵکی و هاسان کاری له هاتوچۆ،په‌ڕینه‌وه به سه‌ر سیرواندا) بریتی له لێک هاڵاندنی لقی داری ڕه‌زی ناوچه به‌شێوه‌یێکی مامۆستایانه و لێزانی ئه‌وتۆ ساز کرا بوو که وێرای جموجۆڵی پرده‌که [بێ سەقام]بوون ئه‌مین و متمانه به‌خش بۆ ڕێبوارنی به حساب ده‌هات .
گاهان زردشت ؛ ئه‌م شیکاریه له سه‌ر نێوی “وه‌نه‌ن” به ده‌سته‌وه ده‌دات . ئه‌مه بۆ خۆی به‌ڵگه‌یه‌کیتر له هاو پێوه‌ندی ڕیشه‌یی ئایینی ، زمانی و یاسایی فه‌رهه‌نگی به هێزی خه‌ڵکی نیشته جی هه‌جیج و ده‌وروبه‌ر له گه‌ڵ مێژوی هه‌ره دێرینه. “هه‌ساره‌ی پیرۆز ، هێز ،هێزی به‌رئه‌نگاری ، باڵا ده‌ستی ،سه‌رکه‌وتن به سه‌ر پێداویستی و سه‌رکه‌وتن به سه‌ر دوژمن دا.گاهان زردشت. رایشلت – جلیل دوستخواه .ص198]
سرۆشتی توڕه و یاخی سه‌رده‌مانی کۆن ، نه‌بوونی تکنیکی ئێمڕۆیی بۆ خۆپاراستن له زیانه‌کانی به تایبه‌ت له وه‌رزی زستانی سه‌خت و به‌هارانی پڕ جۆش و خرۆشی ئاوی کوێستانه دڵ ره‌قه‌کان ، ئه‌ویش له ناوچه‌یه‌کی شاخاوی وه‌ک هه‌جیج ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ ئه‌ستێره و هێما و خودای واتا داری وه‌ک “وه‌نه‌ند ” نه‌بووبی مرۆ چۆن چۆنی توانیبای وره‌ی خۆی به سه‌ر ئه‌و هه‌موکۆسپانه دا زاڵ و به هێز بکا ؟
پردی وه‌نه‌ن له راستیدا ئه‌رکی سه‌رخستن وزه‌فه‌رمه‌ند کردنی خه‌ڵک ، بردنه سه‌ری توانای به‌رئه‌نگاری و باڵا ده‌ستی ئه‌وان بۆ سه‌رکه‌وتن به سه‌ر سروشتی بێڕه‌حم وه‌ک له شرۆڤه‌ی نێوه ئه‌ساتیریه‌که – ی ” گاهان زردشت” هاتوه خاوه‌نداره‌تی ده‌کا.
” ته‌ته” وه‌ک نێوی شاخێکی به‌رز له لای سه‌رووی ڕۆژئاوای هه‌جیج لای ئاشووریه‌کان واته‌ی لۆحی نووسراوی هه‌بوه ، به‌ڵکوو ئه‌م لۆحه له دڵی شاخی ته‌ته وه‌ک شوێتێکی پیرۆزی به‌غستان سه‌رپاکی ده‌یان دیارده و خودای پیرۆز و به هیوای پاراستن له فه‌وتان جێگیر کرابن ،هاوڕێ هورامان له نێو وه‌همی ده‌نگۆ1385. Saral. Persianblog.com].
نازناوێکیتری شاخی شاهۆ که پاشان پێ به‌خشراوه “گه‌نجوور کۆی گه‌نج” به دوور له‌و مێژوه ده‌وڵه‌مه‌نده لێک نادرێته‌وه.
له کۆتاییدا ، هه‌جیج، هه‌جیجی، ئیجیج ،یا ئیجیجی هه‌روه‌ک له وێژه‌ی بابلی دا به پارێزه‌رانی خودایانی مه‌زن و هێمای به‌ره‌که‌ت و ده‌غڵ و دان نێو بانگیان ده‌ر کردوه، سرنجی زیاترمان بۆ لای وته‌که‌ی هادانگ راده‌کێشێ که : ئایا پاشماوه‌کانی حه‌وت ده‌روێش به سه‌رۆکایه‌تی کۆسه وه‌ک راستیه‌کی مێژوویی نه‌وه‌کانی ئه‌و توێژه نین که تا ڕۆژگاری ئێمه زۆرێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ژیان و که‌له‌پووری ڕه‌سه‌نی خۆیان پاراستوه ؟
کۆچی ساڵانه به‌ره‌و هه‌وارگه‌ی گاوۆڵ یا کامۆڵ بۆ په‌نای خودای به‌ره‌که‌تی زه‌وی و میری زێڕ له شاهۆ هه‌روه‌ها پاراستنی جل‌و به‌رگ ، پاپۆش و که‌ره‌سه‌ی پێویستی ڕۆژانه و ده‌سکردی خۆماڵی گڕێدراوی ره‌سه‌نایه‌تی دێرینێ خۆیان که تا ڕۆژگاری ئێمه سه‌ربه‌رزانه پاراستوویانه، هه‌موو سه‌لمێنه‌ری دێرین بوونی کۆسه پیرۆزی مێژوویی پێش ئێسلام و به‌ده‌ر له هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندیه‌ک له گه‌ڵ ئیمامان و که‌سایه‌تی ئایینزای شێعه‌وه‌هه‌بێ.
سدێق بابایی – ئاڵـــمان
کەڵک وەر گیرا لە:
تاریخ قدیم شرق- ص.198
تاریخ اسپروز ده‌س نووس – حشمت شیانی- ئامریکا