شەوی 15ی ئاگوستی 2021 ( 24ی گەلاوێژی 1400ی هەتاوی) هاوڕێی زۆر خۆشەویست و برای گەورەم کاک ئەحمەد کاکەمەمی بەداخەوە بە سەکتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ لە گۆڕستانی سۆلنا لە شاری ستۆکهۆڵم لە نێو ئاپۆڕای ئەندامانی حیزبی دێمۆکڕات و دۆستانی و کوردانی دانیشتووی سوید و بنەماڵەی بەڕێزی بە خاک سپێردرا و دواتر کۆمیتە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە کۆرێکی ماتەمینی لە هوتێل سکاندیک لە ئوپلاندوێسبی بۆ دانا.


