"an independent online kurdish website

ڕۆژی هەینی ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٠، لە بەردەوامیی دسدرێژیەکانی سپای پاسداران بۆ سەر خاکی کوردستاندا، وێڕای تۆپباران، لە هێرشی دڕۆن کەڵکیان وەرگرت.

لە شوێنێک کە پێشمەرگەی کوردستان لە مەئموریەتی گەشت لە بەرزاییەکانی کوردستان بوون، دڕۆنێک بەسەریانەوە گەڕابوو کە بە تەقەی هێزی پێشمەرگە، دڕۆنەکە خرایەخوارەوە.

لاشەی دڕۆنە تێک شکێندراوەکە کەوتە دەستی هێزی پێشمەرگە.

جێی ئاماژەیە سپای پاسدارانی تێرۆریست ڕایگەیاندوە کە یەگانی دڕۆنی ئینتحاری پێک هێناوە و یەکەم کاری ئەو یەگانە، تاقیکاری لەسەر کوردستان بووە.

ڤیدیۆ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی