به‌داخه‌وه زیندان یا به‌ندیخانه به‌شێکه له نمای کۆمه‌ڵگای مرۆڤه، به‌هیوای ئه‌و رۆژه گۆمه‌ڵگای ئینسانی بگاته ئه‌و پله که نمای نانمای زیندان له هیچ گۆشه‌یه‌کی ژیانیدا به‌دی نه‌کرێت!
زیندانی (ئه‌وین)
زیندانی (ئه‌وین- اوین) یه‌کێ له زیندانه به ناوبانگه‌کانی ئێرانه له ناوچه‌ی (ئه‌وین) له (سه‌عادتئابادی) تاران. له‌م زندانه‌دا که‌سگه‌لێکی مه‌زهه‌بی، سیاسی، وه‌رزشی و… وه‌ک ئایه‌توڵا تاڵه‌قانی، ره‌فسه‌نجانی، مه‌سعود ره‌جه‌وی و خوسره‌و گولسورخی زیندان کراون. هه‌روه‌ها گه‌لێ که‌س له (زیندانی ئه‌وین)دا گولله‌باران کراوه. ئه‌و چه‌ن دێره سه‌باره‌ت ده‌ورانی (محه‌ممه‌دره‌زا – شای پێشووی ئێرانه).
له ده‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی کۆماری ئیسلامی له ساڵی (1358 = 1379)وه رۆژانه، هه‌فتانه، مانگانه و ساڵانه له‌و زیندانه‌دا زیندانی گولله‌باران کراوه. سه‌رچاوه: ئه‌نترنێت به‌شی (google) له فارسییه‌وه کردمه به کوردی.
با له‌و چه‌ن دێڕه فه‌یسبووکییه بڕوانین:
{( Nasser Sina: به‌کتاش ئابتین شاعیر و فیلمچێکه‌ری ئێرانی به دوای تووشکرانی به ڤایرووسی کۆڤید له زیندانی ئێڤینی مه‌لا ئه‌تۆمییه‌کانی تاران‌دا گیانی له ده‌ست دا. رۆحی ئه‌م ڕووناکبیره ئازا و ئازادیخوازه و ئه‌ندامه خۆشناوه‌ی یه‌کێتی نووسه‌ران شاد بێ.).
– –
رسته‌ی (زیندانی ئێڤین) له‌و نووسراوه‌دا سه‌رنجی راکێشام، وه‌ک خوێنه‌رێ ئه‌و پرسیارم کرد:
(Said qayshi) : له زیندانی ئه‌وین یا ئه‌ڤین؟)
وه‌ڵام:
( Nasser sina : ئێڤین (به ئینگلیزی Evin) }
– –
نازانم ئه‌و پرسیاره بۆ ئه‌بێ بچێته خانه‌ی زمانی ئینگلیزییه‌وه؟!
له به‌رانبه‌ر ئه‌و کاره (ناشیرینه‌دا) به‌پێویستم زانی ئه‌م چه‌ن دێڕه ئاماده‌که‌م:
زیندانی (ئه‌وین) یا زیندانی (ئه‌ڤین)؟
زیندانی ئه‌وین
له سه‌ره‌وه پێناسه‌یه‌کی کورتی ئه‌و زیندانه‌مان خوێنده‌وه، به‌ڵام با له نمایه‌کی دیکه‌ی بڕوانین.
له حه‌وشی زیندانی ئه‌ویندا ماشینی جه‌رسه‌قیل که کۆمه‌ڵێ ته‌نافی پیا هه‌ڵواسراوه رائه‌گرن، ده‌سته ده‌سته کچ و کور، ژن و پیاو، پیر و لاو به‌و ته‌نافانه‌دا هه‌ڵئه‌واسن، ئه‌و که‌سانه له پیش چاوی زه‌قی زیندانبانان و فه‌رمانده خوێنڕێژه‌کاندا پاش چه‌ن لاقه‌فرته سه‌ریان به باڵای گه‌ردنیاندا شۆڕ ئه‌بێته‌وه.
له ته‌پۆڵکه‌کانی ئه‌ویندا پۆل پۆل مرۆڤی ئازادیخواز گولله‌باران کراوه.
له ئه‌ویندا هه‌زاران نا، به‌ڵکو ده‌یان هه‌زار گۆڵی ئاوات به (فه‌رمانی شاهی) و (فتواهی (ئه‌ڵاهی) بێئاوات کراوه!
- –
زیندانی ئه‌ڤین
ئه‌ڤین
تا ئه‌و جێگه‌ی که ئاگاداری زمانی کوردیم، وشه‌ی (ئه‌ڤین) وشه‌یه‌کی کوردییه واته (دڵداری)، خۆشه‌ویستی و… به عه‌ره‌بی و فارسی واته (عشق و عاشقی).
– –
به‌داخه‌وه به‌ڕیز ناسر سینا که وێژه‌ری رادیۆی کوردییه له سوید ئاگاداری ئه‌و باسه، هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌وه‌یش نییه که پیتی (ڤ) له زمانی فارسی و رێنووسی فارسییدا نییه! ئیتر نازانم چۆن ناوی (زیندانی ئه‌وین، اوین) به‌و کارنامه خوێناوییه‌وه ئه‌کات به (زیندانی ئێفین)؟!
– –
زیندانی ئه‌ڤین
– –
له زیندانی ئه‌ڤینا نابینی سیمای زیندانیی و زیندانبان
به دیواری بڵند نه‌گیراوه ده‌ور و به‌ری وه‌ها زیندان
ده‌رک و ده‌روازه‌ی قوڵف و کۆلۆنی نییه
زیندانیی کۆت و که‌له‌پچه پێویست نییه
زندانیی تامه‌زرۆی دیداری زیندانبانه
زیندابانیش بۆ زیندانیی دڵ بریانه!
…..
…..
12/1/2022
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com