وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه نازانم (نووسین) له چ ده‌ورانێکی ژیانی ئینسان و له چ ناوچه‌یه‌کی ئه‌م گۆی زه‌وییه و له ناو کام ده‌سته له مرۆڤدا سه‌ری هه‌ڵداوه!
نووسین هه‌مان پرۆسه‌ی دووان و ئاخافتنی کار و ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤه که له بری ئه‌وه‌ی به (ده‌نگ) و له (زاری) که‌سێکه‌وه بێته ده‌ر و بگاته به گوێ که‌سانی ده‌وروبه‌ری، به پیت له نووکی پێنووسه‌وه (خامه) دێته سه‌ر رووپه‌ری کاغه‌ز و ئه‌که‌وێت به‌ر چاوی که‌سانی ده‌وروبه‌ری. ئه‌گه‌ر گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ده‌ورانه که (رادیۆ) – (مۆرس) – (ته‌له‌گراف) -(ته‌له‌فۆن) و (ته‌له‌ڤیزیون) له ئارادا نه‌بووه تا وه‌ک ئه‌مڕۆ رووداوه کۆن و نوێکانی ژیان بخه‌نه به‌ر ده‌ستمان، نووسین گرنگترین سه‌رچاوه‌ی زانیاریی مرۆڤ بووه. به‌ڵگه بۆ ئه‌و باسه په‌رتووک (کتێب) که هی هه‌زاران ساڵی پێشه و رووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مانه ئه‌خاته به‌ر ده‌ستمان.
ئینسان و نووسین
وه‌ک ئه‌زانین (ئینسان) ده‌سته‌یه‌ک له بوونه‌وه‌ره‌کانی زه‌وییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که یه‌ک ده‌سته‌یه، به‌ڵام له باری زمانی ئاخافتن و دووانه‌وه له ده‌سته‌گه‌لی جیاوازدا ئه‌ژین، هه‌موومان رۆژانه له‌گه‌ڵیاندا رووبه‌روو ئه‌بین و پێویست به نموونه ناکات – کام له‌و زمانانه خاوه‌نی (رێزمان) و (رێنووسی) تایبه‌تن.
نووسین
نووسین، گێڕانه‌وه‌ی باسێکه بۆ من، بۆ تۆ، بۆ ئه‌م و ئه‌و به گه‌وره و بچووکه‌وه.
هه‌رچه‌ن نووسراوه‌که له باری رێنووس و رێزمانه‌وه رێکوپێک بێت خوێنه‌ر زیاتر هه‌وڵ ئه‌دات بچێته ناخی باسه‌که تا هه‌م چێژی ده‌روونی لێوه‌رگرێ و هه‌م سوود و زانیاری ده‌سکه‌وت.
هونه‌ری جوان نووسین
هونه‌ری جوان نووسین بۆ هه‌موو که‌سێ ده‌سنادات، هه‌موو که‌سێ خاوه‌نی ئه‌و به‌هره نییه
با پێکه‌وه له‌و چه‌ن نموونه که به‌ڕێز (Hussein Barazangi) له فه‌یسبووک دایناوه بڕوانین.
{(ناسنامه‌ی کوردی) – (حه‌سه‌ن زیره‌ک) – (عبدالله په‌شێو) – (کوردستان) – (شێخ ڕه‌زا تاڵه‌بانی) – (خۆشه‌ویستی)}.
له وشانه‌دا هه‌ندێ هێما (نیشانه) به‌و جۆره به‌کار براوه:
{(ناسنامه‌ی کوردی 4 هێما) – (حه‌سه‌ن زیره‌ک 1) – (عبدالله په‌شێو 3) – (کوردستان 2) – (شێخ ڕه‌زا تاڵه‌بانی 3) و (خۆشه‌ویستی 3 هێما)}.
ئه‌و هێمایانه به فارسی پیئێژن (اعراب) و ناوه‌کانیان به‌و جۆره‌یه: {(ضمه) – (فتحه) – (کسره) – (سكون) – (تشدید)….} ئه‌و نیشانانه له عه‌ره‌بیشدا به‌کار ئه‌برێت، به‌داخه‌وه نازانم به عه‌ره‌بی چی پێئێژن بۆ ئاسانکاری ئه‌وانه‌م به ره‌نگی سوور و سه‌وز دیاریکرده.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هێما و نیشانانه له رێنووسی کوردی‌دا نین من وه‌ک تاکێ، وه‌ک خوێنه‌رێکی کورد ناتوانم ئه‌و وشانه که به‌ڕێز (Hussein Barazangi) نووسیویه‌تی بخوێنمه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هونه‌ری (جوان نووسین) کارێکی به‌نرخه، به‌ڵام (دروست نووسین) و (جوان نووسین) جیاوازییان زۆره و دروست نووسین بۆ خوێنه‌ر گرنگه نه‌ک جوان نوسینی باس و بابه‌ته‌کان !
به‌و هیوایه له نووسیندا رێز بۆ (رێنووسی زمانی) دابنرێ و هه‌ر زمانه به رێنووسێ خۆییه‌وه بنووسرێ یا هه‌م خوێنه‌ر سوود ببات و هه‌م زمانه‌کانیش به رێبازی خۆیانه‌وه بڕۆنه پێشه‌وه و گه‌شه بکه‌ن!
28/3/2022
سه‌عی سه‌قزی
Sai.Saqzi@gmail.com