مردن و ژیان دوو جه‌مسه‌ری باسێکن، ئه‌وه‌ی پێی نایه کۆڕی ژیانۆ جا ژیانه‌که به ئاره‌زووی بووبێ یا خۆ پێچه‌وانه‌ی خۆاست و ئاواته‌کانی، ناچاره ئه‌بێ رۆژێ بارگه‌وبنه له گۆڵ بنێ و ماڵئاوایی له ژیان بکات.
–
مردنی هه‌ر بوونه‌وه‌رێ بۆ ماوه‌ێک ئه‌بێته هۆی خه‌م و په‌ژاره بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیا ژیاون. ئه‌م رووداوه له‌ناو هه‌موو بوونه‌وه‌رکاندا به‌دی ئه‌کرێت، به‌ڵام لای ئینسان که بوونه‌وه‌رێکی هۆشمه‌نتر و کۆمه‌ڵایه‌تیتره خه‌م و په‌ژاره‌که کاریگه‌رتر ئه‌بێ و له چوارچێوه‌ی ئه‌و (خانه‌واده) ده‌رباز ئه‌بێ و دۆست و ئاشنایانیشی ئه‌گرێته به‌ر, بۆ بارسووکی ئه‌و خه‌مه به‌رنامه‌ی پرسه و سه‌رخۆشی(سه‌ره‌خۆشی) به‌ڕێوه ئه‌برێت.
پێش ئه‌وه‌ی وه‌ک ئاواره بگه‌مه سوید، له سه‌قز ئه‌ژیام. کاتێ که‌سێ ماڵئاوایی له ژیان ئه‌کرد، پرسه و سه‌رخۆشی پیاوان له مزگه‌وت و هی ژنانیش له ماڵان به‌ڕێوه ئه‌برا. هه‌ندێ جار وا رێئه‌که‌وت له‌و (گه‌ڕه‌که‌ی) که پرسه‌که‌ی لێدا‌نرا بوو، ژنێ ده‌رکه‌وت و ئه‌یوت:
(ماڵی خاوه‌ن پرسه‌که کامه‌یه؟
ئه‌وه‌ی که شوێنی پرسه‌که‌ی ئه‌یزانی، رانمایی ئه‌کرد.
روژی وا هه‌بوو هه‌ر له‌و گه‌ره‌که دوو که‌س مردبوون و دوو به‌رنامه‌ی پرسه به‌ڕیوه ئه‌برا، کاتێ به ژنه‌که‌یان ئه‌وت:
ئه‌ته‌وێ بۆ کام پرسه بچی؟
له وه‌ڵامدا ئه‌یوت: نایاناسم، بۆ هه‌ر لاێکیان بێت باشه، ئه‌مه‌وێ سه‌رخۆشی له‌و که‌سانه بکه‌م و فاتێحاێکیش بخوێنم. ئه‌م باسه واته باسی نه‌ناسینی (مردووه‌که و خاوه‌ن پرسه‌که) بۆ پیاوانیش روویداوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هی پیاوان له مزگه‌وت بوو که‌متر به‌رچاو ئه‌که‌وت.
–
ماڵئاوایکردنی (هۆشه‌نگ ئیبتهاج)
له رۆژی (10/8/2022) که‌سێ به‌ناوی {(هۆشه‌نگ ئیبتهاج) که خه‌ڵکی شاری (ره‌شت) بووه له (ئاڵمان)} ماڵئاوای له ژیان ئه‌کات. پاش مردنه‌که‌ی کۆمه‌ڵێ نووسراوه‌م له فه‌یسبووک ده‌رباره‌ی خوێندۆ، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که ده‌رباره‌ی ئیبتهاج نووسیبوویان وه‌ک خۆم له ترسی ده‌وڵه‌تی ئێران ئاواره‌ن و له وڵاتانی جهاندا وه‌ک په‌ناهنده ئه‌ژین. با له لێره‌دا له بیوگرافییه‌کی کورتی هۆشه‌نگ ئیبتاج بڕوانین:
**
1 – شعر مرحوم هوشنگ ابتهاج درباره امام خمینی (س) پایگاه خبری جماران
شاید این ……
در بگشاید
شمع بیارید
عود بسوزید
پرده بیکسو زنید ز رخ مهتاب
شاید این از غبار راه رسیده
آن سفری همنشین گمشده باشد.
ا، سایه.
**
2 – جگه له‌وه‌ی که هۆنراوه‌ی بۆ (خومه‌ینی) نووسیوه له‌گه‌ڵ (محه‌ممه‌د خاته‌می) سه‌رۆککۆماری پێشووی ئێران دۆستایه‌تی ئه‌وه‌نده خۆش بووه که پێکه‌وه وێنه ئه‌گرن ….
**
پێموابێ ئه‌و که‌سانه که ده‌رباره‌ی (هوشنگ ابتهاج) له فه‌یسبووکدا نووسیویانه، نه مردووه‌که‌یان ناسیوه و نه دۆست و ئاشناکانیشی، به‌س ویستوویانه سه‌رخۆشی بکه‌ن و فاتێحاێک بخوێنن.
هوشه‌نگ ئیبتهاج و ئاڵمان؟!
(هوشه‌نگ ئیبتهاجێ) که هۆنراوه به باڵای (ئایه‌تووڵا خومینی)دا ئه‌نووسێ بۆ ئه‌بێ بگاته ئاڵمان له ئوروپا؟
(هوشه‌نگ ئیبتهاجێ) که له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د خاتمی سه‌رۆککۆماری پێشووی ئێران ئه‌ونده نێوانی خۆش بێ پێکه‌وه وێنه بگرن، بۆ ئه‌بێ بگاته وڵاتی (ئاڵامان) له ئوروپا ؟!
–
چون ئه‌ویش یه‌کێ له‌و چه‌ن ملیۆن په‌نابه‌ره سیاسییه‌ن که له ئێران رایانکرده!!!
28/8/2022
سه‌عی سه‌قزی
(sai.saqzi@gmail.com)