با له‌و بابه‌ته کوردی و فارسییه که له فه‌یسبووک بڵاوکراوهتۆ،بڕوانین:
{Mohammad Khaki
ئه‌حمه‌د خاته‌می ئیمامی مزگه‌وتی تاران له گوتاری روژی هه‌ینیدا رایگه‌یان: ” ئیمامی عه‌لی فه‌رمویه‌تی زمانی ئه‌هلی جه‌هه‌نه‌م کوردییه، ئه‌وان له ناو ئاگردا ده‌مێننه‌وه و هه‌ر به ئاژاوه‌گێڕیش ده‌مێننه‌وه”
گویا احمد خاتمی، اخوند کله پوک و دهان دریده گفته که زبان جهنم کردی است و کردها در آن دنیا هم …. }
**
وه‌ک خوێنه‌رێ ئه‌و دێڕه‌م له ژێرا نووسی:
{Said Qayshi
کاک حه‌مه ئه‌و باسه له کاتی خوتبه‌دا کراوه، لوتف بکه ده‌نگه‌که‌ی له‌سه‌ر نووسروهکهی دانێ با خه‌ڵک بیبیستێ}.
**
{Mohammad Khaki
ئه‌وه بۆ به‌ڕێز کاک هاشم ئهحمهدزادهم نووسی، من نازانم ئه‌و قسه‌کراوه یا نا و سه‌رچاوه‌که‌ش شارپرس و چه‌ن سایتی جیاوازه لینی قسه‌کانی ئاخوند ئه‌حمه‌د خاته‌می م نییه}.
**
{Hashem Ahmadzadeh
کاک محه‌ممه‌د له سه‌رچاوه‌که‌ی دڵنیای؟
من گه‌ڕام نه‌مدۆزییه‌وه. هه‌رکه‌س سه‌رچاوه‌که‌ی به ده‌نگ دابنێت سپاسی ده‌که‌م}.
**
به‌ڕێز (محه‌ممه‌دی خاکی) ئه‌و باسه بڵاو ئه‌کاتۆ، به‌ڵام ناتوانێ ده‌نگی ئه‌و که‌سه بخاته به‌ر ده‌ست خوێنه‌ران .
به‌ڕێز (هاشم ئه‌حمه‌دزاده) که وه‌ک خاکی ئاماژه‌ی پێکرده، له شارپرێس ئه‌و نووسراوه‌ی (ئه‌حمه‌د خاته‌می) بڵاو کردهتۆ، به‌ڵام ئه‌ویش ئاگای له ده‌نگه‌که‌ی خاته‌می نییه.
لێره‌دا سێ پرسیار ئه‌خه‌مه به‌رده‌ست خاکی و ئه‌حمه‌دزاده:
1 – ئه‌حمه‌د خاته‌می وه‌ک ئیمامی مزگه‌وتی تاران ئه‌و وتاره‌ی به کوردی داوه یا به فارسی؟
2- ئه‌گه‌ر به فارسی بووه کێ کردییه به کوردی ؟
3 – ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه که (ئایه‌توڵا خاته‌می خه‌تیبی نوێژی هه‌ینی تاران) سووکایه‌تی به کورد کرده، پێویسته باسه‌که به‌ڵگه‌دار بێت تا خوێنه‌ر بتوانێ له به‌رانبه‌ریدا هه‌ڵوێست بگرێ، ئه‌گه‌ریش به‌و سووکایه‌تییه نیگه‌رانن بڕۆن تماشای هۆنراوه‌ی (ئه‌بولقاسم توسی- فیرده‌وسی) بکه‌ن.
بڕۆن تماشای هۆنراوه‌ی (حافز شیرازی) بکه‌ن تا بزانن چۆن سووکایه‌تیان به کورد کرده،
بڕۆن گوێ له (فتواکه‌ی ئایه‌توڵا خومه‌ینی بگرن).
ئه‌مڕۆ به سایه‌ی گه‌شه‌کردنی زانستۆ که ئه‌توانین شته‌کانم له فه‌یسبووک … بڵاو که‌ینۆ، پێویسته سه‌باره‌ت به کاره‌کانمان هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکه‌ین، به گۆتره شتی بێ تاریخ (رۆژ و مانگ و ساڵ)، (بێ سه‌رچاوه و بێ ئیمزا و ناو) بڵاو نه‌که‌ینه‌وه. لێره‌دا ئاماژه به نموونه‌یه‌ک له‌و کاره‌ی به‌ڕێزان خاکی و ئه‌حمه‌دزاده ئه‌که‌م.
پێموابی دوو ساڵ پێش بوو به‌ڕێز (یۆنس بولوری) نوسراوه‌یه‌کی به {(بێ تاریخ، بێ ئیمزا، بێ هێمای ئیداری و بێ نیشانه‌ی ده‌ڵه‌تی ئێران واته (ئه‌للا)} به‌ناوی شاره‌داری شاری (بۆکان)ه‌وه به‌و جۆره بڵاو ئه‌کاتۆ:
{(Yons Boluri)
له بۆکان هه‌ر که‌سێک به شاره‌دار بڵێ ” گوڵه بۆر” سزا ده‌درێ، جا براده‌رانی بۆکانی ئاگاتان له خۆتان بێ}.
پاشان خوێنه‌رانی به‌ڕێز فه‌یسبووک چاو ئهقوچێنن و ده‌م ئه‌که‌نه‌وه ئه‌وه‌ی له ده‌میان دێتهدرۆ ئه‌یڵین به (که‌سێ که شاره‌داری بۆکانه).
هیوادارم له به‌رانبه‌ر کارهکانمانا تۆزێ هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکه‌ین تا ده‌وڵه‌تی ئێران له‌و زیاتر کایه‌مان پێنه‌کات.
هه‌ر له‌و بواره‌دا به‌ڕێزان (حامید زه‌مانی) و (شاسهوار هه‌رشه‌می) ئه‌و باسه‌ی ئایه‌توڵا خاته‌مییان به ئاسانی وه‌ر نگرته.
سه‌عی سه‌قزی
30/1/2023
Sai.saqzi@gmail.com