Hoppa till innehåll
Hem » بەشداری لە خۆپیشاندانێک لە وڵاتی ئوتریش

بەشداری لە خۆپیشاندانێک لە وڵاتی ئوتریش

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲٥.۳.۲۰۲۳ لە لایەن ڕەوەندی کوردی یەوە لە وڵاتی ئوتریش خۆپیشاندانێک لە شاری ویەن

  بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و شەرمەزار کردنی کوشتاری ئەندامانی بنەماڵەیەکی خەڵکی جندرێس بە بیانووی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز پێک هات و لە خۆپیشاندانەکەدا بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش بەشدار بوون و بە بەشداری لەو خۆپیشاندانەدا پاڵپشتی خۆیان بۆ خەڵکی عەفرین و دەور و بەر دەربڕی و کردەوەی جینایەتکارانەی بکەرانی ئەو تاوانە گەورەیان شەرمەزار کرد، لە خۆپیشاندانەکەدا هەروەها وتارێک سەبارەت بەو تاوانە لە لایەن نوێنەری ڕەوەندی کوردییەوە خوێندرایەوە و لە لایەن چەند کەسێکەوە شانۆیەک کە پیشاندەری شێوەی تاوانەکە بوو پێشکەش کرا و هەروەها چەند سروودێکی شۆڕشگێڕانەش بە شەکاندنەوەی ئاڵای کوردستانەوە لێ دران، خۆ پیشاندانەکە پاش ٤ سەعات لە سەعاتی ٥ ی ئێوارە کۆتایی پێ هات.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

2023-03-25