لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کوردانی دیاسپۆرا لە وڵاتانی دەرەوە و بە مەبەستی پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا و ڕێزگرتن لە نرخ و قوربانیدانی خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئارەزوو نەسیری،
نیگارکێشی کوردی دانیشتووی وڵاتی ئۆتریش لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشانگایەکی نیگارکێشیی لە مۆزەخانەی “دویچ واگرام” لە شاری ڤییەن بەڕێوە برد.
ئارەزوو نەسیری لە پێوەندی لەگەڵ مەبەستی لە کردنەوەی ئەم پێشانگایە بە کوردکاناڵی ڕاگەیاند: ”بواری کاریی من ئابستراکتە و ئەم بوارەش وا دەکات کە ئەوەی لە خەیاڵ و زەینی نیگارکێشدایە نیشانی بدەیت.”
ناوبراو هەروەها وتی: “هونەر لای من بەنرخ و گرینگە و لە ڕێگەی نیگارکێشییەوە دەتوانم خۆشییەکان یان ناخۆشی و بەتایبەت ئازار و ژانەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوودا نیشان بدەم و پشتیوانیی خۆم لە شۆڕشی ژینا بکەم
لە لایەن بەشی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران روماڵی پیشانگاکەکرا کە بە چەندین وینەی جوراوجوری جوان و پەڕ مەعنا بە تایبەتی وێنەی شەهید ژینا ئەمینی ڕازا بووە ویڕای گرتەنی وێنە و فیلم لە پیشانگاکە وتووێژێک سەبارەت بە دانانی پیشانگاکە دەگەڵ دانەری پیشانگاکە خاتوون ئارەزووە کرا کە باسیکی کورتی لەسەر ئامادە کردنی وینەکان و ژیانی خۆی بۆ کردین و خۆشحاڵی خۆی لەمەر سەر دانکەمان دەربڕی.
خاتوون ئارەزو بۆ دانانی پیشانگاکە و کێشانەوەی وێنە جورا و جورەکان کاری زۆری لە سەر کردون و زەحمەتی زۆری کێشاوە لە لە لایەن کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەست خۆشی پێدەڵێن و ئارەزووی سەرکەوتنی زیاتری بۆ بە ئاوات دەخوازین.
ئارەزو خاتون هاوژینی کاک عەتا نەسیری دانەری مونومێنتی شەهیدان دوکتور قاسملوو هاوڕێیانیەتی .
بەشی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ویەن ٢٦.٤.٢٠٢٣