"an independent online kurdish website

ئێستا کە پاییز دەوری داویین و رۆژ کورت بوتەوە، دوای کاری رۆژانەم، هەوڵدەدم بچمە کتێبخانەی شارەکەمان و سەیریکی رۆژنامە و گۆڤارکان بکەم و برێک شتی لاوەکی کە پیوەندی بە تلویزیونە ئێرانی و کوردییەکان نییە بخوێنمەوە.

 لە گۆاریکدا نوسینیک لە سەر منداڵی شەر نوسرابوو کە من بە کورتی دەگێرمەوە و هیوادارم جێ سەرنجدان بێت. منداڵی شەر بە ئەو منداڵانە دەکوتریت کە باوکیان چەکداری ولاتی داگێرکر بوون و بە زۆر و یا رەزایتی ژنی ولاتە داگێرکراوەکە لە دایک بوون. لە دو سال داگیرکاری ولاتی نوروێژ لە ساڵەکانی ۱۹۴۵_۱۹۴۷ نزیکەی دوازدە هەزار منداڵی ئاوا لە دایک بوون کە دوای شکستی ئالمان، باوکیان کۆژراوە و  بە بێ ئەوەی مەسئولیتیک لە مەر منداڵەکەی بە ئەستوو بگریت گراوەتەوە .تەواوی ئەرکەی مندال گەورە بوون کەوتووتە سەر دایکیان و کۆمەلگای نورۆیژ. لە نوروێژ کەمینەیەکی نۆرویژی هەیە کە بە نەتەوەی سامی دەناسرین و زمان و کولتووریان لە گەل خەلکی نورۆیژ جیاوازە. نوسینەکەم تەنیا لە سەر ئەو منداڵە شەرانە چەر دەکەمەوە کە دوای رۆیشتنی ئالمانییکان لە دوو کولتووری جێاوز و دوو نەتەوەی جیاوازی نورویژی و سامی ژیانیان کردووە و گەورە بوون. ئەو منداڵانەی کە لە کولتووری نورویژی لە دایک بوون بە چاویک نەرینی سەیر کراوەن . بوو نموونە  دایکی منداڵەکەی بجێی هێشتووە و لە بەر قسە قسەلووکی خەلک، شارەکەشی تەرک کردووە. ننک و باپیری مندالەکەیان بوو ئالمان برێ کردووە، دوای چەند سال ئالمانیش دەیگرینێتەوە بوو ولاتی نۆرویژ. مندالەکە لە ئالمان زمانی ئالمانی فێر دەبیت و مەدرەسەی نوروێژ لە ئەو کاتەدا وەری ناگریت . دووایی کە قانوون دەردەچێت کە هەموو منداڵێک دەبێت بی جیاوازی بچێتە مەدرسە، لە شارێکی دیکە کە نایناسن، بە گەورەیی دەچیتە مەدرسە و ئەو ئیش و ئازاری بێ هویتی و ترس لە ئاشکرا بوونی »کە باوکی ئالمانی« لە دەلیدا دەشارێتەوە . کاتێک دەبیتە چواردە سال و وەردەوەردە قانوونی مافی مرۆڤ و یەکسانی لە ولاتی نوروێژ دەردەچێت دایکی لە تەمەنی چواردە سالیدا ,بو یەکم جار چاوی بە مندالەکەی دەکەویت. بەلام کولتوری خەلک تا ساڵەکانی نەودیش نەسبەت بە ئەو منداڵانەی شەر نەرینی و منفی بووە.

لە ئەو نووسراوەدا باسی مندالێکی دیکەش دەکات کە دایکی لە نەتەوەی سامی بووە و باوکی ئالمانی بووە و بەجێ هێشتوون. دایکی ئەو مندالە زۆر بە خۆشحاڵییەوە ئاگاداری مندالەکەی دەکات، ننکە و باپیری و خزم و کەسەکان و کۆمەلگا بە چاوی رێزەوە سەیری ئەو مندالە دەکەن. دەگێرنەوە جاریکیان ی نەفەریکی نوروێژی بە نەرینی باسی ئەو مندالە کردووە ، باپیری وەدەنگ دیت و دەلێت جێ ئیفتخارە کە باوکی نەوەکەمان کەسێکی ئاڵمانییە کە لە مێژوودا نەتەوەیەکی کوون و زۆر زیرەکن.

ئیستا وڵاتی نورویژ نە تەنیا بە چاوی یەکسان سەیری ئەو مندالانە و دایکی ئەو منداڵانە دەکات ، هەروەها بە زۆری زۆر منداڵی ولاتانی ئاسیا و ئەفریقا و لاتین ئەمریکاش وەک منداڵی نۆرویژی یەکسان و  خاوەن مافن.

سەرنج: دیاردەی منداللی شەر و منداڵی بێ باوک لە هەموو شوێنێک کە شەر، کێشە ، ئالوزی و ناسەقامگیری تێدا بێت هەیە. لە ویتنام هەزاران مندال کە باوکیان ئەمریکایی لە دایک بوون، وڵاتانی ئیسلامی کاتی سەرکوتن بە سەر نەتەوە و ولاتانی دیکە پیاوەکانیان کوشتوون و ژنەکانیان وەک کەنیزە لە خۆیان حەلال کردووە ، لە شەری بالکان هەزاران منداللی شەر لە بوسینی هەرزەگووین دروست بوون کە باوکیان خەلکی ولاتی سەربستان بوون . بە بووچوونی من گرینگی کولتوور و رەفتاری خەلک لە گەل ئەو مندالە بێگوناحانە جێ سەرنج و تێرامانە و قەوارەی ئەو خەڵکە و  ئەو نەتەوەیە نیشان دەدات

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی