Hoppa till innehåll
Hem » ساڵی نوێی زایینیتان پیرۆز بێ

ساڵی نوێی زایینیتان پیرۆز بێ

لە ساڵى نوێى زايينى  2024 دا پيرۆزبايى لە سەرجەم مه‌سیحیانی دونیا و کوردستان و گشت لایەک ده‌كه‌ين و هیوادارین كه‌  لە ساڵی 2024 به‌ ئاوات و ئامانجه‌کانی نەتەوەکەمان کە ئازادی کوردستانە بگەین.

سوپاسی هەموو دۆستان و نووسەرانی سایتی پێشمەرگەکان دەکەین کە بە ناردنی بابەت و هەواڵ،  هانیان داین کە بەردەوام بین، خۆبەخشانە نەهێلین کاری ماڵپەرکەمان بوەستێ.

بەم هیوایە ساڵی 2024 ساڵی سەرکەوتنی نەتەوەی کورد و ئازادی کوردستان بێ.