"an independent online kurdish website

رۆژی 2023-12-30   بەداخەوە کاک رەسوڵ قادری دایک برای رێبەری شەهید دوکتۆر سادق شەڕەفکەندی دوای ماوەیەک نەخۆشی لە پاریس کۆچی دوایی کرد و لە رۆژی 7ی 1ی 2024 لە گۆڕستانی پێرلاشێز بە خاک سپێردرا.

دەقی سوپاس نامەی بنەماڵەی نەمر رەسوڵ قادری

لە یەکەم ساتەکانی بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی تیکۆشەی ماندوونەناسی رێگای ئازادیی کورد و کوردستان کاک رەسوڵ قادری لە پاریس، بە سەدان پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی لە رێگای جۆراوجۆرەوە ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسی کۆچکردوو کران و باری کۆست و خەمی لەدەستدانی ئەو مرۆڤە گەورەیەیان لەسەرمان سووک کرد. سوپاسی تایبەت بۆ پەیامی هاودەردی رێزدار مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندیی بەڕێوەبەریی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئەم بۆنە خەمناکەوە. سوپاس بۆ ئەندامانی تێکۆشەری رێکخراوی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕەنسا و بەلژیک بۆ بەشداری کردنی چالاکانەیان لە ڕێ و رەسمی بەڕێکردنی تەرمی کۆچکردوو. سوپاس بۆ پەیامی سەرەخۆشی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی کە لە رێگای بەڕێز شفا بارزانی (سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی) ئاراستەمان کرابوو. سوپاس بۆ دکتۆر کەنداڵ نەزان، سەرۆکی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس بۆ ڕێکخستنی ڕێ و رەسمی پرسە لە بارەگای ئەنستیتۆی کورد و پێشوازی کردن لە تازیەتبارانی لەدەستدانی بەڕێز رەسوڵ قادری. سوپاس بۆ کاک عەلی دۆڵەمەڕی،  نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا کە بە ناردنی پرسەنامە و تاجەگوڵینە بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ناشتنی تەرمی بەڕێز رەسوڵ قادری کرد. سوپاس بۆ پەیامی سەرەخۆشی و بەشداری کردنی “کۆڕی کوردانی دانیشتووی فەڕەنسا” و نوێنەرانی پارتە سیاسییە کوردستانییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و هەروەها نوێنەرانی رێکخراوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە فەڕەنسا – راه کارگر، سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران، حزب چپ ایران – کە بە ئامادەبوون و دانانی تاجەگوڵینە، وەفا و ئەمەگی خۆیان بۆ خەبات و تێکۆشانی زیاتر لە نیو سەدەی بەڕێز رەسوڵ قادری نیشان دا. سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە لە ناوەوە و لە دەرەوەی فەڕەنسا، لە رێگای بەشداری کردنیان لە ڕێ و رەسمی بەڕێکردنی تەرمی بەڕێز کاک رەسوڵ قادری و دواتر ئامادەبوونیان لە مەراسیمی پرسە لە ئەنستیتۆی کورد و سەردانی بنەماڵە و هەروەها پێوەندیی تەلەفۆنی و ناردنی کورتەنامە، بوونە هۆی سێبوری بنەماڵە و خزم و کەسی کۆچکردووی هەمیشە لەیادمان کاک رەسوڵ قادری. ئاواتی ساغی و سەلامەتی بۆ هەموو ئەو بەڕێزانە دەخوازین کە هاودەردی و هاوخەمی خۆیان پێڕاگەیاندووین و لەو کات و سات ناخۆشەدا بەسەریان کردینەوە و بە شێوازی جۆراوجۆر هاودەردی و هاوخەمی خۆیان پێڕاگەیاندووین.   

بەناوی خاتوو مەنیژە ئەمیرعەزیزی (هاوسەر) و دیاکۆ قادری و ماندانا قادری و ئەندامانی بنەماڵەی مامۆستا هەژار و کاک عەبدوڵا شەڕەفکەندی و شەهید سادق شەڕەفکەندی و خاتوو زێنەب شەڕەفکەندی

بابەتی پەیوەندی دار

کۆچی دوایی کاک رەسوڵ قادری و  کاک مەلا حەسەن شیوسەڵی پەیامێکی دەنگی بڵاو کردەوە

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی