لێره، له‌م مه‌ڵبه‌نده
له‌م مه‌ڵبه‌نده سه‌هۆلبه‌نده

به‌فرێکی وه‌ها باریوه
رێی هاتووچووی بڕیوه
گه‌ر بته‌وێ بچیته‌ده‌ر
ده‌ردیسه‌ره و ده‌ردیسه‌ر
ئه‌بێ خۆت باش جل بکه‌ی
نه‌ک هه‌ر جل ناڵیش بکه‌ی
له به‌ر که‌می هاتووچوو
وه‌ها ئه‌ژین هه‌ر هه‌موو
دانه‌وێله ئه‌خۆین به دانه
که‌نوو بوو به هه‌مانه!
هه‌مانه ره‌ش و بۆره
خوارده‌مه‌نیی نه‌زۆره
هیزه بووه به دیزه
دیزه‌یش که‌وته‌ته گیزه
نازانم لای ئێوه چلۆنه؟
هاتوچوو ئێستا چۆنه؟
فه‌یسبووک هه‌ر وه‌کو جاران
دێته خانه و دیواخان؟
یان وه‌ک ئێره زیزه و مات
زیز و مات و بێده‌سه‌ڵات !
ده‌سا فریا که‌ون دۆستان
له‌م سه‌رماوسۆڵه‌ی زستان!

8/1/2024
وێنه، له گه‌ڕه‌کی { Akalla) (ئاکالا) له (ستۆکهۆڵم)}
سه‌عی سه‌قزیSai.saqzi@gmail.com