"an independent online kurdish website

یەکەم: لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ئامریکا و ئورووپا بە هۆی پەرەگرتنی بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی، سیستمێکی بەرگری مووشەکی چەند توێژیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراند کە شەوی ڕابردوو کارایی ئەو سیستمەمان دیت.

دووهەم: کارایی بەهێزی سیستمی گومەزی ئاسنی و قەڵغانی بەرگری مووشەکی ئیسرائیل.

سێهەم: هەروەکی لە پۆستێکی دیکەشدا ئاماژەم پێکرد، کۆماری ئیسلامی خاوەنی سیستمی هیدایەتی ماهوارەیی مووشەکی نییە و ناچارە لە دڕونەکانی کە سیستمی ناوبەری  لەسەر سوار کراوە، ئەو مووشەکانە هیدایەت بکات. هەر ئەوەش پاژنەی ئاشیلی هێرشی دوێنێ شەو بوو. ئامریکا و ئیسرائیل سەرەتا بە لێدانی دڕونە ناوبەرەکان، سیستمی کۆنترۆڵ و ئاراستەکردنی مووشەکەکانیان لە ناوبرد و لە کردەودا سەرگەردانیان کردن.

چوارەم: سیستمی جیهانی GPS لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئیسرائیل ناچالاک کرابوو یان زانیاری و گەرای هەڵەی دەنارد. بۆیە ئەو شوێنانەش کە کۆماری ئیسلامی ئیدعای دەکرد کە بە هۆی ئۆپێراسیۆنی سیخوڕی دەستنیشانیکردوون، لەسەر نەخشەی GPS لە شوێنی دیکە نیشان دەدران.

پێنجەم: تێکنۆلۆژی نزم و ناکارای سەنعەتی نیزامی کۆماری ئیسلامی، کە زۆر بە جوانی لاوازیی دەرکەوت و شکستێکی گەورەی بەسەر باقی شکستەکانی ڕێژیم زیاد کرد.

تێبینی:

بە پێچەوانەی نەزەری هێندێک لە هاوڕێیان ئەوە نەتەنیا ڕێکەوتن نەبوو، بەڵکوو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی جیددی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل بوو، کە تێیدا ڕێژیم تووشی شکستێکی زۆر سەرشۆڕانە بوو. ئیسرائیل بە لێدانی بەبەرنامەی کۆنسوولگەری ڕێژیم لە دێمێشق، کۆماری ئیسلامی ڕاکێشی تەڵەیەک کرد، کە پێشانی دونیا بدات کە ئەو وێنەیەی کە ڕێژیم لە هێز و هێژمۆنی خۆی وێنای کردووە، لە کردەوەدا هیچ نییە. ئەمشەو سەرەتای کۆمەڵێک شکست و تێکشکانی گەورەتر دەبێ.

بابەتی پەیوەندی دار

ویدیوی سخنگوی ارتش دفاعی اسرائیل و فەرماندهان سپاە و ارتش ایران

یەکەم هێرشی راستەوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی