سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردێڕه با له‌و بابه‌ته فه‌یسبووکییه‌ی خواره‌وه بڕوانین :
{ مالئاوایی پێشمه‌رگه‌ێک له چه‌که‌که‌ی(زیاتر له ٥٠ ساڵ پێش ئێستا)،
کاتێک شۆڕش له کوردستانی باشوور به پێ پلانی دزێو و ڕه‌شی ئه‌لجه‌زایر (شای ئیران و سه‌دام) هه‌ره‌سی هێنا، فه‌زاێیکی له ڕاده‌به‌ده‌ر ناخۆش ئه‌م دیووئه‌ودیووی کوردستانی ته‌نیه‌وه و جه‌نایه‌ته‌کانی سه‌دام ده‌ستی پێ‌کرد و خیانه‌تی حه‌مه ڕه‌زای په‌هله‌وی به کوردیش ئاشکرا بوو.
دوای ئه‌و کاره‌ساته، هێزی پێشمه‌رگه و خزم و که‌سیان له ئۆردووگا جیاوازه‌کان له ئێران سه‌قامگیر کرد و له وه‌زعێکی ناخۆشدا له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
یه‌ک له‌و پێشمه‌رگه و فه‌رمانده ئازا و نه‌ترسه‌ی ئه‌و کات، خزمێکی ئێمه به ناو محه‌ممه‌دئه‌مین خه‌لیفه قادر خه‌ڵکی کۆزه‌ڕه‌قه‌ی نزیک سلێمانی بوو. کاک مینه له گه‌ڵ هاورێیکی به‌ناو زاهیری حه‌مه غه‌ریب بابه‌کر له ئوردووگای کرماشان هاتنه سه‌قز و بۆ ماوه‌ێیکی زۆر له ئاوایی جونیان له ماڵی ئێمه بوون. گیانبه‌ختکردوو کاک مینه، شاعێر بوو و ئه‌هلی نووسین و خوێندنه‌وه، باڵابه‌رز و جوانخاس و پێکه‌وتوو.
کاتێک هه‌واڵی هه‌ره‌س هێنان و چه‌کدانان ده‌بیستێت، له‌و په‌ڕی ناخۆشی ڕۆحی و فیکریدا ئه‌و شێعره ده‌هۆنێته‌وه له ژێر ناوی ماڵئاوایی یه‌کجاری له چه‌که‌که‌م.
کاک مینه دوای ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ چووه ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی و بوو به فه‌رمانده‌ی پۆلێک پێشمه‌رگه. به داخه‌وه له کاره‌ساتی دڵته‌زێنی حه‌کاری گیانی ئازیزی به‌خت کرد.
چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا ئه‌و گرته ویدیۆ‌یه‌یان بۆ ناردم که به ده‌نگی خۆی ئه‌و شێعره‌ی زه‌بت کردووه و زیاتر له نیو سه‌ده پێش ئێستا.
سه‌ره‌وه‌ی وێنه‌که کلیک بکه‌ن ده‌نگه‌که که نزیک به ١٠ ده‌قیقه‌یه ده‌یبیستن.
سپاس بۆ کاک سه‌لاحی که‌ماڵی به‌ڕێز که زۆری یارمه‌تی دام و شێعره‌که‌ی له سه‌ر ئه‌و وێنه دانا.
پێم باش بوو بڵاوی بکه‌مه‌وه و یادێکم له کاک حه‌مه‌ده‌مینی خۆشه‌ویست کردبێت و گۆشه‌یەک له فه‌زای ئه‌وکاتیش پیشان بدرێت.
یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت}.
**
له‌و باته‌ی به‌ڕێز (یه‌حیا ده‌وه‌نداری)دا ئه‌و رسته‌ی خواره‌وه سه‌رنجی راکێشام:
(خیانه‌تی حه‌مه ڕه‌زای په‌هله‌وی به کوردیش ئاشکرا بوو).
ئه‌و رسته دوو باسی گرنگی له خۆ گرته!
یه‌که‌م: خیانه‌ت.
دووهه‌م: حه‌مه ڕه‌زای په‌هله‌وی.
سه‌باره‌ت به خیانه‌ت با نموونه‌یەکی تر له نووسه‌رێکی دیکه ده‌سنیشان بکه‌م که به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
{(ده‌زگای ساواک له شؤڕشی ئه‌یلولدا گه‌وره‌ترین خیانه‌تی به گه‌لی کوردمان له باشوری کوردستان و رێگه‌ی خۆشکرد که شای دیکتاتۆر، به پلانێکی به‌رینی جیهانی و ناوچه‌یی، ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن و حیزبی به‌عس رێککه‌وێ و زۆر ناجوامێرانه له پشته‌وه خه‌نجه‌ر له پشتی نه‌ته‌وه‌ی کورد بدات و بۆ ماوه‌یه‌ک شۆڕشی ئه‌یلول بوه‌ستێنێت) – (لاپه‌ڕه (12 و13) کتێبێ {چه‌واشه‌که‌رانی مێژووی کوردستان) به پێنووسی به‌ڕێز حامید گه‌وهه‌ری}.
سه‌باره‌ت به‌و باسه‌ی به‌ڕێزان (یه‌حیا ده‌وه‌نداری) و (حامید گه‌وهه‌ری) که ئێژن شای ئێران خیانه‌تی له کورد کرده، کارنامه‌ی دڕنده‌ی و خوێنڕێژی و دوژمنایه‌تی په‌له‌وییه‌کان له کوردستان روونه و پێویستی به‌ڵگه نییه! هیوادارم کاک یه‌حیا و کاک حامید بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که دوژمن خیانه‌ت نایکات، دوژمن، دوژمنه!
حه‌مه ڕه‌زای په‌هله‌وی
با له‌و نموونانه‌ی خواره‌وه‌یش سه‌باره‌ت به (حه‌مه ڕه‌زا) بڕوانین:
1 – هێشتا دواکابینه‌ی رێژیمی حه‌مه‌ره‌زا شا جێی خۆی خۆش نه‌کردبوو له راستی دا قه‌تیش خۆشی نه‌کرد.
سه‌رچاوه کتێبی نیوسه‌ده تێکۆشان. ئاورێک له رابردووی خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران – (عبدالله حسن زاده) – لاپه‌ڕه (127).
2 – ساڵی (2008) له ستۆکهۆلم فیلمێکم بینی سه‌باره‌ت به کۆچی دوای به‌ڕێز (قادر خان سوڵتانپا) و له یادنامه‌که‌یاندا ئه‌ماژه به‌وه کرابوو که ساڵی (1342) له ده‌ورانی (حه‌مه ره‌زا شا) له لایه‌ن ساواکه‌وه ده‌سگیرا.
3 – {(دوای شه‌ڕی دووهه‌می جێهانی، ده‌وڵه‌تی ئینگلیس ڕه‌زا شایان له ئێران ده‌رکرد و حه‌مه ڕه‌زای کوڕیان کرده شای ئێران) – (له ناو شادی و خۆشی خه‌ڵکدا په‌یکه‌ری حه‌مه ڕه‌زا شایان هێنایه خواره‌وه). لاپه‌ره‌کانی(46 و 95) کتێبی: سێبه‌ری قه‌له‌به‌رد، نووسه‌ر مه‌له‌که مسته‌فاسوڵتانی}.
**
له هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردستان وه‌ک سنه، سلێمانی، سه‌قز، بانه، مه‌ریوان … که‌سێ که ناوی (محه‌ممه‌د) بێت به (حه‌مه) بانگ ئه‌کرێت. ئه‌و گۆرانکاره‌ییه وه‌ک خۆشه‌ویستی به‌کار ئه‌برێت و پێویست به‌و ناکات نموونه ده‌سنیشان که‌م، هه‌ر کام له ئێمه له ناو دۆست و ئاشناکانی خۆماندا ئه‌وه‌مان بینیوه و ئه‌یبیبین.
ئه‌و گۆڕانکارییه سه‌باره‌ت به ناوی شای پێشووی ئێران واته (محه‌ممه‌د) به (حه‌مه) نادروسته و سووکایه‌تییه به‌و فه‌رهه‌نگه ناوچه‌ییه‌ی کوردستانه که له رووی خۆشه‌ویستییه‌وه (محه‌ممه‌د)یان کرده به (حه‌مه).
هیودارم ئه‌و که‌سانه توزێ جوانتر بیربکه‌نه‌وه و ئه‌و هه‌ڵه ناشایسته ئه‌نجام نه‌ده‌ن!
**
تێبینیه‌ک سه‌باره‌ت به به‌ڕێز (مه‌له‌که مسته‌فاسوڵتانی) و ئه‌و هه‌ڵه واته گۆڕانی (محه‌ممه‌د) به (حه‌مه)
به‌ڕێز (ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری) که ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی {(کۆمه‌ڵه) – (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران) بووه، له کۆڕێکدا که بۆ ناساندی کتێبی (سێبه‌ری قه‌له‌به‌رد) له ستۆکهۆڵم به شداری خودی مه‌له‌که مسته‌فاسوڵتانی به‌ڕێوه برا و نزیکه‌ی (200) که‌سێ لێ‌بوو، کوتی:
(کۆمه‌ڵه) رێگای نه‌ئه‌دا به (مه‌له‌که) تا بنووسێت.
16/4/2025 –
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com