کاتێک کە شەو دادێ ووڵات تاریکە تەنیا مانگ ئەبینم وەکو چرایەک
بەڵام نامەوێ بترسم تا ئەوکاتەی تۆ لە تەنیشتم ڕاوەستاوی.

تا دەمەی تۆ خۆشەویستی و مانگ دڵدارمە
چونکە بەیانی دادێ و مۆسیقای ئەم چەم و چیا وکوێستانە ڕووحی
ژیانمان پڕ هیواتر ئەکەن، ئیتر لە چی بترسم؟
خۆت ئەزانی
ئێستاش من و چیرۆکی کۆترێکی سپی سەرکردە و سەربانی شەو
ژوانی ئەوین و ئاوات،
من و تەمەن و زەمەن و گۆچانی دەسم وبیری دواڕۆژی چێژی
رەها لە کۆت و بەند و دار پەت وبەرد باران، بە کۆڵانی تاراوگەییدا
هەنگاو ئە نیێن.
بەڵام تا ئەوساتەی شان بە شانم ڕاوەستاویی، دانامرکێم.
خۆ ڕوونە لێم من و تۆ بەرەو ئەو دەنگ و ڕەنگانە ئەچین کە
جوانترین ڕستەی ژیان بۆ کۆی سرووشت ئەڵێن و ئەنوێنن و
لەولاشەوە ڕووبارێکی ئارام لەو بەری هەناسەی دارستاندا
بەرەو ناخی زەماوەندی زەریا ئەچێ.
بۆیە دڵنیام هەتا تۆ هاودەم و هاوڕێم بی!
هەم بەیانی و هیوا و ژیانەوە و مانەوە و خۆر تێکڕا دەبینین
تێبینی: دوو ڕستەی سەرەوە
١-کاتێک کە شەو دادێ و وڵات تاریکە تەنیا مانگ ئەبینم وەکو چرایەک.
٢-بەڵام نامەوێ بترسم تا ئەوکاتەی تۆ لە تەنیشتم ڕاوەستاوی.
لە گۆرانیەک کە بە ئینگلیزی وتراوە نازانم هی کام شاعیر یا
هونەرمەندێکە،وەکوو سەر دێڕو چوار چێوەی ئەو کورتە پەخشانە پێم جوان و بە پێزو هێز وپڕواتا بووە، کردوومە بە کوردیی و بۆتە هاندەری بۆ نووسینی ئەو کورتە پەخشانە.
حەمە حەریری