Hoppa till innehåll
Hem » ڕاگەیەنراوێك سەبارەت بەمەترسی كۆمەڵكوژی لەسەر گەلی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان، لە گەڕەكەكانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی حەلەب

ڕاگەیەنراوێك سەبارەت بەمەترسی كۆمەڵكوژی لەسەر گەلی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان، لە گەڕەكەكانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی حەلەب

ئێمەی رێكخراوەكانی بواری جینۆساید و نووسەران و چالاكوانانی بواری جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەكان، بەوپەڕی دڵگرانییەوە دەڕوانینە ئەو بارودۆخەی لە سوریا هاتۆتە پێش، لە ململانێی چەكداری و بە ئامانج گرتنی پێكهاتەكان و خەڵكی مەدەنی لەلایەن سوپای حكومەتی كاتی سوریا.

پێدراوە مەیدانییەكان لە رووداوەكانی چەند رۆژی هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەریدەخەن دۆخەكە بە ئاڕاستەی دروستبوونی مەترسی و دڵەڕاوكێی ڕاستەقینەیە، لە پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامە نێودەوڵەتیەكانی قەدەغە و نەهێشتنی مەترسییەكانی كۆمەڵكوژیی.
بەئامانج گرتنی خەڵكی سڤیل و گەڕەك و شوێنی نیشتەجێ بوون و جێگا خزمەتگوزارییە مرۆییەكان(نەخۆشخانەكان) و پەلاماردانی هەڕەمەكی پێشێلكاریەكی ئاشكرای ڕێكەوتنامەی جنێفی ساڵی ١٩٤٩ و پەیماننامەی قەدەغەكردنی تاوانی كۆمەڵكوژی ساڵی١٩٤٨ ی نەتەوە یەكگرتوەكانە.
دەربەدەركردن و هەڵكەندنی خەڵكی مەدەنی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و دوورخستنەوەیان لە جێی خۆیان بە مەبەستی گۆڕینی ناسنامە و دیمۆگرافیا یا هەر مەرامێكی تری سیاسی بەتاوان ئەژمار دەكرێت و، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجامدەرانیان لێپێچینەوەی یاساییان لێدەكرێت.
لە دۆخێكی وادا كە حكومەتی كاتی سوریا تەرەفە و گروپەكانی سەر بەحكومەت هەڕەشەی ڕاستەوخۆن، پێویست دەكات لایەنی سێیەم كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتییە بەخێرایی بچێتە مەیدانەكە و داواكارین بە زووترین كات ئەو مەترسیانە بڕەوێننەوە، سەرەتا بە ڕاوەستاندنی شەڕ و پەلامار بۆ سەر خەڵك و دواتر ڕێوشوێنی پارێزگاری ئەنجام بدرێت بۆ نەهێشتنی هەڕەشە و مەترسیدارەكانی ئەنجامدانی تاوانی  كۆمەڵكوژی و لێكۆڵینەوە لە هەموو ئەو پێشێلكارییانە بكرێت بۆ ئەوەی  ئەنجامدەرانیان لە سزای یاسایی دەربازیان نەبێت.
ئەوەی ڕوودەدات زەنگی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەیە و ، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتیەكی یاسایی و ئەخلاقی و مرۆیی و ئەركداری دەكات بۆ ئەوەی رێگری لە تاوانی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بكات.
گەلی كورد لە سوریا ساڵانێكی زۆرە هەڕەشەی مەترسیداریان لەسەرە، چ پێشتر لەلایەن ڕرژێمی بەعس و دواتریش لەلایەن گروپە تیرۆریستیەكانی وەك داعش و بەرەی نوسرە و ئێستاش بەهۆی ناكۆكیەوە حكومەتی كاتی سوریا دەیەوێت بە شەڕ و كوشتن ناكۆكیەكان چارەسەر بكات, ئەم كردەوەیەش پێچەوانەی بنەمای بەڕێوەبردنی یاسایی و عورفی نێودەوڵەتییە.
بەداخەوە چەند میدیایەكی عەرەبی گوتاری كەراهیەت و دوژمنكارانە و هاندان بۆ تاوان پەخش دەكەن، ئەمەش لەلایەكی ترەوە مەترسیەكانی ئەنجامدانی تاوان زیاتر دەكەن.
داواكارین بە خێرایی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان و یەكێتی ئەوروپا و كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوەكانی جیهانی ئیسلامی بێنە سەرخەت بۆ راوەستاندنی هەڕەشەكانی حكومەتی كاتی سوریا بۆ سەر هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینیەكانی سوریا، دەتوانرێت ناكۆكی و كێشە و ململانێكان بە گرتنەبەری ڕێگای ئاشتی و دیالۆگ  و بە بەشداری پێكردنی سەرجەم پێكهاتەكان لە بەڕێوەبردنی ووڵات و سەقامگیری دیموكراسی و …. چارەسەر بكرێت، نەك بژاردەی شەڕ و هەوڵی سڕینەوە و ئەنجامدانی تاوانە نێودەوڵەتییەكان.
ناوەكان:-
1- سالار مەحمود   نووسەرو لێكۆڵەری بواری جینۆساید  و ئەندامی خولی پێشووی  پەرلەمانیكوردستان.
2- جبار احمد شمس الدین  توێژەر لەبواری جینۆساید
3- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
4- رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
5- قاسم كازم  چالاكوانی بواری جینۆساید
6- بەختیار هەڵەبجەیی  هونەرمەند
7- بەختیار  مستەفا چالاكوان و رۆژنامەنوس
8- بەختیار ڕەئوف  كوڕە ئەنفال و چالاك وانی جینۆساید
9- هەدار زوبێر بارزانی پارێزەری كەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەكان لە دادگای باڵای تاوانی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراقی
10- دیاری نامیق زەنگەنە: نوسەرو توێژەر (كوڕی ئەنفالكراو)
11- حازم بلەیی  نووسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید
12-ڕۆژان شەهید حەمەڕەش ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
13-نەسرینی مەلا حەكیم  نووسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید
14-شێرزاد خورشید  كەس وكاری ئەنفال
15-گەردە مامە حەمە  چالاكوانی جینۆساید و بنەماڵەی ئەنفال و شەهید
16-ئەحمەد مەجید چالاكوانی بواری جینۆسایدوكەسوكاری قوربانیان
17- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك  كوردستان
18-حمە زرنگ زیندانی سیاسی وخاوەن شهید چالاكوانی بواری جینۆساید
19-ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان وجینۆساید كراوان
20-پارێزە ر /ایاد اسماعیل كاكە یی سە رۆكی لقی هە ولێر –  ساندیكای پارێزە رانی كوردستان
21-شاخەوان قادر   شۆڕش   توێژەر لە بواری جینۆساید
22-نازدار ئە سعە د  چالاكوان وكەس وكاری جینوسایدكراوان
23-گۆڤاری تۆبزاوە
24- رۆژنامەی نگرە سەلمان
25-عەبدالعەزیز موحسن بارزانی  كەسوكارێن جینۆسایدكرێن
26-پەرژین جەعفەر رۆستەم   مامۆستای زانكۆ  و خوشكی شەهید و ئەنفل
27-د.شۆرش حاجی  توێژەر لە بواری جینۆساید  و ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق
28-ئەنوەر عومەر سەعید  شارەزا لە پرسی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان
29- لەتیف فاتیح فەرەج  توێژەر لە بواری جینۆساید
30- هیوا  سەید سەلیم  كوڕە شەهید و چالاكوانی جینۆساید
31-فوئاد عوسمان رۆژنامەنوس و چالاكوانی جینۆساید
32-رێكخراوی بەرگری لە قوربانییەكانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان.
33- فارس  حوسێن  مەیاس    چالاكی بواری  جینۆساید
34-دلێر كەریم  محەمەد  نوسەری بواری جینۆساید
35-هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
36-بایەزید كەریم چالاكوانی جینۆساید  و برای شەهید
37- كۆچەر رەشاد  كوڕی شەهید  و سكرتێری رێكخراوی بەرگری لە قوربانییەكانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان
38_ حسێن عەزیز رۆژنامەنووس
39_  رەشید عەلی سەعید،لە یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان
40_ بەیان عەسكەری نوسەری بواری جینۆساید شایەتحاڵی كیمیاباران.
41-ئارام نوری یارە  كوری شەهید ، شارەزا و ئێسك ناس لەپرسی گۆرەبەكۆمەڵەكان
42-هێمن حەسیب   نوسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید
43-زەیتۆ ئیسماعیل چالاكوان و كەسوكاری شەهید
44-فەرهاد خالد  مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی بواری جینۆساید
45-محمدنوری زۆراب ، نوسەر،ئەندامی یەكێتی نوسەرانی جینۆساید
46-پشتیوان محمود قادر، توێژەر لەبواری جینۆساید.
47-مەلاشاخی نووسەر لەبواری جینۆساید
48- ڕێكخراوی كۆژان بۆ داكۆكی لە پرسی ئەنفال
49- پشتیوان سدیق حمد/ دەربازبووی ئەنفال و چالاكوانی بواری تاوانی ئەنفال/ سەرۆكی ڕێكخراوی كۆژان بۆ پرسی ئەنفال
50- ۆمەڵەی داكۆكی لەپرسی ئەنفال
51- هاوڕێ پێشڕەو پ.م  دێرین و كەسوكاری ئەنفال و چالاكوانی بواری جینۆساید
52-سیروان مستەفا  چالاكوانی مەدەنی
53-سالار حمحەمەد ئەمین حەمەد  پاریچزەرو چاودێری سیاسی
54-علی دەروێش چالاکوانی بواری جینۆساید
55-عەلی مەحمود محەمەد چالاكوانی بواری جینۆساید